#فازڵ میرانی# بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی، بەبۆنەی ھاتنی ساڵی تازە، پیرۆزبایی و ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و، داوای یەکڕیزی و تەبایی لە نێوان ھەموو گەلانی عێراق دەکات، ھەروەھا جەخت دەکاتەوە لەوەی کە دژی ھەموو ھەوڵێکی سەرلێشێواوان دەبن کاتێک بیانەوێ ھەوڵی تێکدانی شیرازە و ئاشتی و سەلامەتی کۆمەڵگا بدەن.
=KTML_Bold=ئەمەی خوارەوە دەقی ڕاگەیاندراوەکەیە….=KTML_End=
گەلی کوردستانی ئازیز.
سەرۆک #مەسعود بارزانی# ڕابەری نەتەوەییمان.
بەڕێز #نێچیرڤان بارزانی# سەرۆکی ھەرێمی کوردستان.
بەڕێز #مەسرور بارزانی# سەرۆکی #حکومەتی ھەرێمی کوردستان#.
بەڕێزان ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی و سەرجەم ئەندامانی دەستە و لق و نووسینگەکانی پارتیمان.
خانەوادە و کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان.
پێشمەرگە قارەمانەکان و ھەموو قوربانیانی سیاسەتی ڕاگواستن و سەرجەم پێکھاتەکانی گەلی عێراقی بەڕێز بەجیاوازیی ڕەگەز و بیر و فرەنەتەوەکانی و، ھەموو ئەوانەی باوەڕیان بەئاشتی و پێکەوەژیانی ئاشتییانە ھەیە.
=KTML_Bold==KTML_Bold=خوشک و برایانمان=KTML_End==KTML_End= و ڕۆڵە و کەسوکارمان لە کریستیانە ئازیزەکانی کوردستان و عێراق و جیھان، ھەموو بزاڤە سیاسی و حیزبیەکان و ھەموو سەرۆکایەتییەکان و دەزگاکانی دادوەری و دەسەڵاتەکانی یاسادانان و جێبەجێکردن و سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن.
خۆشحاڵین کە بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی پیرۆزباییەکی زۆر گەرم لە ھەمووان بکەین، بەو ئومێدەی ساڵێکی خۆش بێت بۆ ھەمووان و ھەموومان بتوانین بە گڕوتینێکی بەھێز و حەکیمانە خزمەتی نیشتیمانەکەمان و مێژووە دێرینەکەی بکەین، بەتایبەت لە ھەرێمی کوردستان، کە لەناو دڵ و خوێن و ویژدانماندا ڕواوە.
ئێمە لەکاتێکدا پێ دەنێینە نێو ساڵی تازەی زایینیەوە، پاش تێپەڕبوونی بیست ساڵ بەسەر گۆڕانی ڕژێمی سیاسیی پێشوو، ھەروەھا دوای بەڕێکردنی دەیەھا ساڵ لە خەبات و کۆشش بۆ ئەوەی گەلەکەمان بەویژدانەوە ببێتە خاوەن ماف و، پابەندیی دادپەروەری و پاراستنی بەرژەوەندییەکان بێت.
خوشک و برایانمان
ئێمە لەکاتێکدا پیرۆزبایی ئەم جەژنەتان لێ دەکەین، لەھەمان کاتدا نزا و ھیوای ڕاستگۆیانەی پڕ بەدڵتان بۆ دەخوازین، کە ھەموومان بەھەموو توانایەکمان لەچوارچێوەی یاساوە ڕۆڵی ژیرانەی خۆمان ببینین و بڕوانین و بتوانین ئاستەنگەکان لاببەین لەپێناو خزمەتکردنی جەماوەری خەڵکی وڵاتەکەمان.
گەلی کوردستانی ئازیز و ھەموو گەلانی عێراق، ھەموو کاتێک نموونەیەکی زۆر بەرزی ئازایەتی و مرۆڤایەتی و بەھاناھاتنی لێقەوماوان بووە و ھەر بەو شێوەیەش دەمێننەوە و بەردەوام دەبن لەدژی ھەموو ھەوڵێکی سەرلێشێواوان، کاتێک ھەوڵی تێکدانی شیرازەی ئاشتی و سەلامەتی کۆمەڵگا دەدەن.
ھەمیشە خوێنی شەھیدان و برینداران و ئاوارە و ڕاگوێزراوان و قوربانیانی ئەنفال و چەکی کیمیاوی، وەکو پەندێک لەبەردەممان دەبێت بۆ ڕێگری لە دووبارەنەبوونەوەی ھەموو ئەو کارەساتانەی، کە خوا پێی ناخۆشە و مێژووش لێی نابوورێت و قەتیش نە ڕێگا دەدەین و نە بە دووبارە کردنەوەشی ڕازی دەبین.
خوشک و برایانی ئازیز و لەدڵمان شیرین
دووبارە پیرۆزباییتان لێ دەکەم و بەو ھیوایەی، کە ھەموومان ھەموو کاتێک یەکدەست بین بۆ لەناوبردنی ھەموو ئەوانەی، کە ھەوڵی تێکدانی یەکڕیزیی نیشتیمانی و نەتەوەییمان دەدەن و خەباتیشمان ھەمیشە بەردەوام دەبێت لەو ڕۆژەوەی، کە لەسەر ڕێبازی (#مستەفا بارزانی#ی نەمر) سوێندمان خوارد، کە بۆ سەربڵندیی گەلەکەمان بەردەوام بین و ھەتا ھەتایە تێبکۆشین.
ساڵی نوێی زایینی لە کریستیان و موسڵمان و ئێزیدی و کاکەیی و مەندائی و سەرجەم ئایین و پێکھاتە ئازیزەکانی عێراق پیرۆز بێت. [1]
فازڵ میرانی
بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی #پارتی دیموکراتی کوردستان#
#30-12-2023#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=