- بەڕێوەبەری کەناڵی ئاسمانی پەیام ڕایدەگەیەنێت، کە پاشنیوەڕی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر بە ئۆتۆمبێلێکی ژمارە حکومی وەزارەتی ناوخۆ کارمەندێکی نووسینگەی هەولێری کەناڵەکەیان بەناوی دڵشاد هەرتەلی دەستگیرکراوە، ئاماژە بەوەش دەکات، کە دوای بەدواداچوون بۆیان دەرکەوتووە ئەو کارمەندەیان لای ئاسایش دەستبەسەرە.