ئەمڕۆ یەکشەممە #12-02-2023# بەڕێز #نێچیرڤان بارزانی#، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە کونسولخانەی گشتیی تورکیا لە #هەولێر#، بەشداری لە پرسەی قوربانییانی بوومەلەرزەکەی شەشی ئەم مانگەدا کرد کە لە تورکیا و #سووریا# بە هەزاران قوربانیی لێکەوتەوە.
نێچیرڤان بارزانی لە تۆماری پرسەدا پەیامێکی سەرەخۆشی و هاوخەمی تۆمار کرد و تیایدا بە ناوى خۆیان و هەرێمى کوردستانەوە، سەرەخۆشى و هاوخەمى و هاوسۆزیى قووڵی خۆیانی پێشکەش بە گەل و حکوومەت و سەرکردایەتیى تورکیا کرد، بۆ ئەو کارەساتە ناخ هەژێنەى لە ئەنجامى بوومەلەرزەیەکى وێرانکەر، دە پارێزگاى تورکیا و چەند شارێکی سووریای گرتەوە.
بەڕێزیان دووپاتی کردەوە کە لە هەرێمى کوردستان لەگەڵ تەواوى مرۆڤایەتى، بە دڵ و دەروونێکى خەمناکەوە، بیر و دڵمان لاى گەلى تورکیا و خێزان و کەسوکارى ئەو هەزاران قوربانییەیە کە هەرگیز وێنە دڵتەزێنەکانیان و دیمەنى ڕووخان و وێرانبوونى شار و ئاوەدانییەکان لە بیر ناچنەوە و ناخ و دەروونى مرۆڤ دەهەژێنن.
هەروەها لە یەزدانى مەزن داواکارەکە گیانى قوربانییان بە بەزەیى و میهرەبانیى خۆى شاد بکات و ئارامى و دڵنەوایى بە خێزان و کەسوکاریان ببەخشێت، هیواى زوو چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازێت.
بەڕێزیان دووپاتیان کردەوە کە هەرچى لە توانادا بێت هەرێمی کوردستان بۆ هاوکارى و یارمەتیدان ئامادەیە.
لای خۆیە بەڕێز کونسولی گشتیی تورکیا، سوپاس و پێزانینی وڵاتەکەی بۆ بەشداری و هاوبەشیی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە پرسەکەدا و بۆ هەڵوێستی هەرێمی کوردستان بە گەل و حکوومەتەوە بۆ بەهاناوەچوون و یارمەتیدانی لێقەوماوان دەربڕی. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol

, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,631 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!