=KTML_Bold=ڕوونکردنەوەی وەزارەتی شارەوانی سەبارەت بە فەرمانبەرە گرێبەستەکان=KTML_End=
بۆ ڕای گشتی و بە تایبەتی فەرمانبەرانی گرێبەست لە دامودەزگەکانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایدەگەیەنین کە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار پابەندە بە ڕێکار و یاسا و ڕێنماییەکانی #حکومەتی هەرێمی کوردستان# و لایەنی پەیوەندیدار بۆ بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست.
ئەوەی لەڕووی یاسا و ڕێکارەکانەوە لەسەر وەزارەتمان بووبێت کاری پێویستیان لەسەر کراوە و لە داهاتووشدا لە چوارچێوەی سیاسەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پابەندین بەو بابەتەوە.
ئەگەر هەر سەرنجێکیشمان هەبووبێت، ئەوا لەبەر بەرژەوەندیی فەرمانبەرانی گرێبەست بووە و لەبەر ئەوە بووە کە زۆرترین ژمارەی فەرمانبەرانی گرێبەست لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارن کە ژمارەیان لە 14000 چواردە هەزار فەرمانبەر زیاترە و ویستراوە کە باشترین وردەکاری تێدا بکرێت و مافی هیچ فەرمانبەرێکی گرێبەست پێشێل نەکرێت، چونکە ئاڵۆزییەک لە دانانی گرێبەستەکان هەبووە و بەشێکی فەرمانبەرە گرێبەستەکان بە ناونیشانێک گرێبەستیان بۆ کراوە کە گونجاو نییە و لە ئاست ئەو بڕوانامەیەی هەیانە، کە ڕای ئێمە ئەوەیە دەبێت بەو ناونیشانە هەمیشەیی بکرێن کە هاوشانی بڕوانامەکانیانە، نەوەک بە ناونیشانێک کە لەگەڵ خوێندن و لێهاتوویی و لێوەشاوەیی و بڕوانامەی ئەو فەرمانبەرە دڵسۆزانە یەکناگرێتەوە. [1]
#وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار#
#01-07-2024#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 58 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!