چەند منداڵێکی کوردی ئێزیدی لە باغۆز رزگارکران
باکووری کوردستان
- 4 کەس له و 11 کەسەی ڕۆژانی ڕابردوو لە لایەن پۆلیسی تورکیا لە سنووری شاری
بەدلیسبەدلیس دەستگیر کران، بڕیاری زیندانی کردنیان بۆ دەرکرا. ئه و کەسانەی زیندانی کران بریتین لە، گەنچ مالگر چاکماک هاوژینی کاندیدی پارتیی دیموکراتیی گەلان (
هەدەپەهەدەپە) بۆ هاوشارەداری تاتوان، جاهید کاچان، عیسا ئەرکۆچ و کەسێکی دیکە کە ناوی نەزانرا.
[4]
- بە تۆمەتی (کەمکردنەوە لە
ئەردۆغانئەردۆغان) سزای ساڵێک و 6 مانگ زیندانی کردن بەسەر
فیگەن یوکسەکداغفیگەن یوکسەکداغ-دا سەپێنرا.
[4]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی محەمەد سادق ئەحمەدی نیا خەڵکی شاری
سنەسنە، بانگهێشتی لقی چواری لێپرسی دادسەرای گشتیی و ئینقلابی ئەو شارە کرا. لێپرسی دادسەرای گشتیی و ئینقلابی شاری سنە، هۆکاری بانگهێشت کردنی ئەو هاووڵاتییە کوردەی بە تۆمەتی بێڕێزی بە ڕێبەری حکوومەتی ئێران لە ڕێگای وتار لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بێرێزی بە ئیمام حوسێن ڕاگەیاندووە.
[5]
باشووری کوردستان
- کۆبوونەوەی نائاسایی
پەڕڵەمانی کوردستانپەڕڵەمانی کوردستان دەستیپێکرد و ئەندامانی لیژنەی یاسایی هەڵبژێردران، فڕاکسیۆنی یەکێتی بەشداری نەکرد.
[1]
ناسر یاگز گەیەندرایە نەخۆشخانە
- فەرماندەیەکی سوپای عیراق ڕایگەیاند یەکێک لە ناوچەکانی
موسڵموسڵ ئێسک و پروسکی 23 هاووڵاتی ئێزدیان دۆزیوە کە بە دەستی
داعشداعش کوژراون.
[2]
-
ناسر یاگزناسر یاگز، ماوەی 97 ڕۆژە دژی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان، لە شاری
هەولێرهەولێر مانی لە خواردن گرتووە، بەڵام باری تەندروستی دووبارە تێکچووە و گەیەندرایە نەخۆشخانە.
[3]
- درەنگانی شەوی ڕابردوو سوپای تورکیای داگیرکەر لە ڕێی تۆپخانە و فرۆکەی جەنگی، چەندین شوێنیان لە سنووری ناوچەی
برادۆستبرادۆست بۆردومان کرد. بە گوێرەی زانیارییەکان، بۆردومانەکە هەریەک لە گوندەکانی بێسنۆک و دەوروبەری، گوندی لێلیکان و گەرووی سێگرکان و گوڕەشانی گرتووەتەوه. زیان بە ژینگە و سرووشتی ناوچەکە گەیشتووە. گولەتۆپێک لەنێو گوندی گوڕەشان کەوتووە و زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە. هاوکات بەردەوام فڕۆکەی سیخووڕیی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە.
[4]
- بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری پارێزگای
سلێمانیسلێمانی، لە شاری
چەمچەماڵچەمچەماڵ دووەمین دیداری لەتیف حامید ئەدیب و چیرۆکنوسی بەناوبانگی کورد بەڕێوەدەبات.
[1]
- بەهۆی زۆری ڕێژەی دەرنەچوونیان، خوێندکارانی بەشداربووی تاقیکردنەوە دەرەکییەکان لە
کەرکوککەرکوک گردبوونەوە و داوادەکەن پێداچوونەوە بە نمرەکانیاندا بکرێت.
[3]
- لە دیوەخانی سەرا لە شاری سلێمانی، هاوڵاتییەک بەناوی بورهان محەمەد، بە جلە کوردییەکانی خۆی پێشەنگایەکی جلوبەرگی کوردی کردەوە، ئەو تەنها ئەو جلە کوردییانەی خۆی نمایش کرد، کە چەندین ساڵە دەیانکڕێت و لەبەریان دەکات.
[3]
رۆژئاوای کوردستان
- دوو هەزار هاوڵاتی مەدەنی و بنەماڵەی چەتەکانی داعش لە سنووری گوندی باغۆز و دەورووبەری، خۆیان گەیاندە هەرێمە ڕزگارکراوەکانی دەست
شەڕڤانشەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات.
[3]
- هێزە داگیرکەرەکانی دەوڵەتی تورک لەنێوان گوندەکانی ئەرداێ و فەقیران لەسەر سنووری شارۆچکەی دربێسیێ-ی سەر بە کانتۆنی
حەسەکەحەسەکە دەستڕێژی گولەیان لە خێزانێک کرد. لە کۆمەڵکوژییەکەی دەوڵەتی تورکدا 4 هاوڵاتیی سیڤیل کوژران کە سیانیان ژنن.
[4]
دەرەوەی کوردستان
- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، رەزان سارجا فایک، ئوزگور ئە رۆل، نەڤرۆز ویسال و جەنگیز یورەکلی لە پارێزەرانی ڕێبەر
عەبدوڵڵا ئۆجەلانعەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ 793مین جار سەردانی دۆزگەری گشتی تورکیان لە شاری بورسای تورکیا کردەوە، بەو مەبەستەی مۆڵەتیان پێبدات تا لە سەردانی دورگەی ئیمرلی بکەن و لەوێ چاویان ئۆجالان بریگرتەیان بکەوێت.
[4]
- شارەوانیی چوێزی لی روا-ی شاری پاریسی پایتەختی فەڕەنسا
گوڵتان کشاناکگوڵتان کشاناک هاوسەرۆکی شارەوانیی گەورەی
ئامەدئامەد خەڵات دەکات.
[4]
-
ئامینە کاکە باوەئامینە کاکە باوە پارلەمانتاری سوید تاوان و داگیرکاری و کۆمەڵکوژیەکان کە ڕژێمی تورکیا دژی گەلی کورد ئەنجامی داون و دەستگیرکردنەکانی بادینان دەباتە پارلەمانی سوید و گفتوگۆیان لە سەر دەکرێت.
[4]
- لە شاری ڤیەنای پایتەختی نەمسا گرووپێک لە نەژادپەرستانی تورک هێرشیان کردە سەر تیمێکی تۆپی پێی کوردان.
[4]