خانمی یەکەمی عێراق پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی دەستەی نوێی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد،
=KTML_Bold=کە ئەمە دەقەکەیەتی:=KTML_End=
بەبۆنەی هەڵبژاردنی دەستەی نوێی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەخولی شەشەمیدا، پیرۆزبایی لە سەرۆک و هەردوو جێگرانی دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ ئەخوازم.
گرتنەئەستۆی ئەم ئەرکە هەنگاوێکی پڕ بایەخە بۆ خزمەتکردن بەگەل و نیشتمان لەڕێی پتەوکردنی کاری یاسادانان و چاودێری و ڕەنگدانەوەی داواکاری و مافە دەستورییەکانی نەتەوە و پێکهاتەکانی عێراق.
هیوادارم لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران هەموو هەوڵەکانتان بخەنەگەڕ تا ئەو ئەمانەتە نیشتمانییەی لە ئەستۆتاندایە لەگەڵ دەسەڵاتی جێبەجێکردندا بەباشترین شێوە بیگەیێننە ئەنجام و لەئاست چاوەڕوانیی گشت ئەوانەدابن کەتینووی چاکسازی و پەرەپێدان و ئاوەدانی و سەقامگیرین لەوڵاتدا.
#شاناز ئیبراهیم ئەحمەد#. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=