$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- ژنە هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی لەیلا زەڕئەفشان، پاش 5 ساڵ مانەوەی لە زیندانی ناوەندیی #سنە#، لەسێدارە درا.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/362618/0007.JPG=KTML_ImageCaption_Title=لەیلا زەڕئەفشان=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=لەیلا زەڕئەفشان=KTML_ImageCaption_End=
- سێ زیندانی بە تاوانی کڕین و فرۆشتنی ماددەی سڕکەر، بە ناوەکانی ڕەئووف (ئازاد) ئازادیخا کوڕی حاجی سدیق خەڵکی دزەی مەڕگەوەڕی #ورمێ#، شەماڵ (ئیبراهیم) مەحموودپوور خەڵکی شاری #مەهاباد# و شەهابەدین محەممەدپوور خەڵکی گوندی حاجی بایرام لە ناوچەی ئەنزەلی ورمێ، لە زیندانی ناوەندیی ئەو شارەدا، لەسێدارەدران.[2]
$باشووری کوردستان$
- کاتژمێر 04:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ، دوو فڕۆکەی جەنگی دەوڵەتی تورک بۆردوومانی دەوروبەری گوندی زێوکەی سەر بە شارەدێی ژاراوەی بناری #قەندیل#یان کرد. خەڵکی گوندی زێوکەش لە ترسی بۆردوومان لەماڵەکانیان هاتوونەتە دەرەوەو ڕوویان لە ئەشکەوت و دۆڵەکان کردووە.[3]
- بەڕێوەبەری هاتوچۆی پارێزگای #هەڵەبجە# ئاشکرایکرد: لە ئەمڕۆوە هاووڵاتیان دەتوانن دەستبکەن بە گواستنەوەی مامەڵەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای #سلێمانی# بۆ پارێزگای هەڵەبجە بەمەبەستی وەرگرتنی ژمارەی نوێ بەناوی عێراق – هەڵەبجە، هاوکات لە ژمارە 10 هەزار و یەکەوە ژمارە دەدرێتە هاووڵاتیان.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/362618/0014.JPG=KTML_ImageCaption_Title=دژی گەمارۆ هەزاران هاوڵاتی مەخمور ڕێپێوان دەکەن=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=دژی گەمارۆ هەزاران هاوڵاتی مەخمور ڕێپێوان دەکەن=KTML_ImageCaption_End=
- بەهۆی نەبوونی بودجە و مووچەی مۆزەخانەکە و پارەی کارمەندانی ئەو دامەزراوەیە، لە ئەمڕۆوە مۆزەخانەی نیشتمانی #ئەمنە سوورەکە#ی شاری سلێمانی دادەخرێت.[1]
- جارێکی تر دادگای #کەرکووک# فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ #ڕێبوار تاڵەبانی# سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک دەرکرد، ناوبراویش دەڵێت: دادوەرەکە بەبێ ئاگادارکردنەوەم لە دۆسیەکە ڕاستەوخۆ فەرمانەکەی دەرکردووە.[1]
- هەزاران هاوڵاتی کامپی شەهید ڕۆستەم جودی لە #مەخموور#، دژی گەمارۆی سەر کامپەکەیان کە 71 ڕۆژە بەردەوامە بەرەو ناو ناوەندی شارۆچکەی مەخموور دەستیان بە ڕێپێوان کرد.[3]
- کۆنسێرتی هونەرمەندان هانی و فرمێسک لە سلێمانی بە هۆی دیارنەمانی پارەی بلیت و دیارنەمانی خاوەنی کۆمپانیای جێبەجێکاری کۆنسێرتەکە هەڵوەشایەوە.[4]
- کەناڵی بی ئێم سی (BMC) پەخشکردنی درامای تورکی ڕاگرت و بڕیاریدا بە شێوەیەکی فەرمی بە هیچ جۆرێک درامای تورکی پەخش نەکات.[3]