پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,822
وێنە 104,273
پەرتووک PDF 18,884
فایلی پەیوەندیدار 94,713
ڤیدیۆ 1,232
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ئەنجام: 23 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 3
















نوێکردنەوە
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Facebook Messenger
Email
Copy Link

ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری پێویست بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەدات
کوردیپێدیا، مێژووی ڕۆژ بە ڕۆژی کوردستان و کورد دەنووسێتەوە..
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری پێویست بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەدات
بەڵگەنامەکان

ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری پێویست بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەدات
بەڵگەنامەکان

• لە ڕۆژی چوارشەممە 2020/2/26 ەوە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن و قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان (حکومی و تایبەت) پشووی فەرمی دەست پێدەکات.
• سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان : هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ پاراستنی ژیانی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ سێشەممە 2020/2/25 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی #مەسرور بارزانی# سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی #قوباد تاڵەبانی# جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و پارێزگارەکانی هەرێم و سەرپەرشتیاری هەردوو ئیدارەی #گەرمیان# و ڕاپەڕین، کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی ئەنجامدا.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تیشکی خستە سەر سەردانی هەفتەی ڕابردووی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداری لە کۆنفرانسی میونیخ و دیداری پاپای ڤاتیکان و بەرپرسە باڵاکانی ئیتالیا. سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەدا کە پێشوازییەکی شایستە و گرنگ لە شاندی هەرێم کرا کە نیشانیدا هەرێمی کوردستان پێگەیەکی زۆر گرنگی هەیە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە چاوی ڕێزەوە لە هەرێمی کوردستان دەڕوانێت و پێزانینی هەیە بۆ ڕۆڵی هەرێمی کوردستان لە بواری ڕووبەڕووبوونەوەی تووندڕۆیی و بەیەکەوەژیانی ئایینی.
پاشان سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی فیدرال کرد و جەختی لەوە کردەوە کە دەبێ تەنیا دامودەزگا فەرمیی و دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بڕیار لە سەر شێوازی بەشداریی نوێنەرانی هەرێمی کوردستان بدات و لایەنەکانی هەرێمی کوردستانیش هاوهەڵوێستن لە سەر ئەم بابەتە.
کۆبوونەوەکە هەروەها گفتوگۆی دەربارەی پلان و هەنگاو و ڕێکارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسیی ڤایرۆسی کۆرۆنا کرد. وەزیری تەندروستی دوکتۆر سامان بەرزنجی ڕاپۆرتێکی دەربارەی دوایین زانیاریی و پێشهاتەکانی ڤایرۆسەکە و کێشە و پێشنیارەکانی چارەسەریی پێشکەشکرد. سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەدا کە سەلامەتی و پاراستنی ژیانی هاووڵاتییان لە سەرووی هەموو شتێکەوەیە و هەموو هەوڵێک دەدەین و ڕێوشوێنی پێویست دەگرینەبەر بۆ پاراستنی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان.
ئەنجومەنی وەزیران لەمبارەیەوە بڕیاریدا :
• ڕۆژانە زانیاریی دروست و ڕێنمایی پێویست لە ڕێگەی دەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە بە ڕای گشتی بدرێت.
• لە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 2020/2/26 لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن و قوتابخانە وباخچە و پەیمانگا حکومی و تایبەتییەکانی هەرێمی کوردستان تا ڕۆژی 2020/3/10 بکرێتە پشوو، سەبارەت بە زانکۆ و پەیمانگا حکومی و تایبەتەکانیش لە ڕۆژی شەممە 2020/2/29 تا 2020/3/10 پشووی فەرمی دەبێت. دواتریش لە 11 تا 23 /3/ 2020 پشووی ساڵانەی بەهار دەبێت و لە ڕۆژی 2020/3/24 پرۆسەی خوێندن دەست پێدەکاتەوە. هەردوو وەزارەتیش سەرپشک دەکرێن بۆ قەرەبووکردنەوەی ڕۆژانی پشوو لە چوارچێوەی ئەمساڵی خوێندندا.
• بڕیاردرا گەشتی ناپێویست لە نێوخۆی هەرێمی کوردستان، یان ئەو گەشتیارانەی لە شارەکانی دیکەی عێراق دێنە هەرێم بۆ ماوەیەکی دیاریکراو سنووردار بکرێت و پشکنینی پێویستیش بۆ هەموو ئەو گەشتیارانە بکرێت کە دێنە ناو سنوورەکانی هەرێمی کوردستان.
• بە هیچ شێوەیەک ڕێگە بە قۆرخکردن و گرانکردنی شتومەک لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان نادرێت و ڕێوشوێنی یاسایی تووند بەرامبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتەبەر. چاوپۆشیش لە پشکنینی پزیشکی ئەوانەش ناکرێت کە دێنە ناو هەرێمی کوردستانەوە.
• حکومەتی هەرێم دڵنیایی دەدات کە گشت پێداویستییەکانی هاووڵاتییان دابین دەکات وجموجۆڵی بازرگانی بەردەوام دەبێت بە ڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان.
• ئەنجومەنی وەزیران، #وەزارەتی دارایی# و ئابووری ڕاسپارد کە پێداویستی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان دابین بکات. پێشنیارەکانی هەردوو #وەزارەتی ناوخۆ# و تەندروستیش پەسەند کران و هەردوو وەزارەتەکە ڕاسپێردران بۆ جێبەجێکردنیان.
• ئەنجومەنی وەزیران داوا لە هاووڵاتیانیش دەکات کە هاوکاری جێبەجێکردنی پلان و ڕێنماییەکانی دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەت بن و ڕێنماییەکانی خۆپارێزییش لەبەرچاوبگرن و جێبەجێی بکەن.
#25-02-2020#
ئەم بابەتە 2,220 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 25-02-2020 (4 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
سەرچاوەی بەڵگەنامە: بەڵگەنامەکانی حکومەتی هەرێم
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 94%
94%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 25-02-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 25-02-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 25-02-2020 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,220 جار بینراوە
ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: زۆرێک لە بڕیارەکانتان پێچەوانەی یاسان و ڕەچاوی بنەمای اختصاص-تان نەکردووە
کوردیپێدیا، زانیارییەکانی هێندە ئاسان کردووە! بەهۆی مۆبایڵەکانتانەوە زۆرتر لە نیو ملیۆن تۆمار لە گیرفانتاندایە!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: زۆرێک لە بڕیارەکانتان پێچە...

ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: زۆرێک لە بڕیارەکانتان پێچە...
[1]
ئەم بابەتە 5,721 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - هاوڕێ باخەوان
فایلی پەیوەندیدار: 2
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 04-01-2016 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 09-09-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 5,721 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.192 KB 04-01-2016 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
ئەنجومەنی وەزیران جەژنی ڕۆژووی ئێزدییەکان لە ئێزدییەکان پیرۆز دەکات
وێنە مێژووییەکان موڵکی نەتەوەییمانە! تکایە بە لۆگۆ و تێکستەکانتان و ڕەنگکردنیان بەهاکانیان مەشکێنن!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ئەنجومەنی وەزیران جەژنی ڕۆژووی ئێزدییەکان لە ئێزدییەکان پیرۆز دەکات
بەڵگەنامەکان

ئەنجومەنی وەزیران جەژنی ڕۆژووی ئێزدییەکان لە ئێزدییەکان پیرۆز دەکات
بەڵگەنامەکان

جەژنی ڕۆژووی #ئێزدی#یەکان لە خوشک و برایانی ئێزدی لە کوردستان و لە هەر شوێنێکی جیهان بن پیرۆز دەکەین، هیواداراین جەژنێکی ئارام بەسەربەرن. لەم جەژندا جارێکی دیکە ئێمە هەموو ئەو خوشک و برا ئێزدییانەمان بەبیردەهێنینەوە، کە وەکو هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانی دیکەی کوردستان، لە ئەنجامی تاوان و کارە تیرۆریستییەکان بوونەتە قوربانی.
هیوادارین خوشک و برا ئێزدییەکانمان کە تاوەکو ئێستاش ژمارەیەکی زۆریان لە کەمپەکانی ئاوارەکاندان، جەژن و هەڵکەوتەکانی دیکەیان لە داهاتوودا بە ئازاد و سەرفرازانە بەسەربەرن و بگەڕێنەوە دەڤەرە ئازادکراو و ئاوەدانکراوەکانیان، هەروەها هەموو کوردستانیان جەژن و بۆنەکانیان لە خۆشی و ئارامیدا پیرۆز بکەن.
#ئەنجوومەنی وەزیران#ی هەرێمی کوردستان
#14-12-2017#
ئەم بابەتە 3,429 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 14-12-2017 (7 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
سەرچاوەی بەڵگەنامە: بەڵگەنامەکانی حکومەتی هەرێم
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 95%
95%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 14-12-2017 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 15-12-2017 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 15-12-2017 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 3,429 جار بینراوە
ئەنجومەنی وەزیران سیستمی نوێی دابەشکردنی مووچەی لە بەرژوەندیی مووچەخۆراندا پەسەند کرد
کوردیپێدیا، مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆ بۆ نەوەکانی سبەینێ ئەرشیڤ دەکات!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ئەنجومەنی وەزیران سیستمی نوێی دابەشکردنی مووچەی لە بەرژوەندیی مووچەخۆراندا پەسەند کرد
بەڵگەنامەکان

ئەنجومەنی وەزیران سیستمی نوێی دابەشکردنی مووچەی لە بەرژوەندیی مووچەخۆراندا پەسەند کرد
بەڵگەنامەکان

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 28/3/2018 بە سەرۆکایەتیی بەڕێز #نێچیرڤان بارزانی# سەرۆک وەزیران و بە ئامادەبوونی بەڕێز #قوباد تاڵەبانی# جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرەتا بەڕێز مەحموود حاجی ساڵح وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، کورتەیەکی دەربارەی بڕیارێکی دوێنێی پەرلەمانی عێراق خستە ڕوو کە لە بەرژەوەندیی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانییانی سیاسیی هەرێمی کوردستاندایە و ئاماژەی بەوە دا ئه و توێژەی لە هەرێمی کوردستان لە بڕیارەکە سوودمەند دەبێت، مینحە و ئیمتیازاتیان لەگەڵ عێراق یەکدەخرێت و دەکەوێتە ئەستۆی حکوومەتی فیدراڵی عێراقەوه وەک لە دەستووردا هاتووە و حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش لە ساڵی 2015وە کاری لەسەر کردووە.
ئەنجومەنی وەزیران ستایشی هەوڵەکانی بەڕێزان وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و د. ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و تیمەکانیانی کرد بۆ کار و ماندووبوونیان لەسەر ئەم پرسە، هەروەها سوپاسی بەڕێز د. حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، پەرلەمانتارانی عێراق بەگشتی و پەرلەمانتارانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بەتایبەتی کرد کە ڕۆڵیان لە دەرچوونی ئه و بڕیارەدا هەبووه.
ئینجا بەڕێز ڕێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابووری، سیستمی نوێی مووچەی ڕوون کردەوە و تیایدا وردەکاریی چۆنیەتیی خەرجکردنی مانگانەی مووچەی خستە ڕوو کە گۆڕانگارییەکی گەورە بە ئاراستەی کەمکردنەوەی ڕێژەکانی پاشەکەوت لەخۆ دەگرێت بە جۆرێک کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان و خانەنشینان و کەمئەندامان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و ئەوانەیش کە مووچەیان لە (400) هەزار دینار کەمترە، مانگانە تەواوی مووچەکانیان بەبێ هیچ پاشەکەوت و لێبڕینێک وەردەگرن.
بەپێی ئه و سیستمە نوێیە، ئه و مووچەخۆرانەی لە (400) هەزار دینار بەره و ژوور تا سێ ملیۆن دینار وەردەگرن، بەپێی زۆر و کەمیی مووچەکانیان، بە ڕێژەی 90% تا 75%یان بۆ خەرج دەکرێت، هەرچی پلە تایبەتەکانە، مووچەکانیان بەپێی سیستمی پاشەکەوتی جاران دەدرێت و تەنها 25%ی مووچەیان بۆ خەرج دەکرێت. دواتر بەڕێزان د. ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە سروشتییەکان و ڕێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابووری، داهات و خەرجیی مانگانەی چاوەڕوانکراویان بۆ هەرێمی کوردستان خستە ڕوو.
ئەنجومەنی وەزیران دووپاتی کردەوە کە هەر زیادبوونێکی داهات دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ڕێژەی پاشەکەوتی مووچە، جەختی لە بەردەوامیی پرۆسەی شەفافیەت و چاکسازی و پابەندبوون بە پڕۆژەی وردبینیی داهات و خەرجییەکان کردەوە کە ئێستا لەلایەن هەردوو کۆمپانیای نێودەوڵەتیی دیلۆیت و ئیوای یەوە جێبەجێ دەکرێت.
ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند کە ئامانجی ئەوەیە لە هەنگاوەکانی داهاتوودا پاشەکەوتی مووچە بە یەکجارەکی نەمێنێت، بۆ ئەم مەبەستەش دەرکردنی یاسای چاکسازی لە مووچە و خانەنشینی کە ئێستا لە پەرلەمانی کوردستانە، بە هەنگاوێکی گرنگ لە قەڵەم دا.
ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز وەزیری دارایی و ئابووری و لایەنە پەیوەندارەکانی ڕاسپارد کە وردەکاریی سیستمی نوێی مووچە و دەستکاریی پاشەکەوت بۆ هاووڵاتیان ڕوون بکەنەوە.
#28-03-2018#
ئەم بابەتە 4,974 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 28-03-2018 (6 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
سەرچاوەی بەڵگەنامە: بەڵگەنامەکانی حکومەتی هەرێم
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 94%
94%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 28-03-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 29-03-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 29-03-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 4,974 جار بینراوە
ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆ لەبارەی سێ بابەت دەکات
کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆ لەبارەی سێ بابەت دەکات

ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆ لەبارەی سێ بابەت دەکات
وا بڕیارە ئەمڕۆ (07-12-2022) ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆببێتەوە لەسەر سێ تەوەر گفتوگۆ بکات، تەوەرەکانیش بریتین لە:
خستنەڕووی دەرئەنجامی سەردان و کۆبوونەوەکانی شاندی دانووستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ.
خستنەڕووی بابەتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان.
خستنەڕووی سەرنج و تێبینییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لەسەر ڕەشنووسی یاسای وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی فیدراڵ، کە بە پێچەوانەی دەستووری ئێڕاق ئامادە کراوە. [1]
ئەم بابەتە 490 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 07-12-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: هەواڵ
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 95%
95%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە ئەحمەد )ەوە لە: 07-12-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 09-12-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 09-12-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 490 جار بینراوە
ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا، ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی 22-11-2016ی بەسەرپەرستی نێچیرڤان بارزانی لە هەولێر بڵاوکردەوە
مێگا-داتای کوردیپێدیا، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ بڕیارە کۆمەڵایەتی، سیاسی و نەتەوەییەکان.. داتا بڕیاردەرە!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا، ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی 22-11-2016ی بەسەرپەرستی نێچیرڤان بارزانی ل
بەڵگەنامەکان

ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا، ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی 22-11-2016ی بەسەرپەرستی نێچیرڤان بارزانی ل
بەڵگەنامەکان

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 22-11-2016 بە سەرپەرشتیی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی سازکرد.
لە بڕگەی یەکەمی کارنامەی کۆبوونەوەکەدا بەڕێز ڕابەر سەدیق بریکاری وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە وەکالەت، ڕاپۆرتێکی لەبارەی پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانەوە خستەڕوو و تیایدا باسی لە بەردەوامیی پرۆسەکە کرد بە مەبەستی تەواوکردنی دابەشکردنی مووچەی مانگی سێپتەمبەر کە لە وەزارتی کاروباری پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەکانەوە دەستی پێکردووە.
دواتر بەڕێز کەریم شەنگالی وەزیری ناوخۆ و کاروباری پێشمەرگە بە وەکالەت، پوختەیەکی دەربارەی ڕەوشی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و بەرەکانی جەنگی دژی تیرۆرستانی داعش و بارودۆخی پێشمەرگە لەو سەنگەرانەی کە لە دەوروبەری مووسڵ تێیدان و دوا پێشهاتەکانی ئۆپەراسیۆنەکانی ئازادکرنەوەی مووسڵ لە دەستی تیرۆرستانی داعش پێشکەش کرد. لەمبارەیەوە ئەنجومەنی وەزیران سەرکەوتن و قارەمانێتییەکانی پێشمەرگەی لە شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەکانی تیرۆرستانی داعشدا بەگشتی، بەرز نرخاند.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە هەنگاوەکانی کاری کۆمپانیای وردبینی دیلۆیت کرا بۆ وربینیکردنی پرۆسەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردن و داهاتی فرۆشی نەوتی هەرێمی کوردستان و گشت خەرجییەکانی ئەم بوارە کرد کە لە هەفتەی ڕابردوو یەکەم کاری وربینیان پێ ڕاسپێردرا و دەستیان بە کارەکانیان کردووە.
لە بڕگەیەکی دیکەی بەرنامەی کۆبوونەوەکەدا خاتوو پەخشان زەنگەنە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان لە هەرێمی کوردستان میوانداری کرا بۆ پێشکەشکردنی ڕاپۆرتێک دەربارەی پرۆژەی ستراتیژی نیشتمانی بۆ پەرەپێدانی ئافرەتان لە هەرێمی کوردستان لە 2016 تا 2026 کە پێشکەش بە ئەنجومەنی وەزیران کرابوو و بە هەماهەنگیی دامەزراوەی یەکسانی ڕەگەزی و بەهێزکردنی توانای ئافرەتانی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ئامادەکرابوو، تیایدا بە وردی تیشکی خستە سەر ڕەوشی ئافرەتان لە هەرێمی کوردستان و پلان و ستراتیژی داهاتوویان و ئامانجی ستراتیژیەکەیان کە خۆی لە بەرزکردنەوی توانای ئافرەتان و سود وەرگرتن لە توانای ژن و یەکسانی نێوان هەردوو ڕەگەزی نێر و مێ دەبینێتەوە. داوای لە حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش کرد کە پاڵپشتیان بن لە جێبەجێکردنی ستراتیژیەکەیان کە سودی باشی بۆ ئافرەت و کۆمەڵگەی هەرێمی کوردستان بەگشتی دەبێت.
دوای ئەوەی وەزیرە بەڕێزەکان چەند سەرنج و تێبینییەکیان لەسەر ستراتیژەکە پێشکەش کرد، ئەنجومەنی وەزیران دەستخۆشی لە ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان و گشت وەزارەتە پەیوەندیارەکان کرد کە هاوکاربوون بۆ ئامادەکردنی ئەم ستراتیژییە. لای خۆشیەوە بەڕێز سەرۆک وەزیران پشتگیریی خۆی بۆ ئەم ستراتیژیە دەربڕی و ڕایگەیاند کە هەوڵی جددی دەدەن بۆ بەرەوپێشبردنی ڕەوشی ئافرەتان و جێبەجێکردنی پرۆژەکانیان، هەروەها داوای لە هەموو وەزارەتەکانیش کرد پاڵپشتی ئەو ستراتیژییە بکەن بۆئەوەی ڕووێکی جوانتری کۆمەڵگەی کوردستان دەربارەی ئافرەت، پیشانی جیهان بدەن.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا خاتوو نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕاپۆرتێکی دەربارەی پاڵپشتیکردنی پرۆسەکانی چاکسازی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار پێشکەش کرد و تیایدا باسی لە ڕێکخستن و زیادکردنی داهات و کەمکردنەوەی خەرجی و ڕێکخستنەوەی هەیکەلی وەزارەت و کەمکردنەوەی میلاکات و بە ئەلکترۆنیکردنی سیستەمی کارەکانی وەزارەتی شارەوانی کرد. بەڕێز وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ئاماژەی بەوە دا کە بەپێی ئەو پلانەی دایانڕشتووە، توانیویانە لە ماوەی نێوان ساڵانی 2015 تا 2016 بە بڕی سەد ملیارد دینار خەرجی وەزارەت و فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەت کەم بکەنەوە و لە هەوڵی بەردەوامیشدان بۆ هاوسەنگ کردنی خەرجی و داهات بە شێوەیەک کە وەزارەتەکەیان بتوانێت لە داهاتوودا بەو داهاتەی دەستیان دەکەوێت، خەرجیی خۆیان دابین بکەن.
دوای خستەڕووی چەند تێبینی و سەرنجێک لەسەر ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و گفتوگۆکردنی ناوەرۆکی ڕاپۆرتەکە، ئەنجومەنی وەزیران دەستخۆشی لە بەڕێز وەزیر و ستافی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار کرد.
لای خۆیەوە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی دەستخۆشی لە وەزیر و ستافی وەزارەتی گەشت و گوزار کرد بۆ ئەم هەوڵانەیان لە کەمکردنەوەی خەرجی و زیادکردنی داهات و ئاماژەی بەوە دا کە پێویستە هاوسەنگی هەبێت لەنێوان داهات و خەرجییەکان ئەویش بە ڕێگەی کەمکردنەوەی خەرجییەکان و زیادکردنی داهاتەکان بەجۆرێک کە ببێتە هۆی دابینکردنی سەرچاوەی هەمەچەشنی داهات نەک تەنیا پشت بە داهاتی نەوت و گاز ببەسترێت و بتوانرێت داهاتیان بەشێوەیەک بێت کە جیا لە دابینکردنی خەرجی خۆیان، هاوکاریی حکوومەتیش بکەن و سێکتەرەکانی کشتوکاڵ، بازرگانی، پیشەسازی و گەشتوگوزار ببنە سەرچاوەی دابینکردنی داهاتی گشتی.
ئەم بابەتە 14,947 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
ژیاننامە
وشە و دەستەواژە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 22-11-2016 (8 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
سەرچاوەی بەڵگەنامە: بەڵگەنامەکانی حکومەتی هەرێم
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 95%
95%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-11-2016 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-11-2016 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 14,947 جار بینراوە
ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی مۆڵەتی بەخێوکەری کەمئەندامان ڕوونکردنەوە دەدات
هەر کونج و ڕووداوێکی وڵات، لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژاوا، لە باکوورەوە تا باشوور... دەبێتە سەرچاوەی کوردیپێدیا!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی مۆڵەتی بەخێوکەری کەمئەندامان ڕوونکردنەوە دەدات

ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی مۆڵەتی بەخێوکەری کەمئەندامان ڕوونکردنەوە دەدات
18-01-2017
ئەم بابەتە 10,625 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 18-01-2017 (7 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
سەرچاوەی بەڵگەنامە: بەڵگەنامەکانی حکومەتی هەرێم
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 89%
89%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 30-08-2010 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 18-01-2017 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 10,625 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.190 KB 30-08-2010 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
ئەنجومەنی وەزیران نیگەرانیی خۆی لە پەسەندکردنی یاسای بودجەی عێراق دەردەبڕێت
مێگا-داتای کوردیپێدیا، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ بڕیارە کۆمەڵایەتی، سیاسی و نەتەوەییەکان.. داتا بڕیاردەرە!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ئەنجومەنی وەزیران نیگەرانیی خۆی لە پەسەندکردنی یاسای بودجەی عێراق دەردەبڕێت
بەڵگەنامەکان

ئەنجومەنی وەزیران نیگەرانیی خۆی لە پەسەندکردنی یاسای بودجەی عێراق دەردەبڕێت
بەڵگەنامەکان

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە #04-03-2017# بە سەرۆکایەتیی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
ئەنجومەنی وەزیران پرسی تێپەڕاندنی یاسای بودجەی ساڵی 2018ی عێراقی تاوتوێ کرد کە وێڕای هەموو تێبینییەکان، بە بێ بەشداریی فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە پەرلەمانی عێراق، تێپەڕێنرا و پەسەندکرا. ئەنجومەنی وەزیران نێگەرانیی خۆی و خەڵکی هەرێمی کوردستانی لە تێپەڕاندن و پەسەندکردنی یاساکەی به و شێوەیە دەربڕی و دووپاتی کردەوە کە تێپەڕاندنی یاساکە به و شێوەیە پێشێلکردنێکی ئاشکرای بنەمای هاوبەشی و تەوافقە کە عێراقی تازەی لەسەر دامەزراوە.
ئەنجومەنی وەزیران سوپاس و پێزانین و دەستخۆشی لە هەموو فراکسیۆنەکانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق کرد کە لە پرسی یاسای بودجەی عێراقدا یەکدەنگ و یەکهەڵوێست بوون و پشتگیرییان لەو‌ یەکێتی و یەکڕیزییه کرد، هەروەها بڕیاری دا ڕۆژانی داهاتوو بە هاوبەشی لەگەڵ پەرلەمانی کوردستان و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێکرنی ئه و پرسە کۆببنەوە.
ئەنجومەنی وەزیران دووپاتی کردەوە کە وێڕای هەموو کێشە و ناکۆکییەکانیش، هەرێمی کوردستان پابەندە بە چارەسەرکردنی تەواوی کێشەکان لەگەڵ بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور و هیوای خواست ئه و گفتوگۆیەی لەنێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی عێراقدا هەیە بگاتە ئەنجام و لە بەرژوەندیی هەموواندا کێشەکان چارەسەر بکات.
#04-03-2018#
ئەم بابەتە 5,310 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 04-03-2018 (6 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
سەرچاوەی بەڵگەنامە: بەڵگەنامەکانی حکومەتی هەرێم
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 92%
92%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 04-03-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 04-03-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 02-09-2020 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 5,310 جار بینراوە
ئەنجومەنی وەزیران هێرشەکەی خانەقین ڕسوا دەکات
بە ڕێنووسێکی پوخت لە ماشێنی گەڕانەکەماندا بگەڕێ، بەدڵنیاییەوە ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنیت!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ئەنجومەنی وەزیران هێرشەکەی خانەقین ڕسوا دەکات
بەڵگەنامەکان

ئەنجومەنی وەزیران هێرشەکەی خانەقین ڕسوا دەکات
بەڵگەنامەکان

بە توندی ئەو هێرشە تیرۆرستییە خوکوژییە ڕسوا و شەرمەزار دەکەین کە ئێوارەی ئەمڕۆ کرایە سەر هاوڵاتیانی کوردستان کاتێک لە بەردەم بارەگای مەڵبەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری خانەقین، بە بۆنەی دەرکەوتنی ڤیدیۆی جەنابی مام جەلال سەرۆک کۆماری عیراقی فیدرالەوە، ئاهەنگیان دەگێڕا و خۆشحاڵیی خۆیان دەردەبڕی، کە بەداخەوە بووە هۆی شەهید و برینداربوونی چەندین هاووڵاتی.‌
تیرۆریستان دەیانەوێ بەم هێرشە دڕندانە ورەی خەڵکی کوردستان بڕووخێنن و لە گەرمیی دەنگدان و هەڵبژاردن و کەشوهەوای ئازادی و دیموکراسی ساردیان بکەنەوە، بەڵام گەلی کوردستان هەرگیز بەم کارە ترسنۆکانه نالەرزێ و ورەی ناڕووخێ، بەڵکو وەک هەمیشە سوورتر‌ دەبێ لەسەر هەنگاونان بەرەو ئازادی و هەرگیز بۆ دواوە ناگەڕێتەوە.

لەم بۆنە خەمناکەدا ئەوپەڕی هاوخەمی و پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەی شەهیدان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەین و هیوای چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین. حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش ئامادەیە هەر چییەک پێویست بێت پێشکەش بە قوربانیان بکات.

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان

28ی نیسانی 2014
ئەم بابەتە 7,032 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 72%
72%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 28-04-2014 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 7,032 جار بینراوە
ئەنجومەنی وەزیران ڕاگەيەندراوێکی لەسەر مووچە بڵاوکردەوە 25-03-2018
ئامانجمان ئەوەیە وەک هەر نەتەوەیەکی تر خاوەنی داتابەیسێکی نەتەوەییی خۆمان بین..
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ئەنجومەنی وەزیران ڕاگەيەندراوێکی لەسەر مووچە بڵاوکردەوە 25-03-2018
بەڵگەنامەکان

ئەنجومەنی وەزیران ڕاگەيەندراوێکی لەسەر مووچە بڵاوکردەوە 25-03-2018
بەڵگەنامەکان

حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە سەختیی دۆخی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تێدەگات و سوپاسی خۆڕاگری و دانبەخۆداگرتنیان دەکات. وێڕای سەختیی دۆخەکە، لە یاسای بودجەی عێراقی فیدراڵیشدا ستەم لە هەرێمی کوردستان کرا‌، بەشە بودجە و ماف و شایستە داراییەکانی کەم کرانەوە‌، بەڵام لە ئەنجامی گفتوگۆی هەولێر بەغدا، لەسەر بڕیاری بەڕێز حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدرال، بڕە پارەیەک هەر چەندە کەم بوو گەیشتە هەرێمی کوردستان.
وەک ‌بەرلە جەژنی نەورۆز بڕیارمان دابوو کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەسەر پاشەکەوتی مووچە ئەنجام بدرێت، ئەمڕۆ 25/3/2018 بە ئامادەبوونی بەڕێزان سەرۆک و جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و وەزیرانی تەندروستی و پەروەردە و وەزیرە پەیوەندارەکان، کۆبوونەوەیەک ئەنجام درا و تیایدا ئەم خاڵانەی خوارەوە پەسەند کران:
1- ئەگەر بەغدا مانگانە بەردەوام بێت لەسەر ناردنی ئه و بڕە پارەیە کە 317 ملیار و 540 ملیۆن و 465 هەزار دیناره و بڕە پارەیەکی کەمە‌، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ داهاتی نەوت و داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، دەستکاری پاشەکەوتی مووچە دەکات بە جۆرێک کە لە بەرژەوەندیی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستاندا بێت.
2- وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕاسپێردرا لە ڕۆژانی داهاتوودا بەپێی داهات خشتەی نوێی مووچه ئامادە بکات بۆ ئەوەی لە کۆبوونەوەی ئەم هەفتەیەی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیاری کۆتایی لەسەر بدرێت تاکو مووچەی داهاتوو به و خشتە نوێیە دابەش بکرێت.
3- حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژانی داهاتوودا تەواوی داهاتەکانی ناوخۆ و نەوت و بڕە پارەی هاتووی بەغدا لەگەڵ هاوکارییەکانی ئەمەریکا بۆ پێشمەرگە و چۆنیەتیی خەرجکردنی دەخاتە ڕوو.
سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
#25-03-2018#
ئەم بابەتە 5,200 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 25-03-2018 (6 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
سەرچاوەی بەڵگەنامە: بەڵگەنامەکانی حکومەتی هەرێم
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 97%
97%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 25-03-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 27-03-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 27-03-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 5,200 جار بینراوە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
ژیاننامە
مەیان خاتوون
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
ژیاننامە
ژیان عەلادین
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
29-05-2022
شەنە ئەحمەد
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,822
وێنە 104,273
پەرتووک PDF 18,884
فایلی پەیوەندیدار 94,713
ڤیدیۆ 1,232
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
ژیاننامە
مەیان خاتوون
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
ژیاننامە
ژیان عەلادین
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.844 چرکە!