پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,903
وێنە 104,261
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,723
ڤیدیۆ 1,232
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیش...
ئەنجام: 31 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 4
















نوێکردنەوە
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Facebook Messenger
Email
Copy Link

برادۆست
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
پۆل: شوێنەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی2
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

برادۆست

برادۆست
چیای برادۆست کەوتۆتە باکووری شاری #هەولێر# لە نزیک ڕەواندز و #سۆران# (دیانا) . سەرە تاکەی لێواری ڕۆژاوای خەرەندی ڕەواندز ناسراو بە (گەلی عەلی بەگ) پێک دێنێت و بە ناواخین ناو دەبرێت لەبەرانبەر چیای کۆڕەک و ترۆپکە بەرزەکەی پێی دەگوترێت گۆڕەز کە (2058) مەتر بەرزە، ناوی گۆڕەز بە گشتی چیاکەش دەگوترێت.
ئەم چیایە بەشی ڕۆژاوای ناوچەکە پێکدێنێت، درێژبوونەوەی چیای برادۆست (2058) مەتر دەبێ، لە باشووری ڕوباری ڕەواندز درێژیەکەی دەگاتە 1596 مەتر، بەشەکانی ڕۆژاوای چیاکە لیژایەکەی بەهێزە بە بەراورد لەگەڵ بەشەکانی تری، بەشێک لە دۆلەکە هەندێک لە ڕووباری ڕەواندز پێکدەهێنێت. قەتپاڵی ڕۆژاوای لیژیەکەی بەهێزە کە دەرِوانێت بەسەر ڕووباری ڕەواندز لیژایی دەگاتە 60%، بەشەکانی ڕۆژهەلات لێژایی کەمترە بەبەراورد لەگەڵ بەشەکانی تر، و دەرِوانێت بەسەر ڕووباری بالەکیان کە تێکرِای لیژیەکەی دەگاتە. سەرەکەی تری دەگاتەوە چیای پیرەفات لە سنووری شارۆچکەی مێرگەسۆر. کۆنترین ئەشکەوتی جیهان لە چیای برادۆست هەڵدەکەوێ و بە ئەشکەوتی شانەدەر دەناسرێت. لەم ئەشکەوتەدا ئێسک و پروسکی نێژراوی یەکەم مرۆڤی نیاندەرتاڵ دۆزراوەتەوە کە تەمەنی بە گوێرەی لێکۆڵینەوەکانی ڕالف سولکی لە زانکۆی کۆلۆمبیای ئەمریکایی (1951-1961) دەگەڕێتەوە بۆ 60 تا 80 هەزار ساڵ.
ناوی چیای برادۆست لە ناوی هۆزی ناسراوی برادۆستەوە هاتووە. بەڵام مێژووی ناونانی دیارنییە. بە گوێرەی هەندێک سەرچاوەی زارەکی مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆژگاری پاشا کۆرەی ڕەواندز (1820-1845) و شەڕی سەختی لە دژی میرانی برادۆست لە #سیدەکان#. گرنگترین گوندەکانی بناری چیای برادۆست: گوندی بالەکیان و هاودیانن. ڕێگەی خەلان -سارداو لە ڕێگە گرنگەکانە کە قەدی ناوەندی چیای برادۆست دەبڕێت و دیوی هاودیان بە دیوی زێ (خەلان) دەگەیەنێت.[1]
ئەم بابەتە 4,963 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | wikipedia
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 7
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری شوێن / شوێنەوار: چیا
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 96%
96%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 02-05-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 02-05-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( سارا سەردار )ەوە لە: 11-07-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 4,963 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.149 KB 02-05-2020 ڕێکخراوی کوردیپێدیاڕ.ک.
برادۆست
زانیارییەکانی کوردیپێدیا لە هەموو کات و شوێنێکەوەیە و بۆ هەموو کات و شوێنێکیشە!
پۆل: وشە و دەستەواژە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
برادۆست
وشە و دەستەواژە

برادۆست
وشە و دەستەواژە

برادۆست، برای باش، برای چاک، برای ڵسۆز، بۆ برا زۆرمێهرەبان، زۆرباش بۆ برا، برادرپرور [1]

تێبینی: کوردیپێدیا بەهیوایە تەواوی وشە و دەستەواژە کوردییەکانی هەموو شێوەزمانەکان بە پێناسی ڕێزمانییان و خستنە ڕستەیانەوە کۆبکاتەوە و وێنەی پێویستیش بۆ زۆریان پەیدابکات، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە...
ئەم بابەتە 2,158 جار بینراوە
هاشتاگ
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 68%
68%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 03-02-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 03-02-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 2,158 جار بینراوە
برادۆست
هەر کونج و ڕووداوێکی وڵات، لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژاوا، لە باکوورەوە تا باشوور... دەبێتە سەرچاوەی کوردیپێدیا!
پۆل: هۆز - تیرە - بنەماڵە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe2
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

برادۆست

برادۆست
$مێژووی هۆزی برادۆست$
لە سەردەمانێک دا میرانی برادۆست حوکمڕانیبەغداد، هەولێر، دیار بەکریان کردووە!
بەشی یەکەم:
فاخر برادۆستی
هەوڵدەدەم لەم نووسینەم باسێکی کورتی مێژووی هۆزی برادۆست بکەم؛ هۆزی برادۆست مێژوویەکی پرشنگداری هەیە، قەڵای دم دم یەکێکە لەسەروەریەکانی ئەم هۆزە.
هەر لەم نووسینەدا تیشک دەخەمە سەر پیلانی نەیارانی ئەم هۆزه، تابزانین چۆن هەوڵی لەناوبردنیان دراوە، وە هۆزی برادۆست چۆن ڕوو بەڕووی دوژمنانیان بوونەتەوە.
دەکرێ ڕووداو و بەسەرهاتی ناو لاپەڕەکانی مێژوو پەندی لێوەرگیرێ و، ببێتە هۆکارێک بۆ ئەوەی پیلانی نەحەزانی پێ پوچەڵ بکرێتەوە و تا بۆ داهاتوو ببێتە بەرچاو ڕوونی، چونکە پیلانی دوژمنانی کورد لێک چوونی زۆریان لەنێواندا هەیه. زۆرجاریش هاوپەیمانی و لێک نزیک بوونەوەی دوژمنانی گەڵی کورد تەنها وتەنها بۆ لەناو بردنی کورد و دۆز وخەڵکەکەی بووە.

هەڵبەتە ئەو بارودۆخە وماڵوێرانی و دەربەدەری و بێ دەوڵەتیەی بەسەر کورد هاتووە بەشێکی بۆ خۆخۆری و ناکۆکی ودژایەتی ناوخۆیمان دەگەڕێتەوە، ئەوە ڕاستیەکە دەبێ دانی پێیا بنرێ. کە لاپەڕەکانی مێژوو هەڵدەدەیەوە دەبینی چۆن برا دژی برا و، ئامۆزا دژی ئامۆزا جوڵاوەتەوە، تا دەست بردن بۆ دوژمن، دژ بە یەک! زۆرجاریش ئامانج لێی بەرژەندی تایبەتی بووە، نەک بەرژوەندی گشتی و بەرەو پێش بردنی هۆز وپرسە نەتەوەیەکەی.

هەر لەم نووسینەدا هەڵکەوتەی دەڤەری برادۆست و گرنگی ناوچە لەڕووی گشتواڵی، ئاژەڵداری، بارزگانی...، دەخەمە ڕوو.
نەوشیروان موستەفا گرنگی دەڤەری برادۆستمان بۆ شیدەکاتەوە؛ دەست دەخاتە سەر ئەوخاڵانەی کە دبنە هۆی پێشکەوتنی دەڤەرەکە.
بەڵام بەداخەوە دوای ئەو هەموو قوربانیەی دەڤەری برادۆست لە پێناو دۆزی کورد داویەتی؛ کەچی حکومەتی هەرێم پێشت گوێی خستووە!
ئامانج لەم نووسینەم زیندووکردنەوەی بیری هۆزگەری و پیرۆزکردنی نییە، جگەلەوەی لە سەرەوە خستمە ڕوو. بوونی هۆز لە هەموو دونیا هەیە لەناویاتدا گەڵی کورد. خوای گەورەش دەفەرمووێ:
(يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاکُمْ مِنْ ذَکَرٍ ۆأُنْثَی ۆجَعَلْنَاکُمْ شُعُوبًا ۆقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا إِنَّ أَکْرَمَکُمْ عِنْدَ اللَّهِ أَتْقَاکُمْ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ) سورة الحجرات: 13.

بنچەی هۆزی برادۆست دەچێتەوە سەر کێ؟
بەپێی لێکۆلینەوەی میرشەرەفخانی بدلیسی، لە کتێبە بەناو بانگەکەی شەرەفنامە مێژووی ماڵە میرانی کوردستان دەڵێ: بنچەی برادۆست دەچێتەوه سەر هیلالی کوڕی بەدری کوڕی حەسنەویی، کە فەرمانڕەوای دینەوەر و شارەزوور بووه، دوای ئەوەی هیلال لە شەرێکدا لەگەڵ شەمسودەوڵەی دەیلەمی والی هەمەدان، کوژرا. دوای خۆی سێ کوڕی جێ هێشتن، کوڕێکی لە شوێنی باوکی بوە فەرمانڕوای شارەزوور، دووەمیان بووە میر بەسەر هۆزی ئاکۆیان، سێیەم بووە فەرمانڕەوای ناوچەی ورمێ.
سنووری ناوچەی برادۆستی زۆر فروان بووە، دەسەڵاتی میرانی برادۆست لە چەند ناوچەیەک هەبووە، واتە فەرمانڕەوای چەند ناوچەیەکیان کردووە لەوانە: ناوچەی شارەزوور، هۆزی ئاکۆیان، خان ئەڵماسی سەر بە ورمێ و، بەشێکی هەولێر و بەغداد و دیاربەکر.

یەکێک لە میرە بەناوبانگەکانی هۆزی برادۆست ناوی (غازی قڕانی کوڕی سوڵتان ئەحمەد)بوو، لەسەردەمی (شا ئیسماعیلی سەفەوی) توانی متمانەی شا بەدەست بهێنێ، شا ئیسماعیلی سەفەوی زۆری خۆشدەویست، هەر ئەویش ناسناوی (غازی قڕانی)لێنا؛ ئەوەبوو ناوچەکانی تەرگەوەڕ، سۆما، دۆڵ و هەموو قەڵا وزەوی وزاری دەوروبەری قەڵاکانی پێ بەخشی و فەرمانی والیەتیشی بۆ مۆرکرد.
کاتێک سوڵتان سولەیمان خانی خەزاکەر بڕیاری گرتنی ناوچەی عەجەم دەدات، لەبەر لێهاتووی میر غازی قڕانی وەک ڕاوێژکاری سەفەری هەڵبژارد. لەو سەفەرەدا سوڵتان سولەیمان خان، لە پاداشتدا هەندێک له وڵاتی هەولێر، بەغداد، دیاربەکر وەک سنجەق جیای کردەوە و بەخشییە (میر غازی قڕانی برادۆست)، ئەویش سەرکەوتوانە توانی بەڕێوەیان بەرێ و بەخۆشی وکامەرانی بۆ ماوەیەکی زۆر ژیا.. دوای خۆی دوو کوڕی بە جێ هێشت: شا محمد بەگ و عەلی بەگ.
شا محمد و عەلی بەگ ماوەیەک فەرمانڕەوای ناچەکەیان کرد... شا محمد بەگ دوای خۆی چوار کوڕی بەجێ مان لەوانە: بداغ بەگ، حسن بەگ، ئەسکەندەر بەگ، زەینەڵ بەگ، کوڕە گەورەکەی (بداغ بەگ) جێگەی گرتەوە، ئەویش ماوەیەک فەرمانڕەوای هۆزی برادۆستی گرتە دەست.. کاتێک بداغ بەگ مرد چوار کوڕی لە دوای خۆی جێ هێشت، بەڵام هەموویان بچووک بوون، ئەوەبوو حەسەن بەگی برای جێگەی گرتەوە، بە فەرمانی سوڵتان میرنشینی برادۆستی پێ بەخشرا.. بەڵام خەڵکی هۆزەکەی لێی ناڕازی بوون، سکاڵایان گەیاندە لای حوسێن پاشای میری میرانی وان، ئەوەبوو فەرمانی لادان و کوشتنی بۆ دەرکرا، دوای ئەو مەرمانڕەوایەتی برادۆست درایە (عەلی بەگی برای شا محمد بەگی کوڕی غازی قڕان) ئەم فەرمانەش لەلایەن (سوڵتان سلیم خان)ەوە دەرچوو.. بەڵام هۆزی برادۆست بە بوونی عەلی بەگی کوڕی غازی قڕان دڵخۆش نەبوون، داوایان لە سوڵتان سلیم خان کرد، عەلی بەگ لابدات و، (ئەولیا بەگی کوڕی بداغ بەگی کوڕی شا محمد بەگ)، لە شوێنی عەلی بەگی کوڕی غازی قڕان دانرا، ئەم فەرمانەش لە ساڵی (1577)زاینی دەرچوو. که دەکاتە (442) ساڵ پێش ئێستا.

هۆزی برادۆست دابەش ببوو بۆ دوو بەش:
یەکەم. میرانی سۆما فەرمانڕەوای سۆمایان پێ دەوت.
دووەم. میرانی تەرگەوەڕ و قەلعەداود.

سەرەتا دێینە سەر میرانی تەرگەوەڕ و قەڵای داود قەلعەداود.
پێش ناسر بەگ کوڕی شێر بەگ کوڕی شێخ حەسەن بەگ، کەسێک بەناوی سوڵتان ئەحمەد کە دەبێتە باپیره گەورەی مەزنەکانی مەرگەوەڕ، ناوچەی مەرگەوەڕی دابڕیبوو.. بەڵام ئەوەبوو ناسر بەگ کوڕی شێر بەگ لێ سەندبووەوە خۆی فەرمانڕەوای مەرگەوەڕی گرتە دەست، شەرەفخانی بەدیلیسی دەڵێ: کاتێک من خەریکی نووسینی کتێبی شەرەفنامە بووم، (ناسر بەگ کوڕی شێر بەگ کوڕی شێخ حوسێن بەگ) فەرمانڕەوای مەرگەوەڕ بوو.. دەڵێ تەمەنی هەشتا ساڵی ڕەت دابوو، بەڵام پیاوێکی زۆر بوێر و دونیا دیوبووە... دوای ئەوەی شەڕی لەگەڵ هۆزی دێری بەرپاکرد، کە سەر بە زەینەڵ بەگی هەکاری بوون، سەد کەس له نێوانیان کوژرا.. ئەوەبوو ناسر بەگ ناوچەگەی بەجێ هێشت وچووە لای شا تۆماسب. زەینەڵ بەگی هەکاری دژی ناسر بەگ کوڕی ناسر بەگی لێهاندا، کەناوی شێر بەگ بووەپێدەچێ ناسر بەگ بەناوی باوکی خۆی ناونابێ، ئەوەبوو زەینەڵ بەگی هەکاری سۆمای لە مەرگەوەڕە بۆ جیاکردەوە ناوی سنجاقەی بەسەریوە دانا و شێر بەگی کردەوە فەرمانڕەوای سۆما، بەڵام دوای ئەوەی دژی باوکی چووە پاڵ میری هەکاری، سەرکەوتوو نەبوو، بەنەخۆشی مرد.
دوای مردنی (شێر بەگ کوڕی ناسر بەگ)، زەینەدین بەگ کرایە فەرمان ڕەوای مەرگەوەڕ کە دەکاتە ئامۆزای شێر بەگ ئەوەبوو لە جەنگی قزڵباشەکان له سەعدادبادی لای تەورێز لە مەیدانی شەر کوژرا، دوای کوژرانی زەینەدین بەگ، هەمدیسان ناوچەی مەرگەوەڕ کەوتەوە دەستی ناسر بەگ کوڕی شێر بەگ کوڕی شێخ حەسەن بەگی برادۆست.
ناسر بەگ کوڕی شێر بەگ کوڕی شێخ حەسەن بەگ، باوکی هەشت کوڕ بوو، بەناوەکانی: شێر بەگ، یوسف بەگ، قەرەخان، ساروخان، شا محمد، تەیمورخان، حوسێنی، حەیدەر.

یەکێک لە مێژووە پرشنگدارەکانی، نەک تەنها بۆ برادۆستەکان، بۆ هەموو گەڵی کورد ئەویش داستانی قەڵای دمدم بووە.
ئەمین زەکی و حوسێن حوزنی، ناوی ڕاستەقینەی خان دەخەنە ڕوو: میرخانی یەکدەستخانی لەپ زێڕین ناوی تەواوی قەرەخان کوڕی ناسر بەک کوڕی شێر بەگ کوڕی شێخ حەسەن بەگ.
نووسەران دەڵێن: خانی لەپ زڕین، زۆر دۆستی شا تۆماسب بووە، هەر لەبەر ئەوەشبووە ورمێ و شنۆی پێ سپاردووە، بەڵام لەدوای ئەوەی میرەکانی کوردستان پەنا دەبەنە بەر (دەوڵەتی عوسمانی) ئەوەبوو ورمێ و شنۆ لە میرخانخانی لەپ زێڕین سەندرانەوە و درانه شا محمد بەگی برادۆست. ئەمیرخان سەری بۆ نەچەماند، ئەوەبوو چووە ژێر حوکمڕانی میر عومەر بەگ. دوای ئەوەی شاتۆماسب لەسەر تەخت لادرا، شاعەباسی یەکەم (1587-1629ز) بووە پاشای دەوڵەتی سەفەوی، توانی ئازربایجانی لەژێر دەستی عوسمانی دەربێنێ، شا عەباسی سەفەوی ئەمیرخانخانی لەپ زێڕینی زۆر خۆشدەویست، خان چووەیه لای شا عەباس، شا ڕۆر ڕێزی لێگرت، هەر ئەویش دەستێکی زێری بۆ دروست کرد و نازناوی چەنگ زێرخانی لەپ زێڕینی پێ بەخشی. شا عەباسی سەفەوی (قەڵای مەرگەوەڕ و تەرگەوەڕ و شنۆ و مورمێ و سەرۆکایەتی هۆزی برادۆستی) پێ بەخشین.
ئەمیرخان قەڵای وەرمێی لای پەسەند نەبوو، چونکە لای وابوو شوێنێکە پارێزراو نییە لەهێرشی نەیارانیدوژمنانی. میرخانخانی لەپ زێڕین دەستی کرد به دروستکردنی قەڵای دمدم. قەڵای دمدم تەنها سێ فەرسەخ لە شاری ورمێ دوورە. بەشێوازێکێ یەکجار پتەو دایمەزراند، چەند قەڵایچەشی لەناودا دروست کرد، عەنباری ئازووقە و عەنباراو و پاسگەی دیدەوانانی تێدا ساز کرد. هەر لەو ڕۆژەی دەستی بە دروست کردنی قەڵای دمدم کرد، میره شیعە مەزهەبەکان چوونە لای شا عەباسی سەفەوی شکایەت و تۆمەتیان بۆ هەڵبەست، لەو دوو زمانی و تۆمەت بارکردنە پیر بداغ بەگ فەرمانڕەوای ئازەربایجانیش لەگەڵیان بوو دژ بە خانی لەپ زێڕین، بەڵام خان گوێی پێنەدان، تا قەڵایەکەی تەواو کرد.
ئەمین زەکی و حوسێن حوزنی دەڵێن: لەو سەروبەندەدا نزیکەی بیست هەزار لە جەلالیان جەلالی هۆزێکی مەزنی کوردستانە. زۆربەيان لە بنارەکانی چيای ئاگری لە ديوی شاری ماکۆی ئێران وشارەکانی ئيغدير و ئاگری و قەرسی تورکيادا دەژين لەبەر مراد پاشای عوسمانی هەلات بوون و پەنایان بۆ ئیران هێنابوو. شا عەباسی سەفەوی بڕیاریدا لەو (بیست هەزار)کەسەی هۆزی جەلالیان، دەهەزاری بچنە ناوچەی برادۆست بۆ لای خانی لەپ زێڕین، ئەوەبوو حەسەن خانی ئیستا جلووی والی هەمەدانی بە لەشکرێکەوە لەگەڵ ناردن، بۆ ئەوەی ئەو جەلالیانه لای میرخان لەپ زێڕین جێیان بۆبکرێتەوە، بەڵام ئەمیرخان لەترسی ئەوەی نەوەک هۆزەکەی خۆی بکەونە تەنگانەوە، ئەوەبوو سەرپێچی فەرمانی شا عەباسی سەفەوی کرد، لەگەڵ قزڵباشەکان بووە شەڕیان، زیانێکی زۆری پێ گەیاندن. کاتێک شا زانی میرخانی لەپ زێڕین، لێی یاخی بووە، لە (12/5/ 1608) زاینی، لەشکرێکی زۆری کۆکردەوە بە سەرکردایەتی ئیعتمادودەوڵەی وەزیری ناریده سەر هۆزی برادۆستئەمیرخانی لەپ زێڕین. دوای ئەوەی چەند نامەیەک لەنێوانیان ئاڵ وگوڕکرا، شا داوای لێکرد قەڵایەکە چۆڵ بکات، بەڵام خانی لەپ زێڕین، پشتی بە قەڵایەکەی قەیم بوو، گوێی بە هەڕەش و کوڕەشەی شا نەدا. دوای ئەو نامە گۆڕینەوەیە، ئەوەبوو لەشکری ئیران دەوری قەڵایان دا، بۆ ماوەی چوار مانگ نەیان توانی دەست بەسەر قەڵادا بگرن، دوای ڕژانی خوێنێکی زۆر هیچیان لەگەڵ چەنگاوەرانی خانی لەپ زێڕین هۆزی برادۆست پێنەکرا. بەداخەوە لەشگری شا عەباس دوای چوار مانگ، سەرچاوەی ئاوی قەڵایان دۆزیەوە، ئەوەبوو دەستیان بەسەردا گرت و ئاویان لە دانیشتوانی نێو قەڵا بڕی. دوای بیست و یەک ڕۆژ لە بڕینی ئاو لەسەر قەڵا، ئازارێکی زۆری بێ ئاویان چەشت، بەڵام دوای ئەو بیست و یەک ڕۆژە، بارانێکی بەخور باری! عەمبارەکانی ئاو پر بوون. سەرکردەی لەشکری شا عەباسی سەفەویئیران حەسەن خانی ئیستاجلووی والی هەمەدان کەزانی هیچی لەگەڵ هۆزی برادۆست وخان پێناکرێ، ئەوەبوو بڕیاری دا بەهێرش بردن و فەرمانی دەرکرد دەست هەڵناگرن تا مردن! لەم هێرشەدا هەمەوەندیەکانی شا عەباسی سەفەوی، نەفەرێکی زۆریان لێ کوژرا، بەڵام هەر چۆنێک بێ توانیان خۆیان بگەیەنە بن قەڵایەکە، دوای چەند مانگ لەشەر، قزڵباشەکان توانیان بورجێک لە قەڵایەکە بگرن تەواوی ئەوانەی لەناوی بوون بکوژن.
دوای گرتنی ئەو بورجە، کوڕی ئەمیرخان خانی لەپ زێڕین لەگەڵ چەند پاسەوانێکی کەوتنە دەست قزڵباشەکان، ئەوەبوو کەم کەم هێزی خانی لەپ زێڕین کەم دەبووەوە، لەلایەکی تریشەوە گوللە تۆپ و توفەنگ بەسەر کورداندا دادەباری، زۆرێک لە پیاوەکانی خانیش کە دەسکەوتێکی زۆریان له ماڵی قزڵباشەکان دەست کەوتبوو، بەو دەستکەوتەوە ڕۆیشت بوون و نەگەڕانەبوونەوە. نووسەر ئاماژە بەوەناکە ئاخۆ ئیعتمادودەوڵە بە مردنی خۆی مردبوو، یان کوژرابوو، دوای نەمانی ئیعتمادودەوڵە، لەجێگای ئەو محمد بەگی بێگدلی وەک فەرماندەی هێرشبەران دەست نیشان کرابوو. خانی لەپ زێرین، کەزانی تاسەر خۆی بۆناگیرێ ئازووقە وتفاقی شەڕی کەم بووە، ناچاربوو نامەیەکی بۆ فەرماندەی شا عەباسمحمد بەگی بێگدلی نارد، داوای لێکرد ئەگەر بەڵێنم پێدەدات تا دەگەمه شا وچاوم پێی دەکەوێ نەم کوژێ، ئەوە قەڵایەکەی بۆ جێ دەهێڵم، محمد بەگی بێگدلی ئەوەی زۆر پێ خۆشبوو. خانی لەپ زێڕین هات و بوو بەمیوان لەناو خێوەتی بێگدلی. حەسەن خانی ئیستاجلوو زۆر ڕقی لە خانی لەپ زێڕین دەبووەوە، ئەوەبوو چووە لای (محمد بەگی بێگدلی) و پێی وت تۆ میرخان و پیاوەکانت لە یەک جێگا دا داناون چۆن ناترسی؟!
پێی وت باشتر وایه لەناو سوپا بڵاوەیان پێ بکەی! ئەوەبوو محمد بەگی بێگدلی لەسەر قسەی ئەو میرخان و پیاوەکانی لێک جیاکردەوە، بەڵام خان هەستی بەپیلانێک کرد، چەند پیاوێکی لەگەڵ خۆی هێشتنەوە، ئەلیاس خەلیفە نیازی خراپ بوو، دەی ویست بەهەر جۆرێکبێ (خان ئاوداڵی موکری و خانی لەپ زێڕین) بکوژێ، ئەوەبوو چوو ناو خێمەکەیان دەبینێ میرخان و خان ئاودەڵ هەروا بەچەکەوەن، ئەویش خۆی لە خولامێکی خۆی تۆڕەکرد، پێی وت: بۆ ئەو میوانە بەڕێزانە لە ماڵی من بەچەکەوە دانیشتوون و ماندووبونیان نەحەسێتەوه، وەرن چەکانیان لێ وەرگرن!
کاتێک خان ئاودال زانی نیازی خراپە، ئامادە نەبوو نەخۆی نە پیاوەکانی چەک دانێن؛ بەڵام ئەلیاس خەلیفە پێداگری کرد کە دەبێ چەکەکانیان لێوەرگرن. خان ئاودال دەستی لێکردنەوە خۆی و پیاوەکانی هەموو کوشتن، بەو هۆیەوە قزڵباشەکان ڕژانە ناو مەیدانی شەڕ وهێرشیان بردنه سەر شەڕکەرانی موکری و برادۆست هەموو پیاوەکانی برادۆست و موکری لەو شەڕە دا کوژران، بەداخەوە خان لەپ زێڕینیش لەو هێرشەدا دوایی بەژیانی دونیای هێنرا.
دوای ئەو کارەساتە دڵ تەزێنە، کەبووە پەلەیەکی ڕەش بە ناوچاوانی مێژووی جیهان. دوای گرتنی قەڵای دمدم و کوشتنی خانی لەپ زێڕین، بۆ ماوەی حەوت ساڵ قەڵایەکە خرایه ژێر حوکمڕانی قوبادخانی بێگدلی برای محمدخانی بێگدلی سوپاسالاری عەجەم. دوای ئەو حەت ساڵە هۆزەکانی برادۆست بووژانەوه و خۆیان ڕێکخستەوە، ئامانجیان تۆڵەکردنەوە و خۆ ڕزگارکردن بوو لەژێر دەستی سوپا ساڵاری عەجەم. پەریزاد خاتوونی هاوسەری خانی لەپ زێڕین لەماوەی ئەم حەوت ساڵە بە نیهێنی لە نزک قەڵای دمدم مایەوە، لە دەرفەتێکدا دەگرا بۆ تۆلەکردنەوەی خوێنی خان و هاوڕێیەکانی.
ئوڵوغ بەگ کە خزمی نزیکی خانی لەپ زێڕین بوو. لەوساوە پەڕەوازە ببوو، دوور لەو ناوە دەژیا. پەریزاد خاتوون چەند جار نامەی بۆ ئوڵوغ بەگ دەنارد و هانی دەدا کە دەستێک لە قزڵباشەکان بوەشێنێ. ئوڵوغ بەگ لە دەوری قەڵا دەسورایەوه بە ئامانجی وەرگرتنی دەرفەتێک بۆ ئەوەی دەستیان لێ بوەشێنێ. ڕۆژێک قوباد خانی بێگدلی بەنیازی ڕاو لە قەڵا چووە دەر، ئەوەبوو ئوڵوغ بەگی خرمی خانی لەپ زێڕین توانی لە کەمیندا چەندان کەسیان لێ بکوژێ، قوبادخان بە پەلە هاواری بۆ ئەمیر ئاغا سوڵتانی مەراغە نارد، ئەویش پیربداغی حاکمی تەورێز و شێرسوڵتانی فەرمانڕەوای موکریانی بە کەڵ وپەلی شەرەوە نارد و دەوری قەڵای دمدمیان دا، لە بەرامبەردا ئوڵوغ بەگی برادۆست کەوتە خۆ ئامادەکردن بۆ ئەوەی بەرەنگاریان بێتەوه؛ بەڵام لەوکاتەی ئوڵوغ بەگ لەناو عەنبارەکان فیشەک و تەقەمەنی بەسەر پیاوەکانیدا دابەش دەکرد، ئاگر لە ناو جبەخانەکە کەوتەوە باروت گڕی گرت و عەنباری فیشە وتەقەمەنی تەقیەوە ئەوەبوو ئوڵوغ بەگ و پیاوەکانی سوتان، ئەوانیش ناچاربوون بە نیوە شەو قەڵای دمدم جێ بهێڵن و خۆیان ڕزگارکرد. ئیتر شتێک نەما بۆ ئەوەی تۆڵە بسێنەوە و بەرگری له قەڵای دمدم بکەن. ئەوەبوو هێزی عەجەم دووباره دەستی بەسەر قەڵایەکەدا گرت.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
ئەم بابەتە 7,082 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆڕی کۆمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | پەیجی برادۆست
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
زمان - شێوەزار: کرمانجیی سەروو
وڵات - هەرێم: تورکیا
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
وڵات - هەرێم: باکووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 90%
90%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 16-01-2014 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 09-04-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 7,082 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.154 KB 16-01-2014 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
برادۆست - ورمێ
کوردیپێدیا، مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆ بۆ نەوەکانی سبەینێ ئەرشیڤ دەکات!
پۆل: شوێنەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
برادۆست - ورمێ
شوێنەکان

برادۆست - ورمێ
شوێنەکان

گوندەواری برادۆست لە دابەشکاریی کارگێڕیی ئێراندا، یەکێکە لە سێ گوندەواری ناوچەی سۆما و برادۆست لە شارستانی #ورمێ#، لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان.
ناوەندی ئەم گوندەوارە گوندی ڕەوەندا نشیوە.[1]

$دانیشتووان$
بەپێی سەرژمێریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران لە ساڵی 2006دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم گوندستانە (13،766) کەس و (6،856)نێر و (6،910)مێ و (2،378)خێزان پێکھاتووە.
دانیشتووانی ئەم گوندەوارە لە کورد پێکھاتووە:
ژمارەی کورد: (13،766)کەس کە دەکاتە ڕێژەی (100٪)ی دانیشتووانی گوندەوارەکە.

$جوگرافیا$
گوندەواری برادۆست ھاوسنوورە لەگەڵ ئەم گوندەوارانە:
لە باکوورەوە لەگەڵ گوندەواری سۆما نشیو.
لە باشوورەوە لەگەڵ گوندەواری تەرگەوەڕ.
لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندەواری چەمێ نازی.
لە ڕۆژاواوە لەگەڵ شارۆچکەی گەڤەر و شارۆچکەی ئەلباک.

$دابەشی کارگێڕی$
لە (52) گوند پێکھاتووە:
ڕەوەندا نشیو (ناوەند)
ئاسنگرا
ئالووسا
ئاودیلا ئەوراز
ئاودیلا نشیو
ئەخیانی ئەڤراز
ئەخیانی نشیو
ئەسکەندەراوا
ئۆمەراوا
ئیچکەسۆ
بەردێزی
بۆتک
پۆست
چەرە
چەمان، برادۆست
خانک، برادۆست
خەلیا
خوشۆلا
دەربەند، برادۆست
دێمان، برادۆست
ڕەبەت، برادۆست
ڕەوەندا ئەڤراز
زەنگەکا
سۆفی کانوون
سییارک
شکەوتک
شەش ماڵ
فریزیا
قرنێسە
قەرەقاچ، برادۆست
قەسرک، برادۆست
کانی سپی، برادۆست
کانی شڕک
کەینێسی
کووڕانە
گەنگەچین
گونبەد، برادۆست
گونداعەلی
گوندک مەلا
گۆراناوا
گۆلەشێخان
گۆلەگەنی
ماستەکا
مافەرا
مەجرووسە
مەلکەڕەش
مەلوونە
میرداوود
نێچەلا
ھنگروان
ھەلەقۆشک
ھەوسارا
ئەم بابەتە 497 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ویکیپیدیا
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 53
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
تۆپۆگرافی: دەشت
جۆری شوێن / شوێنەوار: شارەدێ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی سەروو
ژمارەی دانیشتووان: 10 هەزار تا 50 هەزار
شار و شارۆچکەکان: ورمێ
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 92%
92%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 27-12-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێبوار جەمال سەگرمە )ەوە لە: 27-12-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕێبوار جەمال سەگرمە )ەوە لە: 27-12-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 497 جار بینراوە
برادۆست بۆ جاری بیستەم بۆردومان دەکرێت
هاوکارانی کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤی نەتەوەییمان تۆماردەکەن..
پۆل: هۆنراوە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

برادۆست بۆ جاری بیستەم بۆردومان دەکرێت

برادۆست بۆ جاری بیستەم بۆردومان دەکرێت
بابەت: هەڵبەست
نووسین: د. #کەمال میراودەلی#

هۆ برادۆست، دۆستەبرا
برام کی دۆستتە، دۆستم کێ براتە
کی براودۆستتە
دۆست و براتە
برادۆستە
دۆستەبرایە
کێ پەنایە
جێی بڕوایە؟

چیاکەم، قەڵاکەم، پەناکەم
برادۆستەکەم، دۆستەبراکەم
من بڕوا ناکەم
بڕوا بە چاوی نابینا ناکەم
بروا بە زمان و زەمانی سەدەی بێبڕوا ناکەم
دۆستەکەم قەڵاکەم برادۆستەکەم دۆست و براکەم
تۆ خۆڕاگری، بەتینی، دێرینی
تۆ باشتر دەزانی، باشتر دەبینی
پێم بلێ لێڵە نیگاکەم
ئەوەی دەیبینم قەت بڕوا ناکەم

ناوەکەت بۆیە هێندە دروستە
پشتت بۆیە هێندە بەهێز و بڕشتە
ئاخر هەر دەبێ وابێ
برا لە پشت برا بێ
دەبێ قەزا لە لای خودا بێ

گەورەی شکۆداری دێرینم
چیای پشت و پەنای نەتەوەم، ژینم، ئایینم
پێم بڵێ من شێتم و من خەڵەفاوم
هێزلێبڕاوم، دڵشکینراوم
ڕاست نییە ئەوەی دەیبینم
خەونە خەیاڵە خەرافاتە
دۆستت هەر دۆستتە برات هەر براتە
پێشمەرگە هەر ڕۆلەی خوێن و خەباتە
ڕۆژی تەنگانە فریاتە
رۆژی هێرش مەچەکتە، چەکتە، چراتە

پێم بلێ دۆستەبرام، برادۆستم
با لەوە زیاتر نەکەوێ کۆستم
پێم بڵێ ئەی چیای چەند ملیۆن ساڵە
تۆ هەرگیز نەتدیوە ئەم دیرۆکە، .ئەم خەیاڵە
پیم بڵێ ئەوە درۆیە
کەس ناتوانێ بشکێنێ ئەم شکۆیە
کەس لە حزوری حەزرەتی پیرۆزتا
حەددی نییە دەرپێ
بۆ تورکان داکەنێ
کەس بە ڕووتی پێش کڵاوشین ناکەوێ و
بە مەرگی ڕۆڵەکانت پێناکەنێ
پێم بڵێ ئەمە ڕاست نییە، خەیاڵە،
فۆتۆشۆپی سەردەمی جیجال و دیجیتالە
پێم بڵی هێشتا کورد برای کوردە
رۆلەی بە ئەمەکی چیایە
برا هەر دۆستە و دۆست هەر برایە.
براش لە پشت برا بێ،
قەزا لە لای خودایە

پێم بلێ دۆستەبرام، برادۆستم
با لەوە زیاتر نەکەوێ کۆستم
خەبەر بدە بە زاگرۆس، بە جودی، بە قەندیل
خەبەر بدە خواکورک، بە قەرەداغ
بە هەندرین
بە ئاسۆس، بە سەفین
پێیان بڵێ
قاحبەگەلی کلێتەشین
نە کوردن، نە ئادەمیین
قاحبەیەکی ئەستەمبووڵین
ئەتاتورکیین
پێیان بڵێ
پێشمەرگە هەر ڕۆڵەی چیایە
برا هەر دۆستە، دۆست هەر برایە
براش لە پشت برا بێ
قەزا هەر لە لای خودایە.
[1]
ئەم بابەتە 1,038 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی وتاریکوردی
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 21-07-2019 (5 ساڵ)
پۆلێنی هەڵبەست: نیشتمانی
جۆری هەڵبەست: نوێ
کێشی هەڵبەست: سەربەست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 91%
91%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 11-01-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 12-01-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 11-01-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 1,038 جار بینراوە
تورکیا لە برادۆست
بەرهەمەکانتان بە ڕێنووسێکی پوخت بۆ کوردیپێدیا بنێرن. ئێمە بۆتان ئەرشیڤ دەکەین و بۆ هەتاهەتا لە فەوتان دەیپارێزین!
پۆل: پەرتووکخانە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

تورکیا لە برادۆست

تورکیا لە برادۆست
ناونیشانی پەڕتووک: تورکیا لە برادۆست
ناوی نووسەر: #هەندرێن شێخ ڕاغب#
ساڵی چاپ: 2021[1]
خوێندنەوە / داونلۆدکردنی پەرتووکی: تورکیا لە برادۆست
ژمارەی داونلۆد: 16 جار
ئەم بابەتە 937 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - زریان عەلی
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ساڵی چاپکردن: 00-00-2024 (0 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: چاپکراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
فایلی PDF: بەڵێ
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 05-01-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 05-01-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 21-03-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 937 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.267 KB 21-03-2024 زریان سەرچناریز.س.
فایلی وێنە 1.0.128 KB 05-01-2022 زریان عەلیز.ع.
فایلی PDF 1.0.14 MB 166 21-03-2024 زریان سەرچناریز.س.
جەنگی هەشت ساڵەی ئێراق و ئێران و کاریگەریی بەسەر دەڤەری برادۆست
خانمانی کوردیپێدیا، ئازار و سەرکەوتنەکانی ژنانی کورد لە داتابەیسی نەتەوەکەیاندا هاوچەرخانە ئەرشیڤدەکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

جەنگی هەشت ساڵەی ئێراق و ئێران و کاریگەریی بەسەر دەڤەری برادۆست

جەنگی هەشت ساڵەی ئێراق و ئێران و کاریگەریی بەسەر دەڤەری برادۆست
جەنگی هەشت ساڵەی ئێراق و ئێران و کاریگەریی بەسەر دەڤەری برادۆست
بێخال برادۆستی

جەنگی هەشت ساڵە چییە؟ ئەو جەنگە بوو لەنێوان (ئێران و ئێراق) کە لە ئێران بەناوی (جەنگی سەپێنراو، بەرگری پیرۆز، جەنگی هەشت ساڵە) و لەلایەن سەدامەوە بە (جەنگی قادسیە) و لەلایەن سەرانی عەرەبەوە بە (جەنگی کەنداوی یەکەم) دەناسرێت. ئەم جەنگە درێژترین جەنگی ڕووبەڕووی سەدەی بیست بوو و دووەمین درێژترن جەنگ بوو دوای جەنگی ڤێتنام و هەشت ساڵی خایاند، جەنگەکە لە 22ی ئەیلولی 1980 دەستی پێکرد و لە 20ی ئابی 1988 کۆتایی پێهات واتە (حەوت ساڵ و 10 مانگ و دوو هەفتە و یەک ڕۆژ) .

هەڵکەوتەی جوگرافیای شارۆچکەی #سیدەکان#: شارۆچکەی سیدەکان (برادۆست) کەوتۆتە سەر سێگوشەی (ئێراق، ئیران، تورکیا) ناوچەیەکی شاخاوییە لە باکوور، وڵاتی تورکیا و لە باکووری ڕۆژهەلات وڵاتی ئێران و لە باشوور شارەدێی (#دیانا# سەربە شارۆچکەی #سۆران#) و (سمێلان سەربە شارۆچکەی #چۆمان#) لە ڕۆژاوای شارەدێی (پیران) و (مەزنێ) سەربە شارۆچکەی #مێرگەسوور# ڕووبەری سنووری دەڤەری برادوست (1616کم 2) دووری لە سەنتەری شارۆچکە (34کم ) دووری لە سەنتەری پارێزگا (142کم) لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزەدا بە فەرمانی والی عوسمانی بەناوی شارەدێی (برادۆست) ناوی هاتوو. لە ساڵی (1932) لەلایەن حکومەتی ئێراق بەڕەسمی کراوەتە شارەدێ بەناوی (شارەدێی برادوست) (251) گوندی ئاوەدانی هەبوو. حکومەتی ئێراق لە سالی (1978) هەڵسا بە ڕاگواستنی زیاتر لە (160) گوندی سەر سنووری ئێراق و تورکیا بۆ کومەڵگە زۆرەملێکان بەهۆی دەست پێکردنی شەری نێوان ئێراق و ئێران لە سنووری سیدەکان.

لە 15-05-1985 دەڤەری (برادۆست) بووە بەرەیەکی جەنگی ئێراق-ئێران بەهۆی ئەو شەرە تووندە ڕووبەرێکی زۆری دارستانی سرووشتی و ژمارەیەکی زۆری ئاژەڵی کێوی لە ناوچوون. سنووری شارەدێی سیدەکان بە تەوای چۆڵکرا خەلکەکەی ئاوارەبوون لەسەر زاری خەڵکی برادۆستەوە باس لەو جەنگە دەکەین کە ناوچەکەی زۆری گرتەوە، دەڤەری برادۆست گەرمیان و کوێستان دەکەن بەشێکی خەڵکی ناوچەکە لە کوێستانەکان خەریکی مەڕ و ماڵاتیان بوون و بەشەکەی تریش لە ناو خانوەکانی خۆیان بوون چ لە شارەدێی سیدەکان هەروەها گوندەکانی دەورووبەری خەڵکەکە ئاگاداری جەنگەکە بوون، بەڵام ناوچەکەی نەگرتبووەوە، لە ساڵی 1985 ئاڕاستەی جەنگەکە بۆ ئەم سنوورە هات، حکومەتی ئێراق دەستی کرد بە ڕاگواستنی خەڵکەکە و چۆڵکردنی ناوچەکە، خەڵکی ناوچەکە بۆ ئێمەیان باسکرد کە ئەوان بەشێکیان لە کوێستانەکان بوون و خەریکی مەڕ و ماڵاتەکانیان بوون، بەشەکەی تر لە سەنتەری شارەدێ و کەمێکیش لە گوندەکان مابوونەوە، دەڵێن:- حەمید ئەفەندی هات بۆ لای ئێمە و پێی ڕاگەیاندین کە ئاڕاستەی شەرەکە بۆ ئام ناوچەیەیە و پێویستە چۆڵ بکرێ، بەشێکیان دەڵێن:- هەندێکمان مەڕ و مالاتەکانمان فرۆشت و بەرەو سۆران ڕاگواستراینەوە، لە باڵەکیان و هاودیان و مەجیداوە و دێلزیان و مەزنێ و سارداو نێیشتە جێ بووین و بارودۆخمان زۆر خراپ بوو، حکومەت هیچ هاوکاریەکیان نەکردین، بەڵام (عەبدوڵڵا ئاغا) ی سەرۆک عەشیرەتی بالەکیان و کەریم خان سەرۆک عەشیرەتی برادۆست هاوکاری زۆریان کردین. بەشێکی تری خەڵکەکە دەڵێن:- ئێمە بەرەو #قوشتەپە# و #مەسیف# و تۆپزاوە و #کەسنەزان# ڕاگواستراینەوە.

‎حکومەتی ئێران سەرەتا لەناوچەکانی هاوارجوو و میران و سەقەرە کوێستانەکانی کێلەشین، کانی خومار، خنێرە، هاتە ناو سنووری برادۆست و بە فڕۆکەی جەنگی و تۆپ و هاوەن ناوچەکەی کردە مەیدانی جەنگ، حکومەتی ئێراقیش لەبەشی باشوورەوە هاتە ناو ناوچەی برادۆست .جەنگێکی گەورە و یەکلاکەرەوە لە چیای گۆشینە ڕوویدا، خونکار عەزیز دەڵێت:- پاش نیوەڕۆ سوپای ئێران هاتە پێشەوە لە ناوچەکانی نێوان چیای بەربزین و چیای هەلگورد تا نزبک بوویەوە لە چیای گۆشینە واتا ناوچەکانی (زین و پرەشین) ئیجا سوپای ئێراق زانی ئێران بەرەوە پێشەوە هاتووە، لەبەر ئەو جەنگە خەڵکەکە خۆیان ماڵ و حاڵیان جێهێشت زێدی خۆیان چۆل کرد، بەم شێوەیە باسی دۆخی خۆیان دەکەن و دەڵێن: بە هەزار دەردەسەری و ترسەوە ناوچەکەیان جێ هێشتووە و بە پێی پەتی و لە ڕۆژ و شەودا لە ڕێگادا بوون بۆ دەربازکردنی گیانی خۆیان و ماڵ و منداڵەکانیان و بە برسیەتی و تێنویەتی ڕێگایان بڕیوە. بەشێکیان لە خێوەتگەو بەشێکی دیکە لە خانووی خەڵکی ئەو ناوچەیە نیشتەجێبوون و بەشێکیشیان خۆیان خانویان بۆ خۆیان درووست کرد، بەردەوامیان بە ژیانیان دا تا کۆتایی هاتنی جەنگەکە، خەڵکەکە هەر چاویان لەوە بوو بگەڕێنەوە بۆ سەر زێدی خۆیان، بەڵام نەیاندەزانی کەی جەنگەکە بەکۆتا دێت، ترسی ئەوەیان هەبوو ئێران بۆ فراوانکردنی سنوورەکەی ناوچەکە بەتەواوی بگرێت و زێدی خۆیان لەدەست بدەن.
‎دوای ئەوەی ئێراق توانی ئێران لە ناوچەکە دەربکات و تا سنووری کێلەشین بیکێشێتەوە کە بووە دوا خالی سنووری نێوان هەردوو وڵات. خەڵکەکە ئاگادارکرایەوە کە شەڕ لە زێدەکەیان وەستاوە و ڕەوشی ناوچەکە بەرەو ئارامبوونەوە دەچێت، خەڵکەکە بەترسەوە بڕیاری گەڕانەوەیان دا بۆ ناوچەکەیان. هەروەها بەشێکی خەڵکی برادۆست نەگەڕانەوە بۆ ناوچەکە و لە کەسنەزان و تۆپزاوە و مەسیف….هتد نیشتەجێبوون. ‎یەکێک لە کەسە بەتەمەنەکانی ناوچەکە دەڵێت:- هەر لە کۆنەوە ناوچەی برادۆست مەیدانی جەنگ بووە بەهۆی هەڵکەوتەی ناوچەکە، لەم جەنگەشدا زیانی زۆرمان پێگەیشت و دەربەدەر بووین و ناوچەکەمان بەتەواوی شێواو بوو.

زیانەکانی جەنگەکە:- ئەم جەنگە کاریگەریی خۆی بەقوولی بەجێ هێشت بۆئەم ناوچەیە. ئەم جەنگە کەڵک و زیانی بۆ ناوچەکە هەبوو، پاشماوەی تەقەمەنی زۆری لێیماوە، خەڵکی برادۆست باس لە پاشماوەکانی جەنگەکە دەکەن و دەڵێن:- کاتێک گەڕاینەوە بۆ سەر زێدی خۆمان پاشماوەی جەنگەکە مابوو، وەک مین و تەقەمەنیەکانی تر. ئەوەی زیاتر زیانی پێگەیاندین و تا ئێستاش هەر بەردەوامە مینە کە چەندین کێلگەی مینی لە ناوچەکەمان هەیە و قوربانی زۆرمان داوە، ئێمە واهەستەکەین جەنگەکە لە ناوچەکەمان هەر ماوە بەهۆی ئەو کێلگە مین و پاشماوە جەنگییانەی کە ساڵانە قوربانی گیانی و مادیمان هەیە. لەسەرووی هەموویەوە بەشێکی زۆری خاکی برادۆست کەوتە ژێر دەسەڵاتی ئێران بەتایبەتی لە ناوچەکانی نێوان چیای سپی ڕێز تا چیای بەربزین کەوتە ژێر دەستی ئێرانەوە، سوودێکی ئەم جەنگە ئەوەبوو ڕێگاوبان بۆ سەر هەموو گرد و چیاکان و بەشێکی زۆری ناوچەکان چوو.[1]

$لیستی سەرچاوەکان$
1- جەلال عومەر ڕەسوڵ، گوندی ئاڵانە، چاو پێکەوتن کراوە 15-01-2023.
2- سادق برایم مەلیل، 28-12-2022 گوندی ئاڵانە، چاوپێکەوتن کراوە.
3- خونچە ئەبابەکر عەبدولخالق گوندی ئاڵانە، 02-01-2023 چاوپێکەوتن کراوە.
4- قودرەت ڕەشید ڕەسوڵ، گوندی ئاڵانە، 05-01-2023 چاوپێکەوتن کراوە.
5- سەلیم حەمەد ڕەشید، گوندی ئاڵانە، 26-12-2022 چاوپێکەوتن کراوە.
6- عەزیز عومەر ڕەسوڵ، سیدەکان، 16-01-2023 چاوپێکەوتن کراوە.
7- سەباح محەمەد عەبدولخالق گوندی جەڕا، 19-01-2023 چاوپێکەوتن کراوە.
8- حەسەن حمدمین سیدەکان، پەیوەندی تەلەفۆنی 18-01-2023.
9- حەمەد ئەحمەد، گوندی ئالەکان، 20-01-2023 پەیوەندی تەلەفۆنی.
10- سۆران خونکار عەزیز چاوپێکەوتن لەگەڵ خونکار عەزیز کەریم ، 05-02-2023 لە گوندی بانەدێر.
11- سۆران خونکار عەزیز ، چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵڵا حەمەد ، 05-02-2023 لە گوندی بانەدێر .
ئەم بابەتە 513 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 14-02-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
شوێنەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 14-02-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 12-03-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 12-03-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 12-03-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 513 جار بینراوە
چیای برادۆست لە گۆشەیەکەوە
زانیارییەکانی کوردیپێدیا لە هەموو کات و شوێنێکەوەیە و بۆ هەموو کات و شوێنێکیشە!
پۆل: وێنە و پێناس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

چیای برادۆست لە گۆشەیەکەوە

چیای برادۆست لە گۆشەیەکەوە
برادۆست
ئەم بابەتە 191 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 64%
64%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 07-09-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 07-09-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 10-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 191 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.258 KB 10-08-2022 ڕۆژگار کەرکووکیڕ.ک.
فایلی وێنە 1.0.1272 KB 07-09-2020 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.
چەمان - برادۆست
وێنە مێژووییەکان موڵکی نەتەوەییمانە! تکایە بە لۆگۆ و تێکستەکانتان و ڕەنگکردنیان بەهاکانیان مەشکێنن!
پۆل: شوێنەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
چەمان - برادۆست
شوێنەکان

چەمان - برادۆست
شوێنەکان

گوندێکە کەوتووەتە گوندەواری برادۆست، ناوچەی سۆما و برادۆست، شارستانی #ورمێ#، پارێزگای ورمێ، ڕۆژھەڵاتی کوردستان.[1]

مێژووی درووست بوونی ئەم گوندە (160)ساڵ زیاترە، لەئێستادا ئەم گوندە لە (45) خێزانی سەرەکی پێکھاتووە و لە سەرەتای وەرزی بەھار بۆ کۆتای وەرزی ھاوین ژمارەی خێزانەکان زیاددەکات و لە سەرەتای وەرزی پایز بۆ کۆتایی وەرزی زستان ژمارەی خێزانەکان کەم دەکات بەھۆی ئەوەی خێزانەکان لەم دوو وەرزەدا کۆچ دەکەن بۆ شارەکان.


چەمان ھاوسنوورە لەگەڵ ئەم گوندانە:
لە باکوورەوە لەگەڵ گوندی دێمان.
لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی دەربەند.
لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندی شکەوتک.
لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندی گۆلەگەنی.
ئەم بابەتە 183 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ویکیپیدیا
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
تۆپۆگرافی: دەشت
جۆری شوێن / شوێنەوار: گوند
زمان - شێوەزار: کرمانجیی سەروو
ژمارەی دانیشتووان: یەک تا هەزار
شار و شارۆچکەکان: ورمێ
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 92%
92%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 27-12-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێبوار جەمال سەگرمە )ەوە لە: 27-12-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕێبوار جەمال سەگرمە )ەوە لە: 27-12-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 183 جار بینراوە
خانک - برادۆست
کوردیپێدیا و هاوکارانی، هەردەم یارمەتیدەردەبن بۆ خوێندکارانی زانکۆ و خوێندنی باڵا بۆ بەدەستخستنی سەرچاوەی پێویست!
پۆل: شوێنەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
خانک - برادۆست
شوێنەکان

خانک - برادۆست
شوێنەکان

گوندێکە کەوتووەتە گوندەواری برادۆست، ناوچەی سۆما و برادۆست، شارستانی #ورمێ#، پارێزگای ورمێ، ڕۆژھەڵاتی کوردستان.[1]

خانک ھاوسنوورە لەگەڵ ئەم گوندانە:
لە باکوورەوە لەگەڵ شارەدێی سێرۆ.
لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی ئەربیلا.
لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندی ھەوسارا.
لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندی شایی لە باکووری کوردستان.
ئەم بابەتە 160 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ویکیپیدیا
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
تۆپۆگرافی: دەشت
جۆری شوێن / شوێنەوار: گوند
زمان - شێوەزار: کرمانجیی سەروو
ژمارەی دانیشتووان: یەک تا هەزار
شار و شارۆچکەکان: ورمێ
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 92%
92%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 27-12-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێبوار جەمال سەگرمە )ەوە لە: 27-12-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕێبوار جەمال سەگرمە )ەوە لە: 27-12-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 160 جار بینراوە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ژیاننامە
مەیان خاتوون
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,903
وێنە 104,261
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,723
ڤیدیۆ 1,232
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ژیاننامە
مەیان خاتوون
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.594 چرکە!