$باکووری کوردستان$
- پارێزەرانی #عەبدوڵڵا ئۆجەلان#، ڕێبەری #پەکەکە# بە مەبەستی سەردانی ئیمراڵی و ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵیدا، سەردانی داواکاری گشتی شاری بورسایان کرد.[4]
$باشووری کوردستان$
-بۆ داواکردنی ئازادکردنی ئیدریس سەلیم، پیشمەرگەی دێرین و ئەندامی تەڤگەری ئازادی کە زیاتر لە 7 مانگە لەلایەن ئاسایشی #هەولێر#ەوە دەستگیرکراوە، ئەمڕۆ، لەبەردەم نوێنەرایەتی #نەتەوە یەکگرتووەکان# گردبوونەوەیەک بەڕێوەچوو.[2]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/376023/0005.JPG=KTML_Photo_Alt=لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 02-01-2020=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/376023/0005.JPG=KTML_Photo_End=
- بە ئامانجی پشتیوانی لە بایکۆتی کاڵای تورکی، لە شاری #سلێمانی# فێستیڤاڵی بەرهەمە خۆماڵییەکان دەستیپێکرد، کە 16 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- کاروانێکی سەربازیی هاوبەشی ڕوسی و تورکی لە دەوروبەری گوندی ئاشمێ کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای شاری #کۆبانێ#، دەستی بە گەشتێکی سەربازی کرد. لە گوندی چارقلی-ی کۆبانی کە کاروانە هاوبەشەکە بەوێدا تێپەڕ بوو، لە لایەن گوندنشینانەوە ڕووبەرووی ناڕەزایەتی بووەو زرێپۆشەکانی سوپای تورک بەرباران کردان. لە گوندی خۆرخۆر کە بە دووری 17 کیلۆمەتر دەکەوێتە ڕۆژئاوای کۆبانی، داگیرکەران گازی فرمێسک ڕێژیان لە دژی خەڵکی مەدەنی بەکار هینا و هاوڵاتییانیش بە بەرد وڵامی داگیرکەرانیان دایەوە.[1]
- هاوڵاتییانی ناوچەی #گرێ سپی# کە لە لایەن دەولەتی تورکەوە داگیر کراوە، بە مەبەستی دەرکردنی چەتەکان لەو شارە، چالاکییەکی شەرمەزارکردنیان ئەنجامدا.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- پەرلەمانی تورکیا پرۆژەپێشنیازی ناردنی هێزی سەربازی بۆ لیبیا خستە دەنگدانەوە و بەزۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران پەسندکرا.[3]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 21,131 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!