- بەهۆی تەقینەوەی پارچە تەقەمەنییەکی سەردەمی ڕژێمی بەعس لەناو شاری #کەرکووک# چەند مێردمنداڵێک بوونە قوربانی.
- پرۆژەی دابینکردنی کارەبا بە وزەی خۆر بۆ دوو قوتابخانەو بنکەیەکی تەندروستی ئەمڕۆ لەپارێزگای #هەولێر# کرایەوە، کە بە پاڵپشتی دارایی ئەمریکا جێبەجێکراوە.
- 10 سەربازی سوپای تورکیا کوژران و 10 ی دیکەش برینداربوون، لە ئەنجامی شەڕو پێکدادانی نێوان سوپاو چەکدارانی #داعش# لەماوەی دوو ڕۆژدا لە ناوچەی باب لە باکوری شاری حەلەبی سوریا.
- وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕایدەگەیەنێت تا ئێستاش لەسنوری تورکیاوە مانگانە 100 تا 200 چەکداری بیانی پەیوەندی بەداعشەوە دەکەن لەسوریا، لەکاتێکدا ساڵێک پێش ئێستا مانگانە 2000 چەکدار پەیوەندیان بەو ڕێکخراوەوە دەکرد.
- بەهۆی بۆردومانێکی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا لەنزیک شارۆچکەی باب لەباکوری سوریا، سێ سەربازی سوپای تورکیا کوژران و سەرۆکی ڕوسیاش بەتەلەفۆن پرسەی ئاڕاستەی هاوتا تورکییەکەی کرد.
- جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆکی فراکسیۆنە کوردییەکان، بڕیاریاندا دژی داواکاری گۆڕینی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن نەوەستنەوه و جەختیشیان لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پارێزگاکان لەکەرکووک کردەوە.
- لە شاری وان لە باکوری کوردستان سەرۆک شارەوانی خۆسەپێنەر، 59 کارمەندی شارەوانیەکەی لە کار دوورخستەوە.
- لە شاری ئەستەنبوڵ پۆلیس هەڵیکوتایە سەر چەند ماڵێک و 58 کەس لە ئەندامانی هەدەپە ودەبەپە- یان دەستگیرکرد.
- دەستبەسەر شارەوانی شارۆچکەی دێگۆری سەربە شاری قەرس دا گیرا و قایمقامی تورک، ی ناوچەی دێگۆر موستەفا گونگۆر، وەک خۆسەپێن لە شارەوانیەکە دانرا.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 12,565 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!