پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,925
وێنە 104,267
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,726
ڤیدیۆ 1,232
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیش...
ئەنجام: 1,042 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 105
















نوێکردنەوە
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Facebook Messenger
Email
Copy Link

(دیداری تەمەن) بایەخی مێژوویی خۆی لەدەستدا
کوردیپێدیا، زانیارییەکانی هێندە ئاسان کردووە! بەهۆی مۆبایڵەکانتانەوە زۆرتر لە نیو ملیۆن تۆمار لە گیرفانتاندایە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

(دیداری تەمەن) بایەخی مێژوویی خۆی لەدەستدا

(دیداری تەمەن) بایەخی مێژوویی خۆی لەدەستدا
$ (دیداری تەمەن) بایەخی مێژوویی خۆی لەدەستدا$
#مامۆستا جەعفەر#
#01-01-2019#
بەڵامەوە سەیرە سەڵاح ڕەشید پەڕتووکی (دیداری تەمەن) ی بڵاوکردەوە! بەلاشمەوە سەیرە هێرۆخان یان بافڵ و قوباد لە دادگا داوایان لەسەر (بەناو) ئامادەکاری ئەم پەڕتووکە تۆمارنەکردووە! ئەم پەڕتووکە پێش نەخۆشکەوتنی مام جەلال بڵاوبکرایەتەوە کارێکی ئاسایی بوو. ئەوکاتە کێشەکە لەنێوان مام جەلال و بڵاوکەرەوەی پەڕتووکەکەدا قەتیس دەکرا. ئەوکاتە دەگوترا: مام جەلال بۆ خۆی گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵکردووە و هەرچی نووسراوە مام جەلال بەرپرسیارێتی قسەکانی خۆی دەستۆ دەگرێ، یان مام جەلال لە ڕێگەی سکرتێری ڕۆژنامەوانیی خۆیەوە، ڕوونکردنەوەیەکی پێشکەش دەکرد.
بەگوێرەی پێشەکیی پەڕتووکەکە بێت، ئەم دیدارە ساڵی 1990 ناوی خوای لێهێنراوه و پێش کۆچی دوایی مام جەلال بە دوو سێ مانگ بڵاوکراوەتەوە. سەڵاح ڕەشید ماوەی (27) ساڵ چاوەڕوان بووە، ئینجا بڕیاری بڵاوکردنەوەی داوە. ئەو لە بەرایی پەڕتووکەکەدا پەنجە لەسەر ئەوە دادەگرێت کە دیدارەکە (15) ساڵی خایاندووە. گریمان ئەم قسەیە سەد لەسەد ڕاستە، وێڕای تەلبەندەکانی گومان و نیشانەی پرسیار، ئامادەکار: ماوەی (7) ساڵی بەدەستەوە بووە، دیدارەکە پێش نەخۆشکەوتنی مام جەلال بڵاوبکاتەوە!
بەڕێزیان لەپێشەکی پەڕتووکەکەدا تێبینییەکی سێ دێڕ و نیوی نووسیوە کە گوایه:‌ مام جەلال پڕۆژەی پەڕتووکی (دیداری تەمەن) ی نەدیوە. بەبێ ئەوەی ڕوونکردنەوەیەک بدات: بۆ نموونە: ئەم پەڕتووکە بڵاونەکرایەوە چونکە: پەڕتووکەکە دیزاین نەکرابوو! کەموکوورتی تێدابوو، یان ماوەی حەوت ساڵ زۆر کوورتە بۆ داڕشتنەوەی پەڕتووکێکی گەورە!
( (زۆر دۆست و هاوڕێ، پێیان وابوو کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم دیدارە نەهاتووە، بەڵام من ئەم دیدارە لەکاتێکدا بڵاودەکەمەوە، کە بەداخەوە مام جەلال نەخۆشە و پێشتریش دەرفەتی ئەوە نەڕەخساوە دیدارەکە ببینێ و سەرنجی نوێی لەسەر بڵێ، یان تەنانەت ڕوخسەتی بڵاوکردنەوەشی لێوەربگرم، ...) )
دەبوو‌ ئەو زۆر لەوە بوێرتر بووایە ئەم دێڕانە بنووسێت! ئەو لای چەندین کەس ڕاستییەکانی درکاندووە کە ئەو قسانەی لای ئەم و ئەو کردوونی، ڕێک پێچەوانەی ئەم سێ دێڕ و نیوەی سەرەوەن.
من یەکێکم لەوانەی بەڕێزیان دەردی دڵی خۆی لەلا هەڵڕشتووه و باسی هەڵوێستی مام جەلالی کردووە لە مەسەلەی بڵاوکردنەوەی (دیداری تەمەن) . لەگەڵ ئەوپەڕی ڕێزم بۆ سەڵاح ڕەشید، ناچارم ڕاستییەکان بنووسم و شایەتم بۆ قسەکانی خۆم هەیە و مەبەستم تەنیا دەرخستنی ڕاستییەکان و هەقبێژی و ڕاستکردنەوەی هەڵەکانە کە نەدەبوو ئەو ئەمانەتە‌ بەم شێوەیە بشێوێنێت و هیچ هەستیش بە قەوارە و پانایی کارەکە نەکات.
ئێوارەیەکی ساڵی 2014 لە ماڵی عەبدولڕەزاق فەیلی بۆ ئێوارەخوانێک بانگهێشت کرابووین. ناوی ئەم بەڕێزانەم بیرماوە (م. محسین عەلی ئەکبەر، فوئادی مەجید میسری، محەمەد سابیر، سەرکۆ عوسمان، سەڵاح ڕەشید) ئەو ئێوارەیە باسی سەری هارومار کرا. سەڵاح ڕەشید بە درێژی باسی بیرەوەرییەکانی خۆی لەگەڵ مام جەلالدا کرد:
ئەو وتی: ( (ساڵی 1990 مام جەلال ماوەیەک لە شوقەکەی من له ‌بەرلین بوو. من تەسجیلێکم دانابوو، گفتوگۆکانم تۆمار دەکرد..) )
من وتم: ( (گفتوگۆکان زۆرن؟) )
وتی: ( (بیست و نۆ کاتژمێرە!) )
وتم: ( (ئەی بۆ بڵاویان ناکەیتەوە؟) )
سەڵاح وتی: ( (هەموو گفتوگۆکان نزیکەی (700) لاپەڕە دەبێت. من کوورتم کردەوە بۆ (400) لاپەڕە و بۆ مام جەلالم برد. ئەو هەر دەنگی نەبوو. پاش چوار مانگ سەردانێکم کرد. وتم: مام جەلال پەڕتووکەکەت خوێندۆتەوه و تێبینیەکانت چین؟
مام جەلال بە تووڕەییەوە تا دەستی بگرێت پەڕتووکەکەی بۆ فڕێدام و وتی: ئەمە هیچی قسەی من نین! من کەی قسەی وام کردووە؟
منیش وتم: مام جەلال من کاسێتەکانم بەدەنگی تۆ لایە و هەموو قسەی تۆن!
مام جەلال هەڵچوو، بەتووڕەییەوە وەڵامی دامەوە: من قسەی وام نەکردووه و ئەمانە قسەی من نین! بڵاوی بکەیتەوە بەیانت لەسەر دەردەکەم و له ‌رۆژنامەکان ڕوونکردنەوەیەکت لەسەر دەنووسم: کە هەرچی لە پەڕتووکەکەدا نووسراوە، پەیوەندی بەمنەوە نییە!) )
من لە برایان فوئاد مەجید میسری و موحسین عەلی ئەکبەرم پرسی: ئایا ئەو ئێوارەیە و قسەکانی سەڵاح ڕەشیدیان بیردەکەوێتەوە؟
هەردووکیان وتیان: ئێمە بەجوانی لەبیرمانە و شایەتی دەدەین کە سەڵاح له و ئێوارەیەدا چی گوتووە!
ئەمە هۆکاری ڕاستەقینەی بڵاونەکردنەوەی پەڕتووکەکەیە پێش (2012) . خۆی لای چەندین کەسی گۆڕان و یەکێتی ئەم ڕوونکردنەوەیەی داوە. سێ دێڕو نیوی پێشەکی (دیداری تەمەن) هەر زۆر لە ڕاستییەوە دوورن. مرۆڤ بۆ خۆی جوان نییە ڕەش بکاتە‌ سپی و سپی بکاتە ڕەش!
سەڵاح ماوەیەکی زۆر لە ئەوروپا ژیاوه و دەبێ ئەو ڕاستییە بزانێت: کەسێک گفتوگۆی لەگەڵدا کرا و پاش سێ چوار ڕۆژ پێش بڵاوکردنەوەی دەقەکەی بینی، دەتوانێت بڵێت: داڕشتنەکەم بەدڵ نییە! من ئەم قسەیەم نەکردووە! تکایە بڵاوی مەکەنەوە، چونکە لەڕووی سیاسییەوە یان لەڕووی کۆمەڵایەتییەوە زیان دەگەیەنێت! ئیدی ئەوە قسەی ئەو کەسە نییە و نابێت بڵاوبکرێتەوە. ڕۆژنامەکە یان گۆڤارەکە ناچێت بە (تۆپزی) و (چاوقایمی) گفتوگۆکە بڵاوبکاتەوە.
پڕۆفیسۆرێک چەند نامەیەکی بۆ نووسەرێکی عەرەبی سووری ناسیاوی ناردبوو، ئەویش لە پەڕتووکێکدا هەر هەمووی بەجوانی بڵاوکردبووەوە. پڕۆفیسۆرە عەرەبە ئەڵمانە خۆ بە ئەمەریکی زانەکە پێیوتم: زۆرم پێناخۆش بوو نامەکانی منی بڵاوکردبووەوە، بەبێ ئەوەی من ڕێگەی پێبدەم، یان داوای ڕەزامەندی بکات. لە ئەڵمانیا ئەم جۆرە ڕەفتارە سزای قوورسی دارایی لەسەرە و هەرکەس بۆ خۆی نییە.. تاد
مەعقول نییە کەسێک سەرووی بیست ساڵ لە ئەوروپا ژیابێت و ماوەی چەند ساڵێک وەزیری مافی مرۆڤ حکومەتی هەرێمی کوردستان ئیدارەی #سلێمانی# بووبێت، ئەوە نەزانێت کە نامەی خەڵک، یان گفتوگۆ بەبێ ڕەزامەندی کەسەکە بڵاوبکرێتەوە. با ئەو کەسەی گفتوگۆی لەگەڵدا کرابێت، پارەشی وەرگرتبێت، دەبێ بە نووسین و ئیمزا خۆی ڕەزامەندی لەسەر بڵاوکردنەوەی دەقەکە بدات! ئەگەرنا ئەو کارە وەکوو کەتن و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ سەیر دەکرێت.
دەبوو‌ ئامادەکار، بە ڕاشکاوانە دان به و ڕاستییەدا بنێت کە مام جەلال پەڕتووکەکەی پەسەند نەکردووه و کەسێک بەبێ ئەوەی پەڕتووکەکەی خوێندبێتەوە، ڕێگەی پێداوە! هەر کەسێک گڵۆپی سەوزی بۆ بڵاوکردنەوەی پەڕتووکەکە هەڵکردبێت، دەبێ سوپاس بکرێت و ئەگەر ئەو کەسە سپۆنسەری بێت و ڕەزامەندی بنەماڵەیان ڕاستتر بنووسم: ئەندامانی خێزانەکەی وەدەستهێنابێت، دەبێ بەگەرمی دەست لەسەر دەستیان دابنرێت و بەدڵ و بەگیان ناویان بهێنرێت.
$ئایا ڕەزامەندیی یەکێتی وەرگرتووە؟$
پاش بڵاوبوونەوەی (دیداری تەمەن) ، ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی پێیوتم: چۆن کەسێک دەتوانێت پەڕتووکێکی وا بڵاوبکاتەوە کە ڕەزامەندی بنەماڵەی مام جەلالی لەسەر نەبێت؟. دەنگۆیەکی زۆریش بڵاوکرایەوە گوایە: (فڵان باڵ دژی فڵان باڵ پەڕتووکەکەی بڵاوکردووەتەوە‌ و ئامادەکار پاداشت کراوە... تاد)
من هەرچی دەنگۆ و نیشانەی پرسیار لەسەر پەڕتووکەکە دانرابوون، دام بەدەم باوە! خۆم هەوڵمدا سەرەداوێک بدۆزمەوە کە پەیوەندی بە قسە و قسەڵۆکەوە نەبێت. پەیوەندیم بە مەلا بەختیارەوە کرد، ئەو بەڕاشکاوانە وتی: مام جەلال پەڕتووکەکەی پێش بڵاوکردنەوە بینیوە ڕەشنووسی پەڕتووکەکە ڕاست و ڕەوان بە سەڵاح ڕەشیدی گوتووە، لە بڵاوکردنەوەی ڕازی نیم و بەهێرۆخان و کوڕەکانیشی گوتووە، نابێ ڕێگەی بڵاوکردنەوەی ئەم پەڕتووکە بدەن.. نە (م.س) و نە (سەرکردایەتی) ئاگایان لە بڵاوکردنەوەی پەڕتووکەکە نەبووه و کەس پشتیووانی لێ نەکردووە..
بە تێلیفۆن پەیوەندیم لەگەڵ ستران عەبدوڵڵادا کرد و سەبارەت بە (دیداری تەمەن) سێ چوار پرسیارم لێکرد، ئەو وتی:
ساڵی 2002 سەڵاح ڕەشید ڕەشنووسی پەڕتووکەکەی بۆ هێنام و منیش پێداچوومەوە، هەڵە و کەموکوورتییەکی هێجگار زۆری تێدابوو. من پێمگوت: ئەم پەڕتووکە کێشە و سەرئیشەیەکی زۆرمان بۆ دەنێتەوە..
من ئەم پرسیارەشم لێکرد: ئایا سەڵاح ڕەشنووسەکەی ڕادەستی مام جەلال کردووه و ئەو دەقەکەی خوێندووەتەوە؟
ستران وتی: بەڵێ! مام جەلال دەقەکەی خوێندووەتەوه و ڕەزامەندی لەسەر بڵاوکردنەوەی دەرنەبڕیوە، پێیگوتووە: نابێ ئەم گفتوگۆیە بڵاوبکرێتەوە، ئەگینا لەسەرت دەنووسم..
دوا پرسیارم ئەوە بوو: لە کەسوکاری مام جەلال کێ پشتیووانی لێکردووه و قسەی مام جەلالی شکاندووە؟
ستران وتی: سەلاح ڕەشید چووه بۆ لای هێرۆخان و داوای لێکردووە، پەڕتووکەکەی بۆ چاپ بکات. ئەویش داوای لە من و کاک محەمەد سابیر کرد چاوێک بە پەڕتووکەکەدا بگێڕین. ئێمە کۆمەڵێک هەڵە و پەڵەمان دەستنیشان کرد. سەڵاح بەشێک لە هەڵەکانی چاککردەوە و ئامادە نەبوو دەستکاری هەندێک بڕگە و ڕستە بکات! ئیدی هێرۆخان ئامادە نەبوو پەڕتووکەکە چاپ بکات و ڕەزامەندیشی لەسەر بڵاوکردنەوەی دەرنەبڕی..
$مام جەلال ئەم جۆرە هەڵەیە ناکات$
ئامادەکاری پەڕتووکەکە هەڵەی ئەوتۆی کردووە کە مایەی سەرسوڕمانە! یەکێک مام جەلال بەباشی نەناسێت و هەر لەدوورەوە سەڵاح ڕەشید بناسێت، ڕەنگە تەمومژی گومان بەرچاوی بگرێت:
1.هەموو مرۆڤێکی ئاسایی ناوی خۆی و باوک و باپیری بەباشی دەزانێت. من ژمارەیەکی زۆر له ‌تاڵەبانییەکان دەناسم. زۆربەیان (شەجەرە) ی بنەماڵەکەیان بەوردی لەبەرەو یەکتر دەناسن و ئاستی خزمایەتی لەگەڵ یەکتریدا دەزانن و لەکوێ و کوێوە بە یەکتر دەگەنەوە.
ئایا مەعقولە من ناوی حەوت پشتی مام جەلال بزانم، کەچی ئەو ناوی باپیری خۆی نەزانێت؟
بە قسەی بەڕێزیان بێت، دەبێ مام جەلال گوتبێتی:
(ناوم، جەلال کوڕی شێخ حوسامەدینی کوڕی شێخ نووری کوڕی شێخ غەفووری تاڵەبانیم) . ڕاستییەکەی: (شێخ حسامەدین کوڕی شێخ نوورەڵڵا، کوڕی شێخ نووری- یە..)
من بڕواناکەم مام جەلال نەیزانیبێت نوورەڵڵا باپیریەتی و ئەویش کوڕی شێخ نووری شێخ غەفوورە..
2. کەسێک عەرەبی نەزانێت کارەسات نییە، دەتوانێت داوای یارمەتیی له ‌هاوڕێیەکی بکات، عەیبە ئەوەیە عەرەبی نەزانێت و سواری ملی ڕستەیەکی عەرەبی بێت و بیپسێنێت: گوایە مام جەلال ئەم ڕستەیەی بەعەرەبی بۆ ئامادەکار گێڕاوەتەوە:
3. (موحسین ئیبراهیم گوێی لێبوو وتی: ( (جلال ێ‌سمعنی ێ‌نتم مسیرکم ێ‌بادە، ..) ل 331
بەڵامەوە سەیرە کەسێک پۆلی شەشی سەرەتایی تەواوکردبێت و (مصیر) و (مسیر) لەیەک جیا نەکاتەوە!
لاپەڕە (370) ئایەتێکی قورئانی بەم شێوەیە داناوە: (اذا جاءکم فاسق بنبأ فتبينوا أن تسيبوا قوما (بجهالة) فتسبحوا على ما فعلتم نادمين)
پۆلی شەشی سەرەتایی جاران دەیانزانی جیاوازی نێوان ئەم وشانەی خوارەوە چەندە:
(تصیبوا) و (تسیبوا)
(تصبحوا) و (تسبحوا)
مام جەلال هەر چاوی بەم دوو ڕستەیە کەوتبێت، دڵنیابووە ئامادەکار 90%ی کارەکەی بە لنگه و قووچ کردووە! هەر بۆیە گفتوگۆکەی بە قسەی خۆی دانەناوە‌ و مرۆڤ بەهەڵە قسەی کەسێک بگوازێتەوە، ئەو کەسە مافی خۆیەتی بڵێت: (من قسەی وام نەکردووە!)
$رووداوی بۆ بڵاوکردنەوە نەگونجاو$
مام جەلال کەسایەتییەک بوو، دەیزانی کام بابەت بۆ بڵاوکردنەوە گونجاوە یان نەگونجاوە. مرۆڤێک سەرکردە بێت و ماوەیەک لە بواری ڕۆژنامەوانی کاری کردبێت و قانوونی بێت، بێگومان دەبێ بزانێت کام بابەت لەڕووی قانوونییەوە ڕێگە پێدراوە یان ڕێگە پێنەدراوە؟
هەرچی مام جەلال لەناو ماڵ یان لەناو هاوڕێکانیدا گوتبێتی مەرج نییە هەر هەمووی شایانی بڵاوکردنەوە بێت. من ڕەنگە (300) نامەی مام جەلال لابێت، بەڵام دەکرێت سبەی هەر هەمووی بڵاوبکەمەوە، بەبێ ئەوەی گوێ بەوە بدەم، ئەم نامانە سوود، یان زیان بە بەرژەوەندی گەلی کوردستان دەگەیەنن؟! ڕەنگە لای ئەندامانی ئێستا‌ و پێشووی (م. س) و سەرکردایەتی و ئەرشیفی پارتی و گۆڕان و ... سەدان دۆکیۆمێنت هەبێت و بڵاوکردنەوەیان زیانی بۆ کەس نەبێت. بۆ ئەو لایەنانە بەڵگەنامە و دۆکیۆمێنتەکانی بەردەستیان بڵاوناکەنەوە؟
سەرکردە سیاسی و نووسەرە گەورەکانی جیهان پاش ماڵاوایی، حزبەکەیان یان بنەماڵەکەیان لیژنەیەکی پسپۆر درووست دەکەن و ئەو لیژنەیە سەرپەرشتی بڵاوکردنەوەی بیرەوەری، نامە، وێنەکان دەکات. بنەماڵەی (زیگمۆند فرۆید 1856 1939) سەرەتای پەنجاکانی سەدەی پێشوو، لەکۆی (20.000) نامە و نووسراو تەنیا بەشێکیان لە نامەکانی بڵاوکردەوە. ساڵی 1950 لیژنەیەک بە بەشداری ماری بۆناپارت و ئەننا فرۆید و ئێرنست کرز درووستکرا، دوای سێ ساڵ شەنوکەوکردن و گوڵبژێری نامەکانی فرۆید بۆ ڤیلهەلم فلیس، لەکۆی (287) نامە تەنیا (153) نامەیان بڵاوکردەوە، بەهەندێ سرینەوه و بڕگە قرتاندن و مشتوماڵکردنەوە. بەشێکی زۆری نامەکان لەسەر وەسیەتی فرۆید خۆی لە ساڵی 2215 ڕێگەی بڵاوکردنەوەیان دەدرێت.
زۆر کەس هەیە، دەقێکی نووسی، ڕێگەنادات یان پێی خۆش نییه کەسێکی تر دەقەکە ببینێت و دەستکاری بکات. مام جەلال له و کەسانە نەبوو، نووسین و داڕشتنی خۆی ئەوەندە لەبەر دڵی خۆی پەسەند بێت و سەرنج و تێبینی کەسانی نزیکی خۆی بەهەند وەرنەگرێت. ئەو هەر زۆر پێی باش بوو کەسانی تر کە نزیک و شارەزا و جێگەی بڕوای بوون، دەستکاری نووسینەکانی بکەن.
من ماوەیەک لێپرسراوی مەکتەبی ڕاگەیاندنی (ی.ن.ک) بووم، ڕۆژانە لەگەڵ مام جەلالدا لە پەیوەندی و بیروڕا گۆڕینەوەدا بووین. زۆرجار بەیانێک یان نووسینێکی بۆ دەناردین، ئەگەر بڕیاری مەکتەبی سیاسیش بووایە کە هەندێ جار له ‌کۆبوونەوەکاندا نەبووم، سەردانی مام جەلالم دەکرد و سەرنج و تێبینی خۆمم لەسەر بڕیارەکە دەخستەڕوو، ئەویش دەیگوت: (بەڕاستی هەر زۆر باشت کردووە، بەیانەکەت بڵاونەکردووەتەوە..) سالار عەزیز، عومەر عەبدوڵڵا، مامۆستا موحسین عەلی ئەکبەر گەواهی ئەوە دەدەن و ئاگاداری یەکێک له و بڕیارانەن کە لە کۆبوونەوەی (م. س) درابوو، دەبوو‌ له ‌رادیۆ بخوێنرێتەوه و بە تایپکراوی بڵاوبکرێتەوە. بەیانەکە نەخوێنرایەوە و پاش گفتوگۆ بڕیارێکی جیاواز درا و پلانێکی بەسوودمان جێبەجێ کرد! کە من پاش نزیکەی چل ساڵیش ڕێگە بەخۆم نادەم لەسەر ڕووداوەکە بنووسم.
مام جەلال تیرۆرکردنی (نووری حەمە عەلی و عەبدولی #سۆران# و..) له ‌ (هاوینی 1981) هەر زۆر کاری تێکرد و بەتوندی ئیدانەی کارەکەی کرد. بەیانێکی نووسی و بۆ ئێمەی نارد (هەڤاڵ کوێستانی و ئومێدی سەعید گەوهەر ئاگاداری ڕووداوەکەن) . من بەیانەکەم سەرلەنوێ داڕشتەوه و هەردوو دەقەکەم ڕەوانەی مام جەلال کرد. ئەو وێڕای دەست خۆشی، داڕشتنەکەی منی بە باشتر دانا و پێی باش بوو داڕشتنەکەی من بڵاوبکرێتەوە، نەک هەر لەسەر داڕشتنەکەی خۆی سووربێت.. زۆرجار، دەقێکی دەنووسی و لەسەری دەنووسی:
(مامۆستا جەعفەر گیان! بە کوردییە جوانەکەی خۆت، سەرلەنوێ دایڕێژەرەوە..) هەڤاڵ کوێستانی کۆپلەیەک یان ڕستەیەکی لە نووسینەکەی مام جەلال بەدڵ نەبووایە، بەشێوەیەکی ئەدەبی زۆر جوان ڕستەکانی دەگۆڕی.
بیرمە تا ساڵی 1979 مام جەلال لەبری (گفیلی) ی عەرەبی دەینووسی (زەرووبابەت) هەر بۆ نموونە دەینووسی (بۆرژوازی زەرووبابەت) . هەڤاڵ کوێستانی لەهەر کوێ وشەی (زەرووبابەت) ی بەرچاو بکەوتایە، وشەی (مشەخۆر) ی لەجێگەی دادەنا و له و ڕۆژەوە تا ئەمڕۆ، لەئەدەبی سیاسی کوردیدا (مشەخۆر) جێگەی خۆی کردەوە‌.
کەسی گفتوگۆ لەگەڵ کراو، ئەگەر تێبینی لەسەر هەر کۆپلەیەک هەبوو، یان دەبێ بڵاونەکرێتەوه یان‌ بڕگەکە بە پەراوێزێکەوە بڵاوبکرێتەوە: هۆی بڵاوکردنەوە و سوودەکەی ڕوون بکرێتەوە بۆ ئەوەی خوێنەر تووشی سەرسوڕمان نەبێت. ئەرکی ئامادەکار ئەوەیە پەراوێز و هەندێ تێبینی بنووسێت بۆ ئەم بڕگەیەی بەبێ دەستکاری دانراوە: (ئینجا ئەو ڕووداوەت بۆ دەگێڕمەوە، ڕەنگە بۆ نەشرکردن گونجاو نەبێت..) ل 313، ڕوونە تێبینییەکەی مام جەلال هەر بۆ ئەوە بووە دانیشتنەکە گەرم بکات، نەک دەقەکە بەبێ مشتوماڵ بڵاوبکرێتەوە.
$دوا وشە$
ئەم پەڕتووکە بۆ مەبەستێکی سیاسی نووسراوە، نەک بۆ مەبەستێکی زانستی و ئەکادیمی و خزمەتی مێژووی گەلی کورد. دیارە ئەو بەهاندانی چەند کەسێک لە برا گەورەکانی له ‌تەڤگەری گۆڕان ئەم کارەی بڵاوکردووەتەوە. دیارە چەند بەشێکی گفتوگۆکە کە بە زەرەری بەشێک له ‌سەرانی تەڤگەری گۆڕان بووە، سڕاوەتەوە. بەهۆی ئەم نووسینەوە دەیان سەرکردە و کادری پیشکەوتووی (ی.ن.ک) هەست بەدڵشکان و کەرامەت ڕووشاندن دەکەن. مەکتەبی سیاسی (پ.د.ک) هەر زۆر نیگەران بوون. شاڵاوی عەلی عەسکەری بە نووسین هاتە دەنگ. هەق نەبوو بەرانبەر شەهید عەلی عەسکەری و هەڤاڵەکانی ئەو ڕستانە بنووسرێت.
ژمارەیەکی کەم لە گۆڕانخوازەکان پێیانوایە ئەگەر بە زمانی مام جەلالەوە ستایشی هەندێ سمبۆلی ئەوان کرا، ئیدی ناوی ئەو کەسە بەدرەو‌شاوەیی لەسەر لاپەڕەکانی مێژوو دەنووسرێت. ئەمە بە هەڵە تێگەیشتنە لە مێژوو! کەسانێک وڵاتیان ئاوەدان کردبێتەوە، داکۆکییان لە مافی هەژار و لێقەوماوان کردبێت و فیداکارییان بۆ گەلەکەیان کردبێت و سیستەمی سیاسی و کۆمەڵایەتییان، لە دواکەوتنەوە بە دیموکراسی گۆڕیبێ و یاسایان سەروەر کردبێ و دادپەروەریی کۆمەڵایەتییان چەسپاندبێ، ئەوانە بەرانبەر دادگای مێژوو کەسایەتییان دەدرەوشێتەوە.
بەستایشی سەرکردەیەکی سیاسی لاپەڕەکانی مێژوو گۆڕانی بەسەردا نایەت، به ڕق و شکاندنی بەرانبەر بە زەبری هێز و دەسەڵات، ڕاستەیەکان سەبارەت بە کەسایەتی و لایەنەکان ناگۆڕێت. نە کەسانی بوودەڵە دەبنە قارەمان، نە قارەمانەکان دەبنە بوودەڵە. سەرکردەی سیاسی بەگوێرەی بەرژەوەندی حزبەکەی ڕەش دەکاتە سپی و سپی دەکاتە ڕەش! هەمان سیاسی چەند مانگێک پاش قسەکانی پێشووی دوور نییە بە پێچەوانەی قسەکانی چوار مانگ پێشتری نەدوێت. چونکە بەرژەوەندی خۆی و حزبەکەی لەوەدایە، بەگوێرەی گۆڕانکاری ڕۆژ، شیکاری بکات و ڕیزبەندی بگۆڕێت.
ئامادەکاری (دیداری تەمەن) هەلومەرجی مانەوەی مام جەلالی لە بەرلین قۆستەوە. ئەوکاتە مام جەلال بەدۆخێکی سیاسی زۆر سەخت و تاڵدا تێپەڕیوە. مام جەلالی ساڵی 1990 هەمان مام جەلالی ساڵی 2005 نییە.
مام جەلال بیرەوەری نەنووسیوە. بەشێک له ‌یادەوەرییەکانی لە ڕوانگەی ساڵی 1990 بۆ ئامادەکار گێڕاوەتەوە. ئەویش سوودی لێوەرگرتووە بۆ زڕاندنی ناوی مام جەلال و لێدانی یەکێتی و قوڵکردنەوەی ناکۆکی نێوان باڵەکان. ئەمەش بۆ مەبەستێکی سیاسی ڕوون کراوە و هیچ مەرج و ڕێبازی ئەکادیمی و زانستی ڕەچاو نەکراوه و سەرەڕای هەرەوەزی هەڵەبڕی، سەدان هەڵە له ‌پەڕتووکەکەدا بەرچاو دەکەون! [1]
ئەم بابەتە 634 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 01-01-2019
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 01-01-2019 (5 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئەدەبی / ڕەخنەی ئەدەبی
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 29-04-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 29-04-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 29-04-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 634 جار بینراوە
63 ساڵ لەمەوبەر، بارزانی ژیانی خۆی و بەرخۆدانی بارزانییەکان بۆ گۆڤاری (العراق) دەگێڕێتەوە
وێنە مێژووییەکان موڵکی نەتەوەییمانە! تکایە بە لۆگۆ و تێکستەکانتان و ڕەنگکردنیان بەهاکانیان مەشکێنن!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بارزانى ژیانى خۆى و بەرخۆدانی بارزانییه‌كان بۆ گۆڤارى (العراق) ده‌گێڕێته‌وه...

بارزانى ژیانى خۆى و بەرخۆدانی بارزانییه‌كان بۆ گۆڤارى (العراق) ده‌گێڕێته‌وه...
دوای ڕووخانی ڕژێمی پاشایەتی لە عێراق و بوونی بە دەوڵەتێکی کۆماری و دوابەدوای هاتنەئارای کەشێکی ئارام و ئازاد، هەروەها کرانەوەی سیاسەتی نوێی عێراق بە ڕووی کورددا و گەڕانەوەی مستەفا بارزانی لە یەکێتیی سۆڤیەتی جاران، ئەو ڕووداوە بووە مایەی خۆشحاڵی و ئاهەنگگێڕانی گەلی کورد و عێراقیەکان بەگشتی، نەتەوەی کورد هیوا و ئومێدێکی گەورەی بە حکوومەتی ئەوکاتی عێراق و دەسەڵاتەکەی لا پەیدا بوو.
له و ساتەوەختەدا، بە ماوەیەکی کەم گەڕانەوەی بارزانی بووە سەردێڕ و باس و خواسی هەرە گرنگی نێو میدیا عێراقی و جیهانییەکان، بەو هۆیەوە چەندین دیدار و دیمانەی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ سەرکردەی هەرە درەوشاوەی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان مەلا مستەفا بارزانی ئەنجام درا.
ئەمەی دەیخوێننەوە، یەکێک له و دیدارە زۆر گرنگانەیە و لەلایەن گۆڤاری (العراق)ی ئەوکات لەگەڵ بارزانی ساز دراوە، لە ساڵی 1958دا، دیمانەکە بە ناونیشانی (کارەساتی بارزان - سەرەتای چۆن و کۆتایی کۆتایی؟)، (تراژیدیای بارزان.. ستەمکاریی حکوومەتی پاشایەتی لە دەڤەری بارزان) لە گۆڤاری (العراق) بە پێنج ئەڵقە لە پێنج ژمارەی ئەو گۆڤارەدا بڵاو کراوەتەوە، (باسنیوز) پاش 63 ساڵ بۆ یەکەمین جار ئەو دیمانەیە لە چەند بەشێکدا بڵاو دەکاتەوە.
لەو دیمانەیەدا، سەرکردەی کورد مستەفا بارزانی، بەبێ هیچ پێچ و پەنا و خاترگرتنێکی دەوڵەتانی داگیرکەر، ڕاشکاوانە و ڕاستگۆیانە، بەشێک لە ڕووداو و کارەسات و زوڵم و زۆرداریی ڕژێمی عێراقی و دەوڵەتانی زلهێزی وەک (بەریتانیا و عوسمانییەکان)ی ئه و سەردەمە، دەرهەق بە گەلی کورد به گشتی و ناوچەی بارزان بەتایبەتی دەگێڕێتەوە و، پاشان چۆنیەتیی بەرەنگاربوونەوەیان و بەرپاکردنی شۆڕش و ڕاپەڕینەکانی بارزان بۆ داکۆکیکردن و بەرگریکردن لە مافی ڕەوای گەلی کورد و پاراستنی زێدی باووباپیران، دواتر بە ناچاری و بەبێ خواستی خۆیان ئاوارە و دەربەدەربوونیان، یان بە زۆرەملێ ڕاگواستنیان بۆ دەرەوەی زێد و وڵاتی خۆیان، هەموو ئەمانە بۆ گۆڤاری (العراق) دەخاتە ڕوو.
- بەشی یەکەمی ئەو دیمانەیەی بارزانی، لە ژمارە -2- ڕۆژی پێنجشەممە، 18ی کانوونی یەکەم/ 1958، لاپەڕە (14-15) بڵاو کراوەتەوە.
- بەشی دووەم، ژمارە -4- ڕۆژی پێنجشەممە، 1ی کانوونی دووەم/ 1959، لاپەڕە (12- 13).
- بەشی سێیەم، ژمارە -5- ڕۆژی شەممە، 10ی کانوونی دووەم/ 1959، لاپەڕە (14-15).
- بەشی چوارەم، ژمارە -6- ڕۆژی هەینی، 23ی کانوونی دووەم/ 1959، لاپەڕە (12-13).
بەشی پێنجەم و کۆتایی، ژمارە-7- 29/1/1959، لەلاپەڕە (13- 23)دا بڵاو کراوەتەوە. ئەمەی خوارەوە دەقی ئەو دیمانەیەیە بە یەک ئەڵقە و بە زمانی کوردی لە (باسنیوز)دا بڵاو دەبێتەوە.
تراژیدیای بارزان.. چۆن دەستی پێ کرد؟ چۆن کۆتایی هات؟ستەمکارییەکانی حکوومەتی پاشایەتی لە دەڤەری بارزان
گۆڤاری (العراق): ڕۆژگارە سەختەکانی ناوچەی بارزان و ستەمکاریی حکوومەتی پاشایەتی لە دەڤەری بارزان چۆن دەبینی؟
مستەفا بارزانی : جێی سەرسوڕمانێکی تاڵ و سەیر بوو، یان بگوترێت شکستێک، ناپاکییەک بوو، چی ناوی لێ دەنێیت بە دڵی خۆت باسی لێوە بکە، بەڵام لای ئێمەوە بە هەموو حاڵەتێک، لە دەڤەری بارزان سەرەتای نەهامەتییەکی سەخت و دژوار و نالەبار بوو، ئێمە قەت له و بڕوایەدا نەبووین ئەگەر بە خەیاڵیش بێت، حکوومەتی عێراق به و جۆرە ناڕەوایە هەڵسوکەوتمان لەگەڵدا بکات و ئه و هەموو ناخۆشییانەمان بەسەر بێنێت.
بەڵێ ئێمە وەکوو بارزانییەکان، قوربانیی دەستی حکوومەتی پاشایەتیی بەکرێگیراوی بەریتانیا بووین، گومان لەوەدا نەبوو، کە ئه و ناحەقییە بێ وێنەیە لەبەرامبەرمان کرا، هەمووی به فیتی دەسەڵاتداری بەریتانیای داگیرکەر بوو، ئەوان بۆ تێکدانی شیرازەی پێوەندی لەنێوان ئێمە و حکوومەت هەمیشە لە هەوڵی بەردەوامدا بوون و سڵیان لە هیچ هەنگاوێکی تێکدەرانە نەدەکردەوە، دەستیان لە هیچ کارێکی نامرۆڤانە نەپاراست، نە لە منداڵ و نە کەسانی پیر و پەککەوتوو و بەتەمەن، نە لە ئافرەت و ژن.
کاتێک ستەم و زۆرداری بەرۆکی هەر گەلێک، یان پێکهاتەیەک، یان خێڵێک بگرێت و هاوشێوەی ئێمە پشت و پەنای نەبێت، ئەوکات دوژمن بەبێ ڕەحم و شەرم و شەلم و کوێرم دەستیان لێ ناڕێزێ. ئێمەی بارزانی به و جۆرە بێکەس بووین و هیچ کەس و لایەنێک نەبوو بێت بە هانامانەوە و بمانپارێزێ، هێزە سەربازییەکانی حکوومەتی پاشایەتی غەدری گەورەیان لێ کردین و زیاتر لە جارێک بە هەموو قورساییەکیانەوە پەلاماری ئێمەیان دا، بەبێ ئەوەی هیچ ئیعتبارێکمان بۆ بکەن، دەسەڵاتی ئیدارەدانی عێراق ئامرازی سەرکوتکاری دەستی بەرپرسانی کۆلۆنیالی بەریتانیای داگیرکەر بوون و هەمیشە خواست و ئارەزووی ئەوانی دەسەپاند، نەک خواستی گەلی عێراق، ئینجا هەستی نیشتمانپەروەری و خۆشەویستیی وڵات لە ناخی ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرس و کاربەدەستانی حکوومەتی عێراق لاواز و کەمتەرخەم بەدی دەکرا، بۆیە ئه و تراژیدیایە بەسەر ئێمەی بارزانی و دەڤەرەکەماندا ڕووی دا.
گۆڤاری (العراق): هۆکارەکەی بە پلەی یەکەم بۆ کێ دەگەڕێتەوە؟
مستەفا بارزانی: من لێرەوە بە باشی دەزانم، بەشێک لە لاپەڕەی ئه و نەهامەتییە بۆ مێژوو، هەروەها بۆ ڕای گشتی بگێڕمەوە کە هۆکارەکەی بە پلەی یەکەم دەگەڕێتەوە بۆ فیت و نیفاق و هاندانی بەریتانیای داگیرکار، کە بەرۆکی ئێمەی دەگرت، چ وەکوو کەسایەتیی خۆم و چ وەکوو خێڵی بارزانی و دەڤەرەکەمان، کە دەرەنجام دۆخی هاونیشتمانیبوون و عێراقبوونی خستە ژێر پرسیار و لێکەوتەی خراپی بۆ ئایندەی دەوڵەت جێ هێشت.
گۆڤاری (العراق): سەرەتای نەهامەتییەکە بۆ کەی دەگەڕێتەوە؟
مستەفا بارزانی: لەم دەمەدا ئیتر دەگەڕێمەوە بۆ مێژوو، واتا بۆ ساڵی 1931 و دەپرسم، بۆچی حکوومەتی عێراق به و قورساییە سەربازییە هێرشی بۆ سەر ناوچەکانی ئێمە هێنا، کە ماڵوێرانی و تێکدانی ڕەوشی سەربازی و کۆمەڵایەتی و ئابووریی لێ کەوتەوە؟
بۆچی ناوچەکانمان کەوتنە بەر هێرشی سەربازی و گەمارۆ دران و ڕێگە نەدرا هاتوچۆی ئاساییان بۆ بکرێت و نەیانهێشت بەره و بەشەکانی تری نیشتمانەکەمان بڕۆین و سەردانیان بکەین؟
بێ گومان ئەم هەنگاوانە له سەرەتاوە ڕەنگدانەوە بوون، لە چی و چۆن؟
با به ڕاشکاوانە یخەینە ڕوو، واتا له سەرەتاوە بە ئێمە گوترا و هان دراین دژ بە هێزە سەربازییەکانی بەریتانیا بوەستینەوە! ئەی باشە ئەوانە کێ بوون؟ واتا ژمارەیەک لە کاربەدەستانی عێراق هاتنە لای ئێمە و گوتیان ئه و هێزە سەربازییەی بەریتانیا هاتوونەتە دەڤەرەکەی ئێوە، ئەوە کارێکی داگیرکارییە و نادروستە و پێویستە ئێوە قبووڵی نەکەن و داوایان لێ بکەن ناوچەکە جێ بێڵن و بچنە دەرەوە! هەروەها چەندین جار بە ئێمە گوترا، ئێوە هاووڵاتیی عێراقیی دڵسۆز و نیشتمانپەروەرن، ئێمە وەکوو حکوومەت پشتان پێ دەبەستین و هاوکارتان دەبین، ئەگەر بەرەنگاریی هێزەکانی بەریتانیا ببنەوە و داوایان لێ بکەن ناوچەکانتان چۆڵ بکەن و لێرە نەمێنن. دووپاتیان کردەوە و گوتیان ئەگەر ئێوە ئەم کارە پیرۆزە بکەن، ئەوا دەبێتە سەرەتایەک بۆ شەرەفی نیشتمانی.
لەم سۆنگەیەوە، ئێمەش بەدەم ئەم داواکارییەوە چووین و داوامان لە هێزەکانی بەریتانیا کرد لە دەڤەرەکەمان بچنە دەرەوە، ئەوانیش، واتا هێزەکانی بەریتانیا بە دەنگمانەوە هاتن و ناچار بوون لە دەڤەری (بلێ) پاشەکشێ بکەن، هەروەها هاوکاریی هێزەکانی حکوومەتی پاشایەتیی عێراقمان کرد، تاوەکوو لە ناوچەکانمان جێگیر بن بۆ ئەوەی نیازپاکی و نیشتمانپەروەری پیشان بدەین و گومانەکان لە دژمان بڕەوێنەوە، واتا ئەوەی ئێمە کردمان بریتیی بوو لە هەستێکی هاووڵاتیبوونمان و تۆزقاڵێک گومانمان نەهێشتەوە بۆ عێراقی نەبوونمان.
وێڕای ئەوە، ئێمە ئه و هەنگاوەمان دژ بە بەریتانیا نا و لەسەر خواست و داواکاریی بەرپرسانی عێراق بوو لە شاری بەغدا، ئێمە بەتەمای پاداشتی بنیاتنان و دووبارە ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانمان و گەیاندنی خزمەتگوزاریی هەمەجۆر بووین، چونکە زۆر وێران و پەراوێزخراو بوون، بەڵام مەخابن خەونەکانمان وا دەرنەچوون و حاڵەتەکە پێچەوانە کرایەوە، کاتێک بینیمان لەباتی هەڵوێست و پاداشت، ناوچەکانمان بە هێزی سەربازی گەمارۆ دران و کەوتنە بەر هێرش و پەلاماری سەرتاسەری، کە سەرەنجام ماڵوێرانی و کاری تێکدەرانەی لێ کەوتەوە.
ئێمە پێشتر زانیمان و پێشبینیمان کرد، کە دەرکردنی هێزەکانی داگیرکەری بەریتانیا لە دەڤەرەکەمان باجەکەی قورس دەبێت و ئەوان بەم ئاسانییە قبووڵ ناکەن لەسەر داخوازی ژمارەیەک هاووڵاتی و لە ناوچەیەکی دیاریکراو به و شێوازە بکرێنە دەرەوە، واتا زانیمان له بەرامبەردا هەڵوێستی نەرێنی و کاردانەوەی توندیان دەبێت، بەڵام ئێمە پشتئەستوور بووین بە داواکاری و بەڵێنەکانی حکوومەتی عێراق، بەتایبەتی لەدوای ناردنی نوێنەرێکی فەرمییان، ئەویش (عەبدولعەزیز مزەفەر) بوو، کە بەڵێنی پێ داین و ڕایگەیاند، حکوومەت لە ئەگەری هەر هێرش و تۆڵەکردنەوەیەکی هێزەکانی بەریتانیا بۆ سەر دەڤەرەکەتان، هاوکار و پشتیوانتان دەبێت! بەڵام دواتر لەڕاستیدا جامێکی تاڵمان نۆشی و تووشی شۆک بووین، کاتێک زانمیان هێزەکانی حکوومەتی عێراق شان بە شانی هێزەکانی بەریتانیا پیلانێکیان داناوە بۆ هێرشکردنە سەر ناوچەکانمان و دووبارە گەڕانەوەی هێزەکانی بەریتانیا و تۆڵەسەندنەوە لە خێڵی بارزان.. قەت له و بڕوایەدا نەبووین، کە حکوومەتی عێراق پێشتر بەرپرسەکانی هەمیشە و بەردەوام باسی سەربەخۆیی و نیشتمانپەروەرییان دەکرد، بەم جۆرە نادادپەروەرییە غەدرمان لێ بکەن و لەپشتەوە خەنجەرمان لێ بدەن!
لە دەوروبەرمان هێزێکی هاوبەشی (عێراقی - بەریتانی)ی زۆر کۆ کرایەوە و ئامادەکاری کرا بۆ پەلاماردانی سەربازیی فراوان، بە پاساوی ئەوەی گوایە ناوچەی بارزان لە یاسا دەرچووە و پێویستە ئاسایش و تەبایی تێدا بەرقەرار بێت. به ڕاستی ئێمە تووشی شۆک بووین و پرسیارمان دەکرد بۆچی و هۆکار چییە وامان لێ دەکەن؟ ئەوان بە نادروستی هەوڵی بڵاوکردنەوەی ناڕاستیان دژ بە ئێمە بڵاو دەکردەوە، کە گوایا لە ناوچەی بارزان کۆمەڵێک کەس هەن لە یاسا دەرچوونە و ئاسایشی ناوچەکەیان تێکداوە و بوونەتە سەرچاوەی نائارامی و دروستکردنی پشێوی و مەترسی بۆ سەروەریی وڵات.
لەم سەروبەندەدا، ئه و پەندە گوتراوە هاتەوە یادم، کە دەڵێت: ”لای زۆرداران و ستەمکاران زەحمەت نییە ئەگەر بیانەوێ بەڵگەی تاوان بخوڵقێنن!“ هەستمان بە خەم و خەفەت و نیگەرانییەکی زۆر دەکرد و بیرمان لەوە دەکردەوە، داخۆ ئێمە چیمان بەسەر دێت، ئایا حکوومەتی عێراق بە خۆیدا دەچێتەوە و بیرۆکەی پەلاماردانمان ڕادەگرێت؟ یاخود خواست و مەرامی داگیرکەرانی وڵات بەجێ دەهێنێت!
بەڵام هیچ سوودی نەبوو، کاتێک بینیمان هێزە سەربازییەکانی حکوومەت بێڕەحمانە هێرشیان هێنایە سەر دەڤەرەکەمان و لە چەند قۆڵێکەوە گەمارۆ دراین و بە بەردەوامیی ئاگر و گوللەیان دەهاوێشت، وەکوو ئەوەی بڵێیت لە جەنگێکی گشتگیر و ڕاستەقینەدا بن.
گۆڤاری (العراق): یەکەم کۆچ و ڕەوکردن لە کوێوە دەستی پێ کرد؟
مستەفا بارزانی: کۆچکردنی یەکەممان لە چارەکی کۆتایی ساڵی (1931) دەستی پێ کرد، کاتێک گەمارۆکان لەسەر دەڤەرەکەمان هەتا هاوینی ساڵی (1932) درێژەیان کێشا. لەم ئان و ساتەدا هەوڵمان دا لەگەڵ دەسەڵات بگەینە ڕێگەچارەیەک، بۆ ئەوەی خوێن نەڕێژێت و پەلامارەکان بۆ سەر ناوچەکەمان ڕابگرن و ڕەوشەکە ئاسایی بێتەوە، بەڵام هەوڵەکانمان بێ ئەنجام بوون، بەتایبەتی کاتێک زانیمان حکوومەتی عێراق لە بڕیاردان سەربەخۆ نییە و بە فەرمانی بەریتانیای داگیرکەر دەجووڵێتەوە، ئینجا لەدوای بیرکردنەوەیەکی قووڵ، بەناچاری بڕیارمان دا ناوچەکە چۆڵ بکەین م بەره و باکوور و سنوورەکانی تورکیا ڕێ ببڕین و مەنزڵگە و نیشتمانی هەزاران ساڵەی باووباپیرانمان جێ بێڵین، هەرچەندە ئەم کۆچکردنە کارێکی ئاسان نەبوو، بەڵام جگە لەم بڕیارە، هیچ دەرفەتێکی ترمان لەبەردەستدا نەمابوو، واتا پێچەوانەکەی خوێنڕشتن و ماڵوێرانی و کاولکاریی زیاتر دەبوو و پیلانە گلاوەکەی داگیرکەری بەریتانییش سەری دەگرت و بە خەنجەر و شمشێری براکانمان لێمان دەدرا.
گۆڤاری (العراق): ئایا بەره و قووڵایی ئەناتۆڵی تورکیا ڕۆیشتن؟
مستەفا بارزانی: کاتێک بەره و باکوور کۆچمان کرد و سنوورەکانی تورکیامان تێپەڕاند، دەستبەجێ لایەنە سەربازییەکانی تورکیا کە پێشتر زانیارییان پێ گەیشتبوو، هاتن و ڕێگەیان نەدا لەنزیک سنوورەکان لەگەڵ عێراق بمێنینەوە و پێیان گوتین دەبێ لێرە بڕۆین بەره و قووڵایی تورکیا کۆچ و ڕه و بکەن، واتا ئێمەیان بۆ ئەناتۆڵی باکوور لەودیوی (ئەنکارا)ی پایتەخت نەفی کرد و گوتیان ئێوە دەتوانن تەنیا لێرە بمێننەوە، بەڵام ڕێگەیان دا (شێخ ئەحمەد بارزانی)ی برا گەورەمان لە خودی شاری (ئەنکارا) نیشتەجێ بێت. هەر چەندە بەناچاری تا ماوەیەک له و ناوچەیە ماینەوە، بەڵام جارێکی تر بیرمان لە گەڕانەوە کردەوە بۆ نیشتمانی ئەژداد و خۆشەویستیی وڵات تەنگی پێ هەڵچنین و هەوڵمان دا هەرچۆنێک بێت بەره و نزیک لە سنوورەکان و بەره و زێدی باووباپیرانی خۆمان بگەڕێینەوە. ئەوە بوو لە هاوینی ساڵی (1932) دەستمان کرد بە جووڵە و گەڕانەوە و بەره و نزیک سنوورەکانی عێراق دەهاتین و خەریک بوو سنوورەکان تێپەڕێنین، بەڵام هێزە سەربازییەکانی تورکیا ڕێگەیان لێ گرتین و نەیانهێشت بپەڕینەوە بۆ عێراق، بەڵام بۆ ئەوەی بەشێک لە سەختیی ژیان و ئازارەکانمان کەم بێتەوە، تورکیا قایل بوو لەنزیک سنوورەکانی لەگەڵ عێراق بمێنینەوە و زەوییەکانی ئه و دەڤەرانە بۆ بژێویی ژیانمان بەکار بهێنین، تا ئه و دەمەی بڕیار لەسەر چارەنووسمان دەدرێت.
له و ماوەیەدا چەند جارێک وتووێژ لەنێوان حکوومەتی تورکیا و عێراق کرا بۆ دەرکردنی بڕیارێکی لێخۆشبوون و گەڕانەوەمان بۆ ناوچەی بارزان، یەکەم بەرهەمی وتووێژەکە بریتیی بوو لە ڕێگەپێدان بە (شێخ ئەحمەد بارزانی)ی برامان بە گەڕانەوە لە (ئەنکارا)وە بەره و (بەغدا)ی پایتەخت، ئینجا من و ژمارەیەک لە هاوەڵەکانم بە وریاییەکی وردەوە، دەستمان کرد بە گەڕانەوە بەره و ناوچە شاخاوییە سەختەکانی دەڤەری بارزان.
گۆڤاری (العراق): ئەی سەبارەت بە ڕۆیشتن بۆ بەغدا بۆ وتووێژ؟
مستەفا بارزانی: دوای گەڕانەوەی (شێخ ئەحمەد)ی برام، حکوومەتی عێراق پێشنیازی کردبوو منیش سەردانی بەغدا بکەم، تاکوو هاوشان لەگەڵ براکەم لە وتووێژەکان بەشدار بم، بەڵام من بەگومان و دوودڵ بووم له و پێشنیازە و بە باشم نەزانی له و کاتەدا بچم بۆ بەغدا، لە بەرامبەردا پێشنیازێکم خستە ڕوو کە من وەکوو (مەلامستەفای بارزان)، ئامادەم بچمە دادگا و له بەرامبەر یاسا بێگوناهی و بێتاوانیی خۆم بسەلمێنم، ئەگەر ڕێگەم پێ بدرێ. ئێمە هەمیشە هاووڵاتیی نیشتماندۆست بووینە و هیچ سەرپێچییەکمان لەدەرەوەی یاسا نەکردووە، تاکو ببێتە مایەی پشێوی و نائارامی لە ناوچەکە، لەکاتێکدا حکوومەت پەلاماردەری ناوچەکەی ئێمە بووە. ئێمە تەنیا بەرگریمان لە خۆمان و خاکمان کردووە.
بەڵام دەسەڵاتدارانی عێراق، لە ڕێگەی (شێخ ئەحمەد)ی برامەوە هەمیشە داوایان دەکرد (بەندە) سەردانی بەغدا بکەم، کە وەکوو گوتم بەلای منەوە جێی گومان بوو، چونکە ئەوان ئامادە نەبوون گوێمان لێ بگرن و بەشێک لە داواکارییەکانمان جێبەجێ بکەن، هەرچەندە بۆ جاری دووەم و سێیەمیش داوایان کرد من بچم بۆ بەغدا، بەڵام من ڕەتم کردەوە و پێیانم گوت، ئەگەر ڕاست دەکەن و نیازیان خراپ نییە، با ڕێگە بدەن (شێخ ئەحمەد)ی برام بگەڕێتەوە بۆ ناوچەی بارزان، لەوێ پێکەوە لەگەڵیان هاوتا دادەنیشم و گفتوگۆی گشتگیر و بە ڕوونی باسی هەموو شتێک دەکەین. بەم جۆرە سەرەنجام ڕێگە درا (شێخ ئەحمەد) بگەڕێتەوە بۆ ناوچەی بارزان و لەوێ یەکترمان بینی.
گۆڤاری (العراق): نەفیکردنی بارزانییەکان بۆ شاری حللە چۆن بوو؟
مستەفا بارزانی: دوای ئەوەی من و کاکم (شێخ ئەحمەد) قسەمان لەگەڵ یەکتردا دەکرد و لەسەر داوای حکوومەتی عێراق بڕیارمان دا بۆ وتووێژکردن پێکەوە سەردانی بەغدا بکەین، به و پێیە ئەوان بە فەرمی بڕیاری لێخۆشبوونمان بۆ دەرکراوە، بەڵام هەر کە گەیشتینە بەغدا، دەستگیر کراین و وەکوو پێشتر پێشبینیمان کردبوو، بەره و پارێزگای (حللە) نەفی کراین، دواتر بە دەردەسەرییەکی زۆرەوە لەم شار بۆ ئه و شار، نەفی کراین بۆ شاری (بەسڕا)، کە لەوپەڕی باشووری عێراقە.
لەڕاستیدا شەرمەزارییەکی گەورە بوو بۆ حکوومەتی عێراق کە بە شێوەیەکی نامرۆڤانە و بەبێ هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی، جارێکی تر لەم شار بۆ ئه و شار نەفیمان بکات و بمانبات و ئیهانەمان بکات!
گۆڤاری (العراق): سەبارەت بە ڕاگواستنتان بۆ شاری #سلێمانی# چی؟
مستەفا بارزانی: لە ماوەی بەندکردن و نەفیکردنمان بۆ بەسڕا، ئێمە ڕۆژ و مانگمان دەژمارد و تامەزرۆی ئه و چرکەساتە بووین، جارێکی تر بەره و نیشتمانی خۆمان بگەڕێینەوە، تا دواجار فەرمانی گواستنەوەمان لە (بەسڕاوە) بۆ (سلێمانی) دەرکرا، به و مەرجەی بە بەندکراوی بمێنینەوە و لەژێر چاودێرییدا بین.
هەرچەندە ئێمە بەم هەواڵە تا ڕادەیەک دڵخۆش بووین و هیوایەکمان لا دروست بوو کە دەکرێت ئەم گواستنەوەیە سەرەتایەک بێت بۆ گەڕانەوەمان بۆ بارزان، بەڵام ئەگەر وایش نەبوو، هیچ نەبێ سلێمانی لە بەسڕا باشترە.
گۆڤاری (العراق): لە سلێمانییەوە چۆن بەره و سنوورەکانی ئێران هەڵهاتن؟
مستەفا بارزانی: وەکوو پێشتر ئاماژەم پێ کرد، بیرۆکەی ڕێگەپێدان به ئاسانی بە گەڕانەوە بۆ دەڤەری بارزان لای ئێمە تەنیا خەیاڵ و هیوایەک بوو، واتا حکوومەتی عێراق تەنیا دەسەڵاتێکی وێنایی نیشتمانی بوو، لەژێر سێبەری دەسەڵاتی ڕەهای بەریتانیای داگیرکەر دەخولایەوە، جگە لە هەڵسوکەوتی دوژمنکارانە لە بەرامبەر شۆڕشگێڕان و ئازادیخوازان، هیچ نیازێکی خێرمان لێ بەدی نەدەکرد، واتا چاوەڕێ نەبووین لێمان خۆش بێت و فەرمانی گەڕانەوەمان دەربکات و بگەڕێینەوە بۆ دەڤەری بارزان. بەم جۆرە تا ماوەیەک بە بەندکراوی و بە بێهیوایی لە سلێمانی ماینەوە، بەڵام وردە وردە بیرمان لە دانانی پلانێک دەکردەوە، بۆ چۆنیەتیی ڕاکردن لە بەندیخانە و چوون بەره و سنوورەکانی ئێران، وەکوو هەنگاوی یەکەم، ئینجا ئەگەر کرا لەوێوە بەره و ناوچەکانی خۆمان (بارزان)، چونکە نێوان سلێمانی و بارزان ڕێگایەکی دوور و درێژە و هیوا دەخوازین سەرەتا بەره و نێو خاکی ئێران بچین، ئینجا لەوێوە بگەڕێینەوە ناوچە شاخاوییەکانی دەڤەری بارزان، بەم جۆرە پلانەکەمان سەری گرت و توانیمان بەره و سنوورەکانی ئێران هەنگاو بنێین و بەرە بەرە ناوچە شاخاوییە سەختەکانمان تێپەڕاند و لە دەڤەری بارزان نزیک بووینەوە.
گۆڤاری (العراق): ئەی چۆن گەڕانەوە بۆ دەڤەری بارزان و شەڕی هالۆنی چۆن ڕووی دا؟
مستەفا بارزانی: گەڕانەوەمان لە ئێرانەوە بەره و خاکی عێراق و ناوچەی بارزان، سوپرایزێکی سەرسوڕهێنەر بوو بۆ دەسەڵاتی بەکرێگیراوی عێراق و بە جۆرێک شۆک و ڕسوا بوو، کاتێک ئێمە ئه و ڕاستییەمان سەلماند کە سیاسەتی سەرکوتکاری و تیرۆر و تۆقاندنی ئازادیخوازان و نەفیکردنیان ناتوانێت هەتا سەر ڕێگر بێت لە گەیشتن بە ئاوات و گێڕانەوەی کەرامەت و شکۆمەندییمان، واتا لەدوای گەڕانەوەمان بۆ ناوچەی بارزان، ئێمە بە وریاییەکی زۆرەوە چاودێریی ڕەوشەکەمان دەکرد و بیرمان لەوە دەکردەوە، کە دەسەڵاتی حکوومەتی پاشایەتی ئاوا به ئاسانی له بەرامبەرمان بێدەنگ نابێت و پێشبینیمان دەکرد، به و زووانە، بە هەموو شێوەیەک کار بۆ دووبارە دەستگیرکردنەوەمان بکات و ڕێگە نەدات مەسەلەی دەربازبوونی ئێمە لەنێو کۆمەڵگەی عێراقیدا دەنگدانەوەی هەبێت، تەنانەت زانیمان ئەگەر بۆیان بچێتە سەر، بە کوشتن لەناومان دەبەن، بە پشتبەستن به و پەندە عەرەبییه کە دەڵێت کۆتا دەرمانکردن، داخە، چونکە دەسەڵاتی حکوومەتی پاشایەتی له و سەردەمە، مەبەستی ئەوە بوو خواستەکانی کاربەدەستانی بەریتانیا دڵخۆش و ڕازی بکات، نەک بەرژەوەندیی گەلی عێراق، بۆیە ئێمە بیرمان لە پووچەڵکردنەوەی هەوڵەکانی حکوومەت دەکردەوە لە تیرۆرکردنمان.
گۆڤاری (العراق): ئێوە پەیامێکی نیازپاکیتان بۆ حکوومەتی عێراق نارد؟
مستەفا بارزانی: دوای دەربازبوونمان لە شاری سلێمانییەوە بۆ نێو خاکی ئێران و گەڕانەوە بۆ دەڤەری بارزان، بە باشمان زانی هەم ئێمە، هەمیش حکوومەتی عێراق لاپەڕەیەکی نوێ هەڵبدەینەوە و ڕابردووەکان وەلا بنرێن، ئینجا لەوێوە و لە ڕێگەی بەڕێوەبەری شارۆچکەی مێرگەسۆرەوە، پەیامێکی نیازپاکی و نیشتمانپەروەریی خۆم ئاراستەی حکوومەتی عێراق کرد، تیایدا بە ناوی مرۆڤایەتی و دادپەروەری و بەخشندەیی خوای پەروەردگار داوامان کرد، وەکوو هەنگاوی یەکەم شاڵاوە سەربازییەکان بۆ سەر ناوچەکانمان ڕابگرن، بۆ ئەوەی جارێکی تر نەبێتە گۆڕەپانی جەنگی ماڵوێرانکەر، ئینجا چ وەکوو خێڵی بارزانی و چ وەکوو خۆم وەکوو تاوانبار لە ئێمە نەڕوانن، بۆیە ئامادەیی خۆمان پیشان دا بۆ دەستپێشخەری لە پاراستنی هێمنی و بەرقەراربوونی ئاشتی لە ناوچەکە، هەروەها داواشمان کرد لێخۆشبوونێکی گشتی بۆ سەرجەم برایانی شۆڕشگێڕ و ئاشتیخوازی عێراقی دەربکرێت.
گۆڤاری (العراق): وەڵامی دەسەڵات چی بوو؟
مستەفا بارزانی: کە پەیامەکەمان گەیشتبووە بەڕێوەبەرایەتیی شارەدێی مێرگەسۆر، یەکسەر بەرز کرابووەوە بۆ قایمقامیەتی قەزا، ئەوانیش داواکارییەکەیان ناردبوو بۆ موتەسەڕیفی لیوای #هەولێر#ی ئه و سەردەمە، لای خۆیانەوە ئەوانیش بە نووسراوێکی فەرمی پەیامەکەیان ناردبوو بۆ دەسەڵاتداری بەغدا، مخابن، ئەوان وەکوو نەریتی هەمیشەیی خۆیان، هیچ وەڵامێکی ئەرێنییان نەداینەوە، بەڵکوو بەپێچەوانەوە، بەپەلە هێزێکی چەکداری (750) کەسیی پڕچەک و پڕتفاقی سەربازییان جووڵاند و جارێکی تر ناوچەکەیان گەمارۆ دا و لە هەموو لایەکەوە دەستڕێژی گوللە و ئاگریان دەهاوێشت، وێڕای شاڵاوی پشکنینی بەردەوامی خەڵک و سووکایەتی پێکردنیان و ئازاردانیان.
گۆڤاری (العراق): ئایا هێزە شەڕکەرەکان و پۆلیسی مەخفەرەکانیان زیاد کرد؟
مستەفا بارزانی: بۆ چاودێریکردنی ناوچەکانمان، پێشتر حکوومەتی عێراق (16) مەخفەری پۆلیسی دروست کرد و بۆ هەریەک لەوانە (10) پۆلیسی دانابوو، ئینجا بە ڕەوانەکردنی هێزێکی سەربازیی (750) کەسی، ژمارەی پۆلیسی مەخفەرەکانیشی بۆ (40) چەکدار زیاد کرد، بە تفاقی زیاتری سەربازی و ئەسپ و ئازووقە و چەکی مەترەلۆز و ڕەشاشی جۆراوجۆر. ئێمەش بۆ پاراستنی گیان و ماڵی خۆمان، پێوەندییمان به یەکترەوە هەبوو، بۆ ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی ئه و هەموو هێزە لە ناوچەکەمان، لەکاتێکدا نیازی شەڕ و خوێنڕشتنمان نەبوو، بەڵام ئەوان هەر مکوڕ بوون لە شەڕ پێفرۆشتن و ئازاردانی خەڵک و گەمارۆدانی ناوچەکە و پشکنین و کێوماڵکردنی بست به بستی شاخ و شیو و دۆڵی ناوچەکە و هەوڵی دەستگیرکردنمانیان دەدا.
لەم هەلومەرجەدا بەباشم زانی، جارێکی تر پەیامێکی تری ئاشتی بۆ ڕای گشتیی عێراقی و بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕابگەیەنم و داوام کرد، کۆتایی بهێنرێت بە گرژی و ئاڵۆزی و ئه و نائارامیبەی ناوچەکەمان کە بە پلەی یەکەم بە فیتی بەرپرسانی داگیرکەری بەریتانیا کاری بۆ دەکرێت، بەڵام مەخابن، بە چەشنی پەیامەکانی پێشووترمان، حکوومەتی عێراق بە (نەخێر) وەڵامی داینەوە و بگرە چالاکییە سەربازییەکانی لە دژمان لە ناوچەکە زیاتر کردن و هەوڵیان دا بە هەر شێوازێک بێت بمانکوژن و قڕمان بکەن.
گۆڤاری (العراق): شەڕی دەشتی هلۆنی چۆن ڕووی دا؟
مستەفا بارزانی: دوای ڕەتکردنەوەی پەیامەکەمان لەلایەن حکوومەتەوە و دووبارە گەمارۆدانی سەربازی بۆ ناوچەکەمان، ئێمە کۆمەڵێک چەکدار بووین و ژمارەمان (47) کەس بوو، دەورە دراین و لە هەموو لایەکەوە دراینە بەر دەستڕێژی گوللە، ئێمەش به ناچاری بەرگریمان لە خۆمان کرد و توانیمان ئه و هێزە تێکبشکێنین، لە هەمان کاتدا حکوومەتی عێراق هێزێکی تری سەربازیی لە شارۆچکەی مێرگەسۆرەوە بەره و ناوچەی شێروان جووڵاند، بە مەبەستی ترساندنمان و فشار خستنە سەرمان، بەڵام ئه و هێزەش کە لە بەرەی ئێمە نزیک بوونەوە، تێکمان شکاندن و ناچار کران بەره و مێرگەسۆر پاشەکشە بکەن.
له ڕاستیدا وەک پێشتر ڕوونمان کردەوە، بڕیارمان دا هەتا پێمان بکرێ خۆمان لە خوێنڕشتن لابدەین و تەنیا بەرگری لە خۆمان بکەین، چونکە وا بیرمان کردەوە، سەرجەم ئەم پیلانە دژی ئێمە لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی بەریتانیاوە کاری بۆ دەکرێت. بەم جۆرە ڕەوشی ناوچەکانی بارزان بە ئاڵۆزی مایەوە و ناوە ناوە هێزە سەربازییەکان هێرشیان بۆ ئێمە دەهێنا، بەڵام نەیانتوانی زەفەرمان پێ بەرن و گرنگترین شەڕ بریتی بوو لە شەڕی بەرەی ڕێگای (ڕواندز - #ئاکرێ#)، کاتێک توانیمان پەلامارەکە تێکبشکێنین و چەند یەکەیەکی سەربازی گەمارۆ بدەین، ناچار کران داوای ڕاگرتنی شەڕ بکەن، ئینجا گفتوگۆکردن بۆ جێبەجێکردنی داخوازییەکانمان، بەم جۆرە ڕەوشی گۆڕەپانی شەڕەکان لە بەرژەوەندیی ئێمە شکایەوە و حکوومەتی عێراق دوو نوێنەری خۆی بۆ گفتوگۆکردن نارد بۆ لای ئێمە، کە بریتی بوون لە هەریەک لە (ئیسماعیل نامیق)، سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق له و سەردەمەدا و (ماجید مستەفا) وەزیری دەوڵەت، ئینجا هەردوولا لە گوندی (سپیندار) کۆبووینەوە و لەسەر ڕاگرتنی شەڕ ڕێک کەوتین، وەکوو پیشاندانی نیازپاکی، کۆمەڵێک داواکاریی گشتیمان بۆ باشکردنی ڕەوشی عێراق خستە ڕوو، به و هیوایەی حکوومەت کار بۆ جێبەجێکردنیان بکات، لەوانە دەرکردنی لێخۆشبوونێکی گشتی بۆ ئێمە و سەرجەم ئه و بەندکراوە عێراقییانە، کە لەسەر مافی دەربڕینی ئازادی گیراون، هەروەها ڕاگرتنی شاڵاوە سەربازییەکان بۆ سەر دەڤەری بارزان و گەیاندنی پڕۆژەی خزمەتگوزاریی هەمەجۆر و چەند داواکارییەکی تر.
لای خۆیانەوە شاندەکە بەڵێنیان دا پێشنیارەکانمان بگەیەننە حکوومەت و داوەتنامەیەکی فەرمیی حکوومەتیشیان پێ دام، کە سەردانی شاری (بەغدا) بکەم، بۆ بینین و وتووێژکردنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ (نووری سەعید)ی سەرۆک وەزیران و بەرپرسە باڵاکانی تری حکوومەتی عێراق، منیش بە باشم زانی، بۆ پیشاندانی نیازپاکی، داوەتنامەکەی شاندەکە بۆ سەردانی بەغدا قبووڵ بکەم، بۆ ئاساییکردنەوەی یەکجاریی ڕەوشەکە.
بەم جۆرە تا ماوەیەکی باش شەڕ و پێکدادان لە دەڤەرەکەمان ڕاگیرا و ئامادەکاری کرا بۆ چۆنیەتیی چوونمان بۆ شاری بەغدا. ئینجا دوای گەیشتنم بۆ شاری بەغدا، لە کاتی بینینی (نووری سەعید)، جارێکی تر سەرجەم داواکارییەکانی پێشووترمان بە تێروتەسەلی خستە بەر باس و گفتوگۆکردن، بەم جۆرەی خوارەوە:
1- کۆتاییهێنان بە شەڕ و پێکدادانەکان لە دەڤەری بارزان و ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکە بە گشتی لە ڕێگای بنیاتنان و گەیاندنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری.
2- چاکسازیکردن لە دامودەزگا فەرمییەکانی حکوومەتی عێراق، بەتایبەتی لە دادگاکان.
3- دەرکردنی لێخۆشبوونێکی گشتی لە عێراق بۆ ئه و بەندکراوانە، کە لەسەر مافی دەربڕینی ئازادییەکان دەستگیر کراون.
4- دابەشکردنی زەویوزار بەسەر جووتیارانی عێراق و باشکردنی ڕەوشی ژیانیان.
لەم سەروبەندەدا هەستم کرد (نووری سەعید) تەنیا گوێم لێ دەگرێت و نیازی بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکان باش نییە، چونکە ئه و بەوە ناسرابوو، کە کەسێکی گومڕا و فێڵبازە، هەرچەندە بەڵێنی پێدام، کە کار بۆ بەجێگەیاندنی داواکارییەکانمان دەکات و گوتی دەیانخەمە بەر دەستی ئەنجوومەنی وەزیران، بۆ وەرگرتنی ڕای ئەوانیش، بەمجۆرە چاوپێکەوتنەکە کۆتایی هات.
گۆڤاری (العراق): دواتر چی ڕووی دا؟
مستەفا بارزانی: دوای 15 ڕۆژ لە چاوپێکەوتنەکەمان، نووری سەعید سەردانی شاری #کەرکووک#ی کرد و جارێکی تر لەوێ کۆ بووینەوە، تا ڕادەیەک بەم دیدارە دڵخۆش بووم و دووبارە داواکارییە کانی پێشووترم پێ گەیاند، ئەمجارەیان گەشبین بووم و هەستم کرد بە بەراورد لەگەڵ جاران هەستی ڕق و کینەکانی ڕەویوە و پێدەچێت داواکارییەکان جێبەجێ بکات، بەڵام ئه و لەدوای گەڕانەوەی بۆ شاری بەغدا و خستنە ڕووی داواکارییەکان لە ئەنجوومەنی وەزیران، چەند وەزیرێکی حکوومەتەکەی ناڕەزاییان دەربڕیبوو و قبووڵیان نەکردبوو کە داواکارییەکانی ئێمە جێبەجێ بکرێن، هەروەها لەسەر کۆمەڵێک کێشەی تر (نووری سەعید) دەستی لە کار کێشایەوە، ئینجا کاتێک حکوومەتی نوێ لە بەغدا دامەزرا، سەرجەم داواکارییەکانمان ڕەت کرانەوە.
ئێمە لەم دۆخە نوێیەی حکوومەتی عێراقدا بە وریاییەوە چاودێریی ڕەوشەکەمان دەکرد و زانیمان دژ بە ئێمە پیلانگێڕیی تازە لەئارادایە، خۆمان ئامادە کرد بۆ قۆناغێکی تر لە بەرگریکردن و ئەگەری پەلاماردانی سەربازی، بە جۆرێک دەسپێشخەر نەبین و هەتا پێمان بکرێت خۆمان لە شەڕفڕۆشتنە سەربازییەکانی هێزەکانی حکوومەتی پاشایەتی بەدوور بگرین، بەڵام مخابن، وەکوو پێشتر هەستمان کردبوو، خواستی ناحەزان و فیتنەگەریی لایەنگران و بەرپرسانی حکوومەتی داگیرکاریی بەریتانیا زاڵتر و باڵادەست بوو و لە هەنگاوێکی چاوەڕواننەکراودا، (ئولی بەگ)ی خاڵم بە شێوەیەکی نامرۆڤانە لەلایەن مێجەر (رونتن)ی بەریتانی شەهید کرا و جارێکی تر ڕەوشێکی سەربازیی ئاڵۆز باڵی بەسەر دەڤەرەکەماندا کێشا.
گۆڤاری (العراق): ئیدی چوون بۆ بەشداری لە کۆماری کوردستان لە #مەهاباد#؟
مستەفا بارزانی: تیرۆرکردنی زاڵمانەی (ئولی بەگ)ی خاڵم، ناخی ئێمە و سەرجەم خەڵکی ناوچەکەی هەژاند، چونکە ڕووداوەکە کارێکی نامرۆڤانە و لە کاتێکی ناسکدا بوو، وێڕای ئەوە ڕەوشی ناوچەکەی زیاتر ئاڵۆز کرد، وێڕای ئەم غەدرە، ئێمە بڕیارمان دا نەهێڵین ڕەوشەکە لە کۆنتڕۆڵ دەربچێت، هەروەها بۆ ئەوەی ناوچەکەمان بە هێمنی بمێنێتەوە، توانیمان گرفتێکی خێڵەکی، کە لە هەردوو ناوچەی (ئەترووش) و (مزووری) ڕووی دابوو، چارەسەر بکەین، کاتێک هەردوولا بە نێوەندگیریی ئێمە ڕازی بوون، توانیمان کۆتایی بە کێشەکە بێنین و ئاشتی و هێمنی له و ناوچەیە بەرقەرار بکەین، لە لایەکی ترەوە، وەکوو پێشتر پێشبینیمان کرد، حکوومەتی نوێی عێراق، کە هەمیشە لەسایەی داگیرکەری بەریتانیا دەخولایەوە، هێزی سەربازیی کۆ کردەوە و لە (3) بەرەی جەنگەوە پەلاماری ناوچەکانی دا، کە بریتی بوون لە بەرەکانی #ڕواندز# و #ئامێدی# و ئاکرێ.
ئێمە بە هێز و بازووی خۆمان توانیمان بەرپەرچی پەلامارەکان بدەینەوە، بەڵام هەتا پێمان کرا هەوڵمان دا خوێنی زیاتر نەڕژێت، دواتر تا ماوەیەک ئێمە وەکوو هۆزی بارزان، کە ژمارەمان (25) هەزار کەس بوو، لەنێو خۆماندا وتووێژمان کرد و بڕیارمان دا لە دەڤەری خۆمان بچینە دەرەوە و بەره و ئه و ناوچانە کۆچ بکەین، کە لەلایەن هێزە شۆڕشگێڕە کۆمەنیستەکانەوە ئازاد کراون، بەم جۆرە پاشەکشێمان کرد و تا ماوەی دوو مانگ لەوێ ماینەوە، ئینجا هەردوو گەلی کورد و ئازەرییەکان له و دەڤەرانە دوو کۆماری دیموکراتی ئازادیان ڕاگەیاند، یەکەمیان کۆماری ئازەربایجان بوو، بە ڕابەرایەتیی (جەعفەر پیشەواری) و دووەمیان کۆماری کوردستان بوو بە ڕابەرایەتیی (قازی محەممەد)، ئێمە بەم ڕووداوانە زۆر خۆشحاڵ بووین، بەڵام مخابن ئەم ڕەوشە ئازادییە بۆ ئێمە ماوەیەکی کورت بوو، لەوێش زۆری نەخایاند، کە بە پیلانی داگیرکەران و پشتیوانیکردن لە ڕژێمی پاشایەتیی ئێران، هێزێکی زەبەلاحی پڕچەک و مەشق پێکراو، بە فەرمانی (قەوام سەڵتەنەت)ی سەرۆک وەزیرانی ئێران، پەلاماری قەڵەمڕەوی هەردوو کۆماری ئازەربایجان و کۆماری کوردستانی دا، بە پاساوی سەرپەرشتیکردنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئازاد، کە گوایە له و دوو ناوچەیە ئەنجام دەدرێت، بەڵام هەر زۆری نەخایاند ڕاستییەکان ئاشکرا بوون، کاتێک دەرکەوت مەبەستی دەسەڵاتی ناوەندی ئێران تەنیا لەناوبردن و سەرکوتکردنی ئه و دوو کۆمارە دیموکراتە ئازادە بوو، کە شۆڕشگێڕانی ئه و دوو گەلە بەدەستیان هێنا.
بەم جۆرە سەرۆکی کۆماری کوردستان (قازی محەممەد) و کۆمەڵێک لە بەرپرس و کاربەدەستانی کۆمارەکه، خۆیان ڕادەستی هێزەکانی ئێران کرد، ئێمەش لەگەڵ ژمارەیەک له و شۆڕشگێڕە کورد و ئەرمەنی و ئازەرییە سەر بە هەردوو کۆمارەکە، ناچار بووین تا ماوەیەک خۆڕاگریمان کرد و ئامادە نەبووین خۆمان ڕادەستی نۆکەران و داگیرکەرانی وڵات بکەین. لە هەمان کاتدا، حکوومەتی ئێران داوەتنامەیەکی بە فەرمی ئاڕاستەی من کرد، بۆ دانیشتن و گفتوگۆکردن لەگەڵ شای ئێران و سەرۆک وەزیران (قەوام سەڵتەنەت)، بەم جۆرە هەردوولا بڕیاری ڕاگرتنی جموجۆڵە سەربازییەکانمان دەرکرد، تاکوو خوێنی زیاتر نەڕێژێت، بەڵام لە کاتی گەڕانەوەمان لەگەڵ دوو ئەفسەری پلە بەرزی سوپای ئێران، کە بریتی بوون لە (غەفاری) و (هومایۆنی) دۆخەکە لەنێوانماندا تێکچوو، چونکە ئەوان داوایان کرد ئێمە سەرجەم ئه و چەک و تفاقە سەربازییەمان ڕادەستی سوپای ئێران بکەین.
وێڕای ئەوە، دەسەڵاتدارانی ئێران لە ناوچەکە فشاری زۆریان هێنا بۆ سەر خەڵکی شۆڕشگێڕ و دیموکراتیخوازان، ئێمەش لای خۆمانەوە ئەم هەنگاوە دوژمنکارانەی حکوومەتی ئێرانمان بە زوڵم و غەدر زانی و ئامادە نەبووین قبووڵی بکەین و بچینە ژێر باری هەڕەشە و تیرۆر و ڕەتمان کردەوە چەکەکانمان ڕادەست بکەینەوە. لای خۆیانەوە، هێزەکانی شای ئێران دەستیان کرد بە هێرشی فراوان و ئێمەش تا پێمان کرا بۆ ماوەی (6) مانگ بەرگریمان کرد، له کۆتاییدا بەناچاری پاشەکشێمان کرد بەره و سنوورەکانی عێراق و بەشێک لە هاوەڵەکانمان خۆیان ڕادەستی عێراق کرد، تەنیا (550) کەس نەبێت، کە ئامادە نەبووین خۆمان ڕادەست بکەین و بۆ ماوەیەک لە ناوچەی شێروان بارەگامان دانا و پێوەندییمان کرد بە حکوومەتی عێراقەوە، بۆ ڕێگەدان بە گەڕانەوەی ئەندامانی خێزانی بارزانییەکان و دابینکردنی ڕێگای سەلامەتییان، بەڵام مخابن حکوومەتی عێراق ئامادە نەبوو گفتوگۆمان لەگەڵ بکات، ئێمەش ناچار بووین بەره و سنووری یەکێتیی سۆڤیەت بڕۆین، لەدوای دەردەسەرییەکی زۆر گەیشتینە ئه و وڵاتە و مافی پەنابەرێتیمان وەرگرت و (12) ساڵ لەوێ ماینەوە، ئینجا دوای سەرکەوتنی شۆڕشی (14)ی گەلاوێژی 1958 بە ڕابەرایەتیی سەرکردە (عەبدولکەریم قاسم)، ڕێگەمان پێ درا جارێکی تر بە ئازادی و سەربەرزی بگەڕێینەوە بۆ نیشتمانی خۆمان.[1]
ئەم بابەتە 687 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | www.basnews.com
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 07-09-2021 (3 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 25-06-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سروشت بەکر )ەوە لە: 25-06-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 687 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.133 KB 25-06-2022 هەژار کامەلاهـ.ک.
80 ساڵ لەمەوبەر، بارزانی بەنهێنی لە سلێمانیەوە گەیشتەوە بارزان و خۆی لە دەستبەسەری رزگار کرد - بارزانیەكان بۆچی راگواسترانە سلێمانی و لەوێ چۆن ژیان؟
خانمانی کوردیپێدیا، ئازار و سەرکەوتنەکانی ژنانی کورد لە داتابەیسی نەتەوەکەیاندا هاوچەرخانە ئەرشیڤدەکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

80 ساڵ لەمەوبەر، بارزانی بەنهێنی لە سلێمانیەوە گەیشتەوە بارزان و خۆی لە دەس...

80 ساڵ لەمەوبەر، بارزانی بەنهێنی لە سلێمانیەوە گەیشتەوە بارزان و خۆی لە دەس...
ناونیشانی بابەت: 80 ساڵ لەمەوبەر، بارزانی بەنهێنی لە سلێمانیەوە گەیشتەوە بارزان و خۆی لە دەستبەسەری رزگار کرد
نووسینی: #زانیار سەردار قڕگەیی#
دوورخستنەوەی زۆرەملێیانەی بارزانییەکان لە زێد و مەنزڵگەی بارزانەوە بەره و زۆر شوێنی دیکە لە عێراقدا، مێژوویەکی دوورودرێژی پڕ لە نەهامەتیی ئه و تێکۆشەرانەیە، کە بۆ گەیشتن بە ئامانجێکی نیشتمانی و هەڵوێستی نەتەوەییانەی مەبەستدار لە ژیاندا تێدەکۆشان.
ئەم بابەتە تایبەتە بە بەشێک له و مێژووەی ڕاگواستنیان، بەڵام لە شوێنێکدا، کە بە ماڵی خۆیان زانیوە، خەڵکی ئه و شوێنەیش وەک میوان و غەریب پێشوازییان لێ نەکردوون، بەڵکوو وەک خانەخوێیەک کە لەپێناو ئامانجێکی مەزندا تووشی ڕاگواستن و دەردیسەری کرابوون، باوەشیان بۆ کردوونەتەوە و ڕێزێکی تایبەتیان لێ ناون، ئه و شوێنەش شاری #سلێمانی# بووە.
لە زەمانێکدا، کە هەموو کەس و ڕەنگ و دەنگێک، کە لە لایەن ڕژێمەکانی پێشووی عێراقەوە لەسەر کوردایەتی سزا بدرابایە، جێی ڕێز و پێزانینی هەموو بەشەکانی #کوردستان# بوون. رووداوی ڕاگواستنی خەڵکی دەڤەری بارزان و بارزانییەکان، لە مێژوودا زۆر کەڕەت دووپات بووەتەوە، لێرەدا هەوڵم داوە لە ڕێی چەند سەرچاوە و دیمانەیەکەوە مێژووی گیرسانەوەی بەشێک لە بارزانییەکان لە ساڵانی کۆتایی سییەکانی سەدەی ڕابردوو لە شاری سلێمانی و ژیانی بارزانی لە سلێمانی و چۆنیەتیی دەربازبوونی بۆ دەڤەری بارزان، بەسەر بکەمەوه.
شاهۆ سەعید سەید قادر، سەبارەت بە ڕاگواستنی کەسایەتییە ناسراوەکانی کورد بەگشتی و بارزانییەکان بەتایبەتی، لە لێکۆڵینەوەیەکیدا دەنووسێت: ”لە ڕۆژگاری دەسەڵاتدارێتیی پاشایەتیدا، دیاردەی دوورخستنەوە و ڕاگواستنی کەسایەتیی سیاسی و دەستبەسەرکردن، بابەتێکی باو و دیاردەیەکی بەرچاو بووە، بەتایبەتی لە ساڵانی سییەکاندا، زۆر لە هەڵسووڕاوانی سیاسی و نەیارانی حکوومەتی پاشایەتی دوور خراونەتەوە، هەندێ کەسایەتیی وەک (مەحموود خانی دزڵی، حەمەڕەشیدخانی بانە، شێخ ئەحمەد بارزانی و مستەفا بارزانی و بارزانییەکان...) بە دوورخراوەیی لە شاری سلێمانیدا ژیاون. لە هەمان کاتدا، خەڵکی کوردپەروەری سلێمانییان بۆ خواروو و ناوەڕاستی عێراق راگواستووە‌.
سەرەتای گواستنەوەی بارزانییەکان بۆ هەر یەک لە شارەکانی (مووسڵ، ناسڕییە، بەغدا، ئاغجەلەر، #کفری#، سلێمانی) بووە. سەبارەت بە ڕاگوێزانی بارزانییەکان بۆ سلێمانی، ڕاوبۆچوونەکان جیاوازن و بە ساڵی 1936، یاخود 1937 دادەنێن، بەڵام (کریس کۆچێرا) گواستنەوەکەیان بە ساڵی 1936 لەقەڵەم دەدات.“
لەمبارەیەوە، ئەحمەد خواجە دەڵێت: ماڵم لەتەنیشت ماڵی شێخ بابە عەلی شێخ مەحموودەوە بوو، جارێکیان گوتی، ئەوە بارزانییەکانیان هێناوەتە پشت ماڵی ئێمە، با بچینە لایان، ئه و (بەکر سدقی)یە زۆڵە هێناونی.
دەڵێن هەر یەکە لە (هەمزە عەبدوڵا و شێنێی برای عیزەت عەبدولعەزیز) پێکەوە چوونەتە لای سەرۆک وەزیران (حیکمەت سلێمان) و لە ڕۆژگاری حکوومەتەکەی (بەکر سدقی) داواکار بوون، کە بارزانییەکان بۆ سلێمانی بگوێزرێنەوە و له و ڕەوشە ناهەموارەی باشووری عێراق ڕزگاریان ببێت، کە خودی بارزانییەکان سکاڵای زۆریان لەوبارەیەوە هەبوو. حکوومەت ڕەزامەندیی ڕاگواستنەکەی داون.
سەرەتای هاتنیان بۆ سلێمانی، بەناو شاردا بڵاو بوونەتەوە، (مەلا مستەفا) لە ماڵی (سەید نووری نەقیب) بەرامبەر بە ماڵی (شێخ قادری حەفید) نیشتەجێ بووە، دواتر لە گەڕەکی (سەرچیمەن) لە خانووەکەی (کەریم بەگ)دا بووه.
حکوومەت مانگانە یەکی بڕێک پارەی داونەتێ، بەڵام لەچاو پێداویستیی ژیانی ئه و ڕۆژگارەدا زۆر کەم بووە، تا دەهات مانگانەکەیان کەمتری دەکرد، تا ئه و ڕادەیەی ڕۆژانه گەیشتە 30 فلس ‌بۆ هەر بارزانییەک. شارەوانیی سلێمانییش مانگی یەک ڕوپیەی ئەدانێ، بەڵام دواتر ئەوەش نەما و بڕییان. ئه و بڕە پارەیەی بۆ خەرجی وەریانگرتووه،‌ بەشی بژێویی نەکردوون، بەتایبەتی لە ساڵانی دووەم جەنگی جیهانیدا.“
شاهۆ سەعید سەید قادر، لە درێژەى باسەکەیدا دەنووسێت: ”هەر بۆیه خەڵکی سلێمانی هاوکاریی کردوون و حکوومەت هەوڵی داوە ڕێگری له و هاوکارییەی خەڵکی شار بکات و نەیهێڵێت، بەڵام خەڵکی سلێمانی دەیانزانی لەسەر کوردایەتی دوور خراونەتەوە و دەستبەسەر کراون، یارمەتییان دەدان، سەرەڕای ئه و هەڕەشە و ڕێگرییانەی پیاوەکانی حکوومەت دەیانکرد، هێندەی لە توانایاندا بووە هاوکاری و دەستگیرۆییان کردوون، بەتایبەتی کەسانی وەک (شێخ لەتیفی حەفید و #حەپسەخانی نەقیب#) هەردەم هاوخەم و هاوکاریان بوون.“
عەبدوڵا زەنگەنە دەڵێت: ”لەبارەی شوێنی حەوانەوە و دانیشتنی هەریەک لە مەلا مستەفا و شێخ ئەحمەدی برا گەورەی، له و شارانەی بە زۆرەملێ تیایاندا دەستبەسەر کران، دیسان لەنێوان بۆچوونی نووسەران و توێژەران جیاوازی هەیە، من پێم وایە لەبەر ئەوە بووه،‌ کە حکوومەت نەیهێشتووە ئەوان لە هیچ شوێنێک ئۆقرە بگرن، ئەوەتا شێخ ئەحمەدی بارزانی خۆی گوتوویەتی، ئەوان دوو جاران لە بەغدا و سلێمانی جێگۆڕکێیان پێ کراوە: (ماوەیەک لە مووسڵ ماینەوە، دوای ئەوە نیوەشەوێک هەموومانیان نارد بۆ ناسرییە، ماوەی ساڵێک لەوێ ماینەوە، پاشان هێنایانینەوە بۆ بەغدا، نزیکەی شەش مانگیش لەوێ ماینەوە، ئێمە کە ئەم هەموو هاتوچوونەیان پێ کردین، 40 کەس بووین، بۆ ئه و 40 کەسە مانگی 44 دیناریان دەداینێ، لە (ناسرییە)شەوە بۆ سلێمانی، ئەمجا بۆ ئاڵتوون کۆپری، لەوێوە بۆ جاری دووەم ئێمەیان ناردەوە بۆ سلێمانی، له و کاتەدا کە لە سلێمانی بووین، مەلا مستەفا دەرباز بوو بۆ ئێران، دواتر ئێمەشیان ڕەوانەی شارۆچکەی حللە کرد)“
تۆماس بوا، لە کتێبی (تأریخ الاکراد)دا دەڵێت: ”شاری سلێمانی بۆ مەلا مستەفا و بارزانییەکان وێستگەیەکی نوێی یەگجار گرنگ بوو، سلێمانی ناوەندێکی چالاکی کولتووری و مەکۆیەکی بەرچاوی بیری نەتەوایەتی بوو.
مستەفا بارزانی خۆی دەڵێت: لە ماوەی ساڵانی مەنفادا تا ساڵی 1943، دەستم کرد بە خوێندن و خۆفێرکردن و توانیم تا ئاستێکی باش زانیاری بەدەست بهێنم و ئاستی ڕۆشنبیریم بەرز بکەمەوە. بێ گومان کاتێک بارزانی لە سلێمانی بووە، تەمەنی رێگر بووە و بۆی نەگونجاوە لە قوتابخانەکانی ئه و کاتەی سلێمانی بخوێنێت، هەر بۆیە پەنای بردووەتە بەر مزگەوت و مەلاکانی سلێمانی، بەتەنیا لای مەلایەک نەیخوێندووە، بەڵکوو لای چەند مەلایەک خوێندوویەتی، وەک ئەوەی لەکاتێکدا لای مەلا عەبدوڵای چروستانی لە مزگەوتی مەولانا خالید خوێندوویەتی، لە هەمان کاتدا ڕۆژانە لەگەڵ (ئەسعەد خۆشەوی) سەردانی مزگەوتی (مەلا حوسێنی پیسکەندی)یان کردووە و وەک گوێگر لەدوای موستەعیدەکانەوە دانیشتوون. هەندێ جاریش لای مەلا (سەید عەبدوڵا)ی ئیمامی مزگەوتی گەورە دەرسی خوێندووە، جاروبار بۆ پرس و ڕای ئایینی چووەتە لای مامۆستا (شێخ نووری شێخ بابەعەلی) لە گەڕەکی سەرچیمەن. ماوەیەک لای (مەلا مستەفای سەفوەت) کتێبی (المختصر)ی خوێندووە، سەردانی مزگەوتی شێخ سەلامی کردووە و لەوێش خوێندوویەتی.
وەک مەحموود زێوەریش ئاماژەى پێ دەکات، غەفوورى میرزا کەریم لە یەکێک لە کتێبى بیرەوەرییەکانیدا ئاماژەى بەوە کردووه،‌ کە ئه و دەمەى بارزانییەکان راگواسترابوون بۆ سلێمانى، بارزانى بۆ ماوەیەک وانەى فارسیى لاى (زێوەرە فەندى)ی گەورە شاعیرى کورد لە مزگەوتى (بن تەبەق) خوێندووە.
بارزانییەکانی دیکەیش بە شێوەیەکی گشتی هەوڵیان داوە لە خوێندن دانەبڕێن و دەستیان بە خوێندن کردووە، منداڵەکانیان لەگەڵ منداڵانی سلێمانی لە مەکتەبی (خالیدییە و ئەیووبییە) خوێندوویانە. بارزانییەکان لە سلێمانی ئاسوودەتر بوون و توانیویانە بەئازادی بەناو شاردا هاتوچۆ بکەن و خەڵکی سلێمانی ڕێزیان لێ گرتوون، کە ڕەنگە پێشتر لە شارەکانی دیکەی وەک (مووسڵ و بەغدا و ناسرییە) بەم شێوەیە نەیانتوانیوە جموجۆڵ بکەن.
له ‌ڕاستیدا بارزانییەکان لە جموجۆڵە سیاسییەکانی ئەم شارە و کەسە کوردپەروەرەکانی بێئاگا نەبوون، کاتێک لە سەرەتای ساڵی 1936 (شێخ مەحموود) لە بەغدا دەستبەسەر بوو، بارزانییەکانیش هەر لە بەغدا دەستبەسەر بوون و سەردانی یەکتریان کردووە و چاویان بە یەک کەوتووە. سەرەتای ئاشنابوون و تێکەڵاویی بارزانی لە سلێمانی، لە دەروازەی لایەنە کۆمەڵایەتییەکەیەوە بووە، واتە لە سەرەتاوە ڕایەڵەی کۆمەڵایەتیی دروست کردووە و هەوڵی داوە کەسە ناودار و دیارەکانی سلێمانی بناسێ و ڕووی کردووەتە ئه و ماڵ و دیوەخانە بەناوبانگانەی، لەناو شاردا بوون.
سەرەڕای فشارەکانی حکوومەت، له و سەردەمەدا سلێمانی مەڵبەندێکی سیاسیی دیار بووە و کۆمەڵێک ڕێکخراو و کۆمەڵەی تیادا دامەزراون و سەرقاڵی کاری سیاسی و چالاکی بوون، کە ڕەنگدانەوەی بیری نەتەوەیی و نیشتمانپەروەرانەیان نواندووە، ئا لێرەوە بارزانی هەلێکی زێڕینی بۆ ڕەخساوە و دەستی کردووە بە تێکەڵبوون لەگەڵ خەڵکی نەتەوەپەروەر.
ناسین و نزیکیی بارزانی لە (شێخ لەتیفی شێخ مەحموود)ەوە، هۆکارێک بووە بۆ نزیکبوونەوەی لە (کۆمەڵەی برایەتی) و خەڵکی سلێمانی، چونکە شیخ لەتیفی حەفید لەگەڵ ئەوەی کە بارزانییەکان گەیشتنە سلێمانی، هاوکار و پشت و پەنایان بوو، گرنگییەکی زۆری پێ دان و یارمەتیی دان و باربووی کردن.
ئەوەی جێگەی ئاماژەیە، بارزانی لەگەڵ ڕێکخراوێکی سیاسیی وەک (کۆمەڵەی برایەتی) دەگونجا. هەر بۆیە بارزانی زوو بوو بە دۆستیان و پەیوەندییەکی پتەوی پەیدا کرد و چووە ژێر کاریگەریی چالاکییەکانی برایەتی، بەڵام پەیوەندییەکانی نەچووە سنووری بوون بە ئەندامبوون و کارکردن لەگەڵیاندا بە شێوەی فەرمی.
بارزانی لەگەڵ ئەندامانی ڕێکخستنەکانی (کۆمەڵەی هیوا)دا کەمتر تێکەڵ بووە و لەگەڵ ڕەوتی بیرکردنەوەی ئەودا نەگونجاون، سەرەڕای ئەوەی هاوڕێیەتیی لەگەڵ سەرۆکی هیوا (ڕەفیق حیلمی) باش بووە.
بارزانی زۆر جار لەگەڵ (مەحموود خانی دزڵی) مۆڵەتیان لە پۆلیس وەرگرتووە و بە ناوی ڕاوکردنەوە چوونەتە دەرەوەی شار، بەڵام ئەم ڕاوکردنە زیاتر بە مەبەستی شارەزابوونی ناوچەکە بووە بۆ بارزانی.
لە کاتێکدا بزووتنەوەکەی (ڕەشید عالی گەیلانی) لە ساڵی 1941 لە بەغدا ڕووی دا، شێخ مەحموود بە هاوکاریی چەند کەسێکی دڵسۆزی وەک (میرزا عەزیزی تافان و شێخ عەزیز)، توانی لە بەغدا خۆی دەرباز بکات و لە ڕێگەی کفرییەوە گەیشتووەتەوە سلێمانی و لە ناوچەی (سیتەک) نیشتەجێ بووە، له و بارودۆخەدا‌ حکوومەت ترسی زیاتری لە دۆخی سیاسیی سلێمانی پەیدا کرد، هەر بۆیە ڕێوشوێنی توندوتۆڵی ئەمنیی گرتە بەر و چاودێریی زیاتری مەلا مستەفا و شێخ ئەحمەدی بارزانییان کردووە.
کریس کۆچێرا دەڵێت: لە یەکێک لە دانیشتنەکانی نێوان شێخ مەحموود و بارزانیدا، باس لەوە کراوه،‌ کە بارزانی ڕابکات و سلێمانی بەجێ بهێڵێت و بچێتەوە بۆ ناوچەی بارزان و لەوێ شۆڕش دەست پێ بکات، شێخ مەحموودیش لە سلێمانی دەست بە شۆڕش بکاتەوە، بەڵام پاشان شێخ مەحموود ئاگاداری بارزانی دەکاتەوە، کە ناتوانێت شۆڕش لە سلێمانی بەرپا بکاتەوە، بەهۆی بارودۆخی سیاسی و هەروەها هەڵکشانی تەمەنی ڕێگر بووە.
هەروەها نووسەر شاهۆ سەعید سەید قادر، لەمبارەیەوە دەڵێت: ”خۆشم ئەوەم لە کاک شێخ لەتیفی خەیاتەوە بیستووە، کە پیاوێکی ناسراو و نیشتمانپەروەر و بەتەمەنی شار بووە، دەیگوت شێخ مەحموود باری تەندروستی و تەمەنی ڕێگر بوون لە بەردەمیدا بۆ هەڵگیرسانەوەی شۆڕش، بەڵام تەمەننا و نزای سەرکەوتنی بۆ بارزانی کردووە. دەڵێن له و کاتانەدا، ڕۆژێک شێخ مەحموود داوای کردووە ئەسپەکەی بۆ زین بکەن و بۆی بێنن و تاوی بدات، بەڵام نەیتوانیوە وەک جاران بەگوڕ بێت، دەفەرمووێت، تەواو پیر بووم و تەمەن ڕێگەم نادات ئەمجارە شۆڕش بەرپا بکەمەوە“.
بۆ دەربازبوونی بارزانی لە سلێمانی، کۆمەڵێک قسەوباس هەیە، بەڵام ڕاستترینیان ئەوەیە، ڕۆژێک بارزانی دەچێت بۆ لای شێخ لەتیفی شێخ مەحموود و دەڵێت حکوومەت نیازیان هەیە بمکوژن، شێخ لەتیف دەڵێت با دەربازت بکەم، بارزانییش دەڵێت زۆر مەمنوونم. پاشان شێخ لەتیف کارئاسانیی بۆ دەکات و نامە دەنێرێت بۆ حاجی بابۆ شێخ لە (تورجان) لە ناوچەی بۆکان، کە ئەگەر بارزانی گەیشتە لاتان، ڕەوانەی شەمزینانی بکەن. بۆ شەوەکەی ڕێکەوتی 11ی حوزەیرانی ساڵی 1943، بارزانی لە گەڕەکی سابوونکەرانەوە لە شار دەرچووە، لە هاوڕێکانی خۆی تەنیا (مستەفا عەبدوڵا و سلێمان سوور)ی لەگەڵدا بوو، لەگەڵ 10 کەس لە ئەندامانی کۆمەڵەی برایەتی و پیاوەکانی شێخ لەتیفی شێخ مەحموود.
هەر لەم ڕووەوە عەبدوڵا زەنگەنە، دەنووسێت: ”بارزانی لە ساڵی 1943، لە سەردەمی دەستبەسەری، بەرلەوەی لە سلێمانی دەربازی ببێت، چەند جاران مۆڵەتی لە لێپرسراوانی شار وەرگرتووە و چووەتە قەراغ شار، گوایە ئه و چوونە دەرەوەی بۆ دەوروپشتی سلێمانی بۆ ڕاوکردن بووە، بەتایبەتی ڕاوە کەو، بەڵام بەم دواییانە دەرکەوتووه،‌ ئەم کارەی بۆ مەبەستی بەسەرکردنەوەی ڕێگاوبانەکان بووە“.
ئەوە بوو لە کاتی دانانی پلانی دەربازبوونی لە شار، بڕیاری دا نەچێتە لای دەڤەری ڕانیە و پشدەر، بەڵکوو بە لای شارباژێڕدا بڕوات، پاساویشی ئەوە بووه،‌ ئەوسا لای ڕانیە و پشدەر مۆڵگەی سوپای لێ بووە، هەروەها وا دیارە ویستوویەتی بەناو عەشایەردا نەچێ و خۆی لە شەڕ و گێچەڵیان دوور بخاتەوە.
هەر لەبارەی ڕۆژی دەربازبوونەکەی و ڕای جیاوازی نووسەران، زەنگەنە دەنووسێت: ”ڕۆژی دەربازبوونی بارزانی لە دەستبەسەری لە سلێمانی لە 1943دا، دەبێ بە ڕۆژێکی گرنگ و پڕ بایەخ و لە مێژووی کورددا تۆمار بکرێت، چونکە جگە لەوەی لەم ڕۆژەدا بووه،‌ کە بارزانی بەره و ئاسۆی ئازادیی کورد چووە، دواتر بە ماوەیەکی زۆر کەم بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی نەتەوەکەشی گۆڕانێکی پڕ بایەخی تێ کەوت، بەڵام بەداخەوە تاوەکوو ئێستا لێکۆڵینەوەیەکی ورد بۆ دیاریکردنی ئەم ڕۆژە نەکراوە، بۆیە سەرچاوەکان، هەندێکیان ئاماژەیان بۆ 11ی حوزەیران کردووە، هی دیکەش هەیە 12ی تەمووزیان تۆمار کردووە، هەمیشە ئەم ڕۆژەی دوایی بە ڕۆژی گەیشتنی بارزانی بۆ شوێنی مەبەست، کە (بارزان)ە داناوە. لەوانە مێژوونووس عەبدولڕەزاق ئەلحەسەنی لە کتێبی (التأریخ الوزارات العراقیە)دا، هەرچەندە بە پاڵپشتیی یاداشتی دەست لەکار کێشانەوەی (نووری سەعید)، مانگی تەمووزی تۆمار کردووە، بەڵام دیسان لەمبارەیەوە تۆمارێکی بێسەروبەری بۆ بەجێ هێشتووین.
لە شەستەکانیشدا، حەسەن مستەفا، کە کاتی خۆی بەشداریی لە سەرکوتکردنی بزووتنەوەکانی بارزاندا کردووە، کاتێ کتێبێک بە ناونیشانی (البارزانیون) بڵاو دەکاتەوە، ئەویش شەوی 12/13ی بۆ ئەم ڕۆژە تۆمار کردووە، وا دیارە دواتر نووسەرانی دیکە هاتوون، بەبێ لێکۆڵینەوە، ئەم ڕۆژەیان تۆمار کردووەتەوە و یەک لەدوای یەک دووبارەیان کردووەتەوە‌. “
هەرچی سەبارەت بە ڕۆژی 11ی حوزەیرانە، زەنگەنە دەڵێت: ”ئەوە من بە لای کەمەوە پێنج سەرچاوەم لەبەردەستدا هەیە ئاماژەیان بۆی کردووە و ئەم ڕۆژەیان تۆمار کردووە، تەنانەت یەکێکیان یاوەرێکی مەلا مستەفا بارزانی خۆی بووە، کە بەم دواییە چاوپێکەتنی لەگەڵ کراوە و دەڵێت، من لە حوزەیرانی 1943دا بەندیواریم لەگەڵ شۆڕشی بارزاندا کردووە. ئەوە جگە لەوەی مەلا مستەفای بارزانی، کە لە سۆڤیەتی جاران گەڕاوەتەوە، گۆڤارێک بە ناوی (العراق) چاوپێکەوتنی لەگەڵ کردووە، ئەویش بەئاشکرا گوتوویەتی (شەوی یازدەی حوزەیرانی 1943 بوو، کە لەگەڵ تاریکی و بێدەنگیی شەودا، لە بەندیخانەی خەمناک دەرپەڕین و کەوتینە ناو شاخەکان و کشوماتییەکی دڵبڕ دایگرتین، کاتێ‌ بەسەر وردە بەرداندا دەڕۆیشتین، کە هێشتا دەستی شارستانییان پێ نەگەیشتبوو، لە ترپەی گوێمان لەولاوە چیترمان گوێ لێ نەدەبوو، بەناچاری ئەوەندە بەسەر کێواندا سەرکەوتین و بۆ ناو دۆڵ و شیوان گلۆر بووینەوە، زۆر ماندوو و شەکەت بووین).“
جگە لەمە، حوسێن حوزنی موکریانی، کە ئەوسا شایەتحاڵی ڕووداوەکان بووە، نووسینەکانی وا پیشان دەدات، کە بارزانی لە مانگی حوزەیراندا سلێمانی جێ هێشتبێت.
ئەی چی بە (هەژار موکریانی) دەڵێن، کە لە پاشبەندی وەرگێڕانی (شەرەفنامە)دا، زۆر بەئاشکرا ئاماژەی بۆ (11ی ژوون)، واتە 11ی حوزەیران، کردووە.
وەک زەنگەنە ئاماژەی پێ دەکات: ”هەر کەسێک لە ناوەڕۆکی ئەم لێکۆڵینەوەیە ورد بێتەوە، هەست دەکات ئه و سەفەرەی دەربازبوونی مەلا مستەفا لە سلێمانییەوە بۆ ڕۆژهەڵات، دواتر بۆ دەڤەری بارزان، کارێکی گەورە بووە، تەنانەت هیچی ئەوتۆی لە ڕێرەوەکەی بۆ سۆڤیەت کەمتر نەبووە، کە دواتر ناوبانگی پێ دەرکردووە، بەڵکوو لە هەندێ لایەنەوە بوێرانەتریش بووە، چونکە مەلا مستەفا لە سەردەمی ڕێڕەوەکەیدا بۆ سۆڤیەتی جاران، ببووە کەسایەتییەکی بەئەزموونی ناسراوی جیهانی، جگە لەوەی کە زیاتر لە 500 پێشمەرگە و جەنگاوەری گیان لەسەردەست و لەخۆبردوو و باوەڕپێکراوی لەگەڵدا بووە، بەڵام لە ڕێرەوەکەی سلێمانییەوە بۆ شوێنی مەبەست، جگە لە دوو هاوڕێکەی، تەنیا چەند کەسێکی لەگەڵدا بووە، کە لە پیاوانی شێخ لەتیفی شێخ مەحموود بوون“.
زەنگەنە، لە درێژەی باسەکەیدا دەڵێت: ”لە دووتوێی لێکۆڵینەوەکەدا، جگە لە ناوی شێخ لەتیف، ناوی ئه و کەسانەش دێت، کە دەستیان لە دەربازکردنیدا هەبووە، وەک (مەلا ئەسعەدی مەحوی، حەمە پیزە، نووری حەمەسوور، محەی سالە سوور، محێدین خدر چنارەیی، جەلال محەمەد برازای محێدین، شێخ حوسێن بەردەزەردی، زەینەدین حەمە مەرجان- ناسراوە بە مچە مەرگەیی، کوێخا مەحموودی سنجەلی). دواتر هەر لە دووتوێی بابەتەکەدا دەردەکەوێت، ئافرەتێکیش بە ناوی (خەدیجە شێخ حوسێن ئاڵەسیاوی) شانازیی ئەوەی بەرکەوتووە، کە لە دێی (شێخەڵ مارێن) نان و توێشووی ڕێگایان بۆ ئامادە بکات. مامۆستا کەریم زەندیش پشتوانیى لەم ناوانە دەکات و لە هەمان کاتیشدا ئاماژەى بە ڕۆڵى ئەحە خۆرشە دەکات، له و کاتەدا.
وا دیارە لە ساڵانی دواتریشدا مەلا مستەفا زۆر شانازیی بەم سەفەرەی خۆی و یارمەتیدانی هەر یەک لەم کەسانە کردووە“.
هەر زەنگەنە ئاماژەی پێ دەکا و دەڵێت: ”کە ئه و (حەمە پیزە)یەی لەسەرەوە ناوی هاتووە، بە هیچ جۆرێ پەیوەندیی بە خولە پیزەوە نییە، کە هەندێ نووسەر ئاماژەیان بۆ کردووە، گوایە برای ئه و بووبێ و مەلا مستەفای دەرباز کردبێت“.
هەر لەبارەی خوێندنەوە دەگێڕنەوە، لە سلێمانیش چەندێک لای (سەید عەبدوڵا)ی خزمی شێخ مەحموود، کە ئیمامی مزگەوتی گەورە بووە و دەرسی خوێندووە، زۆر جاریش لای مەلا عەبدوڵای چروستانی، لە خانەقای مەولانا خالید، لە گەڕەکی دەرگەزێن، کتێبی ئایینیی خوێندووە. هەندێک جاری دیکەش بۆ خوێندن، یا پرسیار و باس و خواسی ئایینی دەچووە لای شێخ نووری شێخ بابەعەلی، لە مزگەوتەکەی بابەعەلی لە گەڕەکی سەرچیمەن، ئەمە جگە لەوەی کە هیچ دەم، لە دیدەنیکردنی شێخ لەتیفی دانساز، چ لە ماڵەوە بێت یان لە مزگەوت، یان لای مەلا ئەسعەدی مەحوی لە خانەقای مەحوی، پێی نەدەبڕی. هەروەها لە سەردانیکردنی ڕەفیق حیلمی و ئەسکەندەری ئەجزاچی و.. هتد.
هەر لەم ڕووەوە د. جەمال نەبەز، لە کتێبی (بیرەوەرینامەی ئه و ڕۆژانەی جارەکی دیی ناگەڕێنەوە) دەنووسێت: ”لە قوتابخانەی سەرەتاییدا بووم، کە باسی شۆڕشی بارزان دەکرا. خەڵکەکە دەیانگوت بازانییەکان لە دژی حکوومەت هەستاون. پاش ماوەیەک دەنگ بڕا، بەڵام شتێک سەرنجی منی ڕادەکێشا، کە لە کۆڵانەکەی بەر ماڵی خۆمان دەوەستام، یان یارییم دەکرد، لە کۆڵانە تەسکەکەی لای ماڵی ئێمەوە، کە یەکسەر دەچوو بۆ قاوەخانەی سەرچیمەن، چەند کەسێک، هەموو ڕۆژێک بەوێدا دەهاتنە خوارەوە و بە بەر ماڵی ئێمەدا تێدەپەڕین، جلەکانیان لە جلی کوردیی خەڵکی سلێمانی نەدەچوو، کە گوێم لە قسەکانیان دەگرت، قسەکانیان لە قسەی خەڵکی سلێمانی نەدەچوو. ڕۆژێکیان لە یەکێکیانم پرسی، مامەکە ئێوە خەڵکی کوێن؟ پیاوەکە پێکەنی و گوتی، کوڕم خەڵکی ئەم وڵاتەین. ئا له و کاتەدا کەریمە فەندیی دراوسێمان لە ماڵ هاتە دەرەوە و گوێی له و قسانە بوو، هاتە لامەوە و بەئەسپایی گوتی، ئەوە مەلا مستەفای بارزانی بوو، خۆی و چەند کەسێکی لێرە دەستبەسەرن. له و کاتە بەدواوە، هەر جارێک ئه و پیاوە (مەلا مستەفا)، یان ئەوانی دی، بە کۆڵانەکەدا تێپەڕینایە، دەم بە بزە سڵاویان دەکرد و دەڕۆیشتن. جارێکیان هەر ئه و پیاوە (مەلا مستەفا)م دیت، فەردەیەک گەنمی دابوو بەکۆڵیدا، دەیبرد بۆ ئاش بیهاڕێ، یەک، یان دوو لە کەسەکانی، لەتەنیشتییەوە دەڕۆیشتن‌. ئەمەم بە چاوی خۆم دیوه، کە بۆ باوکم گێڕایەوە گوتی ئەوانە بارزانیین، حکوومەت شەڕیان پێ دەفرۆشێ، دەربەدەری کردوون و هەندێکیانی لە سلێمانی دەستبەسەر کردوون، کە لێم پرسی بۆچی دەربەدەری کردوون؟ باوکم گوتی داوای هەندێک شتیان کردووە بۆ کورد، لەوانە کە کورد بتوانن بە زمانی خۆیان بخوێنن و بنووسن، نەک بە زمانی عەرەبی. ماوەیەکی پێچوو ئه و بارزانییانە دیار نەمان. ڕۆژێکیان، کە لە بەردەرکی ماڵەکەمان وەستابووم، شێخ نووریی شێخ ساڵحی دراوسێمان دەگەڕایەوە ماڵەوە، گوتم مامە شێخ نووری ئەوە ماڵە بارزانییەکە گواستوویانەتەوە؟ پێکەنی و گوتی نا گەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان و حکوومەت پۆلیسێکی زۆری ناردووەتە سەریان و ئەوانیش گەلێک پۆلیسیان کوشتووە و ئێستا شەڕێکی گەرمە لەوێ.
شێخ ئەحمەدی بارزان و هاوەڵەکانی لە شاری سلێمانی مانەوە، بەڵام حکوومەت لە 18ی ئابی ساڵی 1943 بە ماڵ و خێزانەوە بۆ شاری (حللە)ی گواستنەوە. (مسعود البارزانی- ثورە بارزان).
هەروەک ئەوەی (زنار سلوپی) لە (في سبیل کردستان)دا دەڵێت: ئه و بارودۆخە ڕۆشنبیری و سیاسی و نیشتمانییەی سلێمانی بەگوڕو‌تین بوون، هەر زوو مەلا مستەفا بارزانی ئاوێتەی بوو، پاڵنەرێک بوو بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ڕێکخراو و فراوانتر درێژە بە خەباتی سیاسی و نەتەوەیی خۆی بدات، تا ئه و ڕادەیەی، لە سەرکردەی هۆز و شێخی ناوچەیەکەوە بوو بە سەرکردەی گەلێکی چەوساوە و مافخوراو.
زاهیر ئەحمەد سەوز- نووسەرى ناسراو، لەم ڕووەوە بۆمان دوا و گوتی: لە ساڵانی سییەکانی سەدەی ڕابردوودا، ڕێککەوتنە ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەکان دژ بە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی نەتەوەیی و نیشتمانیی کورد بوون، شۆڕشەکانی بارزان و بارزانییەکان پێشەنگی ئەم بزاڤە بوون، ئه و سەردەمە بێجگە لە ئاغا و شێخ و بازرگانەکان، هەموان لە شەوەزەنگی تاریکی و هەژاری و نەداریدا ژیانیان دەگوزەراند، نە ڕێکخراوێکی سیاسی، نە حزب و لایەنێکی ئاشکرا یان نهێنی، بێجگە لە حزبی شیوعی و حزبی هیوا لە سلێمانی، نەبوون، ئەگەر هەشبووبێ زۆر نهێنی و سست و بێ مەبەست لە ژیان و گوزەرانی بارزانییەکان بوون. شاری میوانداریی چینی ڕەشوڕووت هیچی لەدەست نەدەهات، چونکە پاروو لە قوڕگی شێردا بوو، بۆیە نەیان دەتوانی ئاوڕێکی ماددی لە منداڵ و ژن و پیاوەکانی ناوچەی بارزان و شێخ ئەحمەدی بارزانی و مەلا مستەفا بدەنەوە، کە لەلایەن حکوومەتی پاشایەتیی ئه و سەردەمە بەزۆرەملێ لە شاردا دەستبەسەر کرابوون، له و کاتەدا ژان و ئازاری بارزانییان گەیشتە پەڕەی دڵی مەلا مستەفا، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ئاریشەیان بۆ دروست دەکرا، مەلا مستەفا و بنەماڵەکانیان گیرۆدەی ژیانێکی قورسی پڕ ئازار و مەینەت ببوونەوە، خەمی میللەتی کورد لە لایەک و خەم و برسێتی و نەداریی بارزانییانی ئاوارە و دەستبەسەر لە شار لە لایەکی دیکە. ئه و ڕۆژگارە دەخیلە زۆرینە بەتاڵ بوو، پێشتریش لە 15ی3ی1932 حکوومەتی پادشایی عێراق هێرشی کردبووە سەر ناوچەی بارزان و بارزانییەکان دوور خرانەوە بۆ شاری مووسڵ، پاشان بۆ شاری ناسرییە لە خوارووی عێراق، ئەوجا بۆ بەغدا و دواجار بۆ ئاغجەلەر و ساڵی 1936 به ‌زۆرەملێ هێنرانە شاری سلێمانی و چەندین خێزان لەناویاندا بوو، وەک شێخ ئەحمەدی بارزانی و مەلا مستەفای بارزانی و چەند کەسێکی دیکەی دیار.
لە چەند خانوویەکدا لە گەڕەکی (سەرچیمەن و حەوشی گەورە) لە کانێسکان دابەش بوون. لە ڕووی مەعنەوییەوه،‌ حەپسەخانی نەقیب و شێخ لەتیفی شێخ مەحموود درێغییان نەکرد لەگەڵیان. مەلا مستەفا لەسەرپێ بوو تاوەکوو هەلی بۆ بڕەخسێ و خۆی بگەیەنێتە ناوچەی بارزان.“
هەر وەک زاهیر سەوز دەڵێ: ”ساڵی 1943 مەلا مستەفا، کڵاوزێڕی هاوژینەکەی لە ڕێگەی ئەسکەندەری ئەجزاچی (سەیدەلی) کە مەسیحی بوو، بۆ دەربازبوون لە دیلی، لە سلێمانی دەفرۆشێت و بە بەهاکەی سێ تفەنگی (بڕنەو) دەکڕێت. لە هەنگاوی یەکەمدا نوشستیان هێنا و لەلایەن چەند پۆلیسێکەوە لە ئەزمڕ دەستبەسەر کران، حەپسەخانی نەقیب ئەگاتە فریای مەلا مستەفا و دوان لە هاوڕێ گیانی بەگیانییەکانی و ڕزگاریان دەکا، لە سیناریۆیەکدا گوایە چوون بۆ ڕاو، نەک بۆ خۆگەیاندنە ناوچەی بارزان. دواتر حەپسەخان لە دەستبەسەریی ڕزگاریان دەکا و خۆی دەکاتە خاوەنی تفەنگەکان و بۆیان وەردەگرێتەوە. لە هەنگاوی داهاتوودا بۆ خۆڕزگارکردن لە دیلی، لەوێوە بەره و ناوچەی بارزان، ئەوجا هۆشداریی دەداتە دەوڵەت بۆ گەڕاندنەوەی خێزانی بارزانییان بە سەلامەتی لە سلێمانییەوە بۆ ناوچەی باو و باپیرانیان و چەخماخەی شۆڕشی ئازادیخوازی کورد لەسەر دەستی مەلا مستەفا بریسکەی لێ دایەوە.
حامید گەوهەری، لە کتێبی (ئیدریس مستەفا بارزانی و بارزانییەکان باشتر بناسین - مێژووی زارەکی)دا دەنووسێت: ” گواستنەوەی بارزانی بۆ سلێمانی، لە لایەن حکوومەتەوە هەلی بۆ ڕەخساند کە لەگەڵ سەرکردەکانی کۆمەڵەی هیوا و گەورەپیاوانی سلێمانی پەیوەندی دامەزرێنێت. سەرلەنوێ پەیوەندیی بە ئەندامانی هۆزی بارزانەوە کردەوە و بڕیاری دا بگەڕێتەوە بۆ بارزان. پەیوەندیی ئه و لەگەڵ (حەمەی ئەوڕەحمان ئاغا)وە دەگەڕێتەوە‌ بۆ ئه و ساڵە. پەیوەندییەکی گەرم لەنێوانیاندا دروست بوو، کاتێک مەلا مستەفا بەنهێنی سلێمانیی بەجێ هێشت و گەڕایەوە بۆ ناوچەی بارزان، حکوومەتی عێراق (حەمەی ئەوڕەحمان ئاغا) و چەند کەسێکی دیکەی بە تاوانی هاوکاریکردن لەگەڵ ڕاکردنی مەلا مستەفا دەستگیر کرد.“
هەروەها گەوهەری لە درێژەی باسەکەیدا دەنووسێت: ”بارزانی بە یارمەتیی ئەندامانی کۆمەڵەی هیوا و کوردانی نیشتمانپەروەری سلێمانی، توانیی لەگەڵ دوو کەسی نزیکی خۆی (مستەفا عەبدوڵا ئاکرەیی و سلێمانە سوور)، شارى سلێمانی بەجێ بهێڵێت و خۆی بگەیەنێتە سنووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان.“
لەمبارەیەوە بارزانی خۆی دەڵێت: کاتی ماڵئاواییکردن لە شێخ ئەحمەد، داوام لێ کرد، کە هەندێک ئامۆژگاریی پێویستم بکا، فەرمووی (کاتی هەڵسوکەوت لەگەڵ خەڵک، ئاگاداری حەق و ڕاستی بە، هەرگیز لەخۆباییبوون نەچێتە دڵتەوە، هەتا دڵنیا نەبیت لە سەرکەوتن و هەتا بۆت دەکرێ خۆت لە پێکدادان لەگەڵ حکوومەت بپارێزە و ئەگەر کەوتییە بەر دەستیان، دانوستاندنیان لەگەڵدا مەکە). بارزانی بە بەرگی مەلایەتییەوە گەیشتە ناوچەی شنۆ، پاشان بارزانی و هەڤاڵانی، کە لەوێ بوون، لە شنۆوە بە ڕێگەی کێلەشیندا خۆیان گەیاندە مێرگەسۆر و لەوێوە چوونەوە بۆ بارزان. بە گەڕانەوەی بارزانی بۆ ناوچەکە، جەژن و شادی هەموو ناوچەکەی داگرتووە. لاوەکان پۆل پۆل گەیشتنە لای و بە دوو هەفتە ژمارەیان گەیشتە 750 کەس، کە هەندێکیان چەکیان هەبوو و ئەوانی دیکەیش بێ چەک بوون، بە خەنجەر و داس دەچوون بۆ چەککردنى پۆلیسخانەکان.
دەربازبوونى بارزانی لە سلێمانی و گەڕانەوەی بۆ بارزان، لە ڕۆژنامەکانی جیهاندا دەنگی دایەوە و هەر کامەیان بە جۆرێ لە ئازایەتیی بارزانی دوا. دوو ڕۆژنامەی (نیویۆرک تایمز و هێڕاڵد تریبوون) مستەفا بارزانییان بە شەڕکەر و پاڵەوان ناساند. محەمەد عەلى سوڵتانى لە کتیبى دۆخى سیاسى، کۆمەڵایەتى، مێژوویى هۆزى بارزاندا دەڵێت: ”مستەفا بارزانى پیاوێکى ڕۆشنبیر بوو، زمانەکانى کوردى و عەرەبى و فارسیى باش دەزانى و ئاشنایى لەگەڵ زمانەکانى ئینگلیزى و تورکییشدا هەبوو، کەسایەتییەکى دروستکار و ڕاستبێژ بوو، بەبێ پێچووپەنا و بەڕاشکاوى قسەى دەکرد. باوەڕى زۆرى بە نەتەوەکەى هەبوو. تێگەیشتوو بوو و بە لۆژیکەوە ڕووبەڕووى کێشەکان دەبووەوە و تا ئەوجێیەى بۆى بکرایە، دەیویست کێشەکان بە ئاشتى چارەسەر بکات.“[1]
$سەرچاوە: کتیبى کەسایەتیى مستەفا بارزانى لە هزری رووناکبیرانى شارى سلێمانیدا، نووسینى: زانیار سەردار قڕگەیی، 2018.$
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
ئەم بابەتە 340 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی baskurd.basnews.com - 12-07-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
فۆڵدەرەکان: مێژووی هاوچەرخ
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سارا سەردار )ەوە لە: 12-07-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئەمیر سیراجەدین )ەوە لە: 12-07-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ئەمیر سیراجەدین )ەوە لە: 12-07-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 340 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1118 KB 12-07-2023 سارا سەردارس.س.
PKK وەک خۆی
بە ڕێنووسێکی پوخت لە ماشێنی گەڕانەکەماندا بگەڕێ، بەدڵنیاییەوە ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنیت!
پۆل: پەرتووکخانە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber1
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

PKK وەک خۆی

PKK وەک خۆی
ناونیشانی پەرتووک: PKK وەک خۆی
ناوی نووسەر: #حەسەن جودی#
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
چاپخانە: چاپی ئەلکترۆنی
ساڵی چاپ: 2015
لە بڵاوکراوەکانی: ئەکادیمیای زانستە کۆمەڵایەتییەکانی عەبدوڵڵا ئوجەلان.
[1]
خوێندنەوە / داونلۆدکردنی پەرتووکی: PKK وەک خۆی
ژمارەی داونلۆد: 275 جار
ئەم بابەتە 1,562 جار بینراوە
هاشتاگ
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ساڵی چاپکردن: 00-00-2015 (9 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
فایلی PDF: بەڵێ
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 12-06-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 12-06-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 07-03-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,562 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.239 KB 12-06-2022 ڕۆژگار کەرکووکیڕ.ک.
فایلی وێنە 1.0.110 KB 12-06-2022 ڕاپەر عوسمان عوزێریڕ.ع.ع.
فایلی PDF 1.0.12 MB 58 12-06-2022 ڕاپەر عوسمان عوزێریڕ.ع.ع.
ئاخوڕی خۆی لێ گۆڕاوە
کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
پۆل: وشە و دەستەواژە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئاخوڕی خۆی لێ گۆڕاوە

ئاخوڕی خۆی لێ گۆڕاوە
دەستەواژە: ئاخوڕی خۆی لێ گۆڕاوە
واتا: ڕۆژانی هەژاریی خۆی بیرچووەتەوە و بەسەر خەڵکدا خۆی بادەدات. [1]

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=

تێبینی: کوردیپێدیا بەهیوایە تەواوی وشە و دەستەواژە کوردییەکانی هەموو شێوەزمانەکان بە پێناسی ڕێزمانییان و خستنە ڕستەیانەوە کۆبکاتەوە و وێنەی پێویستیش بۆ زۆریان پەیدابکات، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە...
ئەم بابەتە 161 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 90%
90%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 24-07-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە ئەحمەد )ەوە لە: 25-07-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شەنە ئەحمەد )ەوە لە: 25-07-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 161 جار بینراوە
ئاخوڕی خۆی لێگۆڕاوە
بە ڕێنووسێکی پوخت لە ماشێنی گەڕانەکەماندا بگەڕێ، بەدڵنیاییەوە ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنیت!
پۆل: پەند و ئیدیۆم | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئاخوڕی خۆی لێگۆڕاوە

ئاخوڕی خۆی لێگۆڕاوە
ئاخوڕی خۆی لێگۆڕاوە.
بە کەسێکی هەژار و نەدار و دەست کوورت دەوترێ کە بەهۆی کارێکەوە بەڕێکەوت پارەی دەستگیر بێ، لەناکاو دەوڵەمەند دەبێت و خۆی لێبگۆڕێ و لەخۆی بایی بێ، لەناو خەڵکیدا بەجۆری هەڵسوکەوت بکات کە پێشتر وای بەخۆیەوە نەدیبێ، ئەوەش دەبیتە جێگەی تێرامان و پرسیار لەسەری.[1]
ئەم بابەتە 817 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - رێبوار جەمال سەگرمە
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێبوار جەمال سەگرمە )ەوە لە: 16-07-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 16-07-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 06-02-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 817 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.114 KB 16-07-2022 ڕێبوار جەمال سەگرمەڕ.ج.س.
ئاردی خۆی بێژ، کەپەکی خۆی ڕێژ
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت؛ کێ، کێیە! کوێ، کوێیە! چی، چییە!
پۆل: پەند و ئیدیۆم | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئاردی خۆی بێژ، کەپەکی خۆی ڕێژ

ئاردی خۆی بێژ، کەپەکی خۆی ڕێژ
ئاردی خۆی بێژ، کەپەکی خۆی ڕێژ.
کەپەک: درشتەی ئاردی بێژراوە (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) ، ئەو کابانەی ئارد دەبێژێتەوە، توێکی ئەو دانەوێڵەیەی بە هاڕاوەکەوە هاتووە، جیای دەکاتەوە، لە کوردەواردا پێی دەوترێت: کەپەک. بۆ کەسێک بەکاردێت کە دەستی لە هەموو شتیک شتبێت، ئەوەی لە دڵیدایە بیدرکێنێت، بەهۆیەوە ڕاستییەکی نەزانراو ئاشکربکات. [1]
ئەم بابەتە 193 جار بینراوە
هاشتاگ
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 6
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشە شێوەزارەکانی کوردیی ناوەند: بەشە شێوەزاری موکریانی
شار و شارۆچکەکان: سەقز
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێبوار جەمال سەگرمە )ەوە لە: 01-12-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 01-12-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 06-02-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 193 جار بینراوە
ئاری هەرسین وازهێنانی خۆی لە پارتی ڕاگەیاند
کوردیپێدیا، مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆ بۆ نەوەکانی سبەینێ ئەرشیڤ دەکات!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئاری هەرسین وازهێنانی خۆی لە پارتی ڕاگەیاند

ئاری هەرسین وازهێنانی خۆی لە پارتی ڕاگەیاند
کوردستان یان نەمان
بۆ/ بەڕێزان بنەماڵەی بارزانی و مەکتەبی سیاسی #پارتی دیموکراتی کوردستان#
سڵاوی گەرم...
بە درێژایی ژیانی سیاست کردن و حیزبایەتیم، هەمیشە هەم سیاسەت و هەم حیزبایەتیم بە ئالیەت زانیوە بۆ خزمەتی خەڵکی کوردستان. لەوەش باڵاتر، هەرچیم کردوە بۆ سەر بەخۆیی خاکی پیرۆزی کوردستان کردومە. بۆ یەک چرکەش لە ژیانی شەخسیمدا بیرم نایەت بۆ تاکتیکیش بوبێت، بڕوام بە کەمتر لە سەربەخۆیی هەبوبێت و کارم بۆ کردبێت.
لەم وێستگە زۆر هەستیار و پیرۆزەی ژیان و کوردایەتی و سیاسەتدا، کە بڕیاری ڕیفراندۆم (وەک ئالیاتێک بۆ هێنانەدی ئاواتی لەمێژینەی گەلێک بوەتە ئەمری واقیع) پێم وایە مەرامی نامەرد زۆرن بۆ بچوک کردنەوەی ئەم (گەورەترین) پڕۆژە نیشتیمانیە. هەر بۆیەش لە ڕێگەی ئەم نوسراوەوە هەڵپەساردنی هەموو کار و ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆم لە سەرجەم ئۆرگانەکانی حیزبماندا هەتا دوای ڕیفراندۆم ڕادەگەیەنم. چونکە پێم وایە ئەمڕۆ ڕۆژی کوردایەتی و کوردستانی بوونە، نەک شەڕە دەم و چەلەحانێی حیزبایەتی بچووک و بەرتەسک.
بە دڵنیاییەوە بەڕێزتان هەر ئیجرائاتێکی حیزبی بەرامبەر بەندە بنوێنن قوبوڵی دەکەم و، نە موناقەشەی ئیجرائاتەکانتان دەکەم و نە حوکمیشتان (تەممیز) دەکەم. بەڵام لە بڕیاری خۆم پەشیمان نابمەوە.
هەر کات پڕۆسەی ڕێفراندۆم کۆتایی پێ هات، دیسانەوە لەخزمەتتاندا دەبم و ئەرکی حیزبی خۆم (هەر وەک هەمیشە) زیاد لە پێویست جێبەجێ دەکەم.
دواجار لەم هەلە مێژوویەدا ڕێگەی براتان بدەن با تەنیا کورد و کوردستانی بم و هیچیتر. من لەمڕۆوە پارتی نیم، هەتا کۆتاییهاتنی پڕۆسەی ڕیفراندۆم.
شەکاوەبێت ئاڵای سەربەخۆیی خاکی پیرۆزی کوردستان.
لەگەڵ ئەوپەڕی ڕێزمدا.
ئاری محەمەد هەرسین
#04-01-2017#
ئەم بابەتە 5,940 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] بەیان و ڕاگەیاندننامە | کوردیی ناوەڕاست | تەواوی کەناڵەکانی راگەیاندن
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 04-01-2017 (7 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 21-08-2017 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 21-08-2017 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 04-02-2019 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 5,940 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.147 KB 21-08-2017 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.
ئازا کووڵی دڵی خۆی ڕژان
بە ڕێنووسێکی پوخت لە ماشێنی گەڕانەکەماندا بگەڕێ، بەدڵنیاییەوە ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنیت!
پۆل: پەند و ئیدیۆم | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ئازا کووڵی دڵی خۆی ڕژان
پەند و ئیدیۆم

ئازا کووڵی دڵی خۆی ڕژان
پەند و ئیدیۆم

ئازا کووڵ دڵ خۆی ڕژان.
توانای مرۆڤ بێسنوورە، هەر کەسێک جۆرێک زیرەکیی شاراوەی تێدایە، لە قۆناغێکی تەمەنیدا دەردەکەوێت، هەندێک کەس لە ژیانیاندا دەرفەتی دەرخستنی تواناکانی نییە، هەتا دۆخیان لەبارنەبێت. بۆ کەسێکی زیرەک و بەتوانا بەکاردێت، لە دۆخێکی تایبەتیدا، لەبەرچاوی خەڵکی زیرەکی خۆی ئاشکرا بکات. [1]
ئەم بابەتە 3,117 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - هاوڕێ باخەوان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 22
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشە شێوەزارەکانی کوردیی ناوەند: بەشە شێوەزاری گەرمیانی
شار و شارۆچکەکان: کفری
شار و شارۆچکەکان: کەلار (گەرمیان)
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 90%
90%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 12-05-2013 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕێبوار جەمال سەگرمە )ەوە لە: 23-11-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 3,117 جار بینراوە
ئاستی دەریاچەی ورمێ بە کەمترین ئاستی مێژوویی خۆی دەگات
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت هەر ڕۆژێکی ڕۆژژمێرەکەمان چیی تیادا ڕوویداوە!
پۆل: ئامار و ڕاپرسی | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئاستی دەریاچەی ورمێ بە کەمترین ئاستی مێژوویی خۆی دەگات

ئاستی دەریاچەی ورمێ بە کەمترین ئاستی مێژوویی خۆی دەگات
بەڕێوەبەری بەرنامەداڕێژی بۆ ناوەندیی وەژاندنەوەی #دەریاچەی ورمێ# وتی: چاوەڕوان دەکرێت لە مانگی خەرمانانی ئەمساڵ ئاستی دەریاچەی ورمێ دەگاتە 1700 کیلۆمەتری چوارگۆش.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس:،مەسعوود تەجریشی ئاماژەی دایە دوایین دۆخی دەریاچەی ورمێ و ڕای­گەیاند: هاوینی ئەمساڵ هەوای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا 2 پلەی گەرما لەچاو مامناوەندی 40 ساڵی ڕابردوو زیادی کردووە و ئەم بابەتە بووەتە هۆی ئەوەی‌ بە هەڵم بوونی ئاوی دەریاچەکە خێراتر بێتەوە.
ناوبراو ڕوونیشی کردەوە: چاوەڕوان دەکرێت لە کۆتایی مانگی خەرمانانی ئەمساڵدا ئاستی دەریاچەی ورمێ بە 1700 تا 1800 کیلۆمەتری چوارگۆش بگات کە پێش لە دەست­ بەکاربوونی چالاکیی ناوەندی وە‌ژاندنەوەشدا 1700 کیلۆمەتری چوارگۆش بوو.
ماڵپەڕی کوردپرێس: 08-08-2017
تەجریشی زیادیشی کرد: دابەزینی باران بارینەکان و زیادبوونی ڕێژەی پلەی گەرما و تەرخان نەدانی گوژمەی وەژینەوەی دەریاچەی ورمێ بووەتە هۆی ئەوەی تاکوو ئەمساڵ بە پێی بەرنامەی پێشبینی­کراو کار نەکەین.
ئەم بابەتە 8,593 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردپرێس- 09-08-2017
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
شوێنەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 08-08-2017 (7 ساڵ)
جۆری ئامار و ڕاپرسی : ژینگە
شار و شارۆچکەکان: ورمێ
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 88%
88%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 09-08-2017 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 09-08-2017 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 09-08-2017 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 8,593 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.192 KB 09-08-2017 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مەیان خاتوون
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,925
وێنە 104,267
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,726
ڤیدیۆ 1,232
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مەیان خاتوون
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.188 چرکە!