$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- ئەحەد نیکجوویان تەمەن 23 ساڵ و خەڵکی #مەهاباد#، لەلایەن دادگای ئینقلابی تارانەوە بە 5 مانگ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا. دادگای ئینقلابی تاران ئەو هاووڵاتییە کوردەی بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران تۆمەتبار کردووە و لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا حوکمی داسەپاو بەسەر ئەو هاووڵاتییە کوردەی ڕاگەیاندووە.[4]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/384475/0003.JPG=KTML_ImageCaption_Title=دادگای ئینقلابی تاران حوکمی 5 مانگ زیندانیی بۆ هاووڵاتییەکی کورد بڕییەوە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=دادگای ئینقلابی تاران حوکمی 5 مانگ زیندانیی بۆ هاووڵاتییەکی کورد بڕییەوە=KTML_ImageCaption_End=
$باشووری کوردستان$
- بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە بازاڕی سیمی گەڕەکی کوردستان لە #هەولێر# سەدان دوکان سووتان. ئەمە بۆ جاری چەندەمینە ئەم بازاڕە گڕدەگرێت و زیانێکی زۆر بە دوکانداران دەگات.[1]
- بەڕێوبەری ئەوقافی #سلێمانی# تایبەت بۆ کوردسات نیوز ڕایگەیاند هەواڵی کردنەوەی مزگەوتەکان لە سلێمانی بۆ نوێژی هەینی دوورە لە ڕاستیەوە و لە سبەینێشەوە بە ڕەسمی دەرگای سەرجەم مزگەوتەکانی شاری سلێمانی بۆ نوێژە فەرزەکان بە ڕووی نوێژخوێناندا دەکرێتەوە.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- نوسینگەی کۆچبەرانی نیوزیلاند ڕایگەیاند، حکومەت بڕیاریداوە مافی پەنابەرێتی بدات بە بەهروز بوچانی، نوسەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە نزیکەی شەش ساڵی لە کەمپێکی ئوسترالیا بەسەر بردووە.[3]