د.#سامان بەرزنجی#، وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پرسە نامەیەکی ئاراستەی خانەوادەی پڕۆفیسۆر (د. #دەشتی دزەیی#) پزیشکی پسپۆڕی پێشەنگ و دێرین و مامۆستا و زانای پزیشکی و کەسایەتیی شاری هەولێر کرد و ڕایگەیاند، بەداخەوە بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
ئاماژەی بەوەش داوە د. دەشتی دزەیی پزیشکێکی پێشڕەوی بواری پزیشکیی کوردستان و دڵسۆز و بەوەفا و خۆشەویستی هاووڵاتیان بوو، خزمەتی زۆری مرۆڤدۆستی و هەژاران و هاووڵاتیان و چارەسەری نەخۆشی و بواری ئەکادیمی وفێرکردنی چەندین نەوەی پزیشکی کردووە.
هەروەها ڕۆڵی گرنگ و مێژوویی هەبووە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ پێشمەرگە قارەمانەکان و بزوتنەوەی ڕزگاریخوازیی کوردستان، بەردەوام بەڕێکوپێکی و بێ ماندووبوون خزمەتی زۆری هاووڵاتیانی کردووە و چەندین مامۆستا و پزیشکی پێ گەیاندووە. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=