$باکووری کوردستان$=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152225/0018.JPG=KTML_Photo_Alt=بەهۆی بۆمبارانی سوپای تورکیا دیسان ئاگر لە دارستانەکانی دێرسم کەوتەوە=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152225/0018.JPG=KTML_Photo_End=
- لە ناوچەی کانی ڕەشی چەولیکی باکوری کوردستان، شەڕی دژوار لە نێوان گەریلاکانی #هەپەگە# و سوپا داگیرکەرەکی تورکیا ڕوویدا. مەدیاکانی تورکیا قەومانی شەڕەکەیان پشتڕاست کردووتەوە، بەڵام بانگەشەیان کردووە، لە شەڕەکەدا تەنها سەربازێک کوژراوە و 2ی دیکەش بریندار بوون.[2]
- ئه و ئاگرەی بەهۆی بۆمبارانی سوپای تورکیای داگیرکەر لە دارستانەکانی هەرێمی #دێرسم#-ی باکووری کوردستان کەوتبووەوە، لە ڕۆژانی ڕابردوو لە لایەن ژینگەپارێزان و خەڵکی ناوچەکە دامرکێندرا. بەڵام بەرەبەیانیی ئەمڕۆ جارێکی دیکە سوپای تورکیای داگیرکەر هەرێمەکەی بۆمباران کرد و بەهۆیەوە دیسان ئاگر لە دارستانەکان بەربوو.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- #بوومەلەرزە#یەک بە گوڕی 6.1 ڕێختەر، زۆربەی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی گرتەوە، لە #کرماشان# و دەوروبەری قوربانیی لێکەوتەوە، سەدان بریندار هەیە و دەیان خانوو ڕووخاون[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152225/0005.JPG=KTML_Photo_Alt=بوومەلەرزە، زۆربەی ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستانی گرتەوە=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152225/0005.JPG=KTML_Photo_End=
- تەرمی هەر چوار ژینگەپارێزەرەکەی #مەریوان# کە دوێنێ لە کوژاندنەوەی دارستانەکانی مەریوان گیانیان لەدەستدا، بە بەشداریی هەزاران کەس بەخاک دەسپێردرێن.[1] =KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/default.aspx?q=2018082613173066171&lng=1=KTML_Link_External_Between=ڤیدیۆی مەراسیمەکە=KTML_Link_External_End=
$باشووری کوردستان$
- بوومەلەرزە زۆربەی ناوچەکانی باشووری کوردستانی گرتەوە.[1]
- پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە پارکی لەیلا قاسم لە شارۆچکەی #کەلار#ی ناوەندی ئیدارەی #گەرمیان#، دەستەی داکۆکی لە مافی مامۆستایانی گەرمیان، گردبوونەوەیەکیان دژی گرانی نرخ و گەندەڵی لە پرۆژەی یەکەی نیشتەجێبوونی مامۆستایان، کە بڕیارە بۆ مامۆستایانی گەرمیان دروستبکرێت، ئەنجامدا.[3]
- هەر چوار لایەنی بزوتنەوەی گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵی ئیسلامیی و هاوپەیمانی بۆ دادپەروەری و دیموکراسی ڕێککەوتن لەسەر دروستکردنی هاوپەیمانێتییەکی هاوبەش لە عێراق.[4]
- گوتەبێژی #پارتی دیموکراتی کوردستان# پۆستی سەرۆککۆمار بەمافی پارتەکەی دەزانێت و ڕایدەگەیێنێت، پۆستەکان بەخاڵ دابەشدەکرێت و بەپێی ئەو خاڵانەش، دەبێت پۆستی سەرۆککۆمار بۆ پارتی بێت.[5]
- لە شارۆچکەی #خورماتوو# لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە دەستڕێژی گوللە لە هاووڵاتییەکی مەدەنی کرا و کوژرا، لەسەر ڕێگەی #کەرکووک#-بەغداش #داعش# کەسێکی ڕفاند و وێنەکەشی بڵاوکردەوە.[4]
- لە سەردانەکەیدا بۆ گەرمیان #قوباد تاڵەبانی# لە گەڵ نوێنەری مامۆستایانی ناڕازیی کۆبوەوە و بەڵێنی پێدان سەبارەت بە گرانی نرخی یەکەی خانووی مامۆستایان هەوڵی جددی بدات بۆ کەمکردنەوەی نرخەکەی.[4]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152225/0022.JPG=KTML_Photo_Alt=چلەی ئیقبال مورادی بەڕێوەچوو=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152225/0022.JPG=KTML_Photo_End=
- لە مەراسیمێکی شکۆداردا و بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکومیی و حزبیی و کەسوکاری شەهیدان و خانەوادەکەی، لە شارۆچکەی #پێنجوێن#-ی سەر بە پارێزگای سلێمانی، چلەی شەهید #ئیقبال مورادی# بەڕێوەچوو.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- یەکینەکانی پاراستنی گەل (#یەپەگە#) ڕایدەگەیەنێت، هیچ زیندانێکی سیاسی لە زیندانەکانی ڕۆژئاوای کوردستان نییە.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- سەناتۆری دیاری ئەمریکی جۆن مەککین، سەر بە پارتی کۆماری ئەمریکا لە تەمەنی 81 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. کۆچکردوو پەیوەندی باشی لەگەڵ کورد هەبوو و چەندینجار سەردانی باشووری کوردستان و ساڵی 2017ی ش سەردانی #کۆبانێ#ی کرد بوو.[1]