بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بۆ کۆچی دوایی خاتوو (سەبریە ئەحمەد شەریف) دایکی #یاسین سابیر حسێن# پرسەنامەیەکى ئاڕاستەى کەسوکار و بنەماڵەکەیان کرد.
=KTML_Bold=ئەمە دەقەکەیەتى:=KTML_End=
هەڤاڵ یاسین سابر
بەداخ و خەمێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (سەبریە ئەحمەد شەریف) دایکی بەڕێزتانم پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمەتان پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە سەربەرز و تێکۆشەرەکەتان دەکەم کە رۆڵتان لە خەباتی رزگاریخوازی کوردایەتی دیاروبەرچاوە.
بۆ ئەم ماتەمە هاوبەشی خەمتانم، لەخوای گەورە داواکارم گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات، ئارامی و سەبووری بە هەموولایەک ببەخشێت.
#بافڵ تاڵەبانی#
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=