- بەستنی کۆنگرەی نیشتمانی کوردستان لە شاری ئەمستەردامی پێتەختی هۆڵندا، کە چوار ڕۆژی خایاند. کۆنگرەکە لە هۆڵی دی ڕودە هوددا بەسترا و چەند سەد کەسێک لە کەسایەتی و زۆربەی نوێنەرانی پارتە کوردستانییەکان بەشدارییان تێدا کرد. بەڵام نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان پارتی بەشداریی تێدا نەکرد، لە کۆنگرەکەدا ئاپۆ بە زۆرینەی دەنگ بە سەرۆکی نەتەوەیی کورد هەڵبژێررا.