- شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە لەچوارچێوەی قۆناغی دووەمی ئۆپەڕاسیۆنەکانی فەرماندە ڕوبار قامیشلۆدا، ئەمڕۆ کاتژمێر 10:30 خولەک گوندی ڕەجایی کە دەکەوێتە 35 کیلۆمەتری ڕۆژئاوای سەرێکانی، لە دەستی چەتەکانی داعش ڕزگار دەکات.
- تا ئێستا لەماوەی 22 ڕۆژی ڕابردوودا لە بنکەی دەنگدانی دوسەڵدۆرف 44 هەزار و 400 کەد دەنگی داوە، بەپێی قسەی چاودێرانی هەدەپە لەسەدا 35ی دەنگەدان بە هەدەپە دراوە کە دەکاتە نزیکەی 15 هەزار و 540 دەنگ.
- کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، سێیەم کۆنگرەی خۆی، بە بەشداریی 760 ئەندام لە هۆڵی ئەوتار لە شاری هەولێر دەستپێکرد.