دەوڵەتێکی دانپیانەنراو: کۆماری
مەهابادمەهاباد
سرود: ئەی ڕەقیب
پایتەخت: مەهاباد
زمان: کوردی
ئایین: موسوڵمان
حوکمڕانی: کۆماری
سەرۆک: قازی محەمەد.
سەرەک وەزیر: حاجی بابە شێخ
سەردەمی مێژوویی: جەنگی سارد.
ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی: 22ی کانوونی یەکەمی 1946
پاشەکشێ ی سۆڤێت: حوزەیرانی 1946
دەستبەسەراگرتنی لەلایەن ئێرانەوە: 15ی کانوونی دووەمی.1946
لەسێدارەدانی سەرکردەکان: 30ی ئازاری 1947
ڕووبەر: لە ساڵی
1946 دا 37437 کیلۆمەتر دووجا بووە
دراو: ڕیاڵی ئێرانی
کۆماری مەهاباد کە بە فەرمیی بە کۆماری کوردستان ناسراوە و لە کوردستانی ئێران دامەزرێنراوە، دەوڵەتێکی کوردی کەمتەمەن بوو کە لە سەدەی بیست دا و لە دوای کۆماری ئارارات-لە تورکیا، دامەزرا. پایتەختەکەی شاری مەهاباد بووە کە دەکەوێتە باکووری خۆراوای ئێران. دامەزران و لەناوچوونی کۆمارەکە بەشێک بوو لە قەیرانی ئێران، ئەو ململانێ یەی لەنێوان ئەمریکا و سۆڤێت دا هەبوو کە جەنگی ساردی لێکەوتەوە. پێشینە لە مانگی ئابی 1941، ڕاپەڕینێکی جەماوەریی کۆنترۆڵی ناوچە کوردییەکانی لە دەستی حکومەتی ناوەندی ئێران دەرکرد. لە شاری مەهاباد، کە زۆرینەی دانیشتووانەکەی کوردن، کۆمیتەیەکی لە کەسانی چینی ناوەند بە پشتگیری سەرۆک خێڵەکان دەسەڵاتی ناوچەییان گرتە دەست. پارتێکی سیاسی بەناوی کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان (ژێ کاف) دامەزرێنرا. قازی محەمەد، سەرۆکی بنەماڵەی قازی، بە سکرتێری پارتەکە هەڵبژێردرا. هەرچەندە کۆمارەکە بە فەرمیی ڕانەگەیەنرا تا مانگی کانوونی یەکەمی 1945، کۆمیتەکە بە سەرکردایەتی قازی محەمەد، ناوچەکەیان بەڕێوەدەبرد بە لێهاتوویی و سەرکەوتنێکی بەرچاوەوە کە بۆ ماوەی 5 ساڵ، تا ڕووخانی کۆمارەکە، درێژەی هەبوو.
دامەزراندنی کۆمارەکە:
لە ئەیلولی 1945، قازی محەمەد و سەرکردە کوردەکانی تر سەردانی تەبریزیان کرد بۆ ئەوەی چاویان بە کونسوڵی سۆڤێت بکەوێت بۆ دەرباری پشتگیریکردنی کۆمارێکی نوێ، لەوێشەوە ڕەوانەی باکۆ، ئازربایجانی سۆڤێت، کران. لەوێ، ئاگادار بوونەوە لەوەی پارتی دیموکراتی ئازربایجان لە هەوڵی ئەوەدایە کە دەست بەسەر ئازربایجانی ئێراندا بگرێت. لە 10ی کانوونی یەکەمدا، پارتی دیموکراتی ئازربایجان دەستی بەسەر پارێزگای ئازربایجانی ڕۆژەڵات دا گرت کە پێشتر بەدەست سوپای ئێرانەوە بوو. قازی محەمەد بڕیاری دا هاوچەشنی ئەو کارە دووبارە بکاتەوە، لە 15ی کانوونی یەکەمدا، کۆماری مەهابادی کوردیی دامەزرێنرا.
لە 22ی کانوونی دووەمی 1946، قازی محەمەد دامەزراندنی کۆماری مەهابادی ڕاگەیاند
هەندێک لە ئامانجەکانیان لە مانیفێستۆکەدا بڵاوکرایەوە ئەمانەن:
ئۆتۆنۆمیی بۆ کوردەکانی ئێران لە چوارچێوەی دەوڵەتی ئێراندا
زمانی کوردیی بکرێتە زمانی ڕاگەیاندن و خوێندن و ئیدارە
هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگا بۆ کوردستان بە مەبەستی چاودێری دەوڵەت و بابەتە کۆمەڵایەتییەکان
هەموو بەرپرسەکان لە خەڵکی ناوچەکە هەڵبژێردرێن
یەکێتی و برایەتی لەگەڵ خەڵکی ئازربایجان
یاسایەک هەبێت کە بە یەکچەشن مامەڵە کرێکار و کەسایەتییە باڵاکان دا بکات..
بۆچوونی سۆڤێت
هێزەکانی سۆڤێت و بریتانیا لە کۆتاییەکانی ئابی
1941 ئێرانیان داگیر کرد، دیارە سۆڤێت لە باکوورەوە. سۆڤێت بە گشتی دوودڵ بوون لە ئیدارەی کوردی. هێزیان لە نزیک مەهاباد دانەنا و تەنانەت نێردراوێکی مەدەنی ئەوتۆیان نەنارد بۆ ئەوەی کاریگەریی گەورە درووست بکات. لە ڕێگەی چالاکیی دۆستانە وە، وەک دابینکردنی کەرەستەی گواستنەوە، دەرکردنی سوپای ئێرانی، و کڕینەوەی تەواوی بەرهەمی توتنەکەیان، پاڵپشتیی ئیدارەکەی قازی یان دەکرد. لە لایەکی ترەوە، کوردەکان زۆر ئیدارەی کوردیان ئەبێزاند لەبەر ئەوەی ڕەتیان کردەوە ببنە بەشێک لە کۆماری دیموکراتی (فارس) ئازربایجان. هەروەها دژی ڕاگەیاندنی کۆماری سەربەخۆی کوردی بوون.
کۆتایی کۆمارەکە:
لە 26ی ئازاری 1946، بەهۆی فشاری هێزە ڕۆژاواییەکان، بۆ نموونە ئەمریکا، سۆڤێت پەیمانی بە حکومەتی ئێرانی دا کە لە باکووری ئێران ئەکشێتەوە. لە مانگی حوزەیران دا، ئێران دەستی گرتەوە لەسەر ئازربایجاندا. ئەمە بووە هۆی دابڕانی کۆماری مەهاباد لە سۆڤێت و دواجار بووە هۆی داڕمانی. لەم خاڵەدا، پشتگیرییەکان بۆ قازی محەمەد لە کەمبوونەوەدا بوون، بەتایبەتیی لەنێوان خێڵە کوردەکاندا کە لە سەرەتادا پشتگیرییان لێ دەکرد. بەرهەم و سەرچاوەی داراییان نەما و شێوازی ژیانیان بەهۆی دابڕانەکەوە بەرەو سەختی چوو. یارمەتیی دارایی و سەربازی لە سۆڤێتەوە نەما و خێڵەکان ەیچ هۆکارێکیان بۆ پشتگیریکردنی قازی محەمەد نەدەبینییەوە. زۆرێک لە خێڵەکان قازی یان بەجێ دەهێشت. ئەوانەی کە مانەوە، کوردە بارزانییەکانیان ئەبێزاند لەبەر ئەوەی دەبوو سەرچاوەکانیان لەگەڵدا دابەش بکەن. لە 5ی کانوونی یەکەم، ئەنجوومەنی شەڕ بە قازی محەمەدیان ڕاگەیاند کە ڕێ لە هەر پەلامارێکی سوپای ئێران دەگرن کە بکرێتە سەر ناوچەکە. لە 15ی کانوونی یەکەم، سوپای ئێران هاتە ناوچەکە و دەستی بەسەر مەهاباد دا گرت. لەگەڵ هاتنیان، چاپخانەی کوردی یان داخست، فێرکردنیان بە زمانی کوردی قەدەغە کرد، هەر پەرتووکێکی کوردییان بدۆزیایەتەوە دەیانسووتاند. دواجار لە 31ی ئازاری 1947، قازی محەمەد بە تۆمەتی خیانەت لە دەوڵەتی ئێران، لە مەهاباد لە سێدارە درا…
هۆکارەکانی سەرنەکەوتن:
ئارچیبالد بولۆچ ڕۆزڤڵت، کوڕەزای سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، تیۆدۆر ڕۆزڤڵت، لە پەرتووکەکەیدا “کۆماری کوردیی مەهاباد” دەڵێت کێشەی سەرەکی کۆماری مەهاباد ئەوەبوو کە کوردەکان پێویستیان بە سۆڤێت بوو، تەنیا چانسیان، هێزی سوپای سوور بوو. بەڵام ئەم پەیوەندییە نزیکەیان لەگەڵ ستالین و سۆڤێت وای کرد زوربەی هێزە ڕۆژاواییەکان پشتی ئێران بگرن. قازی محەمەد, هەرچەندە نکوڵی لەو ڕاستییە نەدەکرد کە لە ڕووی داراییەوە پشتیان بە سۆڤێت بەستووە، ئەوەی ڕەتدەکردەوە کە
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان پارتێکی کۆمۆنیست بێت، ڕایگەیاند ئەوە درۆیەکە کە دەسەڵاتدارانی سوپای ئێران درووستیان کردووە، جگە لەوەی ئامانجەکانی خۆی بە زۆر جیاواز لەوانەی سۆڤێت لە قەڵەمدا. هەروەها، کۆمارەکە بەدەست چەند کێشەیەکی ناوخۆییەوە ئەیناڵاند. جیاوازییەکی گەورە لەنێوان خەڵکی شار و خێڵەکییەکاندا هەبوو، و هاوپەیمانێتییەکەیان بۆ مەهاباد لە داڕماندا بوو. وەک چۆن پێشتریش ڕایگەیاندبوو، خێڵەکان و سەرۆکەکانیان تەنیا لەبەر ئەو هاوکاری دارایی و سەربازییانە پشتی قازی محەمەدیان دەگرت کە لە یەکێتی سۆڤێتەوە وەریدەگرت. هەندێکی تر لە خێڵەکان دڵیان بە بارزانییەکان نەدەکرایەوە لەبەر ئەوەی نەیانئەویست سەرچاوە و داهاتەکانیان لەگەڵ بەش بکەن. هەندێک لە کوردەکان ڕقیان لە مەهاباد بوو، بە یەکێک لە مارشاڵەکانیشییەوە کە ناوی ئەمیر خان بوو. لە ڕووی داراییەوە مەهاباد نشوستی هێنا، و ئەوە وەک مەحاڵ وابوو کە مەهاباد لە ڕووی داراییەوە هاوتابێتەوە لەگەڵ ئێران.
[1]