باکووری کوردستان
- پارتی دیموکراتی گەلان-
هەدەپەهەدەپە، لە چوارچێوەی تێکۆشان بۆ ئاشتی و دیموکراسیدا دووەمین قۆناغی خۆپیشاندانەکانی دەستپێدەکات و بڕیاریدا، لە شەش شاری گەورەی تورکیا و باکوری کوردستان گردبوونەوە و خۆپیشاندان ئەنجام بدات.
[4]
- بە پاساوی دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی سەربازی، قەدەغەکردنی هاتووچۆ لە 17 ناوچەی سەر بە پارێزگای
شرنەخشرنەخی باکوری کوردستان ڕاگەیەنرا.
[5]
- بەهۆی تۆپبارانەکانی سوپای تورک بۆسەر گوندی شاپاتانی سەربە
شەمزینانشەمزینانی
جولەمێرگجولەمێرگ، ئاگر لە دارستانەکانی ئەو ناوچەیە کەوتووەتەوە و ماوەی دوو ڕۆژە ئاگر لەو دارستانانە کەوتووەتەوە و بەردەوام ئاگرەکە بەرفراوانتر دەبێتەوە.
[4]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- دوو هاوڵاتی کورد کە باوکێک و کوڕە تەمەن 10 ساڵانەکەی بوون، لە سەر ڕێگای
جوانڕۆجوانڕۆ بۆ
ڕوانسەرڕوانسەری سەربە پارێزگای
کرماشانکرماشان درانە بەر دەستڕێژی گوللەی هێزە سەربازییەکانی ئێران و بە قورسی ببرینداربوون.
[4]
باشووری کوردستان
- سێ خۆکوژی
داعشداعش بە پشتێنەی بۆمبڕێژکراوەوە، هەوڵیان داوە دزە بکەنە نزیک سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە گوندی بەشاری سەر بە شارەدێی عەیازییە لە شارۆچکەی
تەلەعفەرتەلەعفەر. هێزەکانی پێشمەرگە بە پیلانەکەی داعشیان زانیوە و بەر لەوەی چەکدارە خۆکوژە تیرۆریستەکان بگەنە سەنگەرەکانیان، لێیان هاتوونە تەدەست و هەر سێ خۆکوژیان تەقاندووەتەوە.
[1]
-
یەکێتی کەمئەندامانی کوردستانیەکێتی کەمئەندامانی کوردستان خۆپیشاندانێکی بەرفراوانی لەشاری
سلێمانیسلێمانی دەستپێکردو، سکرتێری یەکێتیەکەش ڕایدەگەیەنێت، کەمئەندامان جەژن ناکەن، چونکە پارەی پێویستیەکانی جەژنیان پێ نییە، دەشڵێت:36 مانگە کەمئەندامان برسی دەکرێن و هەشت مانگیشە موچە بەکەمئەندامان نەدراوە.
[3]
- سەرۆک وەزیرانی عیراق پڕۆسەی کۆنترۆڵکردنەوەی
موسڵموسڵ و تەواوی شارۆچکەی تەلەعفەر ڕاگەیاند و بەرپرسێکی یەکێتیش لەسنوری موسڵ ڕایدەگەیەنێت، هێشتا پێکدادانی کەم لە شارەدێی عەیازییەی سەر شارۆچکەی تەلەعفەر هەر ماوە.
[3]
-
فازڵ بەشارەتیفازڵ بەشارەتی، ئەندامی سەرکردایەتی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان بە وێستگە نیوزی ڕاگەیاند
31ی ئاب31ی ئاب کۆتایی بە خیانەت و
شەڕی ناوخۆشەڕی ناوخۆ و براکوژی و دەستێوەردانی ئیقلیمی هێنا.
[6]
- سەرۆکی
لێژنەی فەتوالێژنەی فەتوا لە شاری سلێمانی، ئاماژە بەوە دەدات کە
قوربانیقوربانیکردن یەکێکە لە بنەما سەرەکییەکانی ئایینی ئیسلام، بەڵام باشتر وایە لەبری قوربانیکردن هاوکاریی مادی کەسانی هەژار بکرێت.
[1]
-
بوومەلەرزەبوومەلەرزەیەک سنووری ناوچەی ڕاپەڕینی هەژاند و لە سەرجەم ناوچەکانی دەڤەری ڕاپەڕین هەستی پێکراوە، بەڵام تائێستا زیانی گیانی و ماڵی نەبووە.
[7]
- بەهۆی خراپی کوالێتیانەوە، دەست بەسەر 23 تەنکەری سوتەمەنی ئێرانی گیرا کە هاتبوونە مەرزی نێودەوڵەتیی
باشماخباشماخ.
[1]
رۆژئاوای کوردستان
- نوێنەری تایبەتی
نەتەوە یەکگرتووەکاننەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا پێشنیاریکرد، ئەگەر سیستمی دەسەڵات لە سوریا ببێتە ناوەندی، ئەوە بۆ هەر بڕیارێکی ئەو حکومەتە دەبێت مافی ڤیتۆ بۆ کوردەکان هەبێت.
[2]