پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مریەم خان یەکەمین گۆرانی بێژی ژنی کورد کە بەرهەمەکانی لەسەر قەوان تۆمارکراوە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
وەسێتنامە گرنگەکەی پیرەمێرد
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
شارام نازری کوردێک لە لوتکەی گۆرانی و مۆسیقای ئێراندا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مارگرێت یەکەم پێشمەرگەی ژن لە شۆڕشی ئەیلولدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
لەیلا قاسم سمبولی خەباتی ژنان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
ئەحمەد کایا چریکەیەکی بەسۆز لە باکوورەوە بۆ هەموو کوردستان
17-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,211
وێنە 105,187
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,691
ڤیدیۆ 1,279
شوێنەکان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ئەنجام: 15 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 2



نوێکردنەوە
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Facebook Messenger
Email
Copy Link

61 ڕۆژنامەنوس لە پرۆسەی هەڵبژاردندا سکاڵایان لە میترۆ تۆمارکردەوە
هاوکارانی کوردیپێدیا، لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە، زانیارییە گرنگەکان بۆ هاوزمانانیان ئەرشیڤدەکەن.
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
61 ڕۆژنامەنوس لە پرۆسەی هەڵبژاردندا سکاڵایان لە میترۆ تۆمارکردەوە
بەڵگەنامەکان

61 ڕۆژنامەنوس لە پرۆسەی هەڵبژاردندا سکاڵایان لە میترۆ تۆمارکردەوە
بەڵگەنامەکان

لە پرۆسەی دەنگداندا 21 ڕۆژنامەنوس توندوتیژی و پێشێلکاری یاساییان بەرامبەر کراوە
25ی ئەیلولی 2013، هەرێمی کوردستان: سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە ڕۆژنامەنوسان ڕایدەگەیەنێت، لەکاتی پرۆسەی هەڵبژاردندا ڕواڵەتەکانی توندوتیژی بەرامبەر بە ڕۆژنامەنوسان زیادیکردووە، داواش لەحکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات لێکۆڵینەوە لەو پێشێلکاریانە بکات، بەتایبەتیش کە هەندێکیان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە ئەنجامدراون.
سەنتەری میترۆ لە کۆتایی ڕۆژی بانگەشەی هەڵبژاردندا لە بەیاننامەیکدا ڕایگەیاند لە ڕۆژی دەستپێکردنی بانگەشەکانی هەڵبژاردن دا کە لە 28ی ئابی 2013 دەستیپێکرد و لە 19ی ئەیلول کۆتایی هات دەیان پێشێلکاری جۆراوجۆر بەرامبەر (40) ڕۆژنامەنوس لەلایەن جەماوەری لیستە ڕکابەرەکان و هێزە ئەمنییەکانەوە ئەنجامدراون، هەندێک پێشێلکاریش لە دەرەوەی هەڵمەتەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن بوون.
سەنتەری میترۆ ڕایدەگەنێت لە هەردوو دوو ڕۆژی دەنگدانی تایبەت و گشتی بۆ پەرلەمانی کوردستان 19 - 21 ئەیلولی 2013 (21) ڕۆژنامەنوس و ڕاگەیاندنکار پەیوەندییان بە بەشی تۆمار لە سەنتەری میترۆوە کردوە، سکاڵایان هەبووە. بەمەش کۆی ژمارەی پێشێلکارییەکانی پرۆسەی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان بەرامبەر 61 ڕۆژنامەنوس بوون.
یاسای کاری ڕۆژنامەنوسی جەختدەکاتەوە، "هەر کەسێک بەهۆی کارەکەیەوە سوکایەتی بەرۆژنامەنوس بکات، یان دەستدرێژیی بکاتە سەر ئەوا هەمان ئەو سزایە دەیگرێتەوە کە بۆ دەستدرێژیکردنە سەر فەرمانبەرێک لەکاتی یان بەهۆی بەجێهێنانی ئەرکەکانی دانراوە". لەم هەڵبژاردنەدا هێزەکان بە بەرگی ڕەسمییەوە هێرشیان کردۆتە سەر ڕۆژنامەنوسان. دامودەزگای تری حکومی و حزبی، پاسەوانی تایبەتی بەرپرسان بەڵام کەس لەسەر پێشێلکاری بەرامبەر بە ڕۆژنامەنوسان وێڕای تۆمارکردنی داوای یاسایی، ڕوبەروی لێپرسینەوەی یاسایی نەبۆنەتەوە."
سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە ڕۆژنامەنوسان ڕایدەگەیەنێت، ئەو پێشێلکاریانەی بەرامبەر بە ڕۆژنامەنوسان و میدیکاران لە شارەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجام دراون پێچەوانەی بڕگەکان یاسای کاری ڕۆژنامەنوسین و هەندێکیان بە تاوان ئەژمار دەکرێن.
رواڵەتەکانی توندوتیژی بەرامبەر بە ڕۆژنامەنوسان لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن و کاتی دەنگدانی گشتی لەژێر هەر پاساوێک بێت جێگەی قبوڵکردن نین و ئیدانەی دەکەین. سەنتەری میترۆ داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات لێکۆڵینەوە لەو پێشێلکاریانە بکات بەتایبەتیش کە هەندێکیان هێزە ئەمنییەکان ئەنجامیان داون.
ئەمەش ئەو کەیسانەن کە لە دوو ڕۆژانی دەنگدانی تایبەت و گشتیدا لە میترۆ تۆمارکراون:

• جەلال مجید فەرهاد پەیامنێری کەناڵی ڕوودا بە میترۆی ڕاگەیاند ڕۆژی 19ی ئەیلول لە کاتی دەنگدانی تایبەتدا بۆ پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ هاوکارانم ڕێبوار حامید، سۆران حسین، کۆسار عوسمان، وێنەگرانی کەناڵەکمان و سالم توفیق تەکنیکار، لە بنکەیەکی دەنگدان ڕاستەوخۆ پەخشمان دەکرد هێزێکی سوات هێرشیان کردە سەر تیمەکەمان وتی"هێزێکی سوات بەجنێودانەوە بۆمان هاتن کیبَڵ و کامێرای بەخشیان برد، بیانویان ئەوە بوو کە پێشتر ئێمە بەرنامەیەکمان ئامادە کردوە وێنەی ئەوانمان بەکارهێناوە."

• هێڤی خالید پەیامنێری ڕۆژنامەی ڕێگای کوردستان بە میترۆی ڕاگەیاند ڕۆژی 21 ئەیلول لە کاتی دەنگدانی گشتیدا بۆ پەرلەمانی کوردستان لە بنکەی پیرەمێرد لە شاری سلێمانی کە تەرخانکرابوو بۆ ڕۆژنامەنوسان لەلایەن بەرپرسی بنکەکە کراینە دەرەوە. هیڤی وتی" بنکەکە تەرخانکرابوو بۆ ڕۆژنامەنوسان بەڵام من و کاروان سابیر پەیامنێری تەلەفزیۆنی ئێستا، هاوڕێ خەلیل کامێرامان، گۆنا عومەر پەیامنێری هاوڵاتی دەرکراین وتیان ممنوعە"


• ڕەنجە جەمال پەیامنێری کەناڵی ڕووداو ڕایگەیاند ڕۆژی 21 ئەیلول لە کاتی دەنگدانی گشتیدا بۆ پەرلەمانی کوردستان لەشاری کۆیە لە بەردەم بنکەیەکی دەنگدان لەلایەن ئاسیشەوە هێرشیکراوەتە سەری. وتی" لەکاتی وێنەگرتندا خۆم و شوفێری ڕووداو لەلایەن ئاسایشەوە هێرشیان بۆ هێناین لە یەکێک لە بنکەکانیان زۆریان لێداین دەستیان گرت بەسەر کەلوپەلی ڕۆژنامەنوسی و مۆبایلەکەم."

• عەبدوڵڵا تەها یاسین پەیامنێری کەناڵی وار لە شاری دهۆک بە میترۆی ڕاگەیاند ڕۆژی 21 ئەیلول لە کاتی دەنگدانی گشتیدا بۆ پەرلەمانی کوردستان لە ناحیەی قەسرۆکی سەر بە پارێزگای دهۆک لەگەڵ وێنگری کەناڵەکەمان ڕۆژان ئەزهەر لە بەردەم بنکەیەکی دەنگدان کە تایبەت بووە بۆ ڕۆژنامەنوسان ڕێگریان لێکراوە. عەبدوڵڵا وتی" نازانین هۆکاری ڕێگرییەکە چییە بەڵام وتیان بۆتان نییە وێنە بگرن."

• دەریا کامەران عەلی پەیامنێری کەناڵی ئاسمانی کەرکووک بە میترۆی ڕاگەیاند ڕۆژی 21 ئەیلول لە کاتی دەنگدانی گشتیدا بۆ پەرلەمانی کوردستان لە ناحییەی کەسنەزانی سەر بە پارێزگای لەبەردەم بنکەی باوەڕی بنەڕەتی لایەنگرانی لیستێک هێرشیان کردە سەر تیمی کەناڵەکەمان و کامێرای کەناڵەکەیان شکاند. دەریا وتی" بەردبارانیان کردین پاشان هاتنە سەرمان، وێنەگرەکەمان ئازاری زۆری پێگەیشت". وێنەگری کەناڵەکە ئەحمەد میدحەت بە میترۆی وت"من دەربازبوم لە ژێردەستاین بەڵام وێنەگری کەناڵی گەلی کوردستان سەرهەنگ ئەحمەد ئازاری پێگەیشت". سەرهەنگ بە میترۆی وت"بەبەردو بلۆک هێرشیان بۆ هێنیان بریندار بوم کامێراکەم شکا."


• محەمەد خدر سەلیم پەیامنێری کەناڵی KNN بە میترۆی ڕاگەیاند ڕاگەیاند ڕۆژی 21 ئەیلول لە کاتی دەنگدانی گشتیدا بۆ پەرلەمانی کوردستان لە گوندی کانی مارانی سەر بە ناحیەی حاجی ئاوای قەزا ڕانیە هێزێکی پێشمەرگە نەیانهێشتوە ڕوماڵی هەواڵ بکەن و دەستیانگرتوە بەسەر کامێراکەیان. محەمەد بە میترۆی وت"حیمایەکانی ئامر لیوایەک هێرشیان بۆ هێناین کامێراکەیان زەوتکرد" مەجید خدر پەیامنێری کەناڵەکە بە میترۆی وت" 20 پێشمەرگە هێرشیان بۆ هێناین کامێراکەیان بردو وێنەکانیان سڕییەوە."

• زانا عەلی پەیامنێری ڕادیۆی گۆڕان لە قەزای سەید سادقی سەبە پارێزگای سلێمانی بە مترۆی ڕاگەیاند ڕۆژی 21 ئەیلول لە کاتی دەنگدانی گشتیدا بۆ پەرلەمانی کوردستان لەبەردەم بنکەی قوتابخانەی ماد لە گەڕەکی سەراو کۆمەڵێک لایەنگری لیستێکی هەڵبژاردن پەلامار درام. زانا وتی" کۆمەڵێک لایەنگری لیستێکی هەڵبژاردن هێرشیان بۆ هێنام و بۆکسێکیان لێدام، کۆمەڵێک لە لایەنگرانی بزوتنەوەی گۆڕان شاهێدحاڵن بەسەر ڕوداوەکەوە".


• هۆشمەند سادق ڕەمەزان پەیامنێری کەناڵی KNN بە میترۆی ڕاگەیاند ڕۆژی 19ی ئەیلول ڕۆژی دەنگدانی تایبەت بۆ پەرلەمانی کوردستان هێزێک لەبەردەم وەزارەتی پێشمەگە پەلاماریان داین و کاسیتی کامێرای وێنەگرەکەیان برد. هاوکار عەلی وێنەگری کەناڵەکە بە میترۆی وت" کۆبونەوە بوو لەبەردەم وەزارەت ئەو هێزە هێرشیان بۆ هێناین ویستیان کامێراکەم بەرن پاشان کاسێتەکەیان بردو لەبەرچاوی خۆمان شکاندیان."
• سەلام ڕەئوف فەرەج پەیامنێری کەناڵی گەلی کوردستان بە سەنتەری میترۆی ڕایگەیاند ڕۆژی 21 ئەیلول لە کاتی دەنگدانی گشتیدا بۆ پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ وێنەگری کەناڵەکە کاروان ئەنوەر لەبەردەم بنکەی ئازادی لە قەزای دەربەندیخان ڕێگرییان لێکراوە. سەلام وتی" هەر زانیان ئێمە وێنە دەگرین بەرپرسی بنکەکە شاڵاوی بۆ بردین بەڵام پۆلیسەکانی ناوبژییان کرد ئەگینا نیازی بوو پەلاماربدات"

سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی ڕۆژنامەنوسان، ڕێکخراوێکی سەربەخۆی قازانج نەویستە لە ساڵی 2009 لە شاری سلێمانی لە لایەن کۆمەڵێک ڕۆژنامەنوسەوە دامەزراوە، لە ساڵی 2010 لە کۆنفرانسێکدا لە شاری هەولێر ئەندامانی بۆردی ڕێکخراوەکە هەڵبژێردران.

بۆ پەیوەندیکردن:
ئاوات عەلی ڕێکخەری سەنتەری میترۆ – 07701435822
بەشی تۆمارکردن : 07708079999
ئەم بابەتە 13,307 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 84%
84%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 25-09-2013 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 13,307 جار بینراوە
ئەوکات نوتیلا و میترۆ و مارس و تویوکس نەبوو سەردەمی برسێتی و ترس و تۆقاین بوو
خانمانی کوردیپێدیا، ئازار و سەرکەوتنەکانی ژنانی کورد لە داتابەیسی نەتەوەکەیاندا هاوچەرخانە ئەرشیڤدەکەن..
پۆل: وێنە و پێناس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەوکات نوتیلا و میترۆ و مارس و تویوکس نەبوو سەردەمی برسێتی و ترس و تۆقاین ب...

ئەوکات نوتیلا و میترۆ و مارس و تویوکس نەبوو سەردەمی برسێتی و ترس و تۆقاین ب...
#شانەدەر#02-1992
ئەم بابەتە 1,476 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | کوردیی ناوەڕاست | مانوو بەرزنجی
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 70%
70%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 20-03-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 21-03-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 21-03-2019 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 1,476 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.146 KB 20-03-2019 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.
پرسەنامەی سەنتەری میترۆ بۆ کۆچی دوایی سەفین ئەحمەد سڵح
کوردیپێدیا، مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆ بۆ نەوەکانی سبەینێ ئەرشیڤ دەکات!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پرسەنامەی سەنتەری میترۆ بۆ کۆچی دوایی سەفین ئەحمەد سڵح

پرسەنامەی سەنتەری میترۆ بۆ کۆچی دوایی سەفین ئەحمەد سڵح
دەقی پرسەنامەکەی سەنتەری میترۆ:
بەرێز خانەوادەی ڕۆژنامەنوس سەفین ئەحمەد
بەرێزان لە مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
خەمبارین بە هەواڵی کۆچی لە ناوکاوی ڕۆژنامەنوس (سەفین ئەحمەد)، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرخۆشی لە ئێوەو کەسوکارو هاوپیشەکانی دەکەین.
کاک سەفین لە ڕێی ڕاپۆرتەکانی بۆ میدیاکانی یەکێتی و کارکردنی بەردەوامی لە میدیا خزمەتی لە بەرچاوەوە و ڕێزلێنراو بووە.
هاوبەشی خەمتانین، دوا ناخۆشیان بێت.
دیاری محمد
بەرێوەبەری سەنتەری میترۆ
19ی ئایاری 2022[1]

⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
ئەم بابەتە 1,118 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پوک میدیا - 19-05-2022
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 19-05-2022 (2 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژ هەژار )ەوە لە: 27-05-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 28-05-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,118 جار بینراوە
سەنتەری میترۆ ئاماری پێشێلکاری بەرامبەر ڕۆژنانووسان ڕادەگەیەنێت
کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
پۆل: ئامار و ڕاپرسی | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
سەنتەری میترۆ ئاماری پێشێلکاری بەرامبەر ڕۆژنانووسان ڕادەگەیەنێت
ئامار و ڕاپرسی

سەنتەری میترۆ ئاماری پێشێلکاری بەرامبەر ڕۆژنانووسان ڕادەگەیەنێت
ئامار و ڕاپرسی

سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی ڕۆژنامەنوسان، لە یادی سەدو شازدە ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردیدا، وێڕای پیرۆزبایی لە ڕۆژنامەنوسانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، دەزگا بەرپرسەکانی حکومەتی هەرێم هەنگاوی جدییان نەناوە بۆ سەروەری یاسا، دیاردەی دەربازبوون لە سزا باڵی بەسەر ژینگەی ئازادی ڕۆژنامەگەریدا کێشاوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ خەندان نێردراوە، تیایدا سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی ڕۆژنامەنووسان ڕایدەگەیەنێت: "ئەمڕۆ بەڕێزەوە لەبەردەم کاروانی شەهیدانی ڕۆژنامەگەری کوردیدا، دەوەستین و سەر ڕێزو نەوازش دادەنوێنین بۆ ئەوانەی لە پێناوی ڕاگەیاندنی ڕاستیدا، گیانیان لەدەستدا. دەپرسین کێ سۆرانی مامە حەمەی تیرۆر کرد؟. کوا بکوژانی سەردەشت عوسمان؟. بۆ بەرژەوەندی کێ (ئامەد)ی کوڕی ڕۆژنامەنووس کاوە گەرمیانی بێ باوک کرا؟. وەڵامی ئەم پرسیارانەش تا هەنوکە بە هەڵواسراوی ماونەتەوە، بکوژانی ڕۆژنامەنووس یان دیار نین، یان دیارن و دەستی یاسا نایانگاتێ".
هەروەها هاتووە: "سبەینێ یادی 116 ساڵەی دەرچوونی یەکەمین ڕۆژنامەی کوردی دەکەینەوە، سەنتەرەکەمان سەرنجی سەرۆکایەتی هەرێم و ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمانی کوردستان، بەلای ئه و ژینگەدا ڕادەکێشێت کە ڕۆژنامەنوسان کاری تێدا دەکەن، ژینگەیەک کە توندوتیژی و ڕێگرییەکانی ڕۆژانەی بەردەم کارەکان، پێنەدانی زانیاری و جیاوازیکردن لە پێدانی زانیاری، دەربازبوون لە سزا لە تاوانەکانی بەرامبەر بە ڕۆژنامەنوسان، گرنگترین ناونیشانەکانییەتی‌".
سەنتەری متیرۆ ئەوەشدەڵێت: "یاساکانی کاری ڕۆژنامەنووسی و پێدانی زانیاری، لەمپەری زۆری لەبەردەمدایە زانیارییە ڕەسمیی و گرنگەکان ڕوناکی ناگاتێ پیشێلکارییەکان بەرامبەر ئازادی ڕۆژنامەگەری، لە لایەن هێزی ئەمنی و عەسکەری بە بەرگی ڕەسمییەوە، یان هێزی بێ کۆنتڕۆڵی حزبەکان بەبەرگی مەدەنییەوە، ئەنجام دەدرێن".
لێکۆڵینەوەکان لە کەیسی توندوتیژی و ڕوداوی کوشتن، یان ئەنجامیان نابێت، یاخود ئه و دەرئەنجامانە قایلکەرو مونسیف نین بۆ قوربانییەکان. ژینگەیەک کە لە ڕاپۆرتی پێشوماندا ناومان نا بوو "تاوانەکان بە بێ سزا"، تێدەپەڕن.
لەماوەی چوار مانگی ڕابردوودا سەنتەری میترۆ 60 کەیسی بۆ ڕۆژنامەنووسان و کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی‌ کردوەتەوە، لەناو ئەم کەیسانەدا، 72 پێشێلکاری تۆمار کراون، لێدان و دەستبەسەرکردن و کامێرا شکاندن، ڕێگری و پێنەدانی زانیاری، دەسبەسەرکردن و هەڕەشەی تێدایە، سەرباری سەرهەڵدانەوەی هەوڵەکانی تەشویش لەسەر کەناڵی ئۆپۆزسیۆن و هاککردنی وێب سایتە ئەهلی و سەربەخۆکان.
پێشێلکاریەکانیش بەم شێوەیە بوون:
لێدان: 22
زوتکرکردنی کەلەپەلی ڕۆژنامەوانی: 12
رێگری لە ڕوماڵکردن : 12
دەسبەسەرکردن: 9
هەڕەشەکردن: 6
شکاندنی کامێرا : 5
هەوڵی تەشویش لەسەر کەناڵ و هاکردنی پێگەکان: 6
دەربازبوونی کارمەندانی یاساشکێن لەناو هێزە ئەمنییەکان، پۆلیس و ئاسایش و پێشمەرگه و پاسەوانی کۆمپانیاکان کۆتایی نەهاتووە. بەردەوامبونیشی متمانەی هاوڵاتیان بە سەرەوەریی یاسا لاواز دەکات و شکۆی یاساکانی پەرلەمانی کوردستانیش، دەشکێنێت.
سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی ڕۆژنامەنووسان ڕایدەگەینێت، هەرێمی کوردستان ژینگەیەکی لەبارە بۆ دەربازبوون لە سزا، تاوانەکانی بەرامبەر بە ڕۆژنامەنوسان بە بێ سزا تێدەپەڕن. ئەم دیاردەیەش ئەزمونی حوکڕانی کوردستانی خستۆتە بەردەم پرسیاری دەیان ڕێکخراوی بەناوبانگی جیهانی و ناوخۆیی.
میترۆ لەم ڕۆژەدا داوادەکات، " توندوتیژی و هەڕەشە و بەربەست دانان بەرامبەر بە کاری ڕۆژنامەنووسی کۆتایی پێبێت. تۆمەتبارانی کەیسیەکانی کوشتن و هێرشکردنە سەر ڕۆژنامەنووسان وەک تاوان تەماشا بکرێت وبەبێ سزا تێنەپەڕێن".
میترۆ ئەمساڵ، وەک هاوبەشێک بەشدارە لە پرۆژەی کۆتایی هێنان بە دیاردەی (دەربازبون لە سزا)، کە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەروەرده و زانست و ڕۆشنبیری (UNESCO) ڕایگەیاندوە. ئەم پرۆژەیەی‌ (METRO) بە هاوکاری ڕێکخراوی پاڵپشتی میدیای نێودەوڵەتی(IMS)، جێبەجێی دەکات. داوای هاوکاری هەموتان دەکەین.
سەنتەری‌ میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی‌ ڕۆژنامەنوسان، ڕێکخراوێکی‌ سەربەخۆی‌ قازانج نەویستە لە ناوەراستی ئابی ساڵی‌ 2009 لە شاری‌ سلێمانی‌ لە لایەن، کۆمەڵێک ڕۆژنامەنوس و پارێزەر(رازاو شەریف، هیوا عوسمان، عمار الشابندر، توانا عوسمان، ڕەحمان غەریب) دامەزراوە، مۆڵەتی ڕەسمی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتوە. تا کۆتایی ساڵی 2010 لەلایەن پەیمانگای ڕۆژنامەوانی جەنگ و ئاشتی (IWPR) پاڵپشتی کراوە. لە تەموزی ساڵی‌ 2010 لە کۆنفرانسێکدا لە شاری‌ هەولێر ئەندامانی‌ بۆردی ڕێکخراوەکە هەڵبژێردران. سڵانی 2011 و 2012 و 2013 ڕاپۆرتی ساڵانەی لەسر ڕەوشی ئازادی ڕۆژنامەنوسی لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردۆتەوە.
- 21-04-2014
ئەم بابەتە 7,053 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی خەندان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 72%
72%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 31-03-2014 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 21-04-2014 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 7,053 جار بینراوە
سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی ڕۆژنامەنوسان ڕایدەگەیەنێت دەسەڵاتی عەسکەری لە کەرکووک و دەوروبەری یاساشکێنی گەوەریان کردوە
خانمانی کوردیپێدیا، ئازار و سەرکەوتنەکانی ژنانی کورد لە داتابەیسی نەتەوەکەیاندا هاوچەرخانە ئەرشیڤدەکەن..
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی ڕۆژنامەنوسان ڕایدەگەیەنێت دەسەڵاتی عەسکەری لە کەرکووک و دەوروبەری یا
بەڵگەنامەکان

سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی ڕۆژنامەنوسان ڕایدەگەیەنێت دەسەڵاتی عەسکەری لە کەرکووک و دەوروبەری یا
بەڵگەنامەکان

19ی تشرینی یەکەم 2017: سەنتەری #میترۆ# بۆ داکۆکی لە مافی ڕۆژنامەنوسان ڕایدەگەیەنێت دەسەڵاتی عەسکەری لە #کەرکووک# و دەوروبەری یاساشکێنی گەوەریان کردوە بەرامبەر خەڵکی مەدەنی و کار بە یاساکانی هەرێم ناکات لە بواری ئازادی ڕۆژنامەنوسان ڕادەربڕیندا.
ئێمە پشتیوانیمان لە داخوازییەکەی داوکاری گشتی کرد بڵاونەکردنەوەی گۆڕینەوەی تۆمەت لەنێوان لایەنەکانەوە و بەخشینەوەی تەخوین، کە ئەمە هەمووی بە زیانی گەلی کوردستان تەواو دەبێت و هێندەی تر برینەکان قوڵتر دەکاتەوە.
بەڵام میترۆ لە ڕێگەی پەیوەندییەکانی بە شەریکەکانمان لە ڕێکخراوە جیهانییەکانی تایبەت بە داکۆکی لە ئازادی ڕۆژنامەنوسی ئاگادارکردۆتەوە لەو هەڵسوکەوتەی چەکدارەکانی حەشدی شەعبی و هێزەکانی تر ئەنجامی دەدەن بەرامبەر بە ئازادی بە شێوەیەکی گشتی و ئازادی ڕادەبڕین و ڕۆژنامەنوسی.
کاتێک دەسەڵاتی سەربازی لە ساتەوەختی هاتنە ناو شاری کەرکووک ڕێگری بکات لەوەی ڕۆژنامەنوسێک بە کوردی پرسیار بکات و بەرپرسێک بە کوردی وەڵام بداتەوە، ئێمە بێ لایەن نین، لەبەرەی ئازادی ڕادەبڕین و قسەکردنین بە زمانی خۆمان.
کاتێک ئۆفیسی کەناڵی میدیا بسوتێنرێت یان قەدەغە بکرێت یان بەربەست لەبەردەم کارەکانیان دابنرێت، میترۆ بێ لایەن نییە و هاوپشتی ئەو کەناڵانەیە بۆ کاری ئاسایی خۆیان.
#نەتەوە یەکگرتووەکان# نیگەرانی خۆی لەبارەی ئەو ڕاپۆرتانە پیشاندا کە باس لەوە دەکەن کە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان کە سوپای عێراق و حەشدی شەعبی بەم دواییە چوونەتە ناوییەوە، کاری پشێوی و تێکدان و تاڵانی و سووتاندنی خانوو و دووکان و نووسینگەی لایەنە سیاسییەکان ڕوویداوە.
بەپێی ئەو سکاڵایەنەی بە یوئێن گەیشتووە و لەڕاپۆرتەکە ئاماژەی پێوەکراوە نزیکەی 150 خانوو لە شارۆچکەی #خورماتوو# لە ڕۆژانی 16 و 17ی ئەم مانگەدا لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە، تەقاندۆتەوەو لەو بارەشەوە نزیکە 11 سکاڵایان تەقاندنەوەی خانوی هاوڵاتیانە.
میدیاکان لە بری بڵاوکردنەوەی نائومێدی و پشێوی با بچن بارودۆخی خەڵکی مەدەنی گیرۆدە بوو بە توندیژی و شەڕو جێهیشتنی زێدی خۆی، بۆ ڕای گشتی و جیهان بڵاوبکەنەوە.
ئێمە دەزانین لە کاتی پشێوی گەورە و شەڕو و کوشتار، لادان لە ئیتیکی کاری ڕۆژنامەنوسی زیاد دەبێت، بۆ ئەمەش سەنتەری میترۆ ئەوپەڕی هەوڵی خۆی دەدات بۆ ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی چەوتی میدیاکان.
بەڵام ناکرێت نە ئێمە و نە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی بێدەنگ بین کاتێک بڕیارەکانی دەسەڵاتی عەسەکەری جێگە بە یاسا کارپێکراوەکان لێژ بکات، بە تایبەتیش شاری کەرکووک کە لە ساڵانی ڕابردوودا بەپێی یاسای کاری ڕۆژنامەنووسانی کوردستان مامەڵەی لەگەڵ میدیا و میدیاککارانی کوردستان و عێراق کردوە.
لە نێو ئەم پەشێویانەدا ژیانی زۆرێک لە ڕۆژنامەنوسان کەوتە مەترسییەوە تیمی ڕاگەیاندنی کوردسات دیارترینیان بوو، سەرباری بڕیاردان بە قەدەخەکردنی هەردو کەناڵی کوردستان 24 و ڕووداو.
بوونی سەرنج لەسەر پەخشی هەر کەناڵێک نابێت بمانخاتە سەنگەری دژایەتی کردنی ئازادی، دەسەڵاتە عەسکەریەکەی کەرکووک بڕیاری ڕاگرتن و قەدەغەکردنی کوردستان 24 و ڕوداوی بۆ بچێتە سەر ئەوە کۆمەڵگەی مەدەنی دەبێت ڕازیبن بەم ڕەوشە ترسناکە، چاوەڕوانی ئەوەش بن لیستی قەدەغەکانی دەسەڵاتی ئێستای کەرکووک درێژتر بێت و کەناڵی تری کوردیش بگرێتەوە.
میترۆ لە نێوان قەدەغەکردنی ئازادی ڕۆژنامەنوسی و ئازادیدا، هەر ئازادی هەڵدەبژێریت و خۆی لەو بەرەیەدا دەبینێتەوە.
با میدیاکان لە بری ململانێی حزبی، کاری ڕاستەقینەی خۆیان ئەنجامبدەن لە گەیاندنی پەیامی ئاشتی و پێکەوە ژیان و پیشاندانی ژیانی قوربانیانی شەڕو هەڵسوکەوتی بکوژان بەرامبەر خەڵکی سڤیل.
19-10-2017
ئەم بابەتە 3,422 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 19-10-2017 (7 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 92%
92%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 19-10-2017 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 20-10-2017 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 3,422 جار بینراوە
سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە ڕۆژنامەنووسان، لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: لەماوەی 4 ڕۆژدا 78 پێشێلکاری لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
زانیارییەکان لە هەردوو باری بابەتی و زمانەوانیدا پوخت و پۆلێن دەکەین و بەشێوازێکی سەردەمییانە دەیانخەینە بەردەست!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە ڕۆژنامەنووسان، لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: لەماوەی 4 ڕۆژدا 78 پێشێلکاری
بەڵگەنامەکان

سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە ڕۆژنامەنووسان، لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: لەماوەی 4 ڕۆژدا 78 پێشێلکاری
بەڵگەنامەکان

سەنتەری میترۆ بۆداکۆکیکردن لە ڕۆژنامەنووسان، ئەمڕۆ پێنجشەممە29مارس/9خاکەلێوە، ڕاپۆرتێکی دەربارەی پێشێلکارییەکانی هێزە ئەمنیەکانی هەرێمی کوردستان لەماوەی خۆپیشاندانەکاندا، بڵاوکردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکەی میترۆ، لە ڕۆژی دەستپێکی ناڕەزایەتیەکانی موچەخۆرانی هەرێم 78 پێشێلکاری بەرامبەر بە 48 ڕۆژنامەنووس و کەناڵی ڕاگەیاندن ئەنجامدراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە لە چوار ڕۆژی ڕابردوودا، هێزە ئەمنیەکان بە بەرگی فەرمی و بەرگی مەدەنییەوە، هێرشێکی فروانیان کردووەتە سەر خۆپیشاندانی مەدەنی و ئاشتیخوازانەی خەڵک و ڕۆژنامەنووسان و کەناڵەکانی ڕاگەیاندنیان کردۆتە ئامانج.
سەنتەری میترۆ ڕایگەیاندووەبەهۆی ئەوپێشێلکارییانەی لەکاتی خۆپیشاندانەکاندا بەرامبەر بە مافی مرۆڤ کردیان، ڕێگری لە گواستنەوەی دیمەنی ئەو پێشێلکاریانە دەکەن، هەر بۆیە هەڵمەتێکی فراوانیان کردووەتە سەر هەموو ئەوانەی کامێرا و مۆبایلیان بەدەستەوەیە و ڕوماڵی خۆپیشاندانەکان دەکەن.
سەنتەرەکە ئاشکرای دەکات، هێزە ئەمنیەکان بەوەشەوە نەوەستاون و پەلاماری میدیاکارانیاندا و هەندێکیان خەڵتانی خوێن کرد و بەشێکیشی لێدەستگیرکردن. (پەمانێرانی کوردسات نیوز لە ئاکرێ و سایتی دواڕۆژ لە هەولێر، بۆنمونە).
سەنتەری میترۆ بۆداکۆکی لە ڕۆژنامەنووسان بەتوندی ئیدانەی ئەوپێشێلکاریانە دەکات و ڕایدەگەیەنێت: ئەو دەستدرێژی و پێشێلکاریانەی لە ڕۆژانی ڕابردودا کراوەتە سەر خۆپیشاندەران و میدیاکاران هێندەیتر پاشەکشەی بەئازادی ڕۆژنامەنوسی و ئازادی خۆپیشاندان کرد.
لە کۆتاییدا سەنتەرەکە دەڵێتمیترۆ لەگەڵ شەریکەکانی لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان کاردەکات، هەموو ئەو تاوانانەی لەسەرو بەندی خۆپیشاندانەکاندا بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان و خۆپیشاندەران ئەنجامدراون بێ سزا تێپەڕ نەبێت و تاوانباران لە سزا دەربازیان نەبێت.
ئەو هێزانەی لە ژێرناوی ئاژاوە گێڕ مامەڵەیان لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان و میدیاکاران دەکرد، میترۆ ڕایدەگەیەنێت: کە ئازادی ڕۆژنامەنووسی یەکێکە لە کۆڵەکەکانی سیستەمی دیموکراتی نەک ئاژاوە گێڕی.
ئاماری پێشێلکاریەکانی ڕاپۆرتەکەی سەنتەری میترۆ بەم شێوەیەیە:-
ئەو پێشێلکارییانەی لە ماوەی چوار ڕۆژی سەرەتای خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکان لە سەنتەری میترۆ تۆمار کراون: 78 پێشێلکاری بەرامبەر بە 48 ڕۆژنامەنوس و کەناڵی ڕاگەیاندن ئەنجامدراوە، کە برتین لە
دەستگیر کردن بەبێ بڕیاری دادوەر: 9
دەستگیر کردن بەبڕیاری دادوەر: 1
رێگری: 38
هێرش و لێدان: 10
زەوتکردنی کەلوپەلی ڕۆژنامەنووسی: 12
داخستنی کەناڵ: 1
سوکایەتی: 7[1]
#29-03-2018#
ئەم بابەتە 2,801 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 29-03-2018
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 29-03-2018 (6 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 29-03-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 29-03-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 29-03-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,801 جار بینراوە
سەنتەری میترۆ بۆ ڕاوێژ و داکۆکی لە ڕۆژنامەنووسان
هاوکارانی کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤی نەتەوەییمان تۆماردەکەن..
پۆل: پارت و ڕێکخراوەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سەنتەری میترۆ بۆ ڕاوێژ و داکۆکی لە ڕۆژنامەنووسان

سەنتەری میترۆ بۆ ڕاوێژ و داکۆکی لە ڕۆژنامەنووسان
رێکخراوێکی سەربەخۆی قاوانج نەویستە بۆ ڕاوێژ و داکۆکیکردن لە ڕۆژنامەنووسان.
سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی ڕۆژنامەنوسان لە ساڵی 2009 لە لایەن کۆمەڵێک ڕۆژنامەنوسسەوە بەهاوکاری پەیمانگای ڕۆژنامەوانی جەنگ و ئاشتی دامەزرا و لە سەرەتای دروستبونییەوە تا ماوەی ساڵێک ئەو پەیمانگایە هاوکاری سەنتەرەکەی دەکرد.
لە 2010-07-18 لە شاری #هەولێر# سەنتەری میترۆ یەکەم کۆنفرانسی خۆی سازکرد و تیایدا دەستەی بەڕێوەبردن و ئەنجومەنی بەڕێوەبردن هەڵبژێردران، هەر لەو کۆنفرانسەدا هاوبەشی کارکردن لەگەڵ ڕوانگەی ئازادییە ڕۆژنامەوانییەکان (JFO) ڕاگەیەندراو ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی گشتی هەڵبژێردران. سەنتەری میترۆ لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان کاردەکات و ڕوانگەی ئازادییە ڕۆژنامەوانییەکانیش لەسەر ئاستی شارەکانی تری عێراق.
سەنتەری میترۆ لە ساتی دروستبونییەوە چەندین پرۆژە و چالاکی بەهاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوەکانی (IWPR) و (IMS)ی دانمارکی و (NPA)ی نەرویجی و (DHRD) بەئەنجامگەیاندووە لەپێناو زیادکردنی مەوداکانی ئازادی ڕادەربڕین لە هەرێمی کوردستان و کەمکردنەوەی پێشێلکارییەکان بەرامبەر بەڕۆژنامەنوسان تا کاتی سفرکردنەوەی.
ئامانجی سەنتەری میترۆ خوڵقاندنی کەشێکی گونجاوە بۆ کاری ڕۆژنامەنوسی لەهەرێمی کوردستان بە پشتبەستن بە جێبەجێکردنی یاسایی کاری ڕۆژنامەنوسی ژمارە 35ی ساڵی 2007 ی هەرێمی کوردستان کە لە لایەن پەرلەمانی کوردستانەوە پەسەندکراوەو سەرۆکی هەرێم ئیمزای کردووە.
ئەم بابەتە 11,739 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 8
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 10-02-2010 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 20-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 11,739 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.141 KB 10-02-2010 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
سەنتەری میترۆ: ئەمساڵ 139 پێشێلکاری لە بەرانبەر ڕۆژنامەوانان کراوە
کوردیپێدیا، بووەتە کوردستانی گەورە! لە هەموو لایەک و شێوەزمانێکی کوردستان ئەرشیڤوان و هاوکاری هەیە.
پۆل: ئامار و ڕاپرسی | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
سەنتەری میترۆ: ئەمساڵ 139 پێشێلکاری لە بەرانبەر ڕۆژنامەوانان کراوە
ئامار و ڕاپرسی

سەنتەری میترۆ: ئەمساڵ 139 پێشێلکاری لە بەرانبەر ڕۆژنامەوانان کراوە
ئامار و ڕاپرسی

ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانیی ئازادیی ڕۆژنامەگەرییە. ئەم یادە هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامی و پەرەسەندنی پێشێلکارییەکان بەرانبەر مێدیاکان و ڕۆژنامەوانان بەتایبەت لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوین.
بەپێی ئامارێکی سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی ڕۆژنامەوانان، لە ماوەی 4 مانگی سەرەتای ئەمساڵ، لە باشووری کوردستان 139 پێشێلکاری بەرانبەر ڕۆژنامەوانان و دەزگەکانی ڕاگەیاندن تۆمار کراون.
لەنێو ئەو پێشێلکارییانەدا 16 حاڵەتی دەستبەسەرکردن بەبێ بڕیاری دادگە و 14 حاڵەتی لێدان و ئەشکەنجەدان و 6 حاڵەتی هەڕەشەکردن تۆمارکراون. هەروەها 1 حاڵەتی داخستنی کەناڵ، 14 حاڵەتی سوکایەتیکردن، 24 حاڵەتی زەوتکردن و شکاندنی کەلوپەلی میدیاکاران تۆمارکراون.
سەنتەری میترۆ داوای لە حکوومەتی هەرێم کردووە، کار بکات بۆ ڕەخساندنی ژینگەیەکی لەبار بۆ ئازادی کاری ڕۆژنامەوانی. هەروەها داوای لە دامەزراوەی دادوەریی هەرێم کردووە، تێهەڵچونەوە بۆ کەیسی ڕۆژنامەوانانی تیرۆرکراو، سۆرانی مامە حەمە، عەبدولستار تاهیر شەریف، سەردەشت عوسمان، کاوە گەرمیانی و ویدات حسێن بکات و تاوانباران دەربازیان نەبێت لە سزا.[1]
#03-05-2018#
ئەم بابەتە 3,547 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 03-05-2018
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 03-05-2018 (6 ساڵ)
جۆری ئامار و ڕاپرسی : پێشێلکردنی مافی مرۆڤ
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 89%
89%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 03-05-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 04-05-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 04-05-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 3,547 جار بینراوە
سەندیکای ڕۆژنامەنووسان و سەنتەری میترۆ ئیدانەی هێرشکردنە سەر نووسینگەی ڕووداو لەسلێمانی دەکەن
کوردیپێدیا، مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆ بۆ نەوەکانی سبەینێ ئەرشیڤ دەکات!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
سەندیکای ڕۆژنامەنووسان و سەنتەری میترۆ ئیدانەی هێرشکردنە سەر نووسینگەی ڕووداو لەسلێمانی دەکەن
بەڵگەنامەکان

سەندیکای ڕۆژنامەنووسان و سەنتەری میترۆ ئیدانەی هێرشکردنە سەر نووسینگەی ڕووداو لەسلێمانی دەکەن
بەڵگەنامەکان

پاشنیوەڕۆی ڕۆژی 10 ی ئۆکتۆبەری 2015 کۆمەڵێک خۆپیشاندەر لەشاری سلێمانی هێرشیان کردەسەر نووسینگەی تۆڕی میدیایی ڕوداو، خۆشبەختانە زیانی گیانی بەدواوە نەبوو، هەرزوو هێزەکانی پۆلیس و چالاکیە مەدەنیەکان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکەو کۆنترۆڵی بارودۆخەکەیان کرد..
بەڵام زەرەرو زیانێکی ماددی زۆر بەر باڵەخانەی نووسینگەکە کەوت..
ئێمە وەک سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی ڕۆژنامەنووسان و لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان و ئیدانەی ئەم هێرشەو هەموو جۆرە هێرش و توندوتیژیەک دەکەین کە بەرامبەر بە میدیاو میدیاکاران و نووسینگەکانی میدیا بکرێت..
داواکارین کاری میدیاو دەسەڵاتی چوارەم تێکەڵ بە سیاسەت و دەسەڵاتەکانی تر نەکرێت و لەلایەن خۆپیشاندەران و هێزەکانی پۆلیسیش بە چاوی گومانەوە لە میدیاکاران نەڕوانن و بیانپارێزن..
پایتەختی ڕۆشنبیری دەبێت لە ڕووی سەرجەم کایە ژیانیەکان و ڕۆشنبیریەکانەوە شارێکی سپی و پاک بێت و میدیا لەم سنوورەدا دەبێت ئازادانە کاری خۆی بکات.. چونکە گەر میدیا ڕێگری لێبکرێت ئەوا دەنگی ناڕازی و نارەزاییەکان ونارازییەکان کێ بیگەیەنێت؟؟؟
لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان
سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی ڕۆژنامەنووسان
10-10-2015
ئەم بابەتە 9,895 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 10-10-2015 (9 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 93%
93%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 11-10-2015 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 9,895 جار بینراوە
میترۆ
کوردیپێدیا و هاوکارانی، هەردەم یارمەتیدەردەبن بۆ خوێندکارانی زانکۆ و خوێندنی باڵا بۆ بەدەستخستنی سەرچاوەی پێویست!
پۆل: وشە و دەستەواژە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
میترۆ
وشە و دەستەواژە

میترۆ
وشە و دەستەواژە

ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

تێبینی: کوردیپێدیا بەهیوایە تەواوی وشە و دەستەواژە کوردییەکانی هەموو شێوەزمانەکان بە پێناسی ڕێزمانییان و خستنە ڕستەیانەوە کۆبکاتەوە و وێنەی پێویستیش بۆ زۆریان پەیدابکات، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە...
ئەم بابەتە 586 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ئی-فەرهەنگ
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 62%
62%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 10-01-2011 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 02-09-2012 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 586 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
عەونی یوسف
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
ژیاننامە
شەرمین وەلی

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
خانەقین
23-07-2009
هاوڕێ باخەوان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مریەم خان یەکەمین گۆرانی بێژی ژنی کورد کە بەرهەمەکانی لەسەر قەوان تۆمارکراوە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
وەسێتنامە گرنگەکەی پیرەمێرد
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
شارام نازری کوردێک لە لوتکەی گۆرانی و مۆسیقای ئێراندا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مارگرێت یەکەم پێشمەرگەی ژن لە شۆڕشی ئەیلولدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
لەیلا قاسم سمبولی خەباتی ژنان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
ئەحمەد کایا چریکەیەکی بەسۆز لە باکوورەوە بۆ هەموو کوردستان
17-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,211
وێنە 105,187
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,691
ڤیدیۆ 1,279
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
عەونی یوسف
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
ژیاننامە
شەرمین وەلی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.516 چرکە!