$باکووری کوردستان$
- حەوتەمین دانیشتنی دادگەییکردنی #فیگەن یوکسەکداغ# هاوسەرۆکی گشتیی پێشووی #هەدەپە# لە نۆیەمین دادگەی سزادانی ئاسلیە لە مێرسین بەڕێوەچوو. لە دانیشتنی ئەمڕۆدا یوکسەکداغ ئامادە نەبوو، بەڵام سەرجەم پارێزەرەکانی ئامادە بوون. دەستەی دادوەران لە دوای قسەی پارێزەران، بەبیانووی ئەوەی کە کەموکوڕی لە دۆسیەکەدا هەیە، دانیشتنەکەی بۆ 27ی تشرینی دووەم دواخست.[3]
- لە ناوچەی ڕەزان-ی #ئامەد#، پۆلیسی تورکیا هەڵیکوتایە سەر ماڵی ئەندامانی پارتی دیموکراتی گەلان - هەدەپه و پارتی هەرێمەدیموکراتییەکان - #دەبەپە# کە لە چوارچێوەی کەمپینی هەڵبژاردنی 24ی حوزەیرانی تورکیا خەبات دەکەن و 13 چالاکوانی سیاسی دەستگیرکران.[3]
- کۆمیتەی زیندانیانی #پەکەکە#، بانگەوازیی لە خانەوادەی زیندانیان کرد، کە لە هەڵبژاردنی 24ی حوزەیران-دا بەشداربن و دژی دەسەڵاتداریی فاشیستیی ئاکەپە و مەهەپە بوەستنەوە.[3]
- هەپەگە ئاشکرای کرد کە لە ئەنجامی دوایین چالاکییەکانی گەریلا لە لێلیکان، بەرواری، گەڤەر و چەلێ دژی سوپای تورکیای داگیرکەر، 26 سەرباز کوژراون.[3]
$باشووری کوردستان$
- فڕۆکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە #داعش# موڵگەیەکی چەکدارانی داعش لە چیای #قەرەچووغ# لە #مەخموور# بۆردومان دەکەن کە ناوچەیەکی شوێنەوارییە.[1]
- لە ڕاگەیێندراوێکدا پەرلەمانتارانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# هۆشداری دەدەنە نەتەوەیەکگرتووەکان، هاوپەیمانیێتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، حکومەتی عێراق و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان، سەبارەت بە دەستکاریکردنی دەنگی نێو سندووقەکانی هەڵبژاردن لە #کەرکووک# لە بەرژەوەندی پێکهاتەیەکی دیاریکراو.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ئەنجومەنی سەربازیی منبیج لە ڕاگەیەنراوێکدا دەستنیشانی کرد کە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر تۆپبارانی گوندی مەحسەنلی-یان کردووە کە دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای منبیج. ئەنجومەنەکە ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە کە شەڕڤانەکانیان وەڵامی هێرشەکەیان داوەتەوە.[3]
- شاندێکی سەربازیی سعودی، ئیماراتی و ئوردنی سەردانی شاری #کۆبانێ#-یان کردووە و لەگەڵ فەرماندەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش و هەسەدە کۆبوونەتەوە.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- ماڵپەڕی ڕۆژنیوز لەلایەن تورکەکانەوە هاککرا.
- مەودا شەمدین، ئه و منداڵە تەمەن 2 ساڵەی لە ڕۆژانی ڕابردوو لە لایەن پۆلیسی بەلجیکا کوژرا، ئەمڕۆ بە مەڕاسیمێکی بەرفرەوان لە گەڕەکی لیوسە-ی بڕۆکسل بەخاکسپێردرا، مەڕاسیمەکه کە بە خۆپیشاندانێک دەستی پێکرد، لە لایەن ناوەندی دیموکراتی کوردستانیانی بەلجیکا - NAV-BEL و یەکێتیی ژنانی کورد لە بەلجیکا - YJK-B ڕێکخرا و جگە لە ئامادەبوونی دایک و باوکی مەودا، دەیان کوردستانی و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی سیڤیلی بەلجیکا ئامادە بوون. ئامادەبوان کوشتنی مەودای تەمەن 2 ساڵانیان بەتوندی ئیدانە کرد.[3]