- شەڕوپێکدانی توند لە نێوان شەڕڤانان و چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە دوروبەری گوندی (زور مەغار)ی خۆرئاوای کۆبانێ ئێوارەی ئەمڕۆ دروستبوو. فڕۆکەکانی هاوپەیمانانیش داعشیان بۆردومان کرد.
- ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ داوا لە ئۆباما دەکات فشار بخاتە سەر تورکیا کوشتاری کوردان و پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ لەباکووری کوردستان ڕابگرێت.