- لە گەڕەکێکی شاری کەرکووک دوای ڕفاندنی پێشنوێژ و وتارخوێنێک لەلایەن کەسانی نەناسراو و پاش چەند کاتژمێرێک لە ڕفاندنی بە کوژراوی تەرمەکەی دۆزرایەوە. سەرچاوەیەکیش ڕایدەگەیەنێت کە ناوبراو مامۆستاشە لە خوێندنگەیەکی ئامادەیی.
- فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان بنکە و بارەگاکانی داعشیان لە سەنتەری شارۆچکەی شنگال بۆردوومانکرد.