کۆڵبەرەکە
- بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە لە شارۆچکەی
خەباتخەباتی سەر بە هەولێر، دوو کەس کوژران و شەش کەسی دیکەش بریندار بوون.
- کۆڵبەرێکی کورد لە کاتێکدا سەرقاڵی هەڵگرتنی بارێک بووە بۆ تێپەڕکردنی لە سەر سنوورە دەستکردەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان، لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ڕژێمی ئێرانەوە تەقەی لێکراوە و بە سەری بە سەختیی بریندارکرا.
[1]
- بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگای سەرەکی
دوکاندوکان -
ڕانیەڕانیە، حەوت کەس گیانیان لە دەستدا کە ئەندامی یەک خێزانێکی
هەڵەبجەهەڵەبجەیی-ن و پێنجیان منداڵن.
- هاوڵاتیانی
سەردەشتسەردەشت و هەروەها هاوڵاتیانی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان لە مەزارگەی شەهیدانی کیمیابارانی سەردەشت گردبوونەوەو مەراسمێکیان بەڕێوەبرد بۆ یادکردنەوەی ئەو شەهیدانە، بەڵام هێزەکانی پۆلیس هێرشیان کردە سەر ئامادەبووان و پانکاردەکانیان کۆکردنەوە.
- سوپای تورکیا شەوی رابردوو، کاتژمێر 21:30خولەک چەند ناوچەیەکی
عەفرینعەفرین-ی لە رۆژئاوای کوردستان بۆدرومان کرد.
[2]
- وێستگەی Placerville کە ناوەندەکەی لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکایە و تایبەتە بە کەشوهەوا، خشتەیەکی سەبارەت بە گەرمترین ناوچەکانی جیهان لەماوەی 24 کاژێری رابردوودا بڵاوکردەوە. بەپێی خشتەکە، قەزای
خانەقینخانەقین ئەمڕۆ، بەرزترین پلەی گەرمی تۆمارکردووە و گەیشتووەتە 51 پلەی سەدی. قەزای
بەدرەبەدرە-ش لە پارێزگای واست 50 پلە بووە و لە پلەی شەشەم دێت.
[3]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان