ماڵاوایی ئیدریس بارزانی خەمێکی گران و لەدەستدانێکی گەورە بوو بۆ گەلی کورد
37سال بە سەر ماڵاوایی سەرکردەی گەورە و لێهاتووی کورد و ئەندازیاری ئاشتی و یەکڕیزی و پێکەوە ژیان، #ئیدریس بارزانی# نەمر تێدەپەڕن .
ئیدریسی نەمر هەموو ژیانی خۆی لەگەڵ شۆڕشەکانی کوردی بە گشتی و #پارتی دیموکراتی کوردستان# بە تایبەتی دەرباز کرد و توانی وەکە سەرکردەیەکی مەیدانی و خاوەن بڕیار بێتە ناو خەبات و شۆڕشی گەلەکەی دا و ئەرکی سەر شانی خۆی بە باشترین شێوە و سەرکەوتووانە ئەنجام بدات و ئەو هەروەها توانی بووی زۆر بەوردی لە ژیانی شۆڕشگێری و پارتایەتی و کۆمەڵگەی کوردستانی تێبگات و لە لوتکەی ڕێزگرتن و سادەیی دا بوو ، ئیدریس بارزانی هەموو خسڵەتەکانی مرۆڤایەتی و کۆمەڵناسی، شۆڕشگیڕی و نەتەوە دۆستی لە ناخی بارزانی نەمر و ئەو مرۆڤە گەورەیە وەرگرتبوون.
ئیدریس بارزانی لەلایەنی سیاسیشەوە کەسایەتییەکی شارەزا و لێزان و لێهاتوو بوو و بە ئەزموونی دور و درێژی خۆی لەگەڵ شۆڕشدا خاوەن بیر هزر و تێڕامانی دوربین و تایبەت بە خۆی بوو و هەڵگری کلیلی کردنەوەی دەرگاکانی بەختەوەری و ئاشتەوایی بوو ، جێگەی شانازی و بڕواوی خەڵکی کوردستان بوو بۆیە ماڵاوایی ئیدریس بارزانی خەمێکی گران و لەدەستدانێکی گەورە بوو بۆ گەلی کورد.
یادی ئەو سەرکردەیە شۆڕشگێر و گەورەیە لە بیری سەرجەم ئازادیخوازەکانی گەلی کورد بەزیندوویی دەمێنێتەوە، سڵاو لە خەبات و فیداکاری و بەرخودان و خۆڕاگریی و گەورەیی شەهیدی سەرکردە و ئەندازیاری ئاشتی شەهیدی جوانەمەرگ ئیدریس بارزانی .
سەرێ ڕێز و نەوازش دادەنوێنین بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای ئازادی و ڕزگاری خوازی کوردستان و سەروەری شەهیدان، بارزانی نەمر و کاکە ئیدریسی هەمیشە زیندوو. [1][2]
دلڤین شەمال
30ی کانوونی دووەمی ساڵی 2024
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=