بۆ کۆچی دوایی زانا و کەسایەتی عیلمی ناوداری کوردستان (مامۆستا مەلا طیب) ی بەحرکە بەرێز مامۆستا #سەڵاحەدین بەهادین# ئەمینداری گشتی #یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان# پرسەنامەیەکی بڵاو کردەوە :
بسم الله الرحمن الرحيم
مِّنَ الْمُؤْمِنِينَ ڕِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللَّهَ عَلَيْهِ ۖ فَمِنْهُم مَّن قَضَىٰ نَحْبَهُ وَمِنْهُم مَّن يَنتَظِرُ ۖ وَمَا بَدَّلُوا تَبْدِيلًا
ئەمڕۆ زانایەکی بەتەقواو کەسایەتیەکی عیلمی ناوداری کوردستان جەنابی (مامۆستا ملا طیب) ی بەحرکە ماڵئاوای لێکردین و گەڕایەوە لای دلۆڤانی خودای متعال.
بەم بۆنە خەمناکەوە لەناخی دڵەوە پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەرێزیان و مامۆستاو قوتابیەکانی مەدرەسەی دێرینی بەحرکە و سەرجەم زانایانی ئیسلامی کوردستان دەکەین، لەقاپی پەروەردگاری ڕەحمان داواکارین مامۆستای بەڕێز بەپلەی بەرزی بەهەشت بگەیەنێ و سەبرو سەلامەتیش ببەخشێ بەکەسوکارو قوتابی وهاوڕێ و خزمان.
وەفاتی ئەم مودەریسە مەزنە خەسارەتێکی گەورەیەو لە خودا داواکارین بزافی زانستی شەرعی و مەدارس و حوجرەکان بەردەوام بکات بۆ پڕکردنەوەی ئەوجۆرە کەلێنانەو زیندو ڕاگرتنی شکۆی میللەتە موسڵمانەکەمان ..[1]
إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ ڕَاجِعونَ
صلاح الدين محمد بهاءالدين
ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی رێنووس و رێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol

, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,667 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!