$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد لە سنووری #ماکۆ#، دەکەونە بۆسەی هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە و لە ئاکامی تەقە کردنی ئەو هێزانەدا، کۆڵبەرێکی لاو بە ناویحوسێن بەڵخکانلوو ئەقدەمگیانی لە دەست دا.[5]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/165077/0019.JPG=KTML_ImageCaption_Title=حوسێن بەڵخکانلوو ئەقدەم=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=حوسێن بەڵخکانلوو ئەقدەم=KTML_ImageCaption_End=
- شەوی یەکشەممە گرووپێک لە #کۆڵبەر#انی کورد، لە سنووری هەنگەژاڵی بانە کەوتوونەتە ناو مەیدانی مین و به هۆی تەقینەوەی مین دوو کۆڵبەر بە توندی بریندار بوون. هەواڵنێری کوردپا، شوناسی ئەو دوو کۆڵبەرە کوردەی بەم جۆرە ڕایگەیاندووە: ئەسعەد زەمانی خەڵکی گوندی حەوتاش و خالق خەڵکی گوندی مێرگه نەقشینه. ئەسعەد زەمانی بە هۆی تەقینەوەی مین لاقی پەڕیوە و خالقیش دەموچاوی بە توندی بریندار بووە.[5]
$باشووری کوردستان$
- #نێچیرڤان بارزانی# ڕەخنەی تووند لە هەڵسوکەوتی ئەو حیزبانە دەگرێت کە خاکی هەرێمی کوردستان بۆ دژایەتی دراوسێکان بەکاردەهێنێت و ڕایدەگەیێنێت، #پەکەکە# لێرە ڕاهێنان دەکات و خەڵکی ئێمە باجەکەی دەدات.[2] هەروەها وتی: بەرپرسانی ئەو ناوچەیە هاوڵاتیانیان ئاگادار کردووەتەوە کە نەچنە ئەو شوێنانەی تورکیا بۆردوومانی دەکات، بەڵام هاوڵاتیان گوێ بە ڕێنماییەکان نادەن.[3]
- گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە لێدوانی نوسراودا وەڵامی نێچیرڤان بارزانیان دایەوە و دەڵێن، ئەو قسانە وەکو شەرمەزارییەک بۆ دەسەڵاتدارانی باشور دەزانین، کە ناتوانن گەلی ئێمە بپارێزن و خاوەندارێتیان لێ بکەن.[3]
- مەڵبەندی سێ-ی #یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان#، لە شاری #دهۆک#، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئیدانەی بۆردوومانکردنی سنورەکانی هەرێمی کوردستان و شەهیدکردنی هاوڵاتیانی کرد لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکە و ڕایدەگەیەنێت، کە ئەرکی حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراقە چارەسەری ئەو دۆخە بکات.[3]
- دانیشتوانی بناری #قەندیل# خۆپیشاندانێکیان بۆ پشتگیریکردنی خەڵکی شیلادزێ ئەنجامدا.[1]
- هێزە ئەمنییەکان لە دهۆک و شیلادزێ دەستیان کرد بە دەستگیرکردنی خۆپیشاندەران و ئەو چالاکوانانەی کە پشتگیریی خۆپیشاندانەکانیان کردووە، خالید جەحفەر، #بەدەل بەرواری# و کۆڤان ساڵح ڕێکانی لەنێو گیراوەکاندان.[3]
- لە مەراسمێکدا بە ئامادەبوونی قایمقامی شارۆچکەی #کەلار# و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەری فەرمانگەکان، ئیدارەی #گەرمیان# خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە دەیان کرێکاری سنورەکە کە ڕۆڵی بەرچاویان هەبووە لە پاکڕاگرتنی ژینگەی گەرمیان.[4]
- لە شارۆچکەی #سۆران#ی سەر بە پارێزگای #هەولێر# بەهۆی بارانەوە ئاو چووە چەند ماڵێک. قایمقامی شارۆچکەی سۆرانیش دەڵێت، تیمەکان فریایان کەوتوون و زیانی گیانی بەدواوە نەبووە.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکیا بڵاویکردوەتەوە، بەپێی ڕاپۆرتی دەستەی هاوبەشی سوپای تورکیا، تۆپخانەکانی تورکیا و سوپای ئازادی سوریا سەنگەرەکانی #شەڕڤان#انیان لەناوچەکانی ئەعزازو معرە بۆردومان کردوە.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەبارەی ڕووداوەکەی دوێنێی شارەدێی #شیلادزێ# کە تیایدا هاوڵاتیانی ناوچەکە هێرشیان کردەسەر بنکەیەکی سەربازیی تورکیا لەکۆمەڵگەی سیریە، ڕایدەگەیەنێت: یاداشتێکی ناڕەزایی دەدەینە باڵیۆزی تورکیا لەبەغدا و داواشدەکەین ئەوە دووبارە نەکاتەوە.[1]
- لەکاتی بەسەرکردنەوەی چەند یەکەیەکی سەربازیی سوپای وڵاتەکەی لە ناوچە سنوورییەکاندا هوڵوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا باسی لە خۆپیشاندانەکانی شیلادزێ کرد، کە خۆپیشاندەران چوونە نێو سەربازگەیەکی سوپای تورکیا لە سنوورەکە، لە ئەنجامدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و چەند ئۆتۆمبێلێکی سەربازیش ئاگریان گرت. هوڵوسی ئاکار، پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ی بە هۆکاری خۆپیشاندانەکە دانا و گوتی کاتێک زانیان ناتوانن ڕووبەڕووی سەربازانمان ببنەوە، هەوڵدەدەن خەڵکی بێتاوان هانبدەن و بەمشێوەیە بگەن بە شتێک. بەڵام سەربازانمان ئەو هەوڵەیان لەباربرد.[2]