تورکیا دەوروبەری شێروان مەزن تۆپباران دەکات
باکووری کوردستان
- لە 42 گوندی سەربە شارۆچکەکانی فارقین، هەزرۆ، کاراز، پاسوور و لیجەی سەربە شاری گەورەی
ئامەدئامەد قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیەندرا.
[1]
- نیوەڕۆی ئەمڕۆ، هێزەکانی پۆلیسی تورک هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاوڵاتیان لە
نسێبیننسێبین، قۆسەر، دێریک، کەرەبۆران و میدیادی سەر بە پارێزگای
مێردینمێردین و 14 کەسیان دەستگیرکرد.
[1]
- گەریلاکانی هەپەگە لە ئیدر، مێردین و
جۆلەمێرگجۆلەمێرگ دژی هێزەکانی سوپای تورک چالاکییان ئەنجامدا و گورزی کوشندەیان لێدان و 11 سەرباز و پۆلیس-یان کوشت.
[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- ڕۆژنامەنووس و شاعێری کورد لە شاری مەشهەد بە ناوی عەلیڕەزا سپاهی لابین دەستبەسەر کرا.
[6]
باشووری کوردستان
- تۆپخانەکانی تورکیا بەتۆمەتی هەبوونی بنکە و بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان -
پەکەکەپەکەکە، دەوروبەری شارەدێی شێروان مەزنی سەر بە شارۆچکەی
مێرگەسۆرمێرگەسۆر تۆپباران دەکەن.
[4]
- شەوی رابردوو، هێزێکی گەورەی هاوپەیمانان بە شێوەی زەمینی و ئاسمانی گەیشتە شاری
کەرکوککەرکوک و پەرلەمانتارێکی یەکێتی-ش دەڵێت: هاتنی ئەو هێزە لەسەر داوای من و بەرپرسێکی یەکێتی بووە.
[1]
- وەزیری
کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوکشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، مەترسی ڕووخانی
بەنداوی دەربەندیخانبەنداوی دەربەندیخان هەیە و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ ئەو مەبەستە بە جددی لەسەر هێڵن.
[2]
-
مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی و
فوئاد مەعسومفوئاد مەعسوم لە
پیرمامپیرمام لەسەر کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداد کۆبوونەوە.
[3]
- لە سنووری
خورماتووخورماتوو شەڕی سەخت لەنێوان
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی و گروپێکی چەکداردا بەڕێوەدەچێت.
[1]
- کۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و ڕاپرسی هەرێم رایدەگەیەنێت، کۆمیسۆن دەتوانێ لە مانگی نیسانی ساڵی 2018 هەرسێ هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێم و ئەنجومەنی پارێزگاکان بەیەکەوە بەڕێوەببات.
[5]
- فەرماندەی ئۆفیسی هەماهەنگی ئاسایشی هاوبەش لە عێراق لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە بە وەکالەت کۆدەبێتەوەو رادەگەیەنێت، ئەمریکا بەردەوامدەبێت لە پێدانی مووچەو پڕچەککردنی هێزەکانی پێشمەرگە و بڕیارە 364 ملیۆن دۆلاریشی وەک هاوکاری پێشکەش بکات.
[5]
- جێگری پارێزگاری
هەڵەبجەهەڵەبجە ئاشکرایکرد بەپاساوی بوونی مین و تەقەمەنی و باری ئەمنی و بەرزی ناوچەکە لە ئاستی دەریاوە، کۆمپانیای گازپرۆمی ڕوسی بە فەرمی داوایان لە حکومەتی هەرێم کردووە، کە واز لەبلۆکی نەوتی هەڵەبجە بهێنێت، لە بەرامبەردا لە کێڵگەی نەوتی
شاکەلشاکەل، دووەم بیری نەوت لێبدەن.
[5]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان