پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
شێخ حسێنی هەزارکانی ئەو پیاوەی لە ئەنفالدا فەرمانی سەدامی شکاند و وتی نامەوێت ئازاد بکرێم
19-04-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
وەزیری ئەشۆ
18-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ئاسکەکانی گەرمیان
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
تەواوی زانیارییەکان لەسەر پاراسایکۆلۆژی لەلایەن دکتۆر هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دایک و زڕباوکی فەیروز ئازاد باسی کوژرانی کچەکەیان دەکەن
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,471
وێنە 105,224
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,721
ڤیدیۆ 1,281
شوێنەکان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ئەنجام: 10 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 1



نوێکردنەوە
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Facebook Messenger
Email
Copy Link

پێشنیاز و ڕاسپاردەکانی کۆنفڕانسی زانستیی موفتی پێنجوێنی
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پێشنیاز و ڕاسپاردەکانی کۆنفڕانسی زانستیی موفتی پێنجوێنی

پێشنیاز و ڕاسپاردەکانی کۆنفڕانسی زانستیی موفتی پێنجوێنی
لە ڕۆژانی (18-19-8-2018)، لە هۆڵی بۆنەکانی #پێنجوێن# و هۆڵی وەرزش و لاوان، 32 توێژینەوە پێشکەشکران، کۆنفڕانسەکە بە هاوبەشیی زانکۆی #سلێمانی# و قائیمقامییەتی شارۆچکەی پێنجوێن بەڕێوەچوو.
لەبەر ڕۆشنایی کۆنفڕانسدا، ئەم پێشنیاز و ڕاسپاردانە خرانەڕوو، هیوادارین لایەنە پەیوەندیدارەکانی میری و ئەکادیمیست و دڵسۆزان پێشنیاز و ڕاسپاردەکان بەهەند وەربگرن و کاری لێبڕاوانە بۆ سەرخستنیان بگرنەبەر.
پێشنیاز و ڕاسپاردەکان
بەڕێزان، توێژەران و میوانانی (کۆنفڕانسی زانستیی پێنجوێن)، لە ماوەی ڕۆژانی 18-19-2018دا؛ بەبەشداریی(32) توێژەر و بەهاوبەشیی زانکۆی سلێمانی و قائیمقامییەتی شارۆچکەی پێنجوێن، کۆنفڕانسی زانستیی موفتی پێنجوێنی بەڕێوەچوو، ئەمەش لەپای گرنگیدان بە ڕەوشی ڕۆشنبیری و پەرەپێدان بە توێژینەوەی زانستی، لەبەر ڕۆشنایی توێژینەوەکان و پێویستیی کاری زانستیی بۆ هەرێمی کوردستان و شاری پێنجوێن، ئەم پێشنیاز و ڕاسپاردانە دەخەینە بەردەم ناوەندە حکومی و زانستییەکان؛ تا کاری پێبکەن وسودیان لێوەربگرن:
1) بەردەوامبوونی (کۆنفڕانسی زانستیی پێنجوێن)، وەک کۆنفڕانسێکی ساڵانە و هەر ساڵە و کەسایەتی و بوارێکی گرنگ بکات بە بابەتی توێژینەوە.
2) موفتی پێنجوێنی لەبواری توێژینەوە ئەکادیمییەکاندا گرنگیی ئەتۆی پێنەدراوە، بۆیە پێویستە زیاتر بخرێتە بەر باس و توێژینەوەی زانستی.
3) کردنەوەی (ناوەندی توێژینەوەی پێنجوێن)، وەک ناوەندێکی زانستی، بۆ گرنگیدان بە وردەکلتوور و ڕۆشنبیری و زانستیی پێنجوێن.
4) کردنەوەی پەیمانگایەکی سەربەخۆ و شایستە لە پێنجوێن، تا ببێتە چرایەکی ڕۆشنکەرەوە لە شارەکە و خزمەتی خوێندکارانی ناوچەکە و دواجار هەرێمی کوردستانیش بکات.
5) دروستکردنی پەیوەندیی ڕۆشنبیری لەنێوان شارەکانی کوردستان و پێنجوێن بۆ پەرەپێدان بە پەیوەندیی ڕۆشنبیری و کردنی کاری پێکەوەیی لە بوارە ڕۆشنبیرییەکاندا.
6) دروستکردنی پەیکەرێکی شایستە بۆ موفتی پێنجوێنی و دانانی لە دەروازەی شاری پێنجوێن، ئەمەش وەک وەفایەک بۆ هەوڵە ڕۆشنگەرەکانی ئەم شاعیرە مەزنە.
لە کۆتاییدا، کۆنفڕانس سوپاسی نەبڕاوەی خۆی ئاراستەی هەموو ئەو کەس و لایەنانە دەکات کە بۆ ئامادکردن و بەئەنجامگەیاندنی ئەم کارە گرنگە دەستی هاریکارییان بۆ درێژکردین و لە ماندووبونیان سوپاس گوزارین. جارێکی تر سوپاسی هەموو توێژەران و زانکۆی سلێمانی؛ بەتایبەت کۆلێژی زمان-بەشی کوردی و قائیمقامییەتی شارۆچکەی پێنجوێن و میوانانی کۆنفڕانس دەکەین و دەستی هاوکارییان دەگوشین.
کۆنفڕانسی زانستیی پێنجوێن
#19-08-2018#
ئەم بابەتە 4,971 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 20-08-2018 (6 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: پێنجوێن
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 20-08-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 20-08-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 20-08-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 4,971 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.145 KB 20-08-2018 زریان سەرچناریز.س.
دیوانی موفتی پێنجوێنی
زانیارییەکانی کوردیپێدیا لە هەموو کات و شوێنێکەوەیە و بۆ هەموو کات و شوێنێکیشە!
پۆل: پەرتووکخانە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram1
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
2 دەنگ 4
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû1
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دیوانی موفتی پێنجوێنی

دیوانی موفتی پێنجوێنی
کۆکردنەوە و ئامادەکردنی: ئومێد ئاشنا
بەغدا: 1990 [1]

تێبینی: ئەم پەرتووکە فایلی پی دی ئێفی لەگەڵدا نییە، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە بۆ بەدەستهێنانی!. ناردنی پەرتووک
ئەم بابەتە 9,305 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 107
پەرتووکخانە
ژیاننامە
هۆنراوە
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: هەڵبەست
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: چاپکراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: بەغدا
فایلی PDF: نەخێر
وڵات - هەرێم: ئێڕاق
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 70%
70%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 10-06-2012 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 30-04-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 9,305 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.188 KB 30-04-2023 زریان سەرچناریز.س.
دیوانی موفتی پێنجوێنی 2
زانیارییەکانی کوردیپێدیا لە هەموو کات و شوێنێکەوەیە و بۆ هەموو کات و شوێنێکیشە!
پۆل: پەرتووکخانە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دیوانی موفتی پێنجوێنی 2

دیوانی موفتی پێنجوێنی 2
ناونیشانی پەڕتووک: دیوانی #موفتی پێنجوێنی#
ناوی نووسەر: #ئومێد ئاشنا# و کامیل عەبدوڵڵا کەریم
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
دەزگای پەخش: ئەندێشە
ساڵی چاپ: 2016
ژمارەی چاپ: دووەم [1]

گەورەیەک بۆ کەس نەبێ سێبەری
خۆم بۆ بگێڕم لەدەوری سەری
بە وشکی بۆ چی بم بە مەیتەری
وەختێ دەرکەوێ هەستم لە بەری
هەر بۆ خۆی دایم هەوڵی ژیان بێ
یاخوا ئەو گەورە بەشی نەمان بێ

تێبینی: ئەم پەرتووکە فایلی پی دی ئێفی لەگەڵدا نییە، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە بۆ بەدەستهێنانی!. ناردنی پەرتووک
ئەم بابەتە 1,077 جار بینراوە
هاشتاگ
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 109
پەرتووکخانە
ژیاننامە
هۆنراوە
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: هەڵبەست
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: چاپکراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
فایلی PDF: نەخێر
لە جارێک زۆرتر چاپکراوە: بەڵێ
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 89%
89%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 02-10-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 02-10-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 02-10-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 1,077 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.133 KB 02-10-2022 زریان سەرچناریز.س.
گێلاس موفتی پێنجوێنی
هاوکارانی کوردیپێدیا، لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە، زانیارییە گرنگەکان بۆ هاوزمانانیان ئەرشیڤدەکەن.
پۆل: ژیاننامە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

گێلاس موفتی پێنجوێنی

گێلاس موفتی پێنجوێنی
ناو: گێلاس
نازناو: گێلاس خان
ناوی باوک: عەبدوڵڵا کەریم #موفتی پینجوێنی#
شوێنی لە دایکبوون: #پێنجوێن#

$ژیاننامە$
کچی شاعیری گەورە موفتی پێنجوێنییە و خوشکی #ڕابیعە موفتی پێنجوێنی#یە، گێلاس خان کچی بچوک و ئاخیر منداڵ و نۆیەم منداڵی موفتی پێنجوێنییە، تا پۆلی پێبجەمی سەرەتایی لە پێنجوین خوێندووە و لە پۆلی شەشی سەرەتایی ماڵیان دەچێتە #سلێمانی# و لە شاری سلێمانی درێژە دەدا بە خوێندنەکەی تا پۆلی شەشی دوا ناوەندی لە سلێمانی ئەخوێنی و واز لەخوێندن دێنی و ژیانی هاوسەرگیری پێک دێنی و ماڵیان ئەچێتە شاری بەغداد دوای (12) ساڵ ژیانکردن لە بەغداد دێنەوە سلێمانی، لە بنکەی تەندروستی سلێمانی دا دەمەزرێ لە بەشی ژمێریاری وەکو فەرمانبەر. [1]
ئەم بابەتە 727 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - رۆژگار کەرکوکی
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری کەس: ناسراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): پێنجوێن
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: مێ
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 01-07-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 01-07-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 01-07-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 727 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.193 KB 01-07-2022 ڕۆژگار کەرکووکیڕ.ک.
گێلاس موفتی پێنجوێنی گلەیی هەیە لە پێنجوێنیەکان
بەرهەمەکانتان بە ڕێنووسێکی پوخت بۆ کوردیپێدیا بنێرن. ئێمە بۆتان ئەرشیڤ دەکەین و بۆ هەتاهەتا لە فەوتان دەیپارێزین!
پۆل: ڤیدیۆ | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ڤیدیۆ: #گێلاس موفتی پێنجوێنی# گلەیی هەیە لە پێنجوێنییەکان، ئەڵی موفتی باوکم پەیکەری بەردیشی بۆ نەکراوە!
ساڵ: 2022 [1]

کلیک بکە بۆ بینینی ڤیدیۆ
ئەم بابەتە 757 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆڕی کۆمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | وێنە جوانەکانی پێنجوێن
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
پۆل: ڤیدیۆ
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: پێنجوێن
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 01-07-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 01-07-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 01-07-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 757 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
ڤیدیۆ 1.0.1738 KB 1 01-07-2022 ڕۆژگار کەرکووکیڕ.ک.
موفتی پێنجوێنی
هاوکارانی کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤی نەتەوەییمان تۆماردەکەن..
پۆل: پەرتووکخانە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
موفتی پێنجوێنی
پەرتووکخانە

موفتی پێنجوێنی
پەرتووکخانە

ئومێد ئاشنا

تێبینی: ئەم پەرتووکە فایلی پی دی ئێفی لەگەڵدا نییە، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە بۆ بەدەستهێنانی!. ناردنی پەرتووک
ئەم بابەتە 14,725 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: هەڵبەست
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: چاپکراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
فایلی PDF: نەخێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 58%
کوالیتیی بابەت
 30%-39%
خراپ
 40%-49%
خراپ
 50%-59%
خراپ نییە
 60%-69%
باش
 70%-79%
زۆر باشە
 80%-89%
زۆر باشە
 90%-99%
نایاب
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 20-06-2012 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 06-04-2015 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 14,725 جار بینراوە
موفتی پێنجوێنی
کوردیپێدیا و هاوکارانی، هەردەم یارمەتیدەردەبن بۆ خوێندکارانی زانکۆ و خوێندنی باڵا بۆ بەدەستخستنی سەرچاوەی پێویست!
پۆل: ژیاننامە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook4
Twitter0
Telegram2
LinkedIn0
WhatsApp2
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link7
نرخاندنی بابەت
7 دەنگ 4
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû7
English8
عربي5
فارسی5
Türkçe0
עברית1
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano1
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

موفتی پێنجوێنی

موفتی پێنجوێنی
ناوی تەواوی موفتی #پێنجوێن#ی (مەلاعەبدوڵڵای کوڕی مەلا کەریمی بێستانەیە) ، بە مەلا عەبدوڵڵای توتنچیش ناسراوە.
موفتی لە ساڵی (1881) ی زاینی کەهاوتەریبە بەساڵی (1331) ی کۆچی لەدێی بیستانی سەربە شارەدێی گەرمکی شارۆچکەی پێنجوێن لەدایکبووە.
نازناوی هۆنراوەی موفتی کەدراوەتە مەلا عەبدوڵڵای توتنچی پێنجوێن لەلایەن مەلای گەورەی بیارە مەلا عەبدولقادرەوە بووە، کەبەناوی مەلا عەبدوڵڵای موفتی ئەوسەردەمەی شاری #سنە#وە ئەو نازناوەی پێداوە.
موفتی هەربەمنداڵی باوکی کۆچی دوایی کردووە و لە تەمەنی حەوت ساڵیدا لەخزمەت مەلائەحمەدی براگەورەی دەستی بەخوێندنکردووە، کە ئەویش خاوەنی دیوانێکی هۆنراوەییە بەناوی دیوانی شەفیق.
موفتی وەک خۆی لەنووسینەکانییدا ئاماژەی بۆ کردووە کە لە تەمەنی (22) ساڵیدا خێزانی پێکەوەناوە کە دەکاتە ساڵی (1903) ی زاینی، ئەو لەشێوەدا کەسێکی باڵاکوورتی ڕەشئەسمەر و قسەخۆش وخۆش مەشرەب بووە، هەروەها خاوەنی دڵ و دەروونێکی بێگەردو فراوان بووە، و هەمیشە پێیی خۆشبووە.نانێکی هەبوبێت لەگەڵ خەڵکیدا بیخوات.
لە ساڵی (1936) یەکەم هۆنراوەی موفتی لە ڕۆژنامەی (ژیان) دا بڵاوبووەتەوە و لەوساڵەوە تا ساڵی (1950) بەبەردەوامی بەشداری هەبووە.کەساڵی لە دنیادەرچونی پیرەمێردی شاعیربوو، هەروەها جگەلەبڵاوکراوەکانی ژیان، گەلاوێژی نوێ لە ڕۆژنامەی کوردستان وگۆڤاری هەڵاڵەی سەردەمی کۆماری #مەهاباد#یش هۆنراوەکانی بڵاوکراونەتەوە. =KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/364/0006.JPG=KTML_Photo_Alt=موفتی پێنجوینی=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/364/0006.JPG=KTML_Photo_End=
لە ساڵی (1951) دا لەئێزگەی کوردی بەغدا هۆنراوەی (گەورەیەک) ی موفتی پێنجوێنی خوێنراوەتەوە کەئەوکات لەلایەن خوالێخۆشبوو عەبدوڵڵای حاجی محەمەدی قوربانییەوە نێردراوە بۆڕادیۆکە، هەرچەندە هۆنراوەی (فلس) یشی بۆناردبوون بەڵام بەخوێندنەوەی ئەو ڕازی نەببوون وئەویان نەخوێندەوە.
لە دوای حەوت ساڵ بەسەرکۆچییدا واتا ساڵی (1959) یەکەم دیوانەهۆنراوەی بڵاوکرایەوە.
ساڵی (1939) یەکەمین نووسین دەربارەی موفتی وهۆنراوەەکانی نووسراوە لە پەرتووکی (گوڵدەستەی شوعەرای هاوعەسرم) کە لەلایەن عەلی باپیرئاغاوە نووسراوە و کوورت وپوخت پێناسەیەکی پڕبەپێستی موفتی کردووە و دەڵێت (موفتی زۆردەوڵەمەندە لەتەبیعەت وئەخلاقدا، و زۆریش هەژار ونەدارە لەسەروەت وتفاقدا) .
ئەم شاعیرە نازدارەی کورد پەیوەندییەکی ئەدەبی زۆر باشی لەگەڵ شاعیرانی سەردەمی خۆیدا هەبووە، ولەنێویشیاندا کەزۆرترین پەیوەندی وبینین ودیدارییان هەبوبێت قانعی شاعیری چەوساوەکان بوه، بەداخەوە جگە لەوەی کەبەشێک لە هۆنراوەەکانی موفتی فەوتاون وتیاچون، زۆرێکیش لە هۆنراوەەکانی کەنووسیبوونی لە ساڵی (1962) دا کەحەرەس قەومییەکان هاتن وبەشێکی زۆری شاری پێنجوێنیان سووتاند هۆنراوەەکانی ئەمیش بوونە سوتوی ئەو کارەقێزەون ونامرۆڤانەیەی ئەوسای حەرەس قەومییەکان.موفتی جگە لەوەی کەبەشاعیرێکی نیشتمانی و کۆمەڵایەتی نێوبانگی دەرکردووە دەشکرێت بە یەکێک لەو شاعیرانە ناوزەندبکرێت کەپێیان دەوترێت شاعیری تێکشکێنەری داب و نەریتە نامۆوباوەکانی ئەوکاتی نێوکۆمەڵگەی کوردەواری.
موفتی ژیانی لەپێنجوێن بردۆتەسەرو بەدوکانێکی بچکۆلەی جگەرەفرۆشیەوە سەرقاڵبووە.هەندێک جاریش کچەکەی (ڕابیعەخان) هاوکارو یاریدەدەری بووە و دوکانداری بۆ کردووە، وەک خۆی لە هۆنراوەێکیدا کەساڵی (1946) نووسیویەتی دەڵێ؛
کچێکم هەیە لەپۆلی سێیە
خوشکی هەنارولیمۆوبەهێیە
هەتا نیوەڕۆ خوێندەوارمە
لەپاش نیوەڕۆ کاسپکارمە
موفتی لەناوەڕاستی ساڵی (1952) نەخۆشی تەنگی پێ هەڵدەچنێ وبەهۆی سەختی نەخۆشییەکەی لە ڕێکەوتی (15 -6 -1952) بەیەکجاری چاوەکانی لێکدەنێ وماڵاوایی لە ژیان وهۆنراوە دەکات، هەرچەند خۆی لەچوارینەیەکیدا دەڵێ؛
ئەگەر مردم تکایە گردی سەیوان ماڵ وقەبرم بێ
گەڵای ئەودارە جوانانە لەجێی سابات وکەپرم بێ
تکاکارم لەئاخردا لەقاپی حەزرەتی یەزدان
لەگەڵ یارانی هاودەم، هەرئەوێ مەیدانی حەشرم بێ
بەڵام بەهۆی ئەوەی لەدواتردا بەم چوارینە زانرا نەتوانرا وەسییەتەکەی وەک خۆی داوای کردبوو جێبەجێ ببێت، بۆیە تەرمەکەی هێنرایەوە بۆ پێنجوێن لەگردی حاجی شێخ بەخاک سپێردراو ئەوێ بووە دوامەنزڵ وئارامگای شاعیر.
عەبدولڕەحمان عەلی ڕەزا.
موفتی پێنجوێنی، باشتر وایە کە بڵیین؛ مەلا بابی، یان مەلا کافر، لەبەر ئەوەی کە لە سەردەمی خۆیدا مەلا وهەندێک لە موسڵمانانی پێنجوێن و دەوروبەری، موفتیان بەم نازناوە بانگ کردووە، وەک بێ ڕێزی کردن و جنێودان بەو، لەبەر ئەوەی کە موفتی نوێژی نەکردووە و نەچووەتە مزگەوتو کەسێکی یاخی و تازەگەربووە، سەرەڕای ئەوەی کە کچەکەی خسووەتە قوتابخانە لەگەڵ کوڕاندا هەروەها وەک کاسبکارێکیش کاری کردووە دوانیوەڕوان لەگەڵ خۆیدا لە دوکانەکەی. بەم جۆرە، موفتی بەگژ ییری دواکەوتوی ئیسلامییەکانی ئەوسەردەمەدا چووەتەوە و کەسێکی یاخی و تازەگەر بووە لە هەڵسوکەوتو هۆنراوەکانییدا.
مەبەست لە وشەی بابی، دینی بەهاییە، کە لە کوردستان پێی وتراوە؛ دینی بابی، هەر کەسێکیش پەیڕەوی دینی ئیسلامی نەکردایەت لەو سەردەمەدا یان ئەگەر کەسێکی پێشکەوتوخواز بوایە بە بابی ناویان دەبرد، بە موفتیش وتراوە؛ مەلا کافر، مەلا ئاگرپەرست یان مەلا بابی.
ئەو سەردەمەی موفتی تیایدا ژیاوە خوێندن لە قوتابخانەەکاندا نەبووە و هەر کەسێک ویستبێتی بخوێنێت، لە مزگەوتەکاندا خوێندویەتی و پاشان نازاناوی مەلای بەسەرا سەپێنراوە، بەڵام موفتی هەرگیز کاری مەلایی نەکردووە و بە ڕەنجی شانی خۆی ژیاوە.
مەلایی و خوێندەواری خوڕەوشتی خۆم و باوانمە
کەچی من ئارەزوی نان و ژیانی وەک مەلا ناکەم
دایکم؛ کچی موفتی پێنجوێنی، بۆ یارمەتیی دانی باوکی فێری جگەرەکێشان بوو بو، هەتاوەکوو یارمەتیی باوکی بدات لە جیاکردنەوەی جۆری توتنەکان، بۆیە هەتا کۆچی دوایی کرد ئێواران جگەرەیەکی دەکێشا، هەر بەدەم جگەرەکێشانەوە سەدان جار بەخەمو پەژارەوە باسی ئازار و ئەشکەنجەی خۆیی و خێزانی موفتی بۆ دەگێڕاینەوە بەدەست ئیسلامییەکانی ئەو سەردەمەوە. زۆرجار، زستانان، لەدەوری سەماوەر، دوای نانخواردن، جگەرەیەکی دادەگیرساندو نفەسێکی قوڵی لێ دەدا و نیگای دەفڕی بۆ بیرەوەرییە تاڵەکانی، زۆر جاریش ئەم بیرەوەریانەی بەفرمێسکەوە بۆ دەگێراینەوە؛
-بەخوا ڕۆڵە هەر داخو زوخاو کوشتی، ئەو کاتە منداڵ بوم، بەڵام باش بیرم دێت؛ نەمان ئەوێرا بچینە دەرەوە، زیڕەمان کردبو، منداڵان بەردبارانیان دەکردین، پەنجەرەی ماڵاکەیان دەشکاندین لە کۆڵانان دوامان دەکەوتن و بەردبارانیان دەکردین پێیان دەوتین؛ کچی مەلابابی، کوڕی مەلا کافر. بێگومان منداڵ چوزانێت بابی چییە، گەورەکان فێریان دەکردن، لەبەر ئەوەی خۆیان نەیاندەوێرا ڕاستەوخۆ ڕووبەڕووی خۆی ببنەوە، شەرمیان لێ دەکرد، بۆیە منداڵانیان لێ ئەهروژاندین؛ ئەوسەردەمەش سەردەمی جیهاد نەبوو دەنا هەر زو موفتیان دەکوشت.
لە گەڕەکەکەماندا چەند ماڵێکی جوولەکەش هەبوون، کە زۆر ڕێزیان لە موفتی دەگرت، ئەوانیش لە هەمان دژواریدا دەژیان، بۆیە لە موفتی تێ دەگەشتن. لە جەژنەکانیاندا هەمیشە سینیە خواردنیان بۆ دەهێناین. بیرم دێ کچێکیان ناوی گورجی بو، کەدەچون بۆ کانی بە گۆزەڵەکانیانەوە، منداڵان گاڵتەیان پێ دەکردن و قوڕیان دەکردە ناو گۆزەلەکانیانەوە، ئەوانیش دەیانووگوت؛ باوکیان بەو باشیەو دایکیان بەو باشیە، خۆیان دەڵێی سەگن و لەسگ بوون.
قانیعی شاعرو هاوەڵیشی جارجار لە شارەزورەوە دەهات بۆ سەردانی، ئیتر شەو تا درەنگانێ پێکەوە دادەنیشتن. قانیع، کەسێکی قسەخۆش بو، بە کوردییەکی پەتی شارەزوری دەدوا، بیرم دێت ئێوارەیەک چومە بەر سەماوەر بۆ چایی لێنان، وتی؛ کە کچ هاتە بەر سەماوەر یانی وەختی شوم هاتگە.
قانیع، گوێی نەئەداێ، جارەجارە ئەچووە سەر بەردە نوێژەکان، یان دەچووە مزگەوت خۆی پیشانی خەڵکی ئەداو لەگەڵ ئەوان نوێژی دەکرد، هەرچەندە باوەڕی بە خوا نەبو، بەڵام لەبەر ئەوەی نوێژی دەکرد و دەچو بۆ مزگەوت خەڵکی ڕێزیان لێ دەگرت، بەڵام باوکم کە لە ڕەقو یاخی بو، نەی دەکرد، بۆیە ژیانمان لێ تاڵبوبو.
خۆ خوا خۆشی دەزانێت کە موفتی چەندە کەسێکی بەبەزەیی بوو، هێندە ڕێزی لە ژیان دەگرت تەنانەت کە کاتێک بەڕێگادا دەڕۆشت ئاگاداربوو نەوەکا بەسەر مێروولەیەکدا بڕوات و بیکوژێت. کەسێکی دڵسۆز بوو بۆ کۆمەڵگەکەی، هەمیشە یارمەتیی خەڵکی دەدا، نیشتمانپەروەربو، ڕیزی لە ماڵ و منداڵی دەگرت، هێندە هاوسەرەکەی خۆشدەویستو ڕیزی لێ دەگرت، هەرگیز نەم دەبینی دەنگی بەرزبکاتەوە لە بەردەمیا. ئەو ڕۆژەم هەرگیز بیرناچێتەوە کەزستان بوو، بەفر ئەباری، هاتمەوە لە قوتابخانە چوم بۆ دوکانی باوکم، هەڵئەلەرزیم لەسەرما، کەبینیمی هەر خێرا گرتمیە باوەشی و بردمیە بەردەم زۆپاکە، کەبۆم باس کرد لە قوتابخانە زۆپامان نییە و سەرمامانە، هەر خێرا بۆ ڕۆژی دوایی هۆنراوەێکی پێدام کە لە قوتابخانە لە ڕیزدا بیخوێنمەوە، ئیتر لەو ڕۆژەوە، هەموو هەفتەیەکیش بارێ داری دەنارد بۆ قوتابخانەەکەمان هەتاوەک و منداڵان سەرمایان نەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا خوا دەیزانی چەندە دەستکوورت بوین ئەو سەردەمە، بەڵام کەسیکی زۆر بەبەزەیی بو.
مامۆستای گەورەم دڵسۆزی خاکم
بەڕاستی لەتاو سەرما هیلاکم
بەفر باریوە دنیا بەستویە
لاشە وێنەی مار سەرما گەستویە
لەنوکی قاچم تاسەر ئەتەزم
هەروەکوو گونی هەلاج ئەلەرزم
سەردەمی شۆڕشەکەی شێخ مەحمود، کاتێک شێخ مەحمود بە خۆیی و لەشکرەکەیەوە هاتبووە.دەوروبەری پێنجوێن، هەر خێرا موفتی کەوتە پارە کۆکردنەوە و یارمەتیی بۆ شیخ مەحمود، حکومەت بەم کارەی زانیبو، بۆیە بە پەنجا دینار جەزا دراین، خەممان لێ هاتبوو چونکە پەنجا دینار سەروەتێک بوو ئەو سەردەمە، ئیتر باش بوو هێندەی نەبرد هەر بە هەڕەشەی شیخ مەحمود خۆی، جەزاکەیان سڕیەوە. ئەو ڕۆژەشم هەرگیز بیر ناچیتەوە چونکە من یەکەم کەس بوم ئەو خەبەرەم برد بۆ دایکم کە حکومەت لە جەزاکەی خۆشبووە.
بیرم دێ کە سەردەمی ڕووخانی شۆڕشی مەهاباد بوو، مام هەژاریش هەڵهاتبوو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە #سلێمانی# بەدوای کەسێکدا دەگەرا هەتاوەک و شوێنێکی بۆ بکاتەوە بۆ نووستن، هات بۆ لای ئێمە لە سلێمانی، ئێمەش ئەو کاتە بەهۆی بومەلەرزەکەی پێنجوێنەوە بۆ ماوەیەک پێنجوێنمان جێهێشتبوو لە سلێمانی دەژیاین و ژورێکیان بەئامانەت دابوینێ هەمومان تێی خزابوین، جێگەمان نەبوو لە ژورەکەد شوێنی ئەو بکەینەوە، بۆیە باوکم چو بەدەمیەوە و کەسێکی دڵسۆزی بۆ دۆزیەوە. ئیتر بڵێم چی ڕۆڵە ئەو شاعیر و کەسە ڕۆشنبیرانە هەمیشە لە ژیانی کولەمەرگیدا ئە ژیان.
تێگەیشتو هەر ئەناڵێنێ لەژێر باری خەما
بێ مەراقی بۆ کەسێکە سەرسەری و دێوانە بێت
بەدەم گێڕانەوەی بیرەوەرییەکانییەوە، دایکم، نفەسێکی تری لە جگەرەکەی دەدا و بە فرمێسکەوە بەسەرهاتەکانی بۆ تەواو دەکردین.
ئیتر باس باسی موفتی بو، سنووری پێنجوێنی تێپەڕاندبو، لە لادێ دورەکانی پێنجوێنیشەوە باسی بێ دینی ئەویان دەکرد، کە چۆن توانیویەتی، نەک منی وەک کچێک خسووەتە قوتابخانە، بەڵکوو خستوبومیە قوتابخانە لەگەڵ کوڕاندا، کە بۆ ئەو سەردەمە کارێکی نابەجی بو، وەک دیاردەیەکی یاخی بوون و جیابوونەوە لەوان دەبینرا، سەرباری ئەوەش، دەچومە سەر دوکان وەک دوکاندار یارمەتیی باوکم ئەدا.
بۆیە مەلایەک نامەیەکی هۆنراوەی بۆنارد بە ناوی مەلا قادری ئاردمەردە لەسەر ئەم باسە؛
چەند دێڕێکی هۆنراوەی هۆنراوەی مەلا قادری ئاردمەردە بۆ موفتی؛ =KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:20%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/364/0003.JPG=KTML_ImageCaption_Title=فیستیڤاڵی موفتی پێنجوێنی لە پێنجوێن=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=فیستیڤاڵی موفتی پێنجوێنی لە پێنجوێن=KTML_ImageCaption_End=
داخی بەجەرگم ئاخر زەمانە
نیشانەی چاکی ڕو لەنەمانە
وەکو بیستومە لای ئێوە کچان
ئەچن بۆ قوتابخانە بە ئابڕو تکان
زۆری نەماوە کە قەهری یەزدان
ئاگر بارێنێ لە جیاتی باران
وەڵامی موفتی؛
ئەوانیش وەک تۆ ئەدەمیزادن
شەریکی پیاون حورو ئازادن
ژنی وڵاتان بوون بە کاربەدەست
تۆش ئەمر ئەکەیت بخرێنە قەفەس
عالەم بە سەنعەت چون بۆ ئاسمان
تۆش تازە ئەگریت بۆ ئاخر زەمان
ئەو سەردەمەی ئەو بەرگری لە ئافرەتو مافی ئافرەت دەکرد کەس ئەو باسانەی نەدەهروژاند و موشکیلەی خەڵکی نەبوون؛
کچانی لادێ هەنسە سەردن
وەک بەهار ئەروێن وەک پایز زەرد
موفتی نەک هەر بە هۆنراوە باسی دەکرد بەڵکوو لە ژیانی ڕۆژانەشیدا بەکردار پەیڕەوی دەکرد، بەهۆی ئەمەوە هەر بەتەوای خەڵکی پینجوێن و دێهاتەکانی لێ هروژاندبوین. ئیتر پاش ماوەیەک ژیانمان بەراستی کەوتبووە.بارێکی ترسناکەوە بەتایبەتیی بۆ ئێمە کە منداڵ بوین، باوکیشم ئاگاداربوو لەوە و زۆر خەفەتی پێ دەخوارد، بەتایبەتیی خەمی ئێمەی بوو.
کچم عاجز مەبە کە پێت دەڵێن بابی
کەرە خۆیی و نەتەوە و بابی
ئیتر دەبوایە چارەسەرێک بدۆزینەوە چونکێ نەماندەتوانێت بەو جۆرە بەردەوام بین لە ژیان. ئەوەبوو قانیعی هاوەڵی هات بۆ لای و شەوێک تا نیوە شەو پێکەوە دانیشتن، وادیاربوو قانیع ڕازی کردبوو کە بچێت ئەویش وەک ئەو جارەجارە بۆ مزگەوت نویژ بکات و خۆی پیشانی خەڵکی بدات، هەتاوەکوو ماڵو منداڵەکانی بێزار نەکەنو بە ئاسوودەیی بژین.
ئەو ڕۆژەم هەرگیز بیر ناچێتەوە کە بە بەردەم مزگەتەکەدا تێ پەڕیم، دوانیوەڕۆ بو، بینیم کە باوکم لەگەڵ قانیع و ئەو خەڵکەدا نوێژدەکا، ئیتر ئاسوودەبوم و لەدڵی خۆمدا وتم؛ ئیتر منداڵان بەردمان تێ ناگرن و گاڵتەمان پێ ناکەن، بێگومان دەمزانی لەبەر دڵێ ئێمە ئەوە دەکات ئەگینا هەرگیز شتی وا لەو نەدەوەشایەوە.
پاش مردنی موفتی، مەلاکانی پێنجوێن بەردەوام دەبن لە هاندانی کوڕەکەی و خێزانەکەی هەتاوەکوو وەک خۆیان دەڵێن؛ گوناحی موفتی بسڕنەوە، بەتایبەتیی هاندانی کوڕە بچوکەکەی، هێندە خەتاباری دەکەن کە گوایە باوکی لەوە و دنیا ئەشکەنجە دەچێژێت بەهۆی ئەوەی کە نوێژی نەکردووە و بەپێچەوانەی ئیسلامەوە هەڵسوکەوتی کردووە. ڕۆژێک کوڕە بچوکەکەی لەسەر گۆڕی باوکی لەسەرقەبران گوێی لە دەنگەدەنگێک دەبێت وەک ئەوەی کە کەسێک بەدەم ئازارەوە بناڵێنێت، پێ دەچیت کە هەر مەلاکان خۆیان دەرهێنەری ئەم پلان و کۆمێدیە بوبێتن، یان هێندە مەلاکان ترساندبویان، بە وەهم گوێی لە دەنگەدەنگ بوبێت، پاش ئەوەی کە کوڕەکەی ڕادەکاتو ئەمە دەگێڕێتەوە بۆ کەسانی دەوروبەری، مەلاکان پێی دەڵێن کە گوایە ئەوە موفتییەو لە دۆزەخدا ئازاری دەدەن، بۆیە سەزەنشتی کورەکەی دەکەن کە هەموو ڕۆژێک بچێتە سەر گۆڕی باوکی و قورعان بخوێنێت هەتاوەکوو خوا لە گوناحەکانی خۆش ببێت، هەر ئەم ترسەش دەبێت کەوا لە کوڕەکەی دەکات کە ببێتە کەسێکی دینی و سەری بچێت و نوێژی نەچێت، لەرویەکی ترەوە ترسی ئەوەی کە ئەویش وەک باوکی ببێتە جێگای ڕقی مەلاکان و بەتەنیا بمێنێتەوە، درەپەرێز لە کۆمەڵگە. بەڵام نەنکم؛ هاوسەری موفتی، لەهەڵسوکەوتی کوڕەکەی ناڕازی دەبێت و هەتا کۆچی دوایی کرد دەیوت؛ کوڕەکەم دڵی دوژمنانی موفتی پێ خۆش کردین، بەوەی کەدەچو هەموو ڕۆژێک لەسەر گۆڕی باوکی قورعانی دەخوێند. هەرچەندە نەنکم نوێژکەربوو بەڵام ئەو کارەی کوڕەکەی بە خیانەت دەزانی لە موفتی. هەروەها دایکم کە کچی موفتییە بۆ ڕیزگرتن لەباوکی، بە پێی وەسییەتی خۆی داوایکرد کە هیچ سێرەمۆنیەکی دینی بۆ نەکرێت، لە بری قورعان ئاوازی شمشاڵی قالە مەڕەی بۆ لێ بدەن.
ئەگەر دایکم سەتەها جار ئەم ڕووداوانەی بۆ دەگێڕاینەوە، بۆ ئەوە نەبووە کە تەنیا پێمان بڵێت لە سەردەمانێکدا ئازاریان چەشتوە، مەبەستی ئەوەبوو کە پێمان بڵێت ناهەقیەک کراوە بەرانبەر بە موفتی پێنجوێنی، کەسێکی نیشتمانپەروەر، تکایە با لەبیرتان نەچێتەوە. ئەگەر لە سەردەمی موفتی خۆیدا ئەم باسە نەکراوەتەوە، لە سەردەمی منداڵەکانی موفتیش کە هەندێکیان لە ژیاندا نەماون، هەر باس نەکراوە، ئەوا نۆرەی جیلی ئێمەیە کە ئەم باسە نەشارینەوە.
بە پێی زانیاریەکان، چەند جارێک هەوڵی کوشتنی موفتی پێنجوێنی دراوە، بەڵام کەسانێکی نزیک لە موفتی کە موفتیان خۆشویستوە و ڕێزیان لێ گرتووە، توانیوایانە بە نهێنی موفتی ئاگادار بکەنوە و بەو هۆیەوە وەک دایکم دەی گێڕایەوە سەردەمێک لە پێنجوێن دوردەکەوتەوە، تەنیا هاوسەرەکەی ئاگادار دەکردەوە لە شوێنی دورکەوتنەوەی، ئەو کەسانەی کە موفتیان ئاگادار دەکردەوە؛ ئەحمەد دادە ئایشێ، عەبدولی حاجی کەریمی شمقار، حەمەی باخەوان، شێخ لەتیفی کوڕی شێخ مەحمەدی نەمر، ئەم کەسایەتییانە ببوونە چاو و گوێی موفتی و ئاگادریان دەکردەوە کە چۆن خەڵکی باسی ئەو دەکەن یان کاتێک پلانی کوشتنیان بۆ موفتی دادەڕشت هەتاوەکوو دوربەکەوێتەوە لە پێنجوێن.
دوای کۆچی دوایی موفتی ژیان بۆ خێزانەکەی هەروا ئاسان نەبووە، نۆ سەر خێزانی لە دوای خۆی جێ هێشتوە، بەتایبەتیی کە کوڕەکانی لە تەمەنێکی گەنجیدابوون دوانزە سالو یانزە ساڵ، هەر چۆنێک بێت چونەتە سەر دوکانو توانیویانە بژێوی ژیانیان دابین بکەن، بەڵام خێزانی موفتی هەر بەچاوێکی نزم سەیر کراون، لە کاتی زەکاتو خێر و قوربانیدا ماڵی مەلا کافر بێ بەش کراوە، ئەو کەسانەشی کە یارمەتییان داون بەدزیەوە یارمەتییان داون.
شێخ لەتیفیش کە موفتی زۆر خۆشویستوە، یارمەتیی کورە بچوکەکەی دەدا هەتاوەکوو بچێتە سلێمانی و لەوێ خوێندنی سەناعە بخوێنێت. هەرچۆنێک بێت دوو کچو کوڕێکی موفتی توانیان خوێندن تەوابکەنو یارمەتیی ئەوانی تر بدەنو بچنە سلێمانی، سلێمانی بۆ ئەوان ئەمەریکا بووە. بەڵام کچەکانی موفتی داواکاریان کەم بوو لەبەر ئەوەی کچی موستەشار وجاشو خیانەتکار نەبوون، کچی موفتی پێنجوێنی بوون.
هەرکەسە و پارچەیەکی ئەم چیرۆکەی لایە، مەلاکانو پلاندانەرانی کوشتنی موفتیش بە جۆرێکی تر باسی ئەم ڕووداوە دەکەن، بێ شک موفتیش لەسەر ئەم باسە چەند هۆنراوەیەکی نووسیوە، مەخابن هەر لە دوکانەکەیدا سووتاوە و نەگەشتنە بەرگوێمان.
کاتێکیش لە دایکمان دەپرسی بۆچی ناوی ڕابیعایە بۆ کەسێکی نیشتمانپەروەری وەک موفتی ناوێکی عەرەبی هەڵبژاردوە، لەگەڵ ئەوەشدا کە کچەکانی تری ناویان؛ گێلاس، لیمۆ، هەنار، بەهێ، حەپسەیە، لە وەڵامدا بۆی دەگێڕاینەوە کە موفتی سێ کچی دەبێت، هاوژینەکەی وەک هەموو دایکێک ئاواتی کوڕیک بووە، کاتێک کچی چوارەمیان دێتە دنیاوە مەلاکان پێشنیار بۆ خێزانی موفتی دەکەن کە ناوی بنێن ڕابیعە کە لە وشەی چوارەوە هاتووە، بەو پێیە کوڕی بەدوادا دێت، هەرچەندە موفتی لەسەرتاوە ڕازی نەبووە بەڵام بێ دڵی هاوژینەکەی نەکردووە و دوابڕیاری داوەتە دەست ئەو بۆ ناونانی کچی چوارەمی بە ڕابیعە.
لە سەردەمی موفتی خۆیدا کۆمەڵە هۆنراوەێکی لە دیوانێکدا بڵاوکراوەتەوە لەسەر ئەرکی خۆی، بەڵام پاش کۆچی دوایی، توانرا هەندێک لە هۆنراوەکانی لە ڕۆژنامەی ژینی نوێێدا بدۆزرێتەوە بەڵام جێگەی داخە کە بەشێکی زۆری هۆنراوەکانی ونبوون.
ئەم بابەتە 88,395 جار بینراوە
هاشتاگ
فایلی پەیوەندیدار: 9
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 124
بەڵگەنامەکان
پەرتووکخانە
ژیاننامە
شوێنەکان
هۆنراوە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
3. 1881
4. 1893
5. 1952
ڤیدیۆ
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 00-00-1881
ڕۆژی کۆچی دوایی: 12-06-1952 (71 ساڵ)
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): پێنجوێن
لەژیاندا ماوە؟: نەخێر
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 18-11-2008 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 08-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 88,395 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1108 KB 07-07-2017 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
موفتی پێنجوێنی؛ ڕۆشنگەری سەردەمی خۆی!
کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

موفتی پێنجوێنی؛ ڕۆشنگەری سەردەمی خۆی!

موفتی پێنجوێنی؛ ڕۆشنگەری سەردەمی خۆی!
موفتی پێنجوێنی؛ ڕۆشنگەری سەردەمی خۆی!
خەلیل عەبدوڵڵا

پێنجوێن بەبێ تۆ نزیکە مەرگم
لوبنان شکێن بووی داخی بەجەرگم
تازە بوکێ بووی بەسەر چیاوە
ئەهاتنە سەیرت لەملا و ئەولاوە
موفتی پێنجوێنی شاعیرێکی پێشکەوتنخواز و ڕۆشنگەر و ناوداری کوردستانە و لەشەوەزەنگی قۆناغێکی دواکەوتوودا، شیعرە بەرزەکانی کردە مەشخەڵی ڕۆشنکەرەوەی وڵات و خەمە چینایەتی و کۆمەڵایەتی و نەتەوەییەکانی لەکۆڵنا و پێی وابوو مەکتەب و زانست و زانیاری چارەسەری هەموو ئەو خەم و دەردانەیە و هەربۆیەش بەشێکی شیعرەکانی بۆهاندانی خوێندنی کچان و کوڕان تەرخان کردووە.
مەلا عەبدولڵای کوڕی مەلا کەریم ناوی تەواوی ئەم شاعیرەیە و لەدنیای ئەدەبدا بە موفتی پێنجوێنی ناسراوە.
ساڵی 1881لەگوندی بیستانی ناوچەی پێنجوین لەدایک بووە.
سەرەتا لەحوجرەکەی باوکی دەستی بەخوێندنی ئاینی کردووە، دواتر بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر بەشێکی زۆری شارەکانی باشور و خۆرهەڵاتی کوردستان گەڕاوە، لەوانە (بیارە و مەریوان و مەهاباد و بۆکان و سەقز و سەرا و سەرچاوە).
مامۆستا موفتی کاری عەتاری و جگەرە و توتنفرۆشتی کردووە، هەربۆیەش بە(توتنچی)یش ناسراوە.
موفتی پێنجوێنی هەر لەسەرەتای ژیانی لاوییەوە خولیای شیعری هەبووە و لەناوەڕاستی سییەکانی سەدەی ڕابردوودا دەرفەتی بۆ هەڵکەوتووە شیعرەکانی بڵاو بکاتەوە و ساڵی 1936 یەکەم پارچە شیعری لەرۆژنامەی ژیان بڵاو کردۆتەوە و ئیدی تاکۆچی دوایی بەردەوام ئەبێ لە بڵاوکردنەوەی شیعرەکانی لەگۆڤار و ڕۆژنامەکانی ئەو سەردەمەدا لەوانە(ژیان، ژین، دەنگی گێتیی تازە، گەلاوێژ، هەڵاڵە).
ساڵی 1939 عەلی باپیر ئاغای شاعیر لە کتێبەکەی(گوڵدەستەی شوعەرای هاوعەسرم) لەسەر موفتی پێنجوێنی نوسیوە و ستایشی شیعرەکانی کردووە.
ساڵی 1959 محەمەد تۆفیق وردی بەشێک لەشیعرەکانی بەناوی (سۆزی نیشتمان) لە بەغدا چاپکردووە.
ساڵی 1990 هەموو شیعرەکانی لەدووتوێی (دیوانی موفتی پێنجوێنی) چاپکراوە.
موفتی پێنجوێنی شیعری زۆر بووە، بەڵام بەشێکیان بەهۆی چەند کارەساتێکی وەک سوتان و بومەلەرزەی پێنجوین و سوتانی دوکانەکەی خۆیەوە فەوتاون.
زۆربەی شیعرەکانی موفتی پێنجوێنی شیعری نەتەوەیی و نیشتمانین و داوای ئازادی و سەربەخۆیی بۆ کوردستانەکەی کردووە. بەشێکی تریان شیعری بەرگرین لەهەژاران و جوتیاران و ڕەنجدەران.
موفتی پێنجوێنی زۆریش بایەخی بەخوێندن و پەروەردە داوە و هانی خەڵکی داوە کە کچان و کوڕانیان بنێرنە قوتابخانە و لەو بوارەدا خۆی سەرمەشق بووە کە کچی خۆی لەو سەردەمەدا ناردۆتە بەر خوێندن.
ئەم شاعیرە نیشتماپەروەر و ڕۆشنگەرە لە 15ی حوزەیرانی 1952 بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد، هەر چەند بەشیعریش وەسێتی کردبوو کە لە گردی سەیوانی سلێمانی بینێژن، بەڵام خزم و کەسوکاری وەسێتەکەیان جێبەجێ نەکرد و بردیانەوە بۆ زێدی خۆی و لە گۆڕستانی حاجی شێخی پێنجوێن بەخاکیان سپارد.
درود بۆ گیانی پاک و پیرۆزی موفتی پێنجوێنی ئەو چرایەی لە پێنجوێنەوە هەڵهات و هەموو کوردستانی ڕۆشن کردەوە.
تکایە کەر مردم کردی سەیوان ماڵ و قەبرم بێ
گەڵای ئەو دارە جوانانە لە جێی سابات و کەپرم بێ
لەئاخردا تکاکارم لە قاپی حەزرەتی یەزدان
لەگەڵ یارانی هاودەم هەرئەوێ مەیدانی حەشرم بێ
وەسێتی موفتی[1]
ئەم بابەتە 874 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | بنکەی ڕوناکبیری گەلاوێژ
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: هونەری
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 16-06-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 16-06-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 16-06-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 874 جار بینراوە
ڕابیعە موفتی پێنجوێنی
خانمانی کوردیپێدیا، ئازار و سەرکەوتنەکانی ژنانی کورد لە داتابەیسی نەتەوەکەیاندا هاوچەرخانە ئەرشیڤدەکەن..
پۆل: ژیاننامە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی1
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕابیعە موفتی پێنجوێنی

ڕابیعە موفتی پێنجوێنی
ناو: ڕابیعە
نازناو: ڕابی خان
ناوی باوک: عەبدوڵڵا کەریم #موفتی پێنجوێنی#
ساڵی لەدایکبوون: 1937
ساڵی کۆچی دوایی: 2016
شاری لەدایکبوون: #پێنجوین#
$ژیاننامە$
کچی شاعیری گەورە موفتی پێنجوێنییە و خوشکی #گێلاس موفتی پێنجوێنی#یە، ڕابیعە خان تاکە کچی سەردەمی خۆی بووە چووەتە بەر خوێندن لە پێنجوێن و لە خوێندنگەی کوڕان خوێندویەتی و لەگەڵ باوکی (موفتی پێنجوێنی) لە دووکان کاری کردووە. [1]
ئەم بابەتە 941 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - رۆژگار کەرکوکی
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 7
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 00-00-1937
ڕۆژی کۆچی دوایی: 06-09-2016 (79 ساڵ)
جۆری کەس: ناسراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): پێنجوێن
لەژیاندا ماوە؟: نەخێر
نەتەوە: کورد
هۆکاری گیان لەدەستدان: مەرگی سروشتی و نەخۆشی
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
وڵات - هەرێم (کۆچی دوایی): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: مێ
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 01-07-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 01-07-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 05-09-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 941 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.147 KB 01-07-2022 ڕۆژگار کەرکووکیڕ.ک.
ڕابیعە موفتی پێنجوێنی هەندێ بێرەوەری موفتی پێنجوێنی ئەگێرێتەوە
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
پۆل: ڤیدیۆ | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ڤیدیۆ: #ڕابیعە موفتی پێنجوێنی# هەندێ بێرەوەری #موفتی پێنجوێنی# ئەگێرێتەوە.
ساڵ: نەزانراو [1]

کلیک بکە بۆ بینینی ڤیدیۆ
ئەم بابەتە 731 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆڕی کۆمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | سوارە مەمەخێڵانی
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
پۆل: ڤیدیۆ
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: پێنجوێن
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 01-07-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 01-07-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 01-07-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 731 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
ڤیدیۆ 1.0.15 MB 1 01-07-2022 ڕۆژگار کەرکووکیڕ.ک.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
کورتەباس
سەرەتای خوڵقان لە دەقەکانی کوردی دا
پەرتووکخانە
دوو شاعێری ئوکراینی؛ تاراس شێڤچێنکۆ-لێسیا ئوکراینکا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
کورتەباس
ئافرەت و داب و نەریتی کوردەواری
کورتەباس
چۆن منداڵەکەت پەروەردە دەکەیت؟
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
کورتەباس
گرنگترین ڕێبازەکانی مۆسیقا کە تازە دەرکەووتون
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
تەمسیلی (سەرفترە)

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
خانەقین
23-07-2009
هاوڕێ باخەوان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
شێخ حسێنی هەزارکانی ئەو پیاوەی لە ئەنفالدا فەرمانی سەدامی شکاند و وتی نامەوێت ئازاد بکرێم
19-04-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
وەزیری ئەشۆ
18-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ئاسکەکانی گەرمیان
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
تەواوی زانیارییەکان لەسەر پاراسایکۆلۆژی لەلایەن دکتۆر هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دایک و زڕباوکی فەیروز ئازاد باسی کوژرانی کچەکەیان دەکەن
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,471
وێنە 105,224
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,721
ڤیدیۆ 1,281
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
کورتەباس
سەرەتای خوڵقان لە دەقەکانی کوردی دا
پەرتووکخانە
دوو شاعێری ئوکراینی؛ تاراس شێڤچێنکۆ-لێسیا ئوکراینکا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
کورتەباس
ئافرەت و داب و نەریتی کوردەواری
کورتەباس
چۆن منداڵەکەت پەروەردە دەکەیت؟
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
کورتەباس
گرنگترین ڕێبازەکانی مۆسیقا کە تازە دەرکەووتون
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
تەمسیلی (سەرفترە)

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.687 چرکە!