$باکووری کوردستان$
- لە ناوەندی هاتای و ناوچەکانی ئەسکەندەروون، لە ئۆپەراسیۆنێکدا پۆلیسی تورکیا هەڵیکوتایە سەر ماڵی ئەندامانی #هەدەپە#. لەو ئۆپەراسیۆنەدا موحسین تاشان و ئەحمەد چاهان، هاوسەرۆکانی هەدەپەی ناوچەی ئەسکەندەروون و دەیان ئەندامی تری هەدەپە دەستگیرکراون.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153209/0009.JPG=KTML_Photo_Alt=دەوڵەتی تورکیا دارستانەکانی جولەمێرگ دەسوتێنێت=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153209/0009.JPG=KTML_Photo_End=
- لە دارستانەکانی ماقورک، ناوڤدەشت وڕێهلا ورچە-ی نێوان گوندەکانی کەهاهەمزۆ وهارێ-ی #جولەمێرگ# بە هۆی تۆپبارانی سوپای داگیرکەری تورکیاوە دارستانەکانی ئەو ناوچانە ئاگریان تێبەربووە. بە بیانووی ئەوەی کە شوێنی ئاگرەکە ناوچەی قەدەغەکراوە ڕێگە نادەن کەس بۆکوژاندنەوە وکۆنتڕؤڵکردنی ئاگرەکە لەشوێنە نزیک بێتەوە. ڕاگەیەنرا کە ئاگرەکە لە ناوچەکە پەرەی سەندووە.[1]
- هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێوبەری کۆما جڤاکێن کوردستان- کەجەکە، بانگەوازیی هاوڵاتیانی کوردی دانیشتووی ئەڵمانیای کرد، کە خۆیان لە هەڵسوکەوتی توند دووربگرن و بەگوێرەی یاسا چالاکی بکەن، هەروەها داوای لە حکومەتی ئەڵمانیا کرد، کە سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ ئەڵمانیا بەتاڵ بکاتەوە.[4]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- لە 18هەمین خولی کێبڕکێی وەرزشییەکان لە شاری جاکارتا، وەرزشوانانی کورد، توانیان بەسەر ڕکەبەرکانیان سەربکەون و میداڵە زێر و زێوەکان بۆ خۆیان مسۆگەر بکەن. پارێزگای #کرماشان# بە بەشداریی 20 وەرزشوانی کچ و کوڕ، توانی 10 میداڵ بۆ خۆی لەو کێبڕکێیە ئاسیایییەدا بەدەست بهێنێت.[5]
- شەوی ڕابردوو، #کۆڵبەر#ێکی کورد، خەڵکی شاری #سەقز# بە تەقەی ڕاستەوخۆی هەنگی سنووری نەنوور پێکرا و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا. هەواڵنێری کوردپا لە شاری سەقز شوناسی ئەو کۆڵبەرە کوردەی بە ناوی ئاکۆ مینایی ناسراو بە ئاکۆ سەعادەت تەمەن 23 ساڵ کوڕی تەوفیق خەڵکی گوندی پیرئۆمرانی شاری سەقز ڕاگەیاندووە.[5]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153209/0011.JPG=KTML_Photo_Alt=دوو چالاکی کرێکاریی لە شاری سنە دەسبەسەر کران=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153209/0011.JPG=KTML_Photo_End=
- دوو چالاکی کرێکاریی بە ناوەکانی موزەفەر ساڵحنیا ئەندامی هەیئەتی یەکیەتیی ئازادی کرێکارانی ئێران و خالید حوسێنی ئەندامی کۆمیتەی هەماهەنگی بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوە کرێکارییەکان لە #سنە#، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.[5]
$باشووری کوردستان$
- دانیشتوانی گەڕەکی ئازادی لە شارۆچکەی #سۆران# لەدژی نەبوونی خزمەتگوزاری خۆپیشاندانیان ساز کردووە و هێزە ئەمنییەکان ڕێگە بە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن نادەن ڕووماڵی خۆپیشاندانەکە بکەن. لەلایەکی ترەوە خۆپیشاندەران ڕێگەی سەرەکی سۆران – برادۆست-یان داخستووە.[3][4]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153209/0006.JPG=KTML_Photo_Alt=پارتی و بزووتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی کۆبوونەوە=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153209/0006.JPG=KTML_Photo_End=
- لەچەند بۆسەیەکی پۆلیسی ئیتیحادی لەباشوری #کەرکووک# 5 حەکداری گروپی تیرۆریستی #داعش# کوژران، ژمارەیەکی زۆر بۆمبی چێندراویش پوچەڵکرایەوە.[2]
- پارتی و #بزووتنەوەی گۆڕان# لە گردی زەرگەتەی #سلێمانی# کۆبوونەوە.[6]
- ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی ڕایگەیاند، کە خواستنی دواخستنی هەڵبژاردن خواستی ئەوان نییە و لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردندان لەکاتی خۆیدا، داواش لە هاوڵاتیان دەکەن بەشداری لە هەڵبژاردندا بکەن.[4]
- فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر ئەمڕۆ کاتژمێر 15:30 بۆردومانی دەوروبەری گوندەکانی قەڵاتوکان، سوورەدێ و دەڤەری شەهید هاڕوونیان کردووە لە هەرێمی #قەندیل#. هاوکات فڕۆکە جەنگییەکانی داگیرکەر بۆردومانی دۆڵی ڕەش، لۆلان و شەکۆی ناوچەی برادۆستیان کردووە لە هەرێمی خواکورک.[6]
- کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و ڕاپرسیی هەرێمی کوردستان، وادەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی بۆ 11ی ئەم مانگە دواخست.[6]
$رۆژئاوای کوردستان$
- #شەڕڤان#انی #یەپەگە# و #یەپەژە# لە #عەفرین# لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی چالاکییان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا ژمارەیەکی زۆر لە سەربازان و چەتەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر کوژران. یەکەم چالاکیی شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە لە گوندی تیریندێ-ی عەفرین ئەنجامدرا. تەقینەوەیەک لە خاڵی پشکنینی گوندەکە ڕوویدا، لەو تەقینەوەیەدا ژمارەیەکی زۆر لە چەتەکانی لیوای شیمال و توگای 23ی کوژران. هەروەها لە چالاکیی دووەمدا شەڕڤانانی یەپەگە ویەپەژە لە چیای ئیهلام ئۆتۆمبیلێک-ی سەربازییان کردە ئامانج. لەو چالاکییەکدا ژمارەیەک چەتەی سەربە سوپای تورکیا کوژران.[1]
$دەرەوەی کوردستان$=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153209/0012.JPG=KTML_Photo_Alt=کوردستانییان لە کۆڵن، ناڕەزاییان دژی لەسێدارەدانی ڕامین حوسێن پەناهی دەربڕی=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153209/0012.JPG=KTML_Photo_End=
- کوردستانییان لە کۆڵن، ناڕەزاییان دژی لەسێدارەدانی ڕامین حوسێن پەناهی دەربڕی.[6]
- وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند کە داوای لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کرودوە، چەکدارە کوردەکان لە خاکی سوریا دەربکات بە یەکجاری.[2]