فڕۆکەکانی تورک ئاساییشی کۆبانی-یان بۆردوومانکرد
رۆژهەڵاتی کوردستان
- زیندانییەک بە تاوانی کوشتنی بە ئەنقەست بە ناوی فایەق شەریفی خەڵکی شاری
دیواندەرەدیواندەرە لە زیندانی ناوەندی شاری
سنەسنە، لە سێدارە درا.
[6]
- سزای لەسێدارەدانی دوو هاووڵاتی کورد بە ناوەکانی “زرار پەیغامی و یاسر رەسووڵی” لە بەندیخانەی ناوەندیی
ورمێورمێ جێبەجێ کرا.
[7]
- بەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک بەرزاییەکانی خواکورکیان بۆردوومان کردووە، لەئەنجامدا دوو گەنجی شاری
شنۆشنۆ بەناوەکانی فاخر تازەوارد، تەمەن 35 ساڵ و رەشید میرۆیی، تەمەن 36 ساڵ شەهید بوون. ئەو دوو گەنجە بۆ کۆکردنەوەی گیا بەهارییەکان چووبوونە ناوچەی خواکورک.
[5]
باشووری کوردستان
- رۆژنامەنووس
هێمن مامەندهێمن مامەند دیسانەوە شەوی رابردوو لە
هەولێرهەولێر بۆ جاری سێیەم بە کەفالەت ئازادکرا.
[1]
- فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورک گەلی گوهانە لە سنووری شارەدێی
دینارتەدینارتە لە شارۆچکەی
ئاکرێئاکرێ بوردومان کرد.
[2]
- لقی سلێمانی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی بایکۆتی دەوامی راگەیاند و تەنها یەکەکانی فریاکەوتن و روبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا دەوامیان تێدا دەکرێت.
[8]
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، یازدە تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای هەولێر دەستنیشانکران، چوار پیاو و چوار ئافرەت و سێ منداڵ لە نێویاندا پیاوێکی تەمەن 75 ساڵ دانیشتووی گروپی ئەندازیارانی شاری هەولێرە دوای گیانسپاردنی پشکنینەکەی پۆزەتیڤ دەرچوو وە ئەوانی تر هەموویان دانیستووی شارۆچکەی
سۆرانسۆرانن و بەرکەوتە و خانەوادەی تووشبووێکی پێشوون.
[1]
- سێ چەکدار هێرشییانکردە سەر دەزگای هەواڵگریی
کەرکوککەرکوک، دوو کەسیان خۆیان تەقاندووەتەوە، لەم هێرشەدا ژمارەیەک لە کارمەندانی دەزگاکە برینداربوون.
[3]
- لەدوای کەمکردنەوەی رێکارەکانی قەدەخەی هاتووچۆ، بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی هۆشداری لە سەرهەڵدانی شەپۆلێکی دیکەی
کۆرۆناکۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان دەدات و دەڵێت، ئەو قەرەباڵخییەی لە بازاڕەکاندا دروست بووە جێگەی نیگەرانییە، چونکە تاوەکو ئیستا ڤایرۆسی کۆرۆنا مەترسییەکی جیددییە.
[3]
- بەگوێرەی راگەیەندراوێکی پۆلیسی سلێمانی، پاش ئەوەی چەند شەوێک لەمەوبەر کچێک لەماڵەکەی خۆیدا لەگەڕەکی چوارچرا بەفیشەک کوژرا، توانرا لەماوەیەکی کەمدا و کەمتر لە 24 کاتژمێر تۆمەتباران و ئەنجامدەرانی رووداوەکە دەستگیر بکرێن.
[4]
- دوای تۆمار کردنی چەند حاڵەتێکی دیکەی کۆرۆنا لە هەولێر، پشکنین بۆ 400 کەسی دانیشتووی کەمپەکانی
قوشتەپەقوشتەپە و
دارەشەکراندارەشەکران کراوە، ئەمڕۆ ئەنجامەکەی راگەیەندرا و سەرجەم پشکنینەکان نێگەتیڤ دەرچوون.
[4]
- دوای ئەوەی بەڕێوەبەری ئەوقافی
سلێمانیسلێمانی رایگەیاند، لە 2ی ئایارەوە دەرگای مزگەوتەکان دەکرێنەوە، گوتەبێژی
وەزارەتی ئەوقافوەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بڕیاری کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەیدات.
[3]
رۆژئاوای کوردستان
- فڕۆکە بێفڕۆکەوانە هێرشبەرەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کاتژمێر 03:40 لە خاڵێکی ئاسایشی
کۆبانێکۆبانێیان دا. بەهۆی هێرشەکەوە زیانێکی زۆر روویداوە.
[1]
لە عەفرین تەقینەوەیەک روویدا و زیاتر لە 60 چەتە کوژران
- لە نزیک باڵەخانەی شارەوانی کۆنی
عەفرینعەفرین کە دوای داگیرکردنی عەفرین وەک ناوەندی جەتەکانی دەوڵەتی تورک بەکاردەهێنرا، تەنکەرێکی پڕ لە تەقەمەنی تەقیەوە. بە پێی زانیاریەکان لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا زیاتر لە 60 چەتە کوژراون و ژمارەیەکی زۆر چەتەش برینداربوون.
[2]
- کاتژمێر 23:35 بۆمبێک لەسەر ڕێگای ئۆتۆمبێڵێکی گروپی چەتەی جێش ئەلشەرقیە تەقیەوە و سەرۆک چەتەیەک و کەسێکی تر کوژران. بە پێی زانیاریەکان کەسێک بە ناوی جاسم ئەلباسات فەرماندەی گروپی چەتەی جێش ئەلشەرقیە کوژراوە. بەڵام ناسنامەی کەسەکەی تر نەزانراوە.
[2]
- دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی گوندی حەربەل-یان لە شەهبا بۆردومانکرد. لە تۆپبارانەکەدا ماڵ و حاڵ و زەوی و باخی هاووڵاتییان کرابووە و ئامانج.
[2]
دەرەوەی کوردستان
- وەفدی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سە رۆکایە تی
قوباد تاڵەبانیقوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا، بە مە بە ستی دۆزینە وە ی رێگە چارە بۆ کێشە هە ڵپە سێردراوە کانی نێوان هە رێم و بە غدا.
[1]
- فراکسیۆنە شیعەکان لە ماڵی هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح کۆبوونەوە و بڕیاریاندا بە رێککەوتن لە پەرلەمانەوە مستەفا کازمی وەک سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق تێپەڕێنن.
[3]
- فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە لیبیا ئۆتۆمبێلێکی مەدەنییان کردووەتە ئامانج و تێدا پێنج هاوڵاتی کوژراون.
[5]
- لە تورکیا، لە ماوەی 24 کاتژمیری رابردوودا 92 کەس بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
[1]
- سەرۆک کۆماری عێراق بانگهێشتی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق کرد و پێیڕاگەیاندن، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مافێکی دەستوورییە و نابێت ببێتە بابەتێکی سیاسی.
[3]
- وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاکبوونەوەی کۆرۆنای لە سەرانسەری وڵات بە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیشەوە راگەیاند و بە بەراورد بە رۆژانی رابردوو ژمارەی تووشبوون بە پەتاکە بە رێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە. بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عێراق، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا پشکنینی پزیشکی بۆ 4 هەزار و 648 گومانلێکراو ئەنجامدراوە و تووشبوونی 81 کەسی دیکە بە پەتاکە پشتڕاست کرایەوە.
[4]