دەقی پەیامەکەی #مەسعود بارزانی#:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
لەپێناو چارەسەری گیروگرفتەکان و ڕەخساندنی کەشێکی گونجاو و باش بۆ پڕۆسەی سیاسیی عێراق، دەستپێشخەرییەکی سیاسیم خستووەتەڕوو. لە چوارچێوەی ئەم دەستپێشخەرییەدا پێشنیارم کردووە بەڕێزان #نێچیرڤان بارزانی# و محەمەد حەلبووسی سەردانی سەماحەتی سەید موقتەدا سەدر بکەن و، لەسەر چۆنیەتیی بەردەوامبوونی پڕۆسەی سیاسی و نەهێشتنی کۆسپ و گرفتەکان ڕاوێژ بکەن.
هیوادارم ئەم دەستپێشخەرییە ئەنجامی ئیجابی هەبێت و لە بەرژەوەندیی عێراق و هەموو پێکهاتەکانیدا بێت.
مسعود بارزانی
31ی کانوونی دووەمی 2022[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!