فراکسیۆنی پارتی لە #پەڕڵەمانی کوردستان#، لە ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی
ئیدریس بارزانیئیدریس بارزانی ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردووەتەوە و ڕای گەیاندووە، کارەکانی ئەو پێش هەموو کەس بۆ خەڵکی هەژاران بووە.
ئەمڕۆ 35 ساڵ، بەسەر کۆچی دوایی ئیدریس بارزانی تێدەپەڕێت و فراکسیۆنی پارتی لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەیان بەوە کردووە، گەلی کورد سەرکردەیەکی بە ئەمەک و خەمخۆرێکی دڵسۆزی لەدەستدا و ئیدریس بارزانی، کە پەروەردەی دەستی بارزانیی نەمری ڕێبەری بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستان بوو، سەرکردەیەکی ئاشتیخواز و گیانلەسەردەستێکی خاکی کوردستان بوو.
ڕۆڵ و پێگەی ئیدریس بارزانی لە ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان هەمیشە دیار بووە و هەموو تەقەڵایەکی لە پێناو خزمەتکردن بوو بە خەڵکی کوردستان و هەمیشە بۆچوونەکانی لە دەرەوەی کوردستان لەبارەی ئێراق بەهەند وەرگیراون، بڕیار و کارەکانی پێش هەموو کەس بۆ خزمەتی هەژاران بووە و خۆشەویستییەکی بێ کۆتایی هەبووە لەلای خەڵکی هەژاری کوردستان.
لە کۆتایشدا نووسیویانە، لەم ساڵیادە خەمناکەدا دروود و سڵاو دەنێرین بۆ گیانی ئیدریس بارزانی سڵاو بۆ ڕۆحی ڕێبەری مێژووی گەلی کورد ژەنەڕاڵ #مستەفا بارزانی# نەمر و تێکڕای شەهیدانی کورد و کوردستان. [1]