لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەڵمەتێک بۆ کۆتایهێنان بە گەمارۆی سەر کامپی پەناب...
باکووری کوردستان
- نالان ئۆزئایدن هاوسەرۆکی شارەوانی شەمرەخ بە گومانی ڤایرۆسی
کۆرۆناکۆرۆنا کەرەنتینەکرا.
[2]
- کاتژمێر 06:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هێڵی گواستنەوەی نەوتی ئێران بۆ تورکیا لە سنووری گوربولاک لە بازیدی سەربە
ئاگریئاگری، بە هۆکارێکی نادیار گڕی گرت. راگەیاندنەکانی تورکیا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە گڕگرتنی هێڵە نەوتەکە لە ئەنجامی تەقینەوەیەک ڕوویداوە و تیمەکانی ئاگر کوژینەوە ڕەوانەی ناوچەکە کراون. هێشتا ئێران و تورکیا بەفەرمی لەسەر هۆکاریی گڕگرتنی بۆرییە نەوتییەکە هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە.
[6]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لە 24 کاژێردا 10 کەس لە پارێزگای
سنەسنە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
[3]
- ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە رۆژهەڵاتی کوردستان 3 هەزاری کەسی تێپەڕاندووە، نزیکەی 250 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
[5]
باشووری کوردستان
-
وەزارەتی ناوخۆوەزارەتی ناوخۆی هەرێم، قەدەغەی هاتوچۆی بۆ 10 رۆژی تر تا 10-04-2020 درێژکردەوە.
[1]
- تۆپخانەکانی سوپای تورک تۆپبارانی گوندی دەراوی کرد لە دەڤەری
برادۆستبرادۆست، بەهۆیەوە زیان بەر ڕێگای گوندەکە کەوت.
[6]
سوپای تورک برادۆستی بۆردوومان کرد
-
وەزارەتی تەندروستیوەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، راگەیەندراوی ژمارە (33)ی تایبەت بە ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا لە (24) کاتژمێری رابردوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، (12) حاڵەتی نوێی تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراوون.
[1]
- تەندروستی
کەرکوککەرکوک رایگەیاند کە حاڵەتێکی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا له و شارە تۆمار کرا کە کچێکی تەمەن 20 ساڵە و گەشتی دەرەوەی نەکردووە.
[4]
- لە شارەدێی
خەلیفانخەلیفانی سەر بە شارۆچکەی
سۆرانسۆران، پشکنین بۆ 80 کەس کراوە، هیچ کام لەو کەسانە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا نین.
[5]
- فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، هاوکاریکردنی گەڕاندنەوەی هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستان لە دەرەوەی وڵات بە ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆی دەزانێت و پێشینەی گەڕاندنەوە لە دەرەوە دەداتە ئەو کەسانەی رەوشیان لەڕووی یاسایی و داراییەوە نالەبارە.
[3]
- سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەبارەی وەرگرتنی 250 ملیۆن دۆلار وەک شیرینی نەوت لە کۆمپانیای رۆسنەفت و هەروەها دەنگۆی دەستبەسەرداگرتنی ملیارێک دۆلاری هەرێم لە وڵاتی لوبنان دەڵێت، پێویستە داواکاری گشتی بەدواداچوون بۆ ئەم دەنگۆیانە بکات.
[4]
رۆژئاوای کوردستان
- چەتەکانی دەوڵەتی تورک گوندەکانی
منبجمنبجیان تۆپباران کرد و بە پێی زانیاریەکان ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی برینداربوون.
[2]
دەرەوەی کوردستان
- دوو فڕۆکەی بێفرۆکەوانی تورکیا لە نزیک تەرابلوسی پایتەخت، لەلایەن سوپای نیشتمانی لیبیاوە خرانە خوارەوە.
[5]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان