باکووری کوردستان
-
لەیلا گیوڤەنلەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی
کەجەدەکەجەدە ناڕەزایی بەرانبەر بێدەنگی ئۆپۆزسیۆن لەبەرانبەر هێرشی سەر گەلی کورد پیشاندا و وتی، هەر بێدەنگیەک دەبێتە هێز بۆ ئاکەپە و مەهەپە.
[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- دەوڵەتی تورک جارێکی تر ماڵپەڕی ئاژانسی هەواڵی گەنجان، بە ناوی نوچە جوان داخست.
[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
رۆژهەڵاتی کوردستان
- هوشمەند عەلی پوور، زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانی ناوەندیی شاری
سنەسنە، پاش هەڵوشاندنەوەی حوکمی ئێعدامی لە دیوانی باڵای وڵات، دووبارە دادگایی کرایەوە و بە 38 مانگ زیندانی مەحکووم کرا.
[5]
- حوکمی 6 ساڵ زیندانیی چالاکێکی ژینگەپارێزیی کورد بە ناوی سابیر قادری خەڵکی دێولان، لە لقی 4ی دادگای پێداچوونەوەی شاری سنە، بۆ سێ ساڵ زیندان کەم کرایەوە.
[5]
- لاوێکی کورد بە ناوی سەردار مینە پوور کوڕی حوسێن تەمەن 25 ساڵ خەڵکی شاری
پیرانشارپیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
[5]
-
کۆڵبەرکۆڵبەرێکی کورد بە ناوی ئیبراهیم ڕەسووڵیان خەڵکی گوندی گروێسی شاری
سەردەشتسەردەشت، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری ئەو شارە بە سەختی پێکرا.
[5]
باشووری کوردستان
- بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی تەندروستی لە ماوەی 24 کاتژمێردا 21 تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە، هاوکات 484 تووشبوو چاکبوونەتەوە.
[4]
-
وەزارەتی پەروەردەوەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە فەرمانی
مەسرور بارزانیمەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بودجەیەک بە گوژمەی 260 ملیۆن دینار بۆ خوێندنی کوردی لە
کەرکوککەرکوک خەرجکرا.
[2]
- بەیانی ئەمڕۆ، کە هاوکاتە لەگەڵ دەستپێکردنی خوێندنی ساڵی نوێ لەلایەن بەشێک لە مامۆستایانەوە لەبەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی خۆپیشاندان ئەنجامدرا. مامۆستایان داوا دەکەن کە مووچەکانیان لەکاتی خۆیدا پێ بدرێت و لەوە زیاتر یاری بەهەستی مامۆستایان و فەرمانبەران نەکرێت.
[3]
- بەبڕیاری وەزیری پێشمەرگە یەکەی ژمێریاری یەکەکانی 70 و 80 خرایە سەر
وەزارەتی پێشمەرگەوەزارەتی پێشمەرگە و وردبینی و پێداچوونەوە بەخزمەتی سەربازی سەرجەم هێزەکانی سەر بەو یەکانە دەکرێت.
[3]
- ئەمڕۆ لیژنەیەکی پەرلەمانی کوردستان بۆ لێکۆڵینەوە لە سووتانی دار سنەوبەرەکانی
سلێمانیسلێمانی سەردانی شارەکەی کرد و لەگەڵ پارێزگار و ئەنجوومەنی پارێزگا و 10 فەرمانگەی پەیوەندیدار کۆبووەوە.
[2]
رۆژئاوای کوردستان
- 39 کەسی تر تووشی ڤایرۆسی
کۆرۆناکۆرۆنا بوون و 2 کەسیش بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لە دەستدا.
[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
دەرەوەی کوردستان
- لەناو پەرلەمانی عێراقدا ئاڵۆزیی لەنێوان
یوسرا ڕەجەبیوسرا ڕەجەب و پەرلەمانتارانی پارتی لەسەر موچەی فەرمانبەرانی کوردستان دروستبوو.
[1]
- لە دوایین ڕاپۆرتیدا،
نەتەوە یەکگرتووەکاننەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، دەرکەوتووە شەڕی سووریا زیانی زیاتر لە 442 ملیار زیانی بەو وڵاتە گەیاندووە.
[2]
- ئازەربایجان دۆخی جەنگی ڕاگەیاند و هاتووچۆشی لە باکۆ و شارەکانی دیکەی وڵات قەدەغەکرد و لە چوارچێوەی پێشڕەوییەکانیشیدا لەڕووی هێزەکانی ئەرمینیا، سوپای ئه و وڵاتە چیایەکی ستراتیژی لە هەرێمی قەرەباخ کۆنترۆڵکرد.
[4]
- ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، تورکیا یەکەم کاروانی ئه و گروپە چەکدارانەی سووریای ڕەوانەی ناوچەی قەرەباغی کێشە لەسەر لە نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان کرد، کە پشتیوانی لە ئەنقەرە وەردەگرن، ئەمەش بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە ئازەربایجان له جەنگی دژ بە ئەرمینیا.
[4]