بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربان، #مەسعود بارزانی# پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە، تێیدا دەڵێت: پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و سەرجەم هاووڵاتیانی خۆشەویستی کوردستان دەکەم.
هەروەها لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانیدا هاتووە: لەم بۆنە پیرۆزەدا لە خودای مەزن داواکارم خێر و بەرەکەت و سەلامەتی بۆ هەموو خەڵکی کوردستان بەدی بهێنێت.
=KTML_Bold=دەقی پەیامەکەی مەسعود بارزانی:=KTML_End=
پەیامی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی هەموو موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و سەرجەم هاووڵاتیانی خۆشەویستی کوردستان دەکەم.
لەم بۆنە پیرۆزەدا لە خودای مەزن داواکارم خێر و بەرەکەت و سەلامەتی بۆ هەموو خەڵکی کوردستان بەدی بهێنێت. هیوادارم ئەو بۆنە پیرۆزە ببێتە هۆی سەقامگیری و تەبایی لە ناوچەکەمان و سەرانسەری جیهان.
جەژنتان پیرۆز بێت و هەر لە خۆشیدا بن. [1]
مەسعود بارزانی
#27-06-2023#
=KTML_UnderLine=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=