#هێمن هەورامی# ئەندامی مەکتەبی سیاسی #پارتی دیموکراتی کوردستان# و بەرپرسی بەشی ڕێکخستن، سەردانی لقی 19ی پارتی لە #چەمچەماڵ# کرد و لەلایەن بەرپرسی لق و ستافی لق پێیشوازیکرا، لە دوو کۆبوونەوەی جیادا، پەیامی سەرکردایەتیی گەیاندرایە کادیر و ئەندامانی پارتی، لە کۆبوونەوەکاندا لەگەڵ ستافی لق و کادیران و هەڤاڵانی سنوورەکە، پەیامی سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتی پارتی گەیاندە ئەندام و کادیرانی پارتی لە سنوورەکە و داوایکرد هاوکاری و پشتیوانی سەرجەم کاندیدەکانی پارتی بن لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکان تاوتوێی دواین پێشهاتەکان و کارەکانی ڕێکخستنەکانی پارتی و چۆنیەتی بەهێزترکردنی کاری ڕێکخستن لە سنووری ڕێکخستنەکانی لقی 19ی چەمچەماڵ لەئێستا و ئایندە کرایەوە و داوا کرا کە کادیر و ئەندامانی پارتی بە گیانێکی کوردانەی بەرز ڕووبەڕووی ڕووداوەکان ببنەوە و بەرژەندی باڵای وڵات و کوردستان بپارێزن. هەروەها گرنگی هەڵبژاردن و بەشداری فراوانی ئەندام و لایەنگرانی پارتی تەوەری کۆبوونەوەکان بوو. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 190 mal angesehen