سەرۆک #بافڵ تاڵەبانی# پیرۆزبایی لە هەیبەت حەلبووسی دەکات بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کە ئێوارەی ئەمڕۆ پرۆسەکە ئەنجامدرا و رایگەیاند: بەبۆنەی هەڵبژاردنتان و بەدەستهێنانی متمانەی زۆرینەی پەرلەمانتاران، لە دڵەوە پیرۆزبایی گەرمتان لێدەکەم.
=KTML_Bold=دەقی پەیامەکە...=KTML_End=
بەڕێز هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق
بەبۆنەی هەڵبژاردنتان و بەدەستهێنانی متمانەی زۆرینەی پەرلەمانتاران، لە دڵەوە پیرۆزبایی گەرمتان لێدەکەم و هیوادارم لەم ئەرک و بەرپرسیارێتییە چارەنووسساز و نیشتمانییەدا، سەرکەوتووبن و بەهیمەت و رۆڵی ئێوە و ئەندامانی نوێی پەرلەمان پێکەوە خزمەتی زیاتری گەل و وڵاتەکەمان بکەن.
ئومێدمان پێتانە وەک یەک تیم کاربکەن بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی نێوان دەسەڵاتەکانی دادوەری، یاسادانان و جێبەجێکردن و یەکخستنی هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عیراق لەسەر بنەمای دەستوور و هاوبەشێتی و پاراستنی ئامانجە باڵاکانمان.
بەدڵنیایشەوە بە پێکەوەیی و لێکتێگەیشتنمان دەتوانین سەقامگیریی وڵاتەکەمان بپارێزین و خواستەکانی هاوڵاتییان بهێنینەدی.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=