$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- #زەینەب جەلالیان#، زیندانیی سیاسیی کوردی سزادراو بە زیندانی تاهەتایی و نۆ زیندانی دیکە لە زیندانی شاری 'خۆی' بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە دژی بێبەشبوونینان لە دەرفەتەکانی زیندان و دیدار لەگەڵ خانەوادەکانیان دەستیان دایە مانگرتن لە خواردن.[2]
$باشووری کوردستان$
- مەسیحییەکانی شارۆچکەی عەینکاوە و ناوچەکانی تری کوردستان، دژی سیستمی کۆتا لە #هەولێر# خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- چەتەکانی سەربە دەوڵەتی تورک لە شارۆچکەی جندرێسی سەربە #عەفرین# و گوندەکانی، زیاتر لە 30 هاوڵاتیان ڕفاندووە و بۆ ئازادکردنیان داوای پارە لە خانەوادەکانیان دەکەن.[2]
- لە نزیک کانی باسووت کە چەتەکان لە گوندی باسووتی سەر بە ناوچەی شێراوای عەفرین لێی جێگیربوون، بە ماتۆڕسکیلێکی بۆمبڕێژکراو هێرشێک ئەنجامدرا.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- دوای دابەزینە مێژوییەکەی بەهای ڕیاڵی ئێرانی (تمەن) لە بازاڕەی ئێراندا، کە بەهای دۆلارێک بوو بە 112 هەزار ڕیال، لە کاتێکدا ڕۆژی شەممە 98.000 ڕیاڵ بوو، ئەوەش ناڕەزایی و نیگەرانی بازرگانان و کاسبکارانی لێکەتەوه و لە زۆربەی شارەکان مانگرتن دەستپێکردوە.[1]
- ئاژانسی فیتش بۆ پۆلینی دڵنیایی بانکی نێودەوڵەتی، دوای دابەزاندنی پۆلینی دڵنیایی تورکیا، ڕایگەیاند، ژمارەیەک کۆمپانیای تورکی توانایان نابێت پابەند داراییەکانیان جێبەجێ بکەن، هۆشداری ئەوەشیدا، کە کەرتی بانکی تورکیا توشی داڕمان ببێت.[1]