- چوار چەکداری داعش لەدوو گەڕەکی جیاوازی کەرکووک کوژران و یەکێکی دیکەش خۆی تەقاندەوە، ئەوەش لەڕوبەڕوبونەوەیاندا لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان کە بەهۆیەوە کارمەندێکی ئاسایش شەهیدبوو.
- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لە ناو بازاڕی گەڕەکی نشێفە لە شاری حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان ڕوویداو بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون.
- هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە میحوەری باشیک لە پێشڕەویدایه و بە کۆنتڕۆڵکردنەوەی چەند گوندێک هێزەکان لە میحوەرەکانی باشیک و ناوەران یەکیان گرتەوە.
- هێزە ئەمنیەکانی تورکیا، هەردوو هاوسەرۆکی شاری دێرسیم-ی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) و پارتی هەرێمەکانی دیموکرات (دەبەپە)ی دەستگیکرد لەگەڵ شەش ئەندامانی تردا، بەتۆمەتی ناڕەزایی دژی حکومەت.
- لە گوندی مەلا عەبدوڵڵا لە باشووری کەرکووک، هێزەکانی پێشمەرگە بەرپەرچی پەلامارێکی داعشیان دایەوە.
- فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند ئەمڕۆ هێزەکانی پێشمەرگە توانیویانە ئامانجەکانیان لەنزیک باشیک بەدەستبهێنن و 8 گوند گەمارۆبدەن بە ڕوبەروی 100 کیلۆمەتر چوارگۆشە و دەیان چەکداری داعشیش کوژراون کە چەند بەرپرسێکیان تێدایە.
- قەدەغەکردنی هاتووچۆ لەسەر کەرکووک هەڵگیرا و پارێزگاری کەرکووک ڕایگەیاند کە زۆرتر لە لاشەی 70 تیرۆریست لە خەستەخانە لەبەردەستماندایە.
- سەرچاوە کوردییەکان ئەوەیان بڵاوکردەوە کە: بەسەرپەرشتی بەرپرسێکی باڵای یەکێتی نیشتمانی کوردستان، هێزێکی کوردی لەوڵاتی یەمەن ملازم موحسینی تاوانباری بەعس لەوڵاتی یەمەن دەکوژن.