- وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەڵوێستی فەرمی خۆی لەسەر کەشتییە نەوتەکەی کوردستان دەخاتەڕوو و دەڵێت "فروشتنی نەوت لەهەرپارچەیەکی عێراق بێ لە ئەمریکا قەدەغە نییە".
- لە دوێنێوە تا ئێستا داعش 12 کوردی شەبەکی ڕفاندووە لە هەردوو گەڕەکی جەزائیر و گەراج شیمال، تا ئێستاش چارەنووسیان نادیارە.
- لە ڕووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان قەزای خەبات و کانی قرژاڵە 5 ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و بەهۆیەوە 7 کەس گیانیان لەدەستدا، کە دووانیان پێشمەرگەن.
- هەندێک سەرچاوە ڕایانگەیاند کە بەشێک لە نەوتی کەشتییەکی تری هەرێمی کوردستان کە زیاتر لە یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی هەڵگرتووە لە دەریای باشوری چین کراوەتە کەشتییەکی ترەوە.
- بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە ناحیەی گوێری سەر بە قەزای مەخموور لەئەنجامی شەڕی دوو خێزان کەسێک کوژرا و سیانی تریش بریندرا بوون.
- لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل لە خۆرئاوای هەرێمی کوبانێ (120) ئەندامی چەکداری داعش کوژران و دەست بەسەر بڕێکی زۆریش لە چەک و جبەخانەدا گیراوە.
- ئاگرێکی بەرفراوان لە چیای دابان کەوتەوە و بەهۆیەوە ئەفسەرێک و دوو پۆلیس کە خەریکی کوژاندنەوەی ئاگرەکە بوون، ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.
- سەڕەرای هەڕەشەکانی حکومەتی عیراقی و تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر حکومەتی هەرێمی و ئەو کەشتییە نەوتییەی کە نەوتی هەرێمی بارکردووە لە نزیک بەندەری تەکساسی ئەمریکا، کەشتییەکەی تر گەیشتووەتە بەندەری جەیهانی تورکی و پڕکراوە لە نەوتی هەرێمی کوردستان.
- لە گەرەکی ڕاپەرین-ی شاری کەرکووک بۆمبێک تەقیووەتەوە کە لە نزیک دوو ماڵ دانرابوو، لە ئاکامیشدا دوو منداڵ بریندار بوون.