شەوی
27-11-202127-11-2021 تیرۆریستانی
داعشداعش لە سنووری
کوڵەجۆکوڵەجۆ کردەوەیەکی تیرۆریستییان ئەنجامدا کە بەهۆیەوە ژمارەیەک پێشمەرگەی قارەمان لەکاتی ئەرک و لە پێناو پاراستنی وڵات شەهیدبوون و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون، ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان، زۆر بە توندی ئەو پەلامارە تیرۆریستییە ئیدانە و سەرزەنشت دەکەین و، پرسەی خۆشمان رادەگەیەنین و سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدە سەربەرزەکان دەکەین و هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.
داواکارین بۆ لەمەودوا بە هەموو توانا و بە هەموولایەک هەوڵ بدەین و بە جددی کار بۆ چارەسەرکردن و بنبڕکردنی ئەو کردەوە و پەلامارە تیرۆریستییانە بکەین کە چەندین جارە دووبارە دەبنەوە و رێگە لەو کار و چالاکی و هەڕەشانە بگیرێ، هەروەها ئەو بۆشاییە ئەمنییەی هەیە چارەسەر بکرێ بۆ پاراستنی ئاسایشی دانیشتوانەکەی و سەقامگیریی و ئارامیی ئەو شوێن و ناوچانە.
سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی شەڕی رووبەڕوبوونەوەی داعش و گشت شەهیدانی کورد و کوردستان.
[1]
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان
29-11-202129-11-2021
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!