بەبۆنەی ساڵیادی پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان، مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، سوپاسنامەیەکی ڕاگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بەناوی مەکتەبی سیاسیی دیموکراتی کوردستانەوە، سوپاس و پیزانینمان ئاراستەی هێژایان سەرۆک و سکرتێر و سەرکردایەتی حزب و لایەنە کوردستانی و عیراقییەکان و سیاسەتمەدار و حزبە تێکۆشەرەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان، هەروەها سوپاسی نوێنەرانی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان و عیراق و دامەزراوەکانی دەوڵەت و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و ناوەند و دامەزراوە زانستی و ئەکادیمی و میدییاییەکان و کەسایەتییە ئایینی و کۆمەڵایەتییەکان و نوێنەرانی پێکهاتەکان و خەڵکی بەئەمەکی کوردستان و سەرجەم ئەو کەس و لایەنانە دەکەین، کە لەبیرەوەری (16 ی ئاب) و حەفتاوحەفتەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە پەیام و پیرۆزبایینامەکانیان لەو یادە شکۆدارەدا بەشداربوون. پەیامەکانتان بۆ جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی و مەکتەبی سیاسی و ئۆرگانەکانی دیکەی پارتیمان، هەڵگری گیانی برایەتی و هاوخەباتییە، بۆیە مایەی پێزانینە و سوپاسگوزارین. جارێکی دیکە سوپاسگوزاریمان ڕادەگەیەنین و هەموو لایەک هەر سەرکەوتوو بن.
[1]
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
30-08-202330-08-2023
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!