$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، بڕیاری دەسبەسەرکردنەوەی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ڕەزا ڕەمەزانی کوڕی ئیسفەندیار خەڵکی شابادی #کرماشان#، بۆ ماوەی دوو مانگی دیکە درێژکرایەوە، دواتر بۆ زیندانی دێزڵاوای کرماشان ڕاگوێزرا.[6]
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی جەعفەر حەسەنزادە کوڕی ئیسماعیل تەمەن 49 ساڵ و خەڵکی گوندی سەروکانیی #پیرانشار#، بەهۆی ئازار و ئەشکەنجەی توند لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، ڕەوانەی نەخۆشخانەی عارفیانی #ورمێ# کرا.[6]
- دادگای ئینقلابی مەریوان چالاکێکی کرێکاری بە ناوی بەختیار ڕەحیمیی بە دوو ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرد. دادگا ئەو چالاکە کرێکارییەی بە هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی و تەبانی دژی نیزام تۆمەتبار کردووە.[6]
$باشووری کوردستان$
- زۆرینەی سەرچاوەکان ڕایانگەیاند؛ بەدرێژاییی ئەمڕۆ فڕۆکەی ئەمریکی بە ئاسمانی #ڕانیە# و #قەندیل# و باڵەکایەتی سووڕاونەتەوە و شاندێکی 12 کەسیی ئەمریکی بۆ دانووستاندن لەگەڵ #پەکەکە# چوونەتە قەندیل.[7]
- نزیکەی 15 خێزانی عەرەبی هاوردە بە نیازی نیشتەجێبوون چوونە گوندێکی نێوان داقووق و #خورماتوو#، بەڵام دانیشتووانی گوندەکە کە کوردن ڕووبەڕوویان بوونەوە و شەڕ دروستبوو. مەلا کەریم شکور، بەرپرسی مەڵبەندی 16ی حەمرینی یەکێتی کە بۆ ئاگاداربوون لە ڕەوشی ناوچەکە چووبووە شوێنی شەڕەکە، لەوێ ئەویش کەوتە بەر هێرشی عەرەبە هاوردەکان و ژمارەیەک عەرەبی ناوچەکە. بەڵام بە سەلامەتی دەرچووە و تەنیا زیان بەر ئۆتۆمبێلەکەی کەوتووە.[2]
- هەردوو پەرلەمانتار جەمال شوکر و #مەریوان# نادر، لە ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشدا ئاشکرایانکردوە: بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی عەرەبە هاوردەکان و دەرکردنیان لە سنوورەکە لەگەڵ پەرلەمانتار مەریوان نادر، گەیشتینە گوندەکانی جەمبوور 1 و جەمبوور 2 لە هەفتەغار و قولی تەپە. ڕونیشکراوەتەوە: هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکە بەڵێنیان پێداین کە دەستبەجێ ناوچەکە لە عەرەبە هاوردەکان چۆڵبکرێت تا ئەو کاتەی کێشەکە بە یاسا چارەسەر دەکرێت.[3]
- #جەلیل گادانی# کەسایەتیی ناسراوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئەندامی پێشوو و ڕێبەری حیزبی دیموکرات تووشی #کۆرۆنا# بووە و لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان چاودێری دەکرێت.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/385262/0005.JPG=KTML_ImageCaption_Title=ئاماری ئەمڕۆی کۆرۆنا لەسلێمانی=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=ئاماری ئەمڕۆی کۆرۆنا لەسلێمانی=KTML_ImageCaption_End=
- وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی ارابردودا 334 کەسی دیکە توشی کۆرۆنا بون و نۆ توشبو گیانیان لەدەستداوەو 122 توشبوی ڤایرۆسەکەش چاکبونەتەوە.[5]
- سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی ئاسای تایبەت بە تووشبووانی کۆرۆنا لە #سلێمانی# ڕایگەیاند هونەرمەند #سابیر کوردستانی# تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و پێشتر لە ژێر چاودێری تەندروستیدا بووە، بەڵام ئێستا تەندروستی جێگیرە.[4](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی #دهۆک# بڵاویکردووەتەوە، درەنگانی شەوی ڕابردوو دوو توشبووی کۆرۆنا کە پیاون و تەمەنیان 63 - 66 ساڵانە و خەڵکی بەردەرەشن، گیانیان لەدەستدا. ئەوە یەکەم کەیسی گیان لەدەستدانە لە سنووری پارێزگای دهۆک بە کۆرۆنا.[4]
- دوای پێنج ڕۆژ لە ئاگر و سووتانی هەزاران دۆنم پووش و پاوان و هەزاران داری سرووشتی، ئاگرەکەی چیاکانی زەواڵی و بەردە دووکون لە سنووری #دەربەندیخان# کۆنتڕۆڵکرا.[2](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- تەندروستی #گەرمیان# ئاماری یەک هەفتەی تووشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە، کە لەو ماوەیەدا نۆ تووشبووی کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە سەر ڕێگای M4 کەسێکی مەدەنی بریندار کرد.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- کەمپەینی ئازادی بۆ #زەینەب جەلالیان# لە شاری شفێڵدی بەریتانیا هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆی بۆ ئازادیی زەینەب جەلالیان ئەنجامدا.[1]
- تورکیا ڕایگەیاند، تاوەکو 1ی ئەیلوول گەشتە ئاسمانییەکان لەگەڵ عێراق ناکاتەوە، عێراقیش هەموو گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ تورکیا هەڵوەشاندەوە.[2]
- حکومەتی سووریا، بە توندی ئیدانەی ڕێککەوتنی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات(#هەسەدە#) و کۆمپانیایەکی نەوتی ئەمەریکایی کرد. دیمەشق ئه و ڕێککەوتنەی بە هەوڵێک بۆ دزینی نەوتی سووریا بە پشتیوانی و چاودێری ئەمەریکا وەسفکرد. وەزارەتی دەرەوەی سووریا، ڕایگەیاند، ئێمە ئه و ڕێککەوتنە بە دزینی نەوتی وڵاتەکەمان هەژمار دەکەین و ڕێککەوتنەکە تەنیا ئەوە دەگرێتەخۆی کە، لە نێوان دز و دزی کڕیاردا واژوو کراوە.[4]
- وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی تووشبوون، گیانلەدەستدان و چاکبوونەوە لە کۆرۆنای ڕاگەیاند. کە تێیدا هاتووە: 63 کەس بەهۆی کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە، دوو هەزار و 447 کەسی دیکە تووشبوون، هەروەها دوو هەزار و 611 کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.[5]