$باکووری کوردستان$
- #سەڵاحەدین دەمیرتاش#، هاوسەرۆکی پێشووی زیندانیکراوی #هەدەپە#، پەیامێکی پیرۆزبایی و دەستخۆشیی بەبۆنەی سەرکەوتنی هەدەپەوە بڵاوکردەوە و ڕاشیگەیاند: بەردەوامدەبین لەسەر ئەو ڕێبازەی پێشتر گرتبوومانە بەر.[4]
$باشووری کوردستان$
- جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت #هەدەپە# سەرکەوتنێکی گەورەی تۆمارکرد لە هەڵبژاردنەکانی تورکیا و هیوادارین ئەوە ببێتە سەرەتایەکی نوێ بۆ ئاشتی لە تورکیا.[1]
- لە گەڕەکی #تاسڵوجە#ی #سلێمانی# بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی، نەقیبێکی پێشمەرگە و پاسەوانێکی کوژران.[2]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/150098/0007.JPG=KTML_Photo_Alt=ئاهەنگی دوێنێ شەوی سلێمانی بەبۆنەی سەرکەوتنی هەدەپەوە=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/150098/0007.JPG=KTML_Photo_End=
- #یەکگرتووی ئیسلامی# و #بزووتنەوەی ئیسلامی# هاوپەیمانیەتیەک بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێکدەهێنن و ئەمڕۆش بەڕەسمی ناوی خۆیان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژارنەکانی هەرێم تۆماردەکەن.[1]
- هەریەک لە بەڕێوبەری ئاسایش و پۆلیسی #هەولێر# ڕایدەگەیەنن، لە دوێنێ شەوەوە، هەڵمەتێکی فراوانی گەڕان و پشکنینیان بەمەبەستی دەستگرتن بەسەر چەکی بێمۆڵەت و ئۆتۆمبێلی بێ تابلۆ و جامڕەشیان دەستپێکردووە و ژمارەیەک کەسیشیان به و تۆمەتە دەستگیرکردووە.[1]
- قایمقامیەتی قەزای هەولێر هەڵمەتێک بۆ داخستنی پاوڵاگە نایاساییەکانی دەوروبەری شارەکە دەستپێدەکات و قایمقامیش دەڵێت زیاتر لە 200 پاڵاوگەیە و سەرجەمیان دادەخرێن.[1]
- میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، #نێچیرڤان بارزانی#، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە تەلەفۆن لەگەڵ مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا قسەی کردووە و پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکانی لێکردووە.[2]
- هێرشی داگیرکەرانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ناوچەی #برادۆست# لە باشووری کوردستان بەردەوامە. بەهۆی بۆردومانی کۆپتەرەکانی سوپای تورکیای داگیرکەرەوە ئاگر بەربووەتەوە زەوی و باخ و پاوانی هاووڵاتییانی سنووری برادۆست و زیانێکی زۆر بە هاووڵاتییانی ئەو سنوورە گەیشتووە.[3]
- لە گوندێکی سنوری #خانەقین#، شەڕ لە نێوان هێزە عێراقییەکان و چەکدارانی #داعش# ڕوویدا، بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی قەزاکە دەڵێت توانراوە ئۆتۆمبێلێکی چەکدارەکانی داعش بسوتێندرێت.[1]
- وەزیری بازرگانی و هاریکاریی پەرەپێدانی هۆڵەندا گەیشتە هەولێر و ڕایگەیاند، مەبەستی سەردانەکەیان پەرەپێدانی هاوکارییەکانە لەگەڵ هەرێمی کوردستان و هاوکاری زیاترە لە بەڕێوەبردنی کەرتەکانی ئاو و کشتوکاڵ.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- چالاکییەکانی شەڕڤانانی #یەپەگە# لەدژی چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک لە #عەفرین# بەردەوامە و لە ئەنجامی چەند چالاکییەکدا زیاتر لە شەش چەتە کوژراون.[4]
- ئەمڕۆ، لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی سوپای تورک، سەدان هاوڵاتی باب و منبیج ڕژانە سەر شەقامەکان و ناڕەزاییان دەربڕی.[4]
- قەسەدە ڕایگەیاند، لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی جزیرەدا و لە شەڕی ڕزگارکردنی شارۆچکەی دشیشا لە باشوری ڕۆژهەڵاتی حەسەکە، 274 چەتە کوژراون و 13 چەتەش بە دیل گیراون.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ، #ڕەجەب تەیب ئەردۆغان# سەرکۆماری تورکیا لە لێدوانیدا دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامە بەراییە ناڕەسمیەکانی هەڵبژاردنەکانی تورکیا ڕایگەیاند بەردەوام دەبن لە بەگژداچونەوەی ڕێکخراوە تیرۆریستیەکان و ئازادکردنی خاکی زیاتری سوریا.[1]
- نۆبەتی ئازادی کە ماوەدرێژترین چالاکیی بێ ناوبڕی گەلی کوردە، ئەمڕۆ دەکەوێتە هەفتەی 313. ئەمڕۆ 2 هەزار و 193 ڕۆژە کە بەشێوەیەکی بێ ناوبڕ، نۆبەت بۆ ئازادیی ئۆجالان دەگیرێت.[3]