رۆژهەڵاتی کوردستان
- بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ئەمڕۆ، هێزەکانی ڕژیم لە ناوچەی سنووری “ئەلەند” لە شاری خۆی ژمارەیەک لە
کۆڵبەرکۆڵبەرانی ئەو ناوچەیەیان دایە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئاکامدا دوو کۆڵبەر گیانیان لە دەستدا. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەئەنجامی ئەم ڕووداوە دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی “مۆحسین دەروێش زادە” و “ئیبراهیم جوردیزج” خەڵکی گوندی “کەرکووش“ی سەر بە شاری خۆی کرانە ئامانج و بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا. هەر لەم پێوەندەدا، ڕۆژی پێنجشەممە هێزەکانی ئینتزامیی ئۆستانی
لوڕستانلوڕستان لە جادەی شاری برووجێرد، ماشینی کاسبکارێکی خەڵکی
سەقزسەقزیان بە ناوی ” هادی گوڵابی” تەمەن 41 ساڵیان بە گومانی هەڵگرتنی شتومەکی قاچاخ دایە بەر دەستڕێژی گوللە و بە هۆیەوە ناوبراو گیانی لە دەستدا. جێگەی ئاماژەیە، لە ماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم 11 کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران و تورکییە برینداربوون یاخود گیانیان لەدەستداوە.
[7]
گیان لەدەستدانی دوو کۆڵبەر بەتەقەی هێزەکانی ڕژیم لە خۆی
- سێ کاسبکاری کورد لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە بەرزاییەکانی سنووری
پیرانشارپیرانشار، بەسەختی بریندار بوون. شوناسی ئەو سێ کاسبکارە، کامیل، کەماڵ گوهری تەمەن 23 ساڵ و ڕەسووڵ چەپلەک و خەڵکی پیرانشار ڕاگەیەندراوە. هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، ئەو سێ کاسبکارە کوردەیان بە گومانی هەڵگرتنی شتومەکی قاچاخ داوەتە بەر دەستڕیژیی گوللە. ئەو سێ کاسبکارە بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕوانەی ناوەندی دەرمانیی
چۆمانچۆمان لە هەرێمی کوردستان کراون.
[6]
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی شارام مستەفاپوور خەڵکی گوندی ماوانەی ناوچەی تەرگەوەڕی
ورمێورمێ کرایە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکان پاش بریندارکردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە، ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.[6]
- لاوێکی کورد بە ناوی ئالان بەنگین تەمەن 21 ساڵ و خەڵکی گوندی کانی ڕەشی شاری
شنۆشنۆ، لەلایەن دادسەرای نیزامیی شاری تەورێزەوە بە 5 مانگ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا.[6]
باشووری کوردستان
- فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک بۆردومانی گوندەکانی سنیان و بندێوانیان لە ناوچەی
برادۆستبرادۆست و ناوچەی خواکورک لە سنوری پارێزگای
هەولێرهەولێر کرد.
[2]
- ئێوارەی ئەمڕۆ، سوپای تورک تۆپبارانی گوندەکانی بێرکم و بیرکە و باسەکان و گۆڕ مەمک و کرچین-یان کرد لە دەڤەری برادۆست.[2]
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، دوازدە تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی
کۆڕۆناکۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای هەولێر دەستنیشانکران، پێنج پیاو و پێنج ئافرەت و دوو کچی گەنج، حەفت لە تووشبووان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، پێنج لە تووشبووان بەهۆی بوونی نیشانەکانی نەخۆشی سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە.
[3](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- لە بەردەوامیی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، 22 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، 12 پیاو، 9 ئافرەت و کوڕێکی گەنج.[3](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- وەزیری تەندروستی دۆخی ئێستای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان مەترسیدارتر لە مانگەکانی سێ و چوار ناودەبات و دەڵێت، ئەگەر هاونیشتمانیان هاوکارنەبن دۆخەکە لە کۆنترۆڵ دەردەچێت. هەروەها گوتی سەرچاوەی تووشبووان لە 10 ڕۆژی ڕابردوو نادیارە و ئەوە مەترسییەکەی زیاتر کردووە.
[5]
- ئەمڕۆ، بە بڕیاری شانەی قەیرانەکانی پارێزگای سەڵاحەدین و لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە شارۆچکەی
خورماتووخورماتووی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین، ڕێگاکانی هاتووچۆکردن داخران.[2]
- ئەمڕۆ ئاگر لە دەغڵودانی جوتیارانی گوندەکانی عەبدوڵاغانم و تۆپزاوا لە سنووری شارۆچکەی
داقوقداقوق لە شاری کەرکووک بەردرا، کە دوو گوندی کاکەیی نشینن.[2]
- پارتی تورکمان ئیللی کە لە ژێر چەتری
بەرەی تورکمانیبەرەی تورکمانی عێراقدایە، داوای لە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد، ڕاکان جبووری، پارێزگاری بەوەکالەت لە پۆستەکەی لاببات و لە شوێنی ئەو کەسێکی تورکمان بۆ پارێزگاری
کەرکووککەرکووک دابنێت.[2]
- پەیوەندیەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە: ئێوارەی ڕۆژی 23-05-2020 کاتژمێر 5:30 خولەک ژنێک بەناوی (د. ئ. ح) لەدایکبووی ساڵی 1987 پیشەی ژنی ماڵ، دانیشتووی
قەڵادزێقەڵادزێ گەڕەکی ڕاپەڕین بە سوتای گەیەندرایە
سلێمانیسلێمانی، پاش 5 ڕۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ئەمڕۆ لە سلێمانی گیانی لەدەستدا.[2]
رۆژئاوای کوردستان
- ئیدارەی دەروازەی سێملکان لەسنووری نێوان هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان لەنوسراوێکدا چەند ڕۆژێک مۆڵەت بەهاووڵاتیانی ڕۆژئاوای کوردستان دەدات هەرێمی کوردستان جێبهێڵن و بگەڕێنەوە ناوچەکانیان ڕۆژئاوای کوردستان.
[1]
دەرەوەی کوردستان
- یازدەیەمن خولی پەرلەمانی ئێران لەدووەمین دانیشتیدا دەستەی سەرۆکایەتی هەڵبژاردو محەمەد باقر قالیباف کەسایەتی سیاسی موحافیزکارەکان و نەیاری سەرەکی حکومەتەکەی حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران بەدەنگی 230 پەرلەمانتار بەسەرۆکی پەرلەمانی ئێران هەڵبژێردرا، لەخولی داهاتوودا جێگەی عەلی لاریجانی سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی ئه و وڵاتە دەگرێتەوە.[1]
- کیانووش جیهانپوور وتەبێژی وەزارەتی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد کە 2258 کەسی دیکە لەئێران تووشی کۆرۆنابوون و ژمارەی تووشبوان گەیشتە 143 هەزار و 849 کەس. وتیشی: تا ئێستا 7627 کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و 112 هەزار و 988 کەسیش چاکبوونەتەوە.[1]
- بەرپرسانی دەوڵەتی تورکیا ڕایانگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا لەو وڵاتە هەزار و 182 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 30 کەسیش بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە. بە گشتی لە تورکیا 160 هەزار و 979 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراون و 4 هەزار و 461 کەسیش تا ئێستا گیانیان لەدەستداوە.
[4] کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان