$باکووری کوردستان$
- کاژێر 08:00ی بەیانی، لە ڕێگای سەرەکیی نێوان پارێزگای #وان# - #جۆڵەمێرگ# لە نزیک شارۆچکەی گورپنار، پاسێکی نەفەرهەڵگر و بارهەڵگرێک خۆیان بەیەکدا کێشا، بەهۆیەوە هەشت کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون. [1]
- بۆ جاری 726-ەمین، داواکاری پارێزەرانی #عەبدوڵڵا ئۆجەلان#، ڕێبەری #پەکەکە#، بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان، لە لایەن داواکاری گشتی دادگای کۆماریی بۆرسا-ی تورکیاوە ڕەتکرایەوە.[2]
- پۆلیسی تورک نۆ کەسی لە شاری وان، بەو بەهانەیەی کە بەتەما بوون دژی ئۆپەراسیۆنی داگیرکردنی عەفرین چالاکی ئەنجام بدەن.[2]
$باشووری کوردستان$
- ڕێپێوانی مەودا درێژی ڕێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر و کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان لە شاڕێی سالم (سەهۆڵەکە)ی شاری #سلێمانی# بەرەو کانتۆنی #عەفرین#-ی ڕۆژئاوای کوردستان دەستیپێکرد.[2]
- #بزووتنەوەی گۆڕان# دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستانی بایکۆت کرد بەهۆی ئەوەی دانیشتنەکە تایبەت نەکرابوو بە لەشکرکێشی تورکیا بۆسەر کانتۆنی عەفرین لە ڕۆژئاوای کوردستان.[4]
- لەژێر ناوی (عەفرین ناکەوێت)، لە #زانکۆی سلێمانی# کۆنسێرتێکی میوزیک، بۆ پشتیوانییکردن لە بەرخۆدانی عەفرین سازدرا.[2]
- گروپی دەواری خزمەت بەهاوکاری ڕێکخراوی زار بۆ بەرگری لە ئازادییەکان لەهۆڵی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومیەکان لە شاری #هەولێر# پانێڵێکی تایبەتی لەژێر ناوی (عەفرین لێرەیە) ئەنجامدا بۆ هەریەکە لە سالار مەحمود ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و تارا حسێن، وتەبێژی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و کارۆخ عوسمان چاودێری سیاسیی.[2]
- لوئەی خەتیب، شارەزای سیاسەتی نەوت کە بە کەسێکی نزیک لە حکومەتی عێراق دادەنرێت لە توێتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاندووە، حکومەتی هەرێم ڕازی بووە دەستبەرداری کێڵگەی نەوتی خورمەڵە ببێت بە مەرجێک حکومەتی عێراقی 22 ملیار دۆلاری قەرزی هەرێمی کوردستان بداتەوە.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای تورک بۆ سەر عەفرین بەردەوامە و لە چەندین شوێنیشەوە لە نێوان شەڕڤانان و هێزەکانی سوپای تورکدا شەڕ و پێکدادانە.[3]
- وتەبێژی #یەپەگە# لە عەفرین ڕایگەیاند، شەڕ بە سەختی لە ناوچەی جندڕێس و ڕاجۆ بەردەوامە، سوپای تورکیا بە بۆمبای هێشوویی سەنتەری شارەدێیەکە و دەورووبەری بە چڕیی بۆردومان دەکات.[4]
- قەسەدە ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی تورک لە بۆردوومانەکانی شارۆچکەی جندرێس-دا، ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیانی مەدەنییان کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە 3 کەس برینداربوون.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- کۆنگرەی سوچی بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی سوریا بەهۆی شەڕەدەم و جنێودان لەنێوان بەشداربوواندا، بەناچاری پۆلیسی ڕوسی کە ڕەوشی ئەمنی کۆنگرەکەی لەئەستۆ بوو، دەستوەردانی کرد و کەوتە ناوبژیکردن.[4]