پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
شوێنەکان
یاخیان
16-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
16-04-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سەعەد دەخیل تەعلۆ خدر
16-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
بارزان ئەکرەم
16-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
15-04-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
15-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
کورد لە ئەرمەنستان ساڵی 1947
15-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
گوندی ناوزەنگ ساڵی 1979
15-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 515,973
وێنە 105,158
پەرتووک PDF 19,081
فایلی پەیوەندیدار 95,596
ڤیدیۆ 1,279
ژیاننامە
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
تاراوگە
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ئەنجام: 4 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 1
















نوێکردنەوە
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Facebook Messenger
Email
Copy Link

02-07-1993 - کۆمەڵکوژیی عەلەوییەکان لە سێواس
ئامانجمان ئەوەیە وەک هەر نەتەوەیەکی تر خاوەنی داتابەیسێکی نەتەوەییی خۆمان بین..
پۆل: ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کۆمەڵکوژیی عەلەوییەکان لە سێواس

کۆمەڵکوژیی عەلەوییەکان لە سێواس
$باکووری کوردستان$
- تورکەکان کۆمەڵکوژییەکیان لە شاری سێوازی باکووری کوردستان ئەنجامدا، پاش لە هوتێل مادماک چەندین کەسایەتیی عەلەوی کۆبوونەوە، هوتێلەکەی کە ئەو کەسایەتییە عەلەوییانەی تێدابوو گەمارۆدرا و سووتێنرا، بەو هۆیەوە 37 کەس گیانیان لەدەستدا، کە 33 کەسیان ڕۆشنبیر و شاعیر و نووسەری عەلەوی بوون، دوو کارمەندی هۆتێلەکە و دوو لە هێرشکارەکانیش هەر لەو ئاگرەدا سووتان.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
ئەم بابەتە 4,277 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 02-07-2020
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سیواس
وڵات - هەرێم: تورکیا
وڵات - هەرێم: باکووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 02-07-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 02-07-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 02-07-2020 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 4,277 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.185 KB 02-07-2020 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
ئەیالەتی ڕۆم (سێواس)
کوردیپێدیا، مێژووی ڕۆژ بە ڕۆژی کوردستان و کورد دەنووسێتەوە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەیالەتی ڕۆم (سێواس)

ئەیالەتی ڕۆم (سێواس)
ناونیشانی بابەت: ئەیالەتی ڕۆم (سێواس)
ئامادەکردنی: #چۆمان حەمە تەقێدین#

ئەیالەتی ڕۆم (سێواس) ، ناوی ئەیالەتێکی کوردییە لە #باکووری کوردستان# ناوچە تورکنشینەکانی کۆماری تورکیای ئێستە هەڵکەوتووە و یەکێکە لە ‌نۆ ئەیالەتە‌ کوردییەکەی ناو ‌چوارچێوەی دەوڵەتی عوسمانی، ئەم ئەیالەتە لە ساڵی (1398ز) دامەزراوە، کە شوێنی میرنشینی بەنوئارتینی تورکمانی گرتووە، ئەو میرنشینە تورکمانییە لە ساڵی (1335ز) لەسەر حیسابی خاکی کوردانی باکووری کوردستان دامەزرا و ئەم میرنشینە تورکمانییە بەشێک بووە لە دەوڵەتی ئیلخانانی مەغۆلی (مەغۆلەکانی فارس) ، کە ئەوە بوو لە پاش ئەوەی میرنشینەکە لەلایەن هێزەکانی سوپای عوسمانی لە ساڵی (1398ز) کۆتایی پێ هێنرا، ئەم ئەیالەتە، واتا ئەیالەتی ڕۆم (سێواس) لە هەمان ساڵ شوێنی گرتووە وەکوو سێیەمین ئەیالەتی دەوڵەتی عوسمانی و کۆنترین ئەیالەتی کوردییە لەسەر خاکی باکووری کوردستان، ناوچە تورکنشینەکانی کۆماری تورکیای ئێستە دامەزرا بێت، تاوەکوو ساڵی (1864ز) بەردەوام بووە، کە (466) ساڵ تەمەنی ئەو ئەیالەتە بوو، واتا ئەیالەتی سێواسبووە و نەمانی ئەو ئەیالەتە واتا ئەیالەتی سێواس پاش ئەوە هات کە سی و دووەهەمین سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی سوڵتان عەبدولعەزیزی یەکەم (1876-1860ز) لە ساڵی (1864ز) دا لە میانەی چاکسازییەکانیدا (یاسای ویلایاتی نوێی عوسمانی) دەرکرد و دواتر ویلایەتی سێواسی لێ درووست کراوە و لە ساڵی (1827ز) بەشێک لێ جیا کرایەوە کە ئەیالەتی کاستەمۆنۆ (قەستەمۆنی) ی لێ پێک هات. ئەم ئەیالەتە ناوەندەکەی شاری سێواسی ناوەندی ئێستەی پارێزگای سێواسی سەر بە باکووری کوردستان بووە و ڕووبەرەکەی نزیکەی (74.880) کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، بەڵام لە دوای ساڵی (1827ز) پاش ئەوەی بەشێکی لێ جیا کرایەوە کە ئەیالەتی کاستەمۆنۆ (قەستەمۆنی) ی لێ پێک هات کە ڕووبەرەکەی بووە (62.500) کیلۆمەتر چوارگۆشە، کە ئەو ڕووبەرە ڕووبەری ویلایەتی سێواسە لەگەڵ نزیکەی (21.180) کیلۆمەتر چوارگۆشە خرایە سەری، واتا خرایە سەر ویلایەتی سێواس، کە دووەهەمین ئەیالەتی کوردستانە ‌لە ‌ڕووی ڕووبەرەوە و لە ڕووی سنووری جوگرافییەوە ئەکەوێتە بەشی ئاسیای دەوڵەتی عوسمانی، کە لە باکوورەوە بە دەریای ڕەش و ئەیالەتی کاستەمۆنۆ (قەستەمۆنی) و لە ڕۆژهەڵاتەوە بە هەرسێ ئەیالەتی تەرابزۆن و ئەیالەتی #ئەرزەڕۆم# و ئەیالەتی #ئامەد# (ئامەد) و لە باشوورەوە بە هەر دوو ئەیالەتی زولقدەر (مەعەرەش-مەڕەش) و کارامان (قەرەمان) و لە ڕۆژاواوە بە ئەیالەتی ئاناتۆلیا دەورە دراوە. لە ڕووی نەتەوەییەوە کورد، کە زۆرینەیان سەر بە شێوەزاری زازاکین و کەمینەیان سەر بە شێوەزاری کرمانجیی سەروون، زۆرینەی دانیشتووانی ئەیالەتی ڕۆم (سێواس) ی پێک هێناوە و تورک و ئەرمەن و نەتەوەکانی تر کەمینە بوون. ئەیالەتی ڕۆم (سێواس) لە ڕووی دابەشی کارگێڕییەوە لەنێوان ساڵانی (1700-1864ز) دا لە حەوت سنجەق پێک هاتووە کە ئەمانەن:
1- سەنجەقی سێواس، کە سەنجەقی ناوەندی ئەیالەتی ڕۆم (سێواس) بووە.
2- سنجەقی ئاماسیا.
3- سەنجەقی دیورجی (دیڤریکی) .
4- سەنجەقی ئەرەبگیر (ئارەپگیر) .
5- سەنجەقی چۆروم.
6- سەنجەقی بۆزۆک (یۆگات) .
7- سەنجەقی جانیک (سامسون) .
لە ڕێکەوتی (9ی 4/ئەپرێلی 1511) دا لەلایەن هۆزە تورکمانە قزڵباشەکانی #ئانادۆڵۆ# کە لایەنگیری شا ئیمساعیلی یەکەم (1501-1524ز) دامەزرێنەر و یەکەم شای دەوڵەتی سەفەوی بوون، بە سەرکردایەتیی بیوکلی ئۆغلی حەسەن حەلیفە (شاە قوڵی بابا تەکەلۆ) ی تورکمانی، کە سەرۆکی هۆزی تەکەلۆی تورکمانی بوو، هۆزی تەکەلۆی تورکمانی یەکێکە لە حەوت هۆزەکەی لایەنگری تەریقەتی خانەوادەی سەفەوی (میرنشینی ئەردەبیڵ-قزڵباش) لە سەردەمی دەسەڵاتداریەتیی هەریەکە لە شێخ سوڵتان جونەید (1447-1455ز) پێنجەم میری تەریقەتی خانەوادەی سەفەوی (میرنشینی ئەردەبیڵ-قزڵباش) و شێخ سوڵتان حەیدەر (1455-1487ز) شەشەم میری تەریقەتی خانەوادەی سەفەوی (میرنشینی ئەردەبیڵ-قزڵباش) و شێخ ئیمساعیل (1487-1501ز) حەوتەم و دوایین میری تەریقەتی خانەوادەی سەفەوی (میرنشینی ئەردەبیڵ-قزڵباش) ، کە دواتر بوونە لایەنگری دەوڵەتی سەفەوی و ئەوە بوو لە ساڵیادی کۆژرانی ئیمام حسێندا شۆڕشیان بە دەوڵەتی عوسمانی دەست پێ کرد و سەرەتا شۆڕشگێران هێرشیان کردە سەر شاری کۆتاهیەی پایتەختی ئەیالەتی ئەناتۆلیا و دواتر شۆڕشگێران توانییان دەست بگرن بەسەر تەواوی ئەیالەتی ڕۆم (سێواس) دا و ئەبوو بە فەرمانی سوڵتان بایەزیدی دووەم (1481-1512ز) هەشتەم سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی، خادیم عەلی پاشا (1506-1511ز) بیست و دووەمین سەدری ئەعزەمی دەوڵەتی عوسمانی بە سەرکردایەتیی هێزێکی سوپای دەوڵەتی عوسمانی کە لە هەشت هەزار سەربازی ئینکشاری پێک هاتبوو، هێرشیان کردە سەرشۆڕشگێرە قزڵباشەکانی دەوڵەتی سەفەوی کە ئەوە بوو خودی خادیم عەلی پاشا (1506-1511ز) بیست و دووەمین سەدری ئەعزەمی دەوڵەتی عوسمانی و زۆرینەی هێزەکانی و سوپای دەوڵەتی عوسمانی تیاچوون، واتا کۆژران و تەنیا چەند سەربازێکی ئینکشاری دەرچوون و دواتر هێزێکی تری سوپای دەوڵەتی عوسمانی بە سەرکردایەتیی کۆجا مستەفا ڕەشید پاشا (1511-1512ز) بیست و سێیەهەمین سەدری ئەعزەمی دەوڵەتی عوسمانی لە ڕێکەوتی (2ی 7/یولیوی 1511) کۆتایی هێنا بە شۆڕشی قزڵباشەکان لە ئانادۆڵۆ و خودی بیوکلی ئۆغلی حەسەن حەلیفە (شاە قوڵی بابا تەکەلۆ) ی تورکمانی کوژرا و بە هەزاران کەسیان لە شیعەکانی باکووری کوردستان و ناوچەکانی ئانادۆڵۆ کۆمەڵکۆژ کرد، بەوەش شۆڕشی قزڵباشەکان کۆتایی هات.

$سەرچاوەکان$
1- ئەولیا چەلەبی: کورد لە مێژووی دراوسێکانی دا/سیاحەتنامەی ئەولیا چەلەبی-وە: سەعید ناکام-بەغدا 1979ز.
2- نۆیل باربەر: فەرمانڕەواییانی قۆچ زێرین (لە ‌سوڵتان سلێمانی قانوونییەوە تا ئەتاتورک) -وە: ڕێبوار کەریم وەلی-هەولێر2001ز.
3- د . فەیسەڵ دەباغ: کوردستان لە ‌چاپکراوە عوسمانلییەکان دا- ‌نووسەر لە زمانی تورکی عوسمانلییە کردوویەتی بە ‌کوردی-هەولێر2004ز.
4- یاسین سابر ساڵح: ئینسایکڵۆپیدیای گشتی -سلێمانی2005ز.
5- د . مەحمەد سوهەیل تەقوش: مێژووی دەوڵەتی سەفەویی-وە: شاخەوان مەحمەد-هەولێر2006ز.
6- ڕاجر سێڤیری: ئێرانی سەردەمی سەفەویی- وە: سەڵاحەددین ئاستی-سلێمانی2006ز.
7- محەمەد ڕەسوڵ هاوار: کورد و باکووری کوردستان (لە سەرەتای میژووەوە هەتا شەڕی دووەمی جیهان) / بەرگی یەکەم-سلێمانی2006ز.
8- شەمس دین سامی: کورد و کوردستان لە ‌قامووسول ئەعلامدا-وە: ئەحمەد تاقانە -هەولێر2008ز.
9- وریا ڕەحمانی: کورد و کوردستان لە ڕوانگەی نەخشەوانییەوە- هەولێر2009ز.
10- د . فەرهاد پیرباڵ: کرۆنۆلۆجیای کوردستان 625پ.ز-1932ز- هەولێر2011ز.
11- د . محمەمەد سوهەیل تەقوش: عوسمانییەکان/لە ‌دامەزراندنی دەوڵەتەوە تاکودەتا بە ‌سەر خەلافەتدا-وە: د . نەریمان خۆشناو و مەستەفا سەید مینە-هەولێر2014ز.
12- د . موفید زەیدی: ئینسایکلۆپیدیای مێژووی ئیسلام/سەردەمی عوسمانی-وە: بەختیار عەزیز ئەحمەد-سلێمانی2015ز.
13- مەحمەد خۆرشید پاشا: سیاحەتنامەی حدود (گەشتنامەی سنوور لەنێوان هەر دوو دەوڵەتی عوسمانی و ئێراندا) -وە: مەحموود هۆمەر باوزی-هەولێر2019ز.
14- سەنتەری برایەتی: ویلایەتەکانی باکووری کوردستان لە ‌سەردەمی حوکمڕانی عوسمانییەکاندا- لە زمانی عوسمانییەوە کردوویەتی بە ‌کوردی-فەیسەڵ دەباغ، ژمارە/10، کۆتایی مانگی شوباتی 1999ز.
15- ئینتە‌رنێت- ویکیپیدیا.[1]
ئەم بابەتە 497 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی baskurd.basnews.com - 29-01-2023
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 29-01-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سیواس
فۆڵدەرەکان: مێژووی کۆن
وڵات - هەرێم: باکووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سارا سەردار )ەوە لە: 29-01-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 29-01-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 29-01-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 497 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1172 KB 29-01-2023 سارا سەردارس.س.
سێواس - سیواس
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
پۆل: شوێنەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سێواس

سێواس
سێواس (Sêwas) یەکێکە لە شارە جوانەکانی #باکووری کوردستان#ە. لە ئیستادا لە سنوری کۆماری #تورکیا#ی داگیرکەردایە.
ناوی سێواس لە سەردەمی ڕۆمەکاندا سیبەستیا (Sebasteia) بووە لەسەردەی ئیسلامدا بە دانیشمەند(Danişmend) و لە کاتی عوسمانییەکاندا بە ئیالاتی ڕۆم (Eyaleta rom)یان ئیالاتە سیڤاس ناوبراوە.
مێژووی شاری سێواس لە 1650 بەرلە زاین لەسەردەمی هیتییەکاندا و 695-550 لەسەردەمی ماددەکاندا هەرشار و ئاوەدانی بووە.
لە ساڵی 17ی زاینی تا 395 لەژێر حوکمی ڕۆمەکاندا بووە پاشان بیزەنتییەکان و هەروەها لە 1152 دا سەلجوقییەکان حوکمیان کردووە.
دواجاریش لە ساڵی 1408ی زایندا لەلایەن دەوڵەتی عوسمانلییەوە حوکمکراوە.
شاری سێواس بە کۆمەلێک چیایی سەرکەش چواردەور دراوە یەک لە بەرزترین چیاکانی شاری سێواس لە هەرێمی(کۆساداخ)ە کە 3050 مەتر لە ئاستی دەریاوە بەرزە هەروەها چیایی (قەرەجە) 2079 و چیایی کەشلیک 2230 و یالدز 2537 هەروەها چیایی (یاما) 2631 بەهەمان شیوەی چیایی (سۆڕ) 3015م لەگەڵ چیایی (بایی) 2802 مەتر بەرزە بەگشتی شاری سێواسیش بەهەمان شێوەی شارەکانی تری کوردستان پێکهاتووە، لە چیاو دەشتایی و گردۆڵگە ئاو هەوایی شاری سێواس سازگار و فێنکە چەند چەم و ڕووبارێک بە هەریمەکەدا تێ دەپەڕن لەوانە چەمی (قیزلەرماک) و (تۆهامە، چالتی، تۆزان و کیلکیت) بەپێی سەرژمێری حکومەتی داگیرکەری تورک لە ساڵی 1997دا شاری سێواس 278.734 ڕوونیشتڤانی هەبووە شاری سێواس لە موسڵمانی سونە و عەلەو پێکهاتووە بەهەمان شیوەی هەرێمەکانی دیکەی کوردستان تورکیا هەوڵی بە تەتریک کردنی شارەکەی داوە لە ئیستادا ژمارەی تورکەکان دە هێندەی کوردە لەو شارەدا.
ئەم بابەتە 3,514 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | کوردیی ناوەڕاست | ئەم بابەتە هاوکارمان کاک (مانوو بەرزنجی) ئامادەی کردووە.
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 9
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری شوێن / شوێنەوار: شار
زمان - شێوەزار: کرمانجیی سەروو
ژمارەی دانیشتووان: 10 هەزار تا 50 هەزار
شار و شارۆچکەکان: سیواس
گۆڕینی ڕەگەز : بە تورک کراوە
وڵات - هەرێم: باکووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 12-08-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 13-08-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 13-08-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 3,514 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.168 KB 12-08-2018 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.
کەجەکە یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژیەکەی سێواس و چۆرومی کردەوە
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کەجەکە یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژیەکەی سێواس و چۆرومی کردەوە

کەجەکە یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژیەکەی سێواس و چۆرومی کردەوە
کۆمیتەی گەل و بڕواکانی کەجەکە لە لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، مێژووی دەوڵەتی تورک، مێژوویەکی پڕە لە کۆمەڵکوژکردنی گەل و بڕواکان و هاوکات یادی قوربانیان کۆمەڵکوژیەکەی چۆروم و سێواسی کردەوە.
لە پەیامەکەی کەجەکەدا هاتووە:
مێژووی دەوڵەتی تورک مێژوویەکە کە پڕە لە کۆمەڵکوژکردنی گەل و بڕواکان. یەکێک لەو بەشانەی کۆمەڵگا کە لە ناو ئەو مێژووەدا بوو بە ئامانجی هێرشی جەستەیی، قڕکردنی کلتوری، فشار و تواندنەوە، عەلەویەکان بوون. لە مانگی ئایار و تەموزی ساڵی 1980 لە چۆروم و لە 2ی تەموزی ساڵی 1993 لە سێواس، عەلەویەکان جارێکی دیکە بە هۆی بڕوا و ژیانی دیمۆکراسیان، لە لایەن دەوڵەتی فاشیستی تورکەوە ڕووبەرووی کوشتار بوونەوە. ئێمە، ئەو عەلەویانەی لە ئەنجامی کۆمەڵکوژیەکاندا گیانیان لەدەستداوە، بە ڕێزەوە یاد دەکەینەوە و هیوا و ئاواتەکانیان، بە سەرکەوتنی تێکۆشانمان بۆ تورکیایەکی دیمۆکراتیک و کوردستانێکی ئازاد، بەدی دێنین و بانگەوازیەکیش ئاڕاستەی بە تایبەت عەلەویەکان و بە گشتی گەلانی تورکیا دەکەین کە بە هێز و ئیرادەیەکی پۆڵاینەوە خاوەنداری لەم تێکۆشانە بکەن.
عەلەویەکان لە لایەن تورکە ڕەگەزپەرەستەکانەوە کۆمەڵکوژ کران کە ئایین بۆ دەسەڵاتی خۆیان بەکار دێنن. بکوژەکان لە کاتی کۆمەڵکوژیەکانی چۆروم و سێواسدا بە دروشمەکانیان، عەلەویەکانیان وەکو دوژمنی گەل، دەوڵەت و ئایین پیشان دەدا. بۆیە وەکو هەموو کۆمەڵکوژیەکانی تری دەوڵەتی تورک، لە کۆمەڵکوژیەکانی دژی عەلەویەکانیشدا، ڕەگەزپەرەستە تورکەکان کە ئایینیان بەکار دەهێنا، پێشەنگایەتیان کرد. دەوڵەتی کۆماری تورکیا هاوڵاتیە ئاسایەکانیشیان خستە بەر پەلامارەکانی کۆنترا ڕەگەزپەرەستەکان و لە کاتی کۆمەڵکوژیەکانی دژی عەلەویەکاندا، وەکو ئەوەی 'تووڕەیی موسولمانان لە دژی عەلەویەکان' پیشاندران. بەم تاکتیکە هەوڵیاندا عەلەویەکان لە ناو هێڵی ڕەگەزپەرەستیدا بهێڵنەوە و بۆ ئامانجە جیاوازەکانیان بەکاریان بهێنن.
ئێستاش ئەم ڕێکخراوە بکوژەی کە ناوی ئاکەپە-مەهەپەیە کە گەیشتووەتە دەسەڵات و هەموو ڕۆژێک لە دژی گەلانی تورکیا وەکو سێواس و چۆروم کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات. زیهنیەتی سەنتێزی تورک-ئیسلامی بە لێخۆشبوونی بکوژانی سێواس و بە بەخشینی پۆستی ئەندام پەرلەمان و وەزیر بۆ پارێزەرانی بکوژان، ئەوەیان ئاشکرا کرد کە نوێنەرایەتی کام هێڵە دەکەن.
ئێمە جارێکی دیکە دەمانەوێت بڵێین لە کۆچگری تا سێواس، هەموو کۆمەڵکوژیەکانی دژی عەلەویەکان، خاوەنی زیهنیەت و سەنتێزی تورک-ئیسلامین. سەنتێزی تورک-ئیسلامی کە پەرە بەو هزرەی دەدات، داگیرکاری و قڕکاریە و هێرش و پەلامارەکانی خۆی گواستووەتە بۆ دەرەوەی وڵاتیش. ئاکەپە-مەهەپە وەک دیارە، لە ڕۆژئاوا و باکور-رۆژهەڵاتی سوریا لە دژی گەل و بڕواکان کۆمەڵکوژی گەورەتر ئەنجام دەدات. ئەگەر ڕێگری لەو هێرش و پەلامارانە نەکرێت، مەترسی ئەوە دروست دەبێت کە قڕکردنێکی وەها ئەنجام بدات کە لە مێژوودا ڕووی نەداوە. بۆیە یادکردنەوەی ئەو کەسانەی لە سێواس و سەرتاسەری خاکی ئانادۆل کۆمەڵکوژ کران، بە واتای گەورەکردنی تێکۆشانی لەناوبردنی دەسەڵات و دەوڵەتی فاشیست و قڕکەر دێت. بەم بۆنەیەوە دەمانەوێت جارێکیتر جەخت بکەینەوە کە ڕێگریکردن لە دروستبوونی کۆمەڵکوژی نوێ، بە تێکۆشانی یەکگرتووی هێزە دیمۆکراسیەکان دەبێت.
کۆمەڵکوژی سێواس لە سەردەمێکی وەهادا بەڕێوە چوو کە گەلانی تورکیا شان بە شانی تێکۆشانی ئازادیی کوردستان، لەسەر بنەمای یەکێتی دیمۆکراتیک دەستیان بە تێکۆشانی هاوبەش کرد. لەم ڕووەوە کۆمەڵکوژی سێواس، ئەو هەوڵە تێکدەرە بوو، کە ویستی ڕێگری بکات لە هاوکاری نێوان تێکۆشانی ئازادی کوردستان و هێزە دیمۆکراتەکانی تورکیا. ئەم پەیامەشیان بە کۆمەڵکوژکردنی چالاکترین بەشی کۆمەڵگا، بە کۆمەڵکوژکردنی عەلەویەکان، دایان بە گوێی گەلانی تورکیادا، بۆیە کۆمەڵکوژی و فشارەکانی سەر عەلەویەکان، لە ڕووی جەوهەریەوە هێرشێکی توندە لە دژی دیمۆکراسی تورکیا. ئەم هێرشە لە ماوەی ڕێکەوتنی نێوان ئاکەپە و مەهەپەدا بەفراوانتر بووە و بەردەوامیشە. ئاشکرا بوو، ئەوەی ڕێگەی خۆش کرد کە چەتەکانی #داعش# هێرش بکەنە سەر عەلەوی و کورد و عەرەب و مەسیحیەکان، ئاکەپە و مەهەپە بوون. لە ناوخۆ هێرش و فشار و دەستگیرکردن و ئەشکەنجەدانی کورد و عەلەوی و لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکان، لە دەرەوەش بە هێرشە داگیرکەریەکانیان بۆ سەر گەلانی کورد و عەرەب، بەردەوامی دەدەن بە قۆناغی کۆمەڵکوژیەکەی سێواس. ئەو شوێنەی ئەو هێزانەی خاوەنی زیهنیەت و سەنتێزی تورک-ئیسلام دەگەنە یەک، ئەو ئاستەیە کە هەڕەشە لە بڕوا و گەلانی ناوچەکە دەکرێت.
دەبێت بە تایبەت عەلەویەکان و بە گشتی هێزە ئۆپۆزیسیۆن و دیمۆکراتەکانی تورکیا بە بۆنەی کۆمەڵکوژیەکەی سێواس، ئەو ڕاستیە باشتر ببینن و لە دژی ئەمە دەست بە تێکۆشان بکەن. بە بۆنەی ئەم یادکردنەوەیە، دەمانەوێت جارێکی دیکە بڵێین، ئەو هەڵوێستانەی کە تێکۆشانی دیمۆکراسی و خۆڕاگری دژ بە فاشیزم لاواز دەکات کە دەبێتە هۆی بە قانونیکردنی فاشیزم زۆر مەترسیدارە، بەڵام دەتوانرێت بە هەڵبژارتن ئەو دەسەڵاتە فاشیزمە لەناو ببرێت. ئەمەش بەو واتایە دێت کە لە دژی فاشیزم، تێکۆشانێکی ئایدولوجی، سیاسی، سەربازی و کلتوری بە هەموو شێوەیەک شەرعی و پێویستە. ڕاستترین و دروستترین وڵام بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی دیمۆکراسی، بەم شێوەیە دەبێت.
بۆ یادکردنەوە ئەو کەسانەی لە 2ی تەموزی 1993 لە سێواس کۆمەڵکوژ کران، ئەرکی هەموو کەسێکی دیمۆکرات و وڵاتپارێزە، بە تایبەت ئەرکی عەلەویەکانە کە بە تێکۆشانیان، بۆ ئەو کەسانە ببن بە وڵام. ئێمە لەو بڕوایەداین کە عەلەویەکان هێزی کۆمەڵایەتی و سیاسیان زیاتر بەرێکخستن دەکەن و دەبنە وڵام بۆ یادکردنەوەی شەهیدان. لەم سەردەمەدا لە دژی فاشیزم بۆ سەرکەوتنی تێکۆشانی دیمۆکراسی، ئێمە لەو بڕوایەداین کە بەڕیوەبەرانی بزوتنەوە دیمۆکراتەکانی عەلەویەکان و ڕێکخراوەکانیان، بەرپرسیارێتی مێژوویان جێبەجێ دەکەن. ئێمە دەڵێین، ڕێکخراوەکانی عەلەوی، وەکو ئەو یەکێتیەی بۆ یادکردنەوەی سێواس دروستی دەکەن، کاتێک گوڕا بۆ هاوکار و پاڵپشتی تێکۆشانی هێزە دیمۆکراسیەکانی کوردستان و تورکیا، ئەو کاتە وڵامێکی بەهێز دەدەنە سێواس. بە بۆنەی یادی 2ی تەموز ئێمە بانگەوازی ئاڕاستەی عەلەویەکان دەکەن کە بە پێی ڕێگا ڕاستەکەیان کە بڕوایان پێیەتی، لە دژی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە هەڵوێستێکی توند و کاریگەر بنوێنن. بەم هەستەوە جارێکی دیکە یادی شەهیدانی سێواس و چۆروم دەکەینەوە و بەڵێنیش دەدەین کە بە خۆڕاگریمان، ئاواتەکانیان بەدی دێنین.[1]
#02-07-2020#
ئەم بابەتە 2,097 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 02-07-2020
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 02-07-2020 (4 ساڵ)
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باکووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 02-07-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 02-07-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 03-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,097 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.162 KB 02-07-2020 بەناز جۆڵاب.ج.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
مەلا حەوێزەفەندی قۆچاغا
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
بە بۆنەی چلەی کاک تایەرەوە: کاربەدەستانی هونەر و هەندێ لە خەڵکیش لە تایەر تۆفیق نەگەیشتن
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
کورتەباس
شەوێکی باراناوی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەونی یوسف
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
سێ گفتی کۆنی کوردی
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
کورتەباس
چەند نمونەیەک لە بیروباوەڕی فۆلکلۆری کوردەواری
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
تاراوگە
02-06-2018
هاوڕێ باخەوان
تاراوگە
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
شوێنەکان
یاخیان
16-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
16-04-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سەعەد دەخیل تەعلۆ خدر
16-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
بارزان ئەکرەم
16-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
15-04-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
15-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
کورد لە ئەرمەنستان ساڵی 1947
15-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
گوندی ناوزەنگ ساڵی 1979
15-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 515,973
وێنە 105,158
پەرتووک PDF 19,081
فایلی پەیوەندیدار 95,596
ڤیدیۆ 1,279
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
مەلا حەوێزەفەندی قۆچاغا
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
بە بۆنەی چلەی کاک تایەرەوە: کاربەدەستانی هونەر و هەندێ لە خەڵکیش لە تایەر تۆفیق نەگەیشتن
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
کورتەباس
شەوێکی باراناوی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەونی یوسف
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
سێ گفتی کۆنی کوردی
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
کورتەباس
چەند نمونەیەک لە بیروباوەڕی فۆلکلۆری کوردەواری
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 2.656 چرکە!