$باکووری کوردستان$
- هاوسەرۆکی شەمرەخ نالان ئوزئایدن، هاوشارەداری دیرک مولکیە ئەسمەز و هاوسەرۆکی شارەوانی ستەور گولستان ئونجو، لە زیندانی پیتی (ئە)ی مێردین بۆ زیندانی پیتی (ت) ی تارسوس دوورخرانەوە.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/374852/0008.JPG=KTML_ImageCaption_Title=هاوسەرۆکی شارەوانیەکان بۆ تارسوس دوورخرانەوە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=هاوسەرۆکی شارەوانیەکان بۆ تارسوس دوورخرانەوە=KTML_ImageCaption_End=
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- لقی 101ی دادگای کەیفەریی شاری #بۆکان# دوکتور #ڕەشید کرمانج#، مامۆستای زانکۆی بە 5 ساڵ زیندان مەحکووم کرد. ئەو مامۆستای زانکۆیە بە تۆمەتی بێڕێزی بە ڕێبەری نیزام و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران تاوانبار کراوە.[3]
$باشووری کوردستان$
- لە #هەولێر# کۆنفرانسی ئاوەدانکردنەوەی موسڵ بە بەشداری کۆمپانیاکانی عێراق و کوردستان و وڵاتانی کەنداو و ئەمریکا بەڕێوەدەچێت. لە کۆنفرانسەکەدا وەبەرهێنەرانی ئەمریکا، وڵاتانی عەرەبیی کەنداو، عێراق و هەرێمی کوردستان بەشداردەبن.[2]
- ئەو 12 گەنجەی لە لە باشووری کوردستانەوە بۆ پشتگیری لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوا لەدژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بەشداریان لە شەڕدا کردبوو و لە کاتی گەڕانەوەدا لە لایەن ئاسایشی #دهۆک#ەوە دەستگیرکرابوون، ئازاد کران.[1]
- ئەمشه و جارێکی تر تیرۆرستانی داعش پەلاماری هێزەکانی پێشمەرگەیان لە سنوری دەکە و قەرەبڵاغ لە سنوری کوڵەجۆ و خانەقین داوە و تێکشکاون.[7] سەرچاوەکان باس لە قوربانیی ڕیزەکانی پێشمەرگە دەکەن بەڵام ئامارێکی دروست لەمڕۆدا نەدراوە بەدەستەوە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/374852/0013.JPG=KTML_Photo_Alt=0013.JPG=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/374852/0013.JPG=KTML_Photo_End=
- #حەشدی شەعبی# ئاماژە بەوەدەکات کە هێرشێکی چەتەکانی #داعش#ی لە نزیک #خانەقین# تێکشکاندووە و ڕایگەیاند کە چەکدارێکیان لەلایەن چەتەکانەوە کوژراوە.[4]
- ڕێکخەرانی کۆکردنەوەی واژوو بۆ پڕۆژە یاسای دەستوری هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنن، واژوەکانیان ئاڕاستەی پەرلەمان کردووە و لیژنەی یاسایی پەرلەمانیش بەڵێنیان پێداون لەکاتی گفتوگۆی دەستور بانگهێشتی ڕێکخراوەکان دەکەن.[6]
- #عەتا سەراوی# چەند زانیارییەک لە بارەی شەهیدکردنی 48 پێشمەرگەی یەکێتی دەخاتەڕوو، #مەلا کرێکار#یش تۆمەتبار دەکات بەوەی بەرپرسە لە شەهیدکردنی ئەو پپێشمەرگانە، ئەوەش دەخاتەڕوو کە هەندێک کەس و لایەن هەوڵ دەدەن مەلا کرێکار بهێننەوە هەرێم.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- لە ناوچەی فافین لە شەهبا، مەراسیمی بەخاک سپاردنی شەهیدانی کۆمەڵکوژییەکەی ناوچەی تل ڕەفعەت کە بە تۆپبارانی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی شەهیدبوون دەستیپێکرد. مەراسیمەکە بە ئامادەبوونی هەزاران کەس لە هاوڵاتیانی کانتۆنی شەهبا و ئاوارەکانی #عەفرین# کە لە کامپی شەهبا دەژین، بەڕێوەدەچێت.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- داداگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا لەسەر دەستگرتن بەسەر زانیارییە ئەلکترۆنییەکانی پارێزەرانی #عەبدوڵڵا ئۆجەلان#، ڕێبەری #پەکەکە# کە لە پەیوەندیی نێوان پارێزەر – بریگرتە وەک ڕازی پیشەیی دەپارێزرێت و لەسەر ڕادەست نەکردنەوەیان یان لەناوبردنیان، سزای بەسەر دەوڵەتی تورکدا سەپاند.[1]
- شەوی ڕابردوو کۆنسوڵگەری ئێران لە شاری نەجەف بۆ جاری سێیەم لەلایەن خۆپیشاندەرانی عێراقییەوە سووتیندرا.[4]
- ڕۆژنامەی تایمزی بەریتانی بڵاویکردەوە، دوای شەڕی سارد، بەردەوام پرسی عێراق هەژموونی هەبووە بەسەر کۆی ئه و گفتوگۆ سەربازییە ستراتیژیانەی لە وڵاتانی خۆرئاوا بەڕێوەچوون. ئێستا ئه و عێراقەی لە دوای (2003)ەوە، بنیاتنراوەتەوە، لە لێواری داڕمانە.[5]
- یەنس ستۆڵتنبێرگ، ئەمینداری گشتیی هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی #ناتۆ# ڕایگەیاند، لە لوتکەی ناتۆدا پرسی ناوهێنانی #یەپەگە#یان لە سووریا پێشنیاز نەکرد، کە پێشتر #ڕەجەب تەیب ئەردۆغان#، سەرۆک کۆماری تورکیا داوای لە هاوپەیمانێتییەکە کردبوو بیخەنە لیستی تیرۆرەوە.[5]